تەموز 31, 2018 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کەناڵی (N.R.T) بۆ وای کرد ؟!
کەناڵی (N.R.T) بۆ وای کرد ؟!
عومەر محەمەد
کاتژمێر ٨:٣٩ دەقیقەی شەوی ٣١ی تەموزی ٢٠١٨ کەناڵی نالیا راپۆرتێکی دەربارەی جێنۆسایدی بارزانیەکان خستە روو بەڵام بەداخەوە سەرلەبەری راپۆرتەکە هەڵەیە ! بۆچی ؟
چونکە ئەوەی ئێن ئارتی روماڵی کرد، نە بۆ ئەنفال راستە ونە بۆ کۆمەڵکوژی بارزانیەکان. چونکە هەردوک دۆسێکەی بە جۆرێک تێکەڵکردبوو، کورد ووتەنی ئەوسەری نەبێتەوە ! من تەنها بۆ بەرچاو رونی چەند خاڵێک دەخەمەڕوو وەک مشتێک لەخەروارێک دەنا راپۆرتەکە عەیبدارو بێ زانیارییە و ئەوەشی وتوویەتی هەڵەیە . دەنا زنیاریەکان و جیاوازیەکان بەم شێوەیەن
١- بارزانیەکان لە پرۆسەی ئەنفالدا کۆمەڵکوژنەکران، بەڵکو پێنج ساڵ پێش ئەنفال بوون، بۆیە بە ئەنفال ناوبردنی ئەم دۆسێیە وون کردن و نکلۆڵی کردنی دۆسێیەکی تری جینۆسایدی کوردە .
٢- تاوانی ئەنفال ساڵی ١٩٨٨ بوو، بەڵام تاوانی کۆمەڵکوژی بارزانیەکان ساڵی ١٩٨٣ بوو .
٣ – لە پرۆسەی گرتن وکۆکردنەوەی بارزانیەکاندا جاش بەشدار نەبوون، بەڵکو هێزەکانی موخابارت و هێزی تایبەت بوون کەبەسەرپەرشتی فازڵ بەراک وبەرزان تکریتی لە بەغداوە هاتبوون.
٤- لەپرۆسەی گرتن و شوێنبزرکردنی بارزانیەکاندا ژن نەگیران، هەتا ببرێن بۆ وڵاتانی عەرەبی، بەلکو تەنها رەگەزی نێرینە بوون لە ١٢ ساڵییەوە هەتا ٧٠ ساڵ .
٥- پەلاماردانی بارزانیەکان لەبەرئەوە نەبوو کە هێزی پێشمەرگە ناوچەیەکی زۆرو فراوانی رزگارکردووە، بەڵکو بە پاساوی ئەوە بوو کە ئێران چیای گردەمەندو حاجی ئۆمەرانی گرتووەو هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی بەشداربوون .
٦- بارزانیەکان لەگوندەکاندا نەگیران، بەڵکو لەکۆمەڵگاکانی نزیک شاری هەولێرو هەندێکیشیان لە شاری بەغدا گیران . بەڵام هی ئەنفال بەپێچەوانەوە بوو. لەگوندەکاندا گیران .
با ئەمەندە بەس بێت دەنا سەرلەبەری راپۆرتەکە هەڵەیە .
ئەمەش لینکی هەواڵەکەی کەناڵی نالیایە http://www.nrttv.com/News.aspx?id=4132&MapID=8
وێنەکە وەرگیراوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.