• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مامۆستا یوسف یونس: باوكم لە نوگرەسەلمان كۆچی دوایی كردوو سەگەڕەش تەرمەکەی خوارد.

کانونی دووهەم 08, 2019 Omer ئه‌نفال, دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مامۆستا یوسف یونس: باوكم لە نوگرەسەلمان كۆچی دوایی كردوو سەگەڕەش تەرمەکەی خوارد.


مامۆستا یوسف یونس – نەوجول

مامۆستا یوسف یونس: باوكم لە نوگرەسەلمان كۆچی دوایی كردوو سەگەڕەش تەرمەکەی خوارد.

دیدار: مامۆستا نەجیب گەرمیانی عومەر محەمەد ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٦ کفری – ماڵی مامۆستا یوسف

ئەو کاتەی چوینە دیداری ئەم پیاوە هەژدە ساڵی تەواو بەسەر پرۆسەی ئەنفالدا تێپەڕی بوو، پاش هەژدەساڵ لە بێسەروشوێنكردنی مرۆڤە ئونفالكراوەكانی كورد بەدەستی پیاوانی رژێمی بەعس‌و دوای سالێك لە روخانی ئەو رژێمە تازە هەندێك بەڵگەنامەی گرنگ لەمەرچارەنوسی ئەنفالكراوەكان كەوتبوونە دەست خەلكی كوردستان.

یەكێك لەو بەڵگەنامانەی كە تارادەیەک شۆک و شلەژانی دروستکردبوو، ئەوەبوو کە لەمەڕ فرۆشتنی ژنان وکچانی کوردەوەبوو، ئەم بەڵگەیە کۆپییەکی لەلایەن رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ ژمارە (٣١٠٠)‌و رۆژنامەنووس كاك عەبدوللەكەریمەوە بڵاوكرایەوە. بەڵگەکە نوسراوێکی موخابەراتی کەرکوک بوو لەمەڕ چارەنوسی ١٨ ژن و كچی ناوچەی گەرمیان، کەبە زۆری خەڵکی ناحێی نەوجولن، نوسراوەکە لە موخابەراتی كەركوكەوە ئاراستەی موخابەراتی گشتی كراوە، هەڵبەت بەشێوەیەكی گشتی تا ئەمرۆ چ دادگاكانی كوردستان‌و چ پارەتە سیاسیەكان هەڵوێستێکی رون و یەکلایی کەرەوەیان نیە، بەپێچەوانەوە خەمساردن و بێباکییەكی زۆریان لەبارەوە نواندووە! بەڵام ئەمسال بریاروایە ناوەندی هەلەبجە-چاك لە سەراسەری ئەوروپادا خۆپیشاندان بۆ چارەنوسیان سازبكاو لەرێی سەفارەتەكانیەوە یەخەی حكومەتی میسر  بگرێت، ساڵنامەی ئەنفالستانیش بە ئەركی سەرشانی خۆی زانی ئەوەندەی لە توانایدایە تێبكۆشێت بۆئەوەی تیشكێك بخاتە سەرئەم تاوانەی رژێمی تۆتالیتاری بەعس كە بە كلتوری سەدەكانی رابووردوو مامەڵەی لەگەڵ خەڵكی كورد كردووە، ئەنفالستان هەردوو بەرێز مامۆستا یوسف یونس وەك خزمو كەسوكاری ئەو ژن و كچە پاكیزانەی بەسەركردەوەوپرسیاری لێكردن، لەم دیمانەیەدا مامۆستا نەجیب گەریمانیم لەگەڵدا بوو، لەژمارە ٣ی گۆڤاری ئەنفالستاندا دیدارەکە هەر بەناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە . دەنا زۆربەی پرسیارەکان من (عومەرمحەمەد) ئاراستەم کردووە.

