• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لە زمانی جەلادەوە بۆ بێدەنگی زمانی قوربانی ……………………………………حسێن سۆران

تەموز 26, 2018 Omer ئه‌رشیف, توێژینه‌وه‌ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لە زمانی جەلادەوە بۆ بێدەنگی زمانی قوربانی ……………………………………حسێن سۆران


لە زمانی جەلادەوە بۆ بێدەنگی زمانی قوربانیhsen soran

 حسێن سۆران

(سیسألونك عن الانفال قل الانفال للە والرسول فائتقو اللە وأصلحو ذات بینكم واطیعواللە ورسولە ان كنتم مٶمنین)

 خەمێكی گەورە لەم ساڵانەی دوایدا بەدی دەكرێ‌ ئەویش قسەكردنە لە سەر كارەساتی ئەنفال.. لە هەموو گرنگتر كەم كەسی رۆشنبیر زاتی ئەوە دەكات تێكستێكی ئەدەبی یان دەقێكی داهێنان بەو ناوەوە نمایش بكات. مەگەر جورئەتی نەزانینی زۆر هەبێ‌ !

 ئەگەر سەرنجێك لەم ساڵانەی دوایدا بدەین، دەبینین، هەر كۆمەڵە قەڵەمەكانی بەعس‌و رەفیق‌و جاشەكان دێنەوە لەسەر ئەنفال دەنوسن، بەڵكو تا لەو رێگەوە جۆرێك خۆیان پاكبكەنەوە، جۆرێك هەیبەت بە نوسینەكانیان بدەن،  لە رێگەی چەمك‌و زارەوەی ئەنفالەوە.. ئەگەر بشگەرێینەوە بۆ مێژووی ئەم جۆرە مەهزەلانە دەبینین، لە سنوری چەند كەرولاڵێكی لاواز بترازێ‌ نوسینێكی دی بەم ئەندازەیە شەرمەزاربێت نابینین، وە هەموو كارە ساتی ئەم میللەتە لەبەرۆكی پەرتوكێكی قێزەوونی وەك ئەو ناو نیشانە بێت كە ناونیشانی ئەنفالیش ناشرین دەكەن، بەدرێژایی ئەم ساڵانە  تەنها،نەزانەكان بەسنگ دەرپەراندنەوە ئەو چەند لاپەرەی ئینشا نوسانە دەخەنە سەرزبالەی شەقامی كوردی كە تەنها باسكردنیە لە ئەنفال.كەچی نوسەرەگەورەو بەتواناكان ناتوانن ئەوناونیشانەبەكاربێنن لە خۆرانیە روناكبیرێكی گەورەی وەكو بەختیار عەلی: بلێ‌ بروا ناكەم كەس بتوانی تێكستێكی ئەدەبی داهێنانێكی گەورە بۆ ئەنفال بنوسێ‌ .. چونكە كارەساتەكە گەورەیە گوزارشتكردن لێی بە زمانی ئیستاتیكا هەلەیەكی گەورەیە، كەچی لەو لاوە رەوێكی بێ ئاگا بێ ئەوەی لە چەمك‌و زهنیەتی ئەنفال تێبگەن، بۆ پاكردنەوەی مێژووی پرشەرمەزاری خۆیان

 زامی نەتەوەیەك دەخەنەسەر كتێبێك غەشیمانەناونیشانی ئەنفالی لێ‌ دەنوسرێ‌ شانازی بە بڵاوكردنەوەی لەو جۆرە دەكەن، لەكاتێكداهەندیك لەوانە نۆینەر‌وقەلەمی بەعس بوون، ئەمرۆش خۆیان بە نوێنەری زامێكی قولی وەكو ئەنفال دەناسێنن. كارەسات ئەوەیە خودی ئەوانەی ئەنفالكران‌و مانەوە ئەو جەهالەتە قبوڵ ناكەن، یان زاتی ئەوە ناكەن زۆر جارباس لە گێرانەوەی زامەكانی خۆیان بكەن.. بۆیە مەهزەلەی عەقلی بەناو رۆشنبیری كوردی گەیشتووەتە ئاستێك هەروەكو چۆن لە بەعسایەتی كردنی ساڵانی بەعسیزم بێشەرم بوو، ئاواش بۆ پاكردنەوە لەو قەلەم فرۆشیە دەستبەكارە، بۆ سرینەوەی مێژوویەك كە مومكین نیە.

بتوانن خۆیانی پێ‌پاك بكەنەوە دیارە مەبەستم لەچەند نوسینێكە نەك ئەو خەمە گەورانەی نوسین كەشوێن دەستیان دیارە لەم بوارە ئەوەش بەو مانایە نیە لەسەر ئەنفال نەنوسین؟ .. بەڵام چی بنوسین؟.. كێ‌ خەمی گەورەی ئەم زامە قوڵەی لایە؟ ئەوانەی كە راكە راكەی دەسكەوتی؟پارەن،یان یان ئەوانەی لەناوخودی شاقولی برینەكانی ئەنفالەوە جوانی دەخولقێنن. ئێمە دەبێ‌ بپرسین دوای ١٨ ساڵی ئەنفال چ گۆرانێك بەسەر كلتوری ئێمەدا هات؟، سیستمی عەقلی‌و زمانەوانی ئێمە چی بەرهەمهێنا؟ ئاخۆ ئەنفال ئەو بێدەنگیە قولەی گەلی كوردی لەخە‌و هەستان؟ یان تاوەكو ئیستا  تا ئەمرۆ لە ژێر ئەو ویڵاشەدایە هاورێی بیدەنگیەكی ترسناكە .. ئاخۆ دوای راپەرین چەند زمانی جەلاد هەمان زمانی داگیركەرانی رژێمی پێشووی بەعسە؟ ئاخۆ كلتوری ئەنفال تاچەندە ئەمرۆ بووەتە زمانێكی كۆنترۆڵكەر لە ئەنجامی بێدەنگی زمانی قوربانییەكانی دوێنێ‌‌و ئەمرۆ.  پاداشت‌و سرینەوەی شوێنەواری ئەنفال ئەوەنیە تۆ قەرەبووی قوربانیەكان بكەیتەوە، ئەنفال‌و زمانی ئەنفال كە تا ئەمرۆ هەموو سیستمێكی سیاسی بەپێی باروو دۆخی وڵاتەكەی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەسەڵات‌و بە مێگەل كردنی ئینسان درێژەی هەیەو سوود لەو زمانە وەردەگرێت. باشترین نمونەش زمانی ئەمرۆی دەسەڵاتی سیاسی كوردییە، كەبەهەموو شێوەیەك بە جۆرێكی تر ئەم زمانە ترسناكە لە ئەنجامی بێدەنگی بەرجەستە دەكاتەوە.من وای بۆ دەچم دوای كوشتنی سەدام حسین ئیستا ٢٧ ملیون سەدام بە شێوازی جواراو جۆر  لە كوچەو كۆڵانی سیاسەت‌وكەلتورو مالەكان دەژین‌و هەریەكەیان بە جۆرێك مومارەسەی دەسەڵات دەكەن رۆحی ئەو پیاوە تێكشكاوەیان هەڵگردووە،  لەهەمووشی خراپتر لەناوەندە بەناو رۆشنبیریەكاندا خۆی نمایش دەكات، نمایشێك دورە لە بچوكترین ئەخلاقی ئینسانی رۆشنبیر،  بەهەق ئێرەكانگای  دەسەڵاتێكی سیاسی دەمارگیری وڵاتی ئەنفالستانە. كەتا ئەمرۆ بە زمانێكی تر‌و بە ئاوازێكی تربە رێوەدەچێ‌ قسە كردن لەسەر ئەنفال بەو زەلیلیو ساكاریو شیوەن وگریانە بۆخۆشی بەرهەمهێنانەوەی میلەتێكی زەلیل ومەنكوبە ئەگەر لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەنفال نەدوێت و بنە بری نەكەیت،  قسەنەكردن لەلایەن دەسەلاتی سیاسی‌و فەرهەنگی‌و رۆشنبیری كوردیەوە بۆخۆی خۆشویستن‌و مەیلی بەردەوامی ئەنفالە بەمانای ووشەكە.

ئەنفال ئەمرۆ زمانێكی ترسناكتر‌و نهێنیترە لە دوای بەعس لەسەر جەستە‌و دەرون ئەنجام دەدا ئەنفالی ئەمرۆ زمانێكی سایكۆلۆژی ‌وەرگرتووە. بۆ بەمێگەلكردن‌و كوشتن‌و ئیهانەكردنی كەرامەتی ئینسان، شێوازێكی دیكەی سیاسیە بەتایبەتی  بۆ سیستمە تۆتالیتێرەكانی ئەم ناوچەیە.

 خەم لەوەدایە سەدام‌و دارودەستەكەی دەكوژرێن‌وئەنفال وەكو خۆی بەردەوامە؛  كوشتنی ئەوانیش هیچی بۆ بەجێنەهێشتین! تەنانەت تۆزقالێك برینەكانی سارێژنەكردین،  مانەوە‌و مردنیان بەدەستی یاسا هیچی لەسەر ژیانی ئەنفالستان  نەگۆری !.. كە ئاور دەدەینەوە دەنگی مردووەكان هەردێ‌‌و خێڵ‌و حزب‌وجەهلیش هەربەدەوامە ،كەواتە سیستمی زمانی ‌وعەقلی‌و رۆحی ئەنفال جارێكی تر بەرەو گریانێكی تر ی رۆحیمان دەبات،  كە زۆر ترسناكترە لە كوشتنی جەستە،  گریانی ئەمجارەی ئەنفالیستان گریانە بۆ زیندووەكان، ئەوانەی هەموو رۆژی دەكوژرێن‌و زیندوو دەكرێنەوە‌وبە مردوویی بە پێوەن.  باشترین كاركردنیش بۆ میللەتی ئەنفال ئەوەیە كەنوسەران‌و رۆشنبیران واز لە برینێك بێنن كە توانای چارەسەركردنیان نیە، بەڵام لەلایەكی تریشەوە دڵنیام لەوەی رۆژگاری خۆی‌ونەوەی خۆی  دێتە پێشەوە كە چارەسەریان پێیە، رەنگە ئێمە كوری ئەم سەردەمە نەبین،  داهاتوو دەكەینە ئامانج بۆ سارێژكردنی برینەكان ، داهاتوویەك خەمی رۆشنبیری‌و كارەكانمان زیاد بكات. تا هیچ نەبێت نزاو شەپۆلی ئەو دەنگانە كۆكەینەوە كە كەس خۆی بە خاوەنیان نازانێ‌ هەروەك ئەوەی كە ئەوە كوردنیە ئەنفالكراوە. بەڵكو میللەتێكی ترە ناوی كوردە لە بیابانەكان بە مردوویی دەژین.