دەقی دیدارەکە

–مامۆستا یوسف وەك ئاگاداریت، وا لە یادی تاوانی ئەنفال نزیك دەبینەوە، ئەو هێرشانەی هەمەلایەنە زووڵمی لێكردین، كوشتن كیمیاباران، نوگرەسەلمان، ئەتككردن، یەكێك لەو تاوانانە بەڵگەنامەیەكی موخابەراتی كەركوكە دەرهەق بە هەژدە كچی كورد كە لەهێرشەكانی ئەنفالی قۆناغی سێهەمدا گیراون ‌و هەندێكیان خزم‌وکەسوكاری ئێوەن، لەمبارەیەوە چی بەئەنفالستان دەلێیت؟

 سەرەتا زۆر سوپاس بۆ ساڵنامەی ئەنفالستان، من بۆ خۆم وەك یەكێك لەوانەی لە دوای راپەرینی بەهاری سالی1991 وە وەكو خەمخۆرێكی ئەنفال كاردەكەم‌و وەكو برینێك لەجەستەو رۆحی خۆمدا ئەم مەسەلەیە ئازارم دەدات، چۆن برینەكە لە جەستەی خۆمدا دەبینم لەهی كەسانی دەوروپشتیشمدا دەیبینم، بۆیە هەمووكارێك دەكەم لەخزمەتی کەسوكاری ئەنفالدا بێت، بۆخۆم حەز دەكەم، كەبەروە یادی كارەساتی ئەنفال دەچین، بەهەقەت من گلەیی‌و گازندەو رەخنەم لە هەموو دەسەڵاتەكان‌و لە هەموو ئە حزابە كوردیەكان هەیە، ئەویش بەهەقێكی خۆمی دەزانم لەبری هەموو کەسوكاری ئەنفالەكان لەم دەڤەرە گلەییان لێبكەم، چونكە ئەوان بۆهەموو كێشەو گیروگرفتێكی خۆیان خۆشی‌وناخۆشیەكانیان ئاراستەی من‌و رووبەروی من دەكەنەوە، هەم لەشوێنی ژیانم هەملە شوێنی كارەكەم من وەیەكێك لەخەمخۆرانی خۆیان دەزانن، بە ئیشەباش‌وخراپەكانیشەوە، من لەمیادەدا دەستدەخەمە سەرویژدانی خۆم، پەیمانیان بۆتازەدەكەمەوە كەهەمیشە خزمەتكارودلسۆزیانبم. من وەك یەكێك لەکەسوكاری قوربانیەكان، كە باوكم لە نوگرە سەلمان كۆچی دوایی كردووەو سەگەرەش لەو بیابانە دەری كردووەو تەرمەکەی خواردووە، هەروەها براوبرازاو زیاتر لە٣٦كەسم ئەنفالکراوە، هەرچەندە ئەوە هەربنەمالەكەی منی نەگرتۆتەوە، بەڵكو سەرجەم دەڤەری گەرمیانی گرتووەوەتەوە، بەتایبەتی ناوچەی دواوێ‌‌و بناویلێ‌ كە من ئامارێكم لایە لەكۆی سەرجەم دانیشتوانەكەی بۆنمونە ئەگەرگوندی( وارانی) وەرگرین لەكۆی ٣٧ماڵدا نزیكەی ١٣٦كەسیان ئەنفالكراوە، لە ناو ئەوانەدا حاجی محەمەد هەیە ناسراوە (حەمەیسمایل) كە بەدووبەر خێزانەوە‌وكورەكانیەوە ٣٦كەسیان ئەنفالكراوە.

 بەوپێیە بێت کەسی نەماوە ببێتە وارسی یاسایی ؟

نەخێر تەنانەت تاكە یەك كەسی نەماوە تابیكەینە وارسی. هەتا موچەو زەویەكانیشی بۆوەربگرین، نەخێرتەنها كەسێك پیرەژنێك ئیختیارێك!! كەس. ئەمە وەک نمونە باس دەكەم  کەواتە ئەنفال كارەساتێكی ئەوەندە گەورەیە بەتایبەتی ئەوەندەی من شارەزابم لەناوچەی نەوجول كاریگەرییەكی لەرادە بەدەر خراپی دەروونی هەیە لەسەرمان، سەرباری هەموو ئەو غەدرە مرۆییەش لەئەنجامی ئەنفالدا، دوای روخانی بەعس كتابێكی موخابەراتی عامی عێراقیمان دەستكەوت كە بۆمان دەركەوت، ١٨ كچی جوانی ئەو سەردمەی ناوچەكەمانیان کە تەمەنیان لە(١٨تا٢٥) سالیدایە، فرۆشراون بەدەولەتی میسری عەرەبی[1]، بەهەقیقەت زۆریان لەو ١٨كچە دەناسم‌و لە خزمانی منن یان لەیەك ژینگەولەیەك ناوچەداین و لەمنالیەوە پێكەوە ژیاوین، ئامۆزا‌و ئامۆزازای خۆمیان تێدایە، من لێرەوە وەك هەموو كارەساتی ئەنفال كە زۆرگەورەیە، داوادەكەم لێی بێدەنگ نەبین، بیكەینە كێشەیەكی نێودەولەتی‌و كاری لەسەر بكەین، لەو سەردەمی شەری ساردەدا كە خۆیان لەم مەسەلەیە كپ‌و خامۆشكرد بوو، قسەیان لەسەر نەدەكرد، بەڵام ئێستا دنیا گۆراوە، كوردستان‌و عێراقیش گۆرایاوەو دنیایەكی نوێ‌‌و پێشكەوتووترەو دنیا دنیای مافی مرۆڤ‌و ئەوەی باسی دەكرێت‌و بۆمافی ژنان دەكرێت، بەڵام بەداخەوە بۆ هەموو ئەحزابە كوردیەكان، بۆهەردوو دەسەڵاتی حكومەتی كوردی بۆدادگاكان، رێكخراوەكانی مافی ژنان، تاكوێستا نەیانتوانیوە وەكو پێویست ئەو كێشەیە باس بكەن و بەرزی كەنەوە بۆ ئاستی نێودەولەتی، دیسانەوە وەكو كێشەی ئەنفال پێویستە لەسەر هەردوو ئیدارەكەو هەم وەكو  كێشەی ئەم هەژدەكچەش كەهەموویان خزم‌و دۆست‌و یەكەیەكە لەناوچەكەدا ناسراون من وەكو کەسوكاری ئەوانە بەناوی کەسوكاری ئەوانیشەوە قسەدەكەم، كە یەكێك لەوانە (چیمەن نازم یەكێكە لەبرازاكانی خۆم‌و ئەویتریان لەعلیە عەباس جەوهەرەو ئەویش ئامۆزای خۆمە) داواکارین ئەم مەسەلەیە پشتگوێ‌ نەخرێ‌ كاری بۆ بكرێت‌و بكرێتە مەسەلەیەكی جیهانی‌و هەموو دنیای لێ ئاگادار بكرێت، چونكە ئەوسەردەمە هەولی ئەوەیان داوە هەموو عورف‌وكلتۆرێكی ئەم وڵاتەخاپوربكەن.

ئێوە وەكو کەسوكاری ئەو هەژدەكچە چیتانكردووە لەدادگاكانی عێراق ‌و كوردستان، ئەگەرچی ئەمە كێشەیەکی خانەوادەیی نیە بەڵکو هی هەموو كوردەو ئەركی داگاكان‌و پەرلەمانی كوردستانیشە بەر لەئێوە یان هاوشانی ئێوە بەتەنگ ئەم كێشەیەوە بێت.؟

ئێمە وەك کەسوكاری ئەوكچانەی ناویان لەبەڵگەنامەكەداهاتووە،لەگەڵ كۆمەڵێ رێكخراوی ژنان (n.g.o)رێكخراوە سەربەخۆكان پێكەوە رۆیشتینە محكەمەی كركوك بۆ ئەو مەبەستە، مەحكەمەی كەركوك هەر گوێی پێنەداین و موفاتحەی نەكردین، رێگەیان نەداین حاكمیش ببینین، تەنانەت لە هەرێمی كوردستانیش لە هەردو ئیدارەكە  نەلەسلێمانی یان لە هیچ شوێنێك نەهاتوون لیژنەیەكی پارێزەران (مەحامات) پێك بهێنن بۆئەو مەبەستە‌و لەو مەسەلەیە بكۆڵنەوە، راستە ئێمە دەستمان لەوسەریەوە دەرچوە، بەڵام ئەمە گلەییەكە رۆژانە ئیمەلەناوخۆماند لە هەردوئیدارەكەی دەكەین، بەڵام هەرخۆمانین كەسێكی ترناپرسێتەوە ئێمەش بگەینە ئەنجامێك كە دلنیابینەوە، بێجگەلەمەش لەهەردو ئیدارەكەی هەرێمی كوردستان هەندێك لە کەسوكاری ئەنفال پێویستی بەوەفات نامەیە، بۆبەرەوپێش چوونی مامەلەكانی لەدەوائیری حكومی جالەكفری بێت یان لەدوز یان لەهەرشوێنێكی تر ئێمە رۆژانە روبەرووی ئەمكێشانەدەبینەوە، راستە لەهەندێك شوێن لەئیدارەكانی هەرێمی كوردستان ئەمە گوێی لێدەگیرێت، بەڵام لە شوێنەكانی دیكە وەكو قەزای دوز داقوق  یان لەپارێزگای كەركوك كە ئێمە پێی یژین قیبلەودڵ‌وقودسی كوردستانە تاكو ئێستا لەهیچ مەحكەمەیەك لەمەحكەكانیدا هیچ گوێ‌ لەكێشەیەكی ئاوا ناگیرێ‌، تەنانەت ئەگەر پێویستت بە وەفاتنامەیەكیش بێت، بۆکەسوكاری ئەنفالەكان كەبۆئیشی رۆژانەی خۆیان بەكاری بێنن نەیانتوانیوە لەمەحكەكانا شتێكیان بۆبكەن، جا ئەمە گلەییوگازندەی ئێمەیە ئیدارەی هەردو حكومەتەكەی ئێرە ئەیتوانی كاربۆ ئەم مەسەلەیەبكات. یان دەیتوانی لە وەزارەتی دادی عێراقدا بریارێ لەمبارەیەوە وەربگرێت‌وبیداتە سەرجەم قەزاكان‌وئیش لەسەر ئەوبریارەبكەن بۆکەسوكاری ئەنفالەكان‌وكێشەكانیان. ئێمە هەندێك كەسمان هەیە هەتاكوئێستا لە دادگا زەواجەكەی بەرسمی نەناسراوەو بەداب‌ونەریتی كۆن زەواجیانكردووە،1چونكە ئەوكاتە لەسایەی شۆرش‌وپێشمەرگایەتیدا محكەمەیەك نەبووە هەتاوكو مارەی ببڕێت،ئەمەش دیسان كێشەی دەرونی بۆ ژنان دروست كردوە لەم دەڤەرەدا. بۆنمونە نەزیرە كاكە براشەریف میردی كردووە بەسەلاح عادل رەحیم تاكوئیسێكە لەدادگا مارەی نەبریاوە، كەچی تاكوئێسەكانێ‌ لەمەحكەمەكان خۆمانا چ لەچەمچەماڵ چلە كفری نەیتوانیوە چارەسەرێ‌ بۆ ئەمانە بدۆزێتەوە‌وئەم زەواجانە بخاتە چوارچێوەی یاساییەوە. من ژنێك هاتۆتەلام تاكو ئێستا محامی دنیای گرتووە. چوارپێنج مەحامی گرتووە براكەی ئەنفالكراوە‌ونفوسی لە سلێمان بەگە‌و تاكو ئێستا ناوی نیە ئەمەش بۆخۆی گەوەرترین كێشەیە، من دەزانم براكەی بەرشاڵاوی ئەنفالهاتووە، لەبەرئەوەی ئەم موچەكەی وەردەگرێت، ئەوەتا وەزارەتی ئاوارەو ئەنفال خەریكن موچەكەی دەبرن لەبەرئەوەی سورەت قەیدەكەی دەست ناكەوێت ئەمانە هەمووی كێشەی دوای كارەساتی ئەنفالن بۆئەوخەڵكە، كەچی تاكو ئێستە بەهەلواسراوی ماوەتەوەو چارەسەریان نەكراوە، من داواكارم لە دادگاكانی هەردوو ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەحكەمەكانی عێراقدا ئەم مەسەلانە یەكلاكەنەوەوبۆئەوەی بیخەنە چوارچێوەی یاسایەكەوە لە بەرژەوەندی ئەوخەڵكە،  ئیمەلێرە رۆژانە توشی ئەوكێشانە دەبینەوە ژنێك دێت لای من ئەگری چارەسەری بۆبكەم چارەسەری لای من نیە، من بۆخۆم كابرایەكی حزبیم ئەگەر لەحزبا كاربكەم، ئەوە یاسایی نیە ئەگەرمن مداخلەی بكەم.

هەلبەت خۆتان دەزانن دادگایكردنی سەداممان لەبەردەمدایە، پاش دۆسیەی دوجیل دۆسییەی ئەنفا دەستپێدەكات، ئێوە وەكو قوربانیانی ئەنفال چۆن خۆتان بۆ ئەو مەسەلەیە ئاملدەكردووە، ئایا شكاتانكردووە؟

–        تاكو ئیستا وەك لەسەرەتاوە باسمكرد، بەشێك لەحەیاتی خۆم لەماڵ‌وجێ‌‌ولەهەمووشوێنێك کەسوكاری ئەنفالەكان دێن بۆلام‌وسەردانی من ئەكەن، لەكەلار بەخوارەوە لە بەرێوەبەرایەتی ئاوەرەو ئەنفال‌وگوڵالە خان‌وئەوبرادەرانە دێن بۆلام هەروەها ئەوەی لە حەوزەی گەرمیانا ئەوەی هاتبێت بۆهەر مقابلەیەك بۆهەر ئیفادەسەندنێك لەکەسوكاری ئەنفال لەسەرەتاوە هاتونەتە لای من بەڵام من بەداخەوە ئەلێم بۆقەزییەی دادگایكردنی سەدام‌وتاوانباران لە سەر تاوانی ئەنفال تاكوئێستا هیچ كەسێك رووی لەلای من نەكردووە، كە رووی لەلای منكرد مانای وایە تێت بۆئەوەی بچێتە خوارەوە بۆلای بەڵام بەداخەوە پێم شكانایات تاكوئێستە هیچ كەسێك هاتبێت لە سەر ئەو كێشەیە قسەبكات.

ئێوە وەكو کەسوكاری ئەو ١٨ كچە كە لەكوردستان بە كچە پاكیزەكانی گەرمیان ناودەبرێن، ئامادەن شكات لە سەدام‌ودارەودەستەكەی یان تاوانبارانی ئەنفال بكەن؟

لەراستیدا من كەسێكی یاسایی نیم ئەگەر بێت‌و كەسێك بێت لەرووی یاساییەوە یارەمەتیمان بدات‌و رێنمایمان بكات، بەڵێی ئێمە ئامادەین، ئەوە برایان موجودەو چوار پێنج كەسیان برایان مەوجودەو منیش وەك‌و ئامۆزایەك هەرچەندە من نابمە وارسی یەكەم، بەڵام ئامادەین، ئەوەی لەروی یاساییەوە شیاوبێت‌و بكرێت بەلێ‌ ئامادەین.

بابێینەوە سەر مەسەلەی کەسوكاری ئەنفالەكان، بریاربوو زەویانەی بدرێتە کەسوكاری قوربانیانی ئەنفال ئەمە گەیشتە كوێ؟ بریارەكە چووەتە قۆناغی جێبەجێ‌ كردنەوە یان هەرماوەتەوە ؟

–        ئێمە كۆمەلێك خەمخۆری کەسوكارئەنفالەكان بەتایبەتی لەدەڤەری گەرمیانین، ئەوانیش كاك عادلی ئەندام پەرلەمان، گوڵالەخان ئەندام پەرلەمان‌وكاك ئاریان‌وكاك عاصی یاداشتێكی شانزەخاڵیمان نوسیوە یەكێك لەوخاڵانە مەسەلەی پارچە زەویەكانە،سالی پار سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانمانكرد، ئەمسالیش بەهەمان شێوە سەردانی كاك عیماد ئەحمەدمان كرد، بریاروایە لەم دەڤەرە لەهەر قەزایەك ٥٠٠پارچە زەوی واتە لەكەلار،كفری دەربەندیخان،بدرێن بەکەسوكاری قوربانیانی ئەنفالكراو. پێش ئەوەش لە صمود(رزگاری) ٦٥٠پارچە زەووی بریارەكەیمان هێناوەتەوە بەڵام زۆر بەداخەوە ئێستەیش خەلك هەیە لە رزگاری پارەچە زەووی وەرگرتووە ، لەكەلار وەریگرتووە پارەچەزەوویەكانیان ناناسنەوە، لەبەرئەوەی ئیفرازكردنەكەی هەواییە‌وسنوركەی دیاری نەكراوە، دوجۆر ئیفراز هەیە هەوایی‌و ئیفرازێكی تر لەسەرنەخشە بەڵام ئەم هاتووە ئیفرازی هەوایی كردەو نەیخستۆتە سەرخەریتە‌و رەقەمەكەی لەسەردانێ‌‌وسنورێكی چوارگۆشەی بۆدیاری بكاو بلێ‌ ئەمە رەقەمەكەتە. راستە کەسوكاری ئەنفالەكان هەندیكیان زەویەكانیان وەرگرتووە بەڵام زەویەكانیان ناناسنەوە. بەداخەوە ئێستەیش ئەیڵێم پێشتریش لەگەڵ قایمقایمێتی قەزای كفریا، لەگەڵ بەشارەوانی قسەم كردووە، تاكو ئێستا هینەكان كفریماوەتەوە، ئەویش كێشەی ئیفرازو ژمارەلەسەردانانی ماوە‌وتاكوئێستا دابەشنەكریا، بەداخەوە وەكو چۆن ئێمە خەمخۆری ئەنفالەكانین، بەڵام نەشارەوانی‌ونەتاپۆو نەئیدارەكانیش بەجدی زۆر ناهێلن سەدلەسەد هەموو شتەكان جێبەجێ‌ بكەن، ئەوە سالێك بەسەر بریاری دابەشكردنی زەویەكانا تێپەرئەبێت بریارەكە هەیە، كەچی كەس لە کەسوكار ئەنفالەكان زەوی خۆی ناناسێتەوە تاكو بچێت معامەلات خۆی دەست پێبكات. یان بیكاتە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی یان بیفرۆشێ‌.

دواپرسیام ئەوەیە دیارە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدارەی سلیمانی برێك موچەی بۆ وارسی یان بۆکەسوكاری ئەنفالكراوان بریوەتەوە، تۆ كە لەناوجەرگەی ئەو خەڵكە لێقەوماوەدا دەژیت تاچەند ئەو موچەیە پێویستیەكانیان دابین دەكات؟

لەسەر ئەم مەسەلەیەش ئێمە لەیاداشتە شانزە خاڵیەكەماندا، باسی ئەوەمان كردووە، لەراستیدا ئەوسا موچەكەیان هەشتاو پێنج هەزار دینار بوو، بەڵام بەپێدانی ئەو یاداشتەی ئێمە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئیدارەی سلیمانی زیادكرا بۆ دوقات ، ئەو برە موچەیە بمانەوێ‌ بۆ هەموو پێداویستیەكانی ژیان بەشیان ناكات، لەبەرئەوەی ژیانی ئەم زروفەی ئێستا گۆراوە، لە گەڵ پێنج ساڵ پێش ئێستادا، ئەوساڵانەی كە حكومەتی هەرێم لەسەردەمی كاك دكتۆر بەرهەمدا كارێكی زۆر باشی كرد، ئەوسا لە پێش پرۆسەی ئازادی ژنانی ئەنفال زۆر ئیشیان دەكرد، لەسەر سنور پێش سەیتەرەكان بان مەقام‌و سەیتەرەی كفری‌ و سیتەرەكانی لای جەلەولاو ئەوانە ئیش ناویلە زۆر ئەكریا، شت ناوێلە زۆر ئەخرایایە پاڵ ژنانی ئەنفال، هەمان ئەو برادەرانەی پێشتر باسم كردن بۆ ئەم مەبەستە سەردانێكی كاك دكتۆر بەرهەم مانكرد، دكتۆر ووتی من ماوەی سێ‌ مانگی تر وەڵامتان ئەدەمەوە، ئەوە بوو دكتۆر دەستپێشخەریەكی كرد، كە بری دووسەد دینار سویسری ئەو سەردەمەی بۆ کەسوكاری ئەنفال بریەوە، ئەو دووسەد دینارەی ئەو سەردەمە باشتر پێی ئەژیان لە ئێستا، چونكە ئەوسا ژیا سادەتربوو، بەڵام ئێستا ئەوبرە كە 100دۆلار ئەمریكی ئەكا نەخێر برواناكەم بەشیان بكات. من نمونەیەكت بۆدێنمەوە لەبۆنەی نەورۆزی ئەمسالدا چوومەتەلای پیرە ژنێك ناوی (خەزێن) وارانییە قاچی نەماوەو بە عەرەبانە ئەروات، عەرەبانەکەش رێكخراوێکی خێرخوازی بۆیان دابینكردووە، ئەو ژنە١٥٠٠٠٠ سەدوپەنجا هەزار دینار وەردەگرێت ٧٥٠٠٠ هەزار دینار دەداتە كرێی خانوو، خانووەكەش چۆنە ئەگەر ئێمە تەنها بۆچارەكە سەعاتێك بچینەناوی رەنگە نەتوانین ئیدارەی تێدا بكەین! ئەوخانووە هیچی بۆنەكراوە هەربلۆكەو بانی گیریاوەو تەواو، یانی من بۆخۆم لەبەر ئەوەی لێیانەوە نزیكم لێیانەوەو سەردانیان دەكەم، دەزانم حاڵیان چۆنە، بۆیە دەڵێم نەخیر نەیانتوانیوە پێداویستیەكانی خۆیانی پێدابین بكەن.

من قسەیەکم نەماوە ئەگەر تۆ شتێکت هەبێت بیڵێیت ؟

منیش هیچم نەماوە زۆر سوپاستان دەکەم.

ئامادەی ئەم دیدارە بڵاوببێتەوە ؟

بەڵێ ئەی بۆنا بابڵاوبێتەوە .


[1] دواتر لەبەدواداچوونەکانم بۆ دەرکەوت ئەوەی مامۆستا یوسف دەیڵێت لەبارەی تەمەنی ئەو کچانەی لە نوسراوەکەی موخابەراتدان تەمەنیان لە ٣ ساڵ هەتا ٣٢ ساڵدایە نەک ١٨ بۆ ٢٥ .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