سەدەی بیست سەدەی جەنجاڵ‌و ترسناكترین قۆناغە كە مرۆڤایەتی بە خۆین‌و فرمێسك‌و سەرسورمانەوە مالئاوایی لێكرد، سەدە یشۆرشە تێكشكاوو هەرەسە بێكۆتایی‌وتێكشكانە یەك لەدوای یەكەكانە.  باشترین پێناسە بۆ ئەم سەدەیە، سەدەی تراژیدیایە.  ئەو قوربانیانەی لافاوی خوێنیان بەری نەگرت.. ئەو مرۆڤانەی لەناو تاریكترین، چركە ساتەكانی مردن‌وقركردن بەخەونەكانیان نەگەیشتن. تەنانەت خەونی مردنێكی سروشتی،سەدەی بیست  حیكایەتێك نیە باس لە ئاكامی مردنەكان بكات. باس لە بێزمانی قوربانی بكات، ئاخر ئەو گەلەی بە بێدەنگی قر بكرێ‌‌وئەتك بكرێت زمانی هەیە؟ یان ئەوەی لەم گۆرەپانی بەربەرییەتە ئامادەیە زمانی جەلادە؟

سەدەی بیست سەدەی پەشیمانیە،  خەمە بۆ ئەو قوربانیانەی دران‌و هیچمان لێیان نەچنییەوە، تەنها پەشیمانیەكی گەورە نەبێت! سەدەی بیست سەدەی هەڵاتن‌وهەستانەوەیەكی نادیارە بەرەو كارەسات‌وئەنجامەكانی .. هەموو لایەك دان بە تێكشكانەكان دەنێت، بێ ئەوەی پرسیارێكمان لا دروست بكات! بەڵام دەبێ‌ چ بكرێ‌ تا ئەنفالێكی تر بە شێوازێكی تر روونەدات ؟ چ منهەجێكی كاركردن بۆ خوێندنەوەو تەفسیربەكار بهێنین؟

یەک لە سیفەتە ترسناكەكانی تراژیدیا ئەوەیە وزەیەكە لە سەرچارەنوسی ئادەمیزاد كاردەكات، ئاماژەیە بۆ مەترسیەكی بەردەوام ترسێك كەلەكرداروچالاكیدا ستراكتۆری تایبەتی دادە رێژیت‌و بەرجەستەی دەكات، وەلە هەرجیگایەكیش رەنگێكی تایبەتی پێدەبەخشێت، ئەوەی لێرەدا پێویستە بووترێت، ئەوەیە كە تراژیدیا كلتورنیە كاتێكیش دەبێتە كلتور ..ئەوەی كە تراژیدیا دروست دەكات ئەوەخودی مرۆڤەكان خۆیانن لە قوربانی ترا ژیدیەوە دەبنە بەرهەمهێنی تراژیدیا. واتە ئەوساتانەی لە تراژیدیا هەڵدێن بەرەو ئامێزی ترا ژیدیا ئەسپی خۆیان تاو دەدەن.

لە تەلیسمە گرنگەكانی سەد سالی رابوردوودا ئەوەی ئێمە سەرسام دەكات، چ وزەیەكی ئەفسوناوی توانی بەو فراوانیە میللەتێك بێدەنگ بكات. یان باشتر بلێم ئەو تەلیسمی بێدەنگییە لە ئاست سیستمی عەقڵی ‌وشۆرشە جەماوەریەكان چین كە تا سەدەی ٢١ كورد هەرزمانی نەبێ‌، تا ئەمرۆ تاقەنەتەوەیەكە كە بەو ژمارە زۆرەی دانیشتوان‌و سەروەت‌وسامانەكەیەوە، خاوەن نیشتمان‌و زمان‌وكلتور‌و سیستمی سیاسی خۆی نەبێت، یان بە جۆرێكی تر بەرز بوونەوەی تراژیدیا بۆ ئاستێكی بونیادی‌و سیستمێكی ئاشكراوكۆنكرێتی تەلیسمی سربوونی زمان تەلیسمی شەرەنەكردن لەگەڵ كارەساتدا بەوشە. باسكردنی من بۆ بێدەنگی ئەو بێدەنگییەیە كە هیچ بێدەنگییەك بەرەو پچرانمان نابات لەهەرقۆناغێكدا بێدەنگی باڵادەست بێت، ئەوا لەو قۆناغە؛مێژوو بەردەوامی خۆی لە دەست دەدات، چونكە بێدەنگی بەواتای نەمانی پەیوەندیە لەنێوان رۆژەكان‌وروداوەكان‌و قۆنەغەكاندا.

لەمبارەیەوە بە ختیار عەلی دەلێت: بێدەنگی یان خامۆش بوون، بریتی نیە لە قسەكردن‌و نوسین، بەلكو بریتییە لە دەستبەرداربوون لەهێزی وشەو لە دروستكردنی خودادا، وازهێنان لە زمان وەك كەرەستەیەكی عەقل‌وخۆدروستكردن. ئەو رۆژەی نەتوانین تەعبیر لەمرۆ بكەین ئەو ساتە وەك رۆژ بایەخ‌وگرنگی قۆناغیك لە ژیانی ئینسانیەت دەدۆرینین.. كاتێكیش كە ئەمرۆ قسەناكەین ئەوا لە لیستی رۆژ ژمیرەكەدا نابینە مێژوو.  مێژوویەك رەنگە  تراژیدیای ئەنفال لە ساتێك لە ساتەوەختەكانی ئەو رۆژمێرەوە بە پیتێكی ترو ژمارەیە لە دەرەوەی ژمارە كانی ترەوە بنوسرێت ئەویش دەقاودەق ..(ئەنفالستانە)

گەلی كورد یەكێكە لەو میللەتانەی روبەرێكی درێژوو مێژوویەكی خەجاڵەتباری لەگەڵ بێدەنگی‌وخامۆشیدا هەیە، بەردەوام ئاور لەدواوەی خۆمان دەدەینەوە نەك بەو مانایەی رابوردوو فێرمان بكات، بەلكو ئاوردانەوەی گشت قۆناغەكان هەر بۆدواوە ترسێكی گەورەیە، لە تازەگەری‌و كرانەوە بەرووی جیهاندا .. چەندین سەدەی دورو درێژ‌و پرلە رووداو ‌وپرسیار ‌و وەڵام لەبەردەمماندا شەپۆلیان دەدا چەندین سەدەی توناو توون  لەبەردەمماندا بێ‌ دەق‌و بێ‌ ئاسەوار بێ‌ پاشماوەی كوژراوەكانیشمان ، بێشكۆی دەسەڵات لە نیشتمانەوە خامۆش وەستاون، كە ئاوریش دەدەینەوە  بیدەنگی ترسناكی سالەكان‌و سەدەكان‌و بەچۆلی خۆیان پێشوازیمان دەكەن..ئەوەی كەلەو چۆلە بیابانە دەستمان دەكەوێ‌ تەنها چەند ورتە ورت‌ودەنگ‌وهاواری پچرپچر‌وقیژە قیژی نێو كۆمەڵی ژن زیاتر هیچ نابیستین، كەناشكرێ‌ بەدروست لەناو هاژەو وەحشەتی بێدەنگیدا ماناكانیان دیاری بكەین، ئەمەش هیچ یەك لە مێژووی ئەو رۆژ ژمێرە تۆمار ناكات كە ئێمە وەك هەر كۆمەڵگایەك دەمانەوێ‌ تۆماری بكەین.

بەڵام ئاخۆ بێدەنگ بوونی گەلی كوردیش لەناو كلتورێكی دەولەمەندی وەها دەرو دراوسێدا چییە؟

لێرەدا ئەوەندەی پێم بكرێ‌ قسە لەسەر بێدەنگی دەكەم یان ئەو زمانەی جەلاد بۆ؟ ئەی هۆكارو ئامانجی ئەم جینۆسایدە بۆ؟ وەگەلی كوردستان لە نێوان تراژیدیاو جینۆساید‌وسەدەی بێدەنگی‌و ئێستا لە كوێ‌ وەستاوە؟ پەیوەندی نێوان ئەنفال‌وكلتوری ئەنفال‌وكلتوری بێدەنگی چییە؟ ساتەوەختی مرۆڤی كوردوپەیوەندی بەجیهانەوە چییە؟ ئەرك‌و وەزیفەی كورد لەناو ئازارەكانی ئەنفالستان چیە؟ ئەگەرچی من بۆخۆم تەواو دڵنیام لەم سەردەمە رۆمانی ئەنفالستانی گەلی كورد بە هەتیمی‌و بێ باوك‌ودایك تاساڵانێكی زۆر دە مێنێتەوە لەو بروایەشدا نیم كەس بتوانی َتێكستێكی ئەنفال وەكو ئەدەب وجوانی  بنوسێتەوە !

ئەنفال بۆخۆی روداوێكە لە پێناوی درێژەدان‌و جوانكردنی مەرگ درووست بووە‌و لە ژێر ئەو بینا گەورانەی شەپۆلی دەنگە دەنگی مردووەكانی كورد تەنها بۆخۆیان‌ودونیای بێ وێنەو بێكسی‌و تەنیایی خۆیان ئەدوێن‌وشەپۆل ئەدەن..شەپۆلێك مەگەر خۆرەتاو تاریكیەكانی ئاشكرا بكات، دەنا وەزەیەك نابینم لە هیچ شوێنێك ئەو زمانە ئەفسوناوییەی هەبێت!

(لای من گەوەرەترین گۆران لەمێژووی سەرتاسەری كورد دا ئەو رۆژە دەست پێدەكات كە دەنگی مردووەكانی ئەنفالستان دەكاتە زمانی زیندووی نوسین)

 ئەنفال‌و بیركردنەوە لە جهانێكی دیكە

ئەنفال بۆخۆی سەرەتای بیركردنەوەیە، لەدونیایەكی تر.. ئەم كارەساتە شەرعیەتی تێگەیشتنەكانی خۆیمان پێدەدات، كە هەموو سێبەرو تاریكی‌و دەمامكەكان لابەین‌و چیتر رەحم بەكەس نەكەین. بەرانبەر رابوردوی شەرمن ‌وخەجاڵەتباری خۆمان .. بەلای منەوە لەدوای ئەنفال رابووردو تەنها بەو چاوەوە سەیرناكرێت ، یانی تەنها قۆناغێك نیە لە مێژوودا كۆمەڵگاش تەنها پێكهاتەیەكی دیاریكراوو پێكەوە ژیانی كۆمەلە خەڵك نیە، ، بەڵكو رابوردوو كۆمەڵگاش پێكەوە قەسابخانەیەكی ترسناك دروستدەكەن، لەدوای ئەنفال جەنگ لەدوای ئەم پێكهاتە باڵادستەی ئەمرۆ جەنگ دژی ئەم چۆنایەتیەی ئەمرۆ.. تەنیا جەنگی بیرو بۆچوونێك نیە، دژی بیرو بۆچونێكی دی، بەڵكو جەنگ لەپێناوی ژیاندایە.

لەدوای ئەنفالیش لەوە تێدەگەین، كە شەرنابێت بەتەنها لە پێناوی مانەوەدا بێت، بەڵكو دەبێت لەپێناوی ماناكانی مانەوەی ژیاندا بێت، مانەوەیەك لە سنورە خراپەكانی بندەستی دەربازی بێت جەنگێكی گەورە لەپێناویشەرەفی زیندووی ئینساندا بێت، .. چونكە ئەنفالستانەكەی ئەمرۆش شەری ئەمرۆ بەوئاراستەیە دژی ئەكەیت، نامان پارێزێت لەفەرهەنگی جەلادوقوربانی ،كەس ناتوانێ‌ خودی ژیان بپارێزێت،  كە ئەنفال كرا سالەكان هاتن‌و تێپەرین‌و پێیان وتین :  بۆئەوەی تۆش بەو دەردە نەبرێیت،  پێویستەدەستكاری ئەم كلتورە سەقەتە بكەین: كە كەسایەتی تۆی بە كوردی شێواندووە، .. بۆیە دەبێت بە جۆرێكی تر لە مەنتیقی جەلادو قوربانی بدوێین، وەلە دوای ئەوجینۆسایدە بیرلەمانەوە بكەینەوە، هەمووشمان دەبێت باش ئەوە بزانین كە ئەنفال كردەوەیەكی مەنتیقی بوو، لە ساتێك لەساتەكانیمیللەتێكی بێدەنگ و میگەل ئاسا دوای قەدەری خۆی كەوت.

ئەگەر ووتمان ئەنفال نامەنتقیە وە دژی مەنتیق دەسەڵاتی هزرە، ئەوەیەكسەر ئەمانەوێت بلێین: ئەنفال لە سروشتی ئەو سیستمە تیروانینەوە نەهاتووە، كە جیهانی ئێمەو جەلادەكانی پێكەوە گرێداوە، ئەمە وێستگەیەكی نابەجێیە. . چونكە ئەنفال بۆخۆی بەرهەمی كاركردنی سیستمێكە دەرئەنجامی كلەكەبوونی كلتورێكە سەدان سالە لە‌و چوارچێوەیەدا ژەهری خۆی دەرێژێ‌. هەموو داگیركەرێكی دنیا لە سەرچاوەروانی داگیركراو هەلوێست وەدەگرێت، سەیری پێشبینی‌وچاوەروانیەكانی كەسی داگیركراو دەكات، ئەم داگیركردنە درێژ خایەنەش بۆ خۆی شێوازێكی ئالۆزتر دروست دەكات، میژووی مرۆڤی كویلەوبندەست میژووی ترس‌وقەڵاچۆكردنە، كۆیلە پیاوێكە (كەسێكە) بەردەوام لە چاوەروانی مردندا دەژی ئەم چاوەروانیەش ئاستی ترس‌وملكەچی بەرجەستەدەكات، داگیركەریش بەردەوام بەدوای ئەوخاڵانەدا دەگەرێ‌ كەوێنەیەكی رونتری پێدەبەخشێت، بەردەوام لەوە دەكۆڵێت كەداگیركراو لەچی سڵدەكاتەوە، بەچی سوجدەدەبات؟ چۆن فەرمان‌وملكچی قبوڵ دەكات؟ .. داگیركەرانی كوردستان سەركەوتن‌و مانەوەیان پابەندی ئەو وێنەیەیە كە بۆخۆیانی دروست دەكەن.

 زمان‌و گێرانەوەی ئەنفال

ئایا زمان دەتوانێ‌ گوزارشت لە كارەساتێكی وەك ئەنفال بكات؟ ئەی خودی زمانی ئەنفال چی یە؟ ئەی ناكرێت ئەو بێدەنگییەی كە ئەنفالی دروستكرد‌و یان بەرانبەر ئەنفال هەیە خۆی بچوكی زمان بێت لەبەردەم كارەساتە ترسناكەكاندا، ئاخۆ تاچەندە زمان دەتوانێ‌ ئەم تراژیدیایە رۆشنبكاتەوە؟

بەختیار عەلی دەڵێ‌ : ((زمان ئەوساتە دەبێتە كەرەسەیەكی خیانەتكار كە ناچێتە ژێرباری وەسفكردنی هەموو مردنەكان كە وردەكاری چارەنوسەجیاكان‌و رەنگی دووبارە نەبووەوەی مردووەكان لەناویەك دیاری نەكراوەكەی بەومانایەی كە وێستگەیەكی گشتییەو هەمووان پیادەرۆین.. زمان لەم وەسفە سیاسیە بەرینەدا بەرلەوەی ژانی مردووەكانمان  بیان بات،  وێنەیەكی گشتی مردنمان بۆ دەكێشێت،  وێنەیەكی گشتی ترس‌وئازارمان بۆ دەكێشێت وەسفێكی سەرتاسەری دیمەنە ترسناكەكانمان بۆ دەكات،لەپشت ئەو بابەتەشەوە هەمووان بەناچاری دەكەوینە قسەكردن. لەسەر پرۆسەی مردنێكی گشتی دەكەوینە دوان لەسەر شتێك كەبە ئەنفال ناسراوە))

بەلای منەوە تواناكانی زمان‌و هێزی نوسین  زۆر لەوە بچوكترە  ئیستا یەك بەیەكی جیهانی مردووە تاریكی مردووەكان ڕوونبكاتەوە.كێ‌ دەتوانێ‌ چركەساتی بەرلە مردنی مناڵێكی ئەنفال رستەیەكی شایستەی بۆ بنوسێت، یان هونەرەباڵاكانی شێوەكار خەتی دەم‌وچاوی ئەو ئازارە بكێشێت كە خۆشی نازانی كە كێ دوا رەنگەكانی دەكێشێ‌‌و چۆن دەیكێشێ‌‌و بەرەو كام رەنگی مردنی خۆی دەیبات!؟ كێ‌ دەتوانی؟!

قسەكردن لەسەر ئەنفال قسەكردنە لەسەر مەرگ مەرگی دەیان هەزار ئینسان، لەلای منیش ئەوە بۆخۆی مردنێكە بەرلەدایك بوونی مردن لەدایك بووە، چونكە سەراپای رەنگ‌ودەنگی جیاوازی مردنەكان قسەكردنە لەسەر وێنەیەكی مردن.. مردنێك بەرلەوەی ئەوان وێنەی بكێشن ئێمە رەنگ‌و شێوازەكانمان بەو بێدەنگییە پێشكەش كردن. وێنەیەك لەدەرەوەی سروشتی مردن‌و بە دۆزەخكردنی مردنێی جەهەنەمییانە. رەهەندی سیحراوی زمان دەبێ‌ وەزیفەی دارشتنی وێنەی گشتی‌وداتاشینی وشەی سەرتاسەری لەیەك كاتدا هەبێ‌ وەسفكردنی ژمارەیەكی زۆر لەشتی جیاواز بەكاربێت ئەمە خۆی یەكێكە لە رەهەندە سیحراوییەكانی زمان كە بێ‌ ئەم رەهەندە بوونی زمانیش مەحاڵە.

بەڵام بۆ تابلۆی ئەنفال ئەم زمانە تەواو جیاوازە، هەموو قەلەمەكان، سەپۆلەو سەرسام‌و سردەبن .. بێهیزی زمان لێرەدایە.. زمان زۆر كات كاركردنەكانی لەسەروێنە ترسناكەكان توانای شیكردنەوەو هێلە گشتی‌ووێنە زیندووەكانی نیە. كاتێ‌ زمان ئەتوانێ‌ گوزارشت لەئەنفال بكات كە ئەو وێنە گشتیەمان لابسرێتەوە، كەلەلای ئێمە هەموومردوەكان هەمان وێنەیان هەیە، دەبێ‌ خسوسیەتی هەرمردووەیەك وێنەیەكی بپارێزرێ‌‌وهەموو پیاوكوژەكان بەهەمان شێوە وەسف بكات، بگاتە ئەو راستیەی كە بۆچی جەلادو قوربانی لەبەردەم یەك بێدەنگی  تەنها پەیوەندی مردن بەیەكیانەوە دەبەستێ‌ .. لە ئەنفالدا روبەرێك هەیە دەكەوێتە ئەو دیوو سنوری گوزارشتكردنەوە ئەو دیوی سنوری زمانەوە ، زمان ناتوانێ‌ بگاتە ناو ئەزموونی ئەوانەی كە چیتر لە سومبولێكی گشت مردندا بێت، لێرەشدا خودی زمان لەبەردەم سیحری جەلادو وزەوتواناكانی سەرسام دەبێت. زمانیش بەناچاری باز بەسەر چیرۆكی چارەنوسە جیاوازەكاندا دەدات.

درندایەتی ئەنفال والەمرۆڤ دەكات بلێ‌ : كەبەرانبەر چەمك‌و زاراوەی مردن ئەنفال هەیە، كە هیچ ماناو وەسفێكی زمان ناتوانێ‌ ئابلۆقەی بددات‌و وەسفی بكات.

لێرە تەنها تەعبیركردن نیە لە ئەنفال بەلكو جوانیش بۆ شەرێكی وەها ترسناك‌ودزێو مانای نامێنێت، بە شێوەیەك لە شێوەكانیش بێ‌ مانایە بە جوانی زمان شەر لەگەڵ ئەو عەقلە وەحشیانەیەدا بكەیت، كە نەخشەی ئەنفالی كێشاوە خۆ ئەگەر بشمانەوێ‌ بە حەقیقەتی ئەنفال بگەین، حەقیقەتی ئەنفال لە ئاشكراكردنی تاڵترە. ئەمەش بەو مانایە نیە بێدەنگی هەڵبژێرین بەڵام ئەنفال دەكەوێتە ئەودیو تەلبەندەكانی زمان‌وتەعبیر‌و وەسفەوە نەك راڤەكردن وخۆێندنەوە.

بەلكو دەبێت ئەنفال لە پشتەوە زمان دوبارە بۆ ناو جەوهەری ئاراستەی خۆی بگەرێت.. دەكرێت لە رێگەی ئەنفالەوە جارێكی ترئەنفال نەكرێت.. بەلكو دەبێ‌ ئەنفال خۆی زمانی رۆژهەڵات وەسف بكاتەوە .

ئەنفال رابوردوو نیە بەقەد ئەوەی تا زهنیەتی تراژیدیا مابێ‌ لە پێش هەموو كەسێكمانەوەیە‌و رۆژێك لە رۆژەكان دوبارە دەبێتەوە.  بەڵام سەبارەت بە بواری تر دەكرێت ئەنفال كەرەستەیەك بێت بۆ راڤەكردنی جیهانیش، من خۆم  بە درێژایی چەندین ساڵە دەبینم كار بۆئەنفال دەكرێت لە بواری هونەروئەدەبدا زۆرم بیست‌و بینی ناوی ئەنفالیان لێنرابوو ئەمانەش كەسانی بێ‌ توانا‌و هەندێ‌ جاریش كەسانی نەفام بوون دەستیان دەدایە ئەو كارە قورسە. بەشێكی زۆر لەو ساویلكانە ویستیان لە رێگەی كارەساتێكی وەكو ئەنفالەوە گەورەیی‌و شكۆ بدەنە نوسینەكانیان، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا نوسەرو خوێنەری باش پەیدا بوو تاقەڵەمە قەزەمەكان نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان ئەو زبالەیەی لە چەند لاپەرەیەكدا دایان رشتووە، بیخەنە بەرچاووی خەڵك  ئەوانەش هیچ كاتێك كاركردن نەبووە بۆ ئەنفال بەڵكو ئەنفال وەكو خۆی لەو بیابانەدا ونە تارۆژگارێكی دی ماوەتەوە. لەناو ئەم گیژاوە دێرینەدا وێنەی مەرگ شوێنێكی گرنگی داگیر كردووە. لێرە لەم ئەنفالستانە مەرگ دروستكەری قارەمانە ئەوەی دەكوژرێت بە كوژرانی شانازییەكی تر دەخاتە سەر شانازییەكانی ئێمە ئەوە مردووەكانن ئێمە جوانتر دەكەن، وادەكەن بەبێ‌ مردن نەتوانین شانازی بەژیانەوە بكەین، وەك بەختیار دەلێت: لەم وڵاتە چیرۆكی مەرگ چیرۆكی دا    ستان ‌وقارەمانێتیە ئەوە مردووەكانن ئیرادەی ئێمە لەسەر بەرگی كۆلنەدان بەرجەستە دەكەن،… بەڵام كاتێك كە ئەنفال دێت وێنەیەكە دەگۆرێتە سەروێنەیەكی تاڵ ..مردن لە ئەنفالدا مردنێكی تاكەكەسێك نیە، بەلكو مردنی نەتەوەیەكە، كە بە بێدەنگی دەمرێت، كە ئەنفال هات  چیدی وێنەی نەتەوەی قارەمان نەما.. ئەو وێنەیە نەما كە كورەكانی دەكوژرێن‌و هێشتا تفەنگەكان هەربەدەستیانەوەیە گوللەی لێنایەتە دەرەوە.  ئەنفال كەهات نەتەوەی میگەل‌وبێدەنگی لێكەوتەوە لەدوای ئەم كارەساتەوە چیدی ئەم میللەتە شانازی بە جوانی‌وخود ئەڤینی‌و سەرسام بوونی خۆی بكاتەوە.. لەدوای ئەنفال وێنەی قارەمانی تێكشكاومان لایە.. ئەویش بێبەرگریكردن دەستەوسان مردنێكی زەلیلانە دەمرن. مردنێك كەمردنی پێشمەرگە نیە.. لەگەڵ ئەنفالدا بەعس‌وكلتوری عەرەب پێی وتین مردنی جەنگاوەرانە كۆتایی هات،  ئیدی رۆژگاری مردنی بە كۆمەڵ دەستی پێكرد، لێرەدا جەنگاوەرێك‌و مندالێكی بێدەسەڵات هیچ جیاوازییەكیان نیە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وێنەی كورد وەك وێنەی نەتەوەیەكی زەلیل پیشاندەدات، كە بەبەر چاوی خۆیەوە هەزارانی لێراپێچ دەكرێت بۆناو چاڵەكانی مردن، بێئەوەی هیچ بڵی‌وبە بێدەنگی كۆتایی بەسەردەمی زێڕینی قارەمانەكان دەستپێدەكات.سەردەمیكۆیلایەتیەكی تازە هاتۆتەكایەوە

لەئەنفالدا مردووەكانمان فریای هیچ نەكەوتن..فریای حسابكردنی مردووەكان نەكەوتن. لەهەمووی كارەساتبارتر ئەوەیە كە زیندووەكان وەكو ئێمە ئەو شەرەفەمان بەدەست دەكەوێت كە ئەنفال سەرەتای شەرمێكە بۆ ئێمە كەلەگەڵ رەجعیەتی دەماخسزانەی تاكی كورد ناگونجێ‌ ، ئیتر چیدی پێویست ناكات، كورد ئەوەندە نەزان بێت هەروابەلووتبەرزی‌و ئینكاری بە وێنەكانی رابوردووەوە بنوسێ‌‌و شوناسێكی خورافیمان بداتێ‌ ، كە وانیە.

 ئەنفال‌و جینۆساید

جینۆساید ووشەیەكی نوێ‌ یە بۆ تاوانێكی دێرین، بریارنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەم جۆرە دەست پێدەكات كە بۆیەكەمینجار یاسا ناسی پۆلۆنی (رافایل لیمكین) لەسالی ١٩٤٤ لە كتێبیكدا بەناوی یاسای میحوەری لەداگیركردنی ئەوروپا ئەم ووشەیەی بەكارهێناوەو تا ئەوكاتە ئەم وشەیە لە هیچ فەرهەنگ‌و ئینسكلۆپیدیایەكدا نەبووە، هەرخۆشی داهێنەری ئەم تێرمەیە كە لێكدانی پیشگری یونانی (بەمانای نەتەوە، خێڵ، تایەفە) وە پاشگری لاتینی بەمانای كوشتن دایتاشیوە، جینۆساید بە مانای لەناوبردنی بە ئەنقەستی هەموو یان بەشێكی كەمایەتیەكی رەگەزی –ئاینی تایفی ئیتنی یان سیاسی دێت لەلایەن حكومەتەوە یان دام‌و دەزگای پیاوەكانیەوە.. هەروەها تەنها كوشتنی بەكۆمەڵ ناگرێتەوە، بەلكو برسی كردن‌و بەزۆر راگوێزان‌و‌ودەستبەسەركردن(حجز)ی سیاسی ‌و ئابوری ‌و بایلۆجیش دەگرێتەوە.

جاك نوسان پۆرتەر دەستنیشانی ئەوەمان بۆ دەكات كەجینۆساید سێ‌ ڕەگەزی سەرەكی لە خۆی دەگریت ، ئەویش ئایدۆلۆژیا..تەكنەلۆجی وبیروكراسی ودامودەزگا

١ئایدۆلۆجیا جەلاد بۆ لە ناوبردنی قورباێ‌ كەی بەكاردێنێ وەكلیلی كردەی جینۆساید،ئەم ئایدۆلۆژیایەش بەزۆری لە سەرزەمینەیەكی ڕەگەزپەرستانە یان ئاینییەوە دێتە كایەوە شەرعیەت بە هەركردەیەك دەدات چەند دڕندانەش بێت، ئەوپروپاگەندەیەش كە بۆ بالاوكردنەوەی ئایدۆلۆژیا دەكریت وێنەیەكی وا نامرۆڤانە دەبەخشێتە قوربانێكان كەپەلاماردان ولەناوبردنیان ئاسان بە ڵكو حەڵالە

دەبێت..هەروەها وشە گەڵی وەكو كافر وتێكدەر لادەر خیانەتكار جاهیل دواكەوتوو.. كەواتە ئایدۆلۆژیا شەرعیەت دەبەخشێتە جەلاد بۆ جێ بە جێكردنی تاوانەكەی.

هەر لەم روِانگەیەوە كە ئەرمەنیە مەسیحێكان لەلایەن كوردو توركە موسلمانەكانەوە بەنەزان و دەبەنگ یان كافران ناوبران لەوەش پڕمەترسیتر وەك مەڕیك سەیركراون كەسەربرێن وكوشتنیان حەلاڵە هەر هەمان دەستەواژە موتیڤی جێنوسایدكردنی جولەكە وقەرەجەكانیشە لە لایەن نازیەكانەوە.

لە جەنگی جیهانی دووهەمدا ئایدۆلۆژیای ڕاستی نازیزم كەخەڵكی ئەڵمان بە خاوەنی شوناسێكی روِن وئاشكرا دادەنێت كە لە سەر بنچینەی خوین پێكهاتووە جولەكە وقەرەج وهۆسیكشۆلەكان  ئەوانەی لەگەڵ هاو سێكسی خۆیان جووت دەبن.. واتە ژن لەگەڵ ژن‌و پیاو لەگەڵ پیاو بەنامرۆڤ دیاری دەكات ئەوانەی بە رەسمی بەشێك لە ڤۆلك بوون بەلكو غەریبن كەسەر بەرەگەزی بەشەرنەبوون، لە كاتێكدا ئەلمان سەربەگەورەترین ‌وپایە بڵندترین رەگەزی ئاریایی بووە، بۆیە دەبوو بۆ پاككردنەوەی رەگەزی ئاریایی پاراستنی ڤۆلگی ئەلمانی هەموو لە ناوببرێن، ئایدۆلۆژیایەكی لە سەربنچینەی راسیزم‌و ئەو فۆرمۆلە نوێیەی هێلین فاین وەسف دەكات دامەزراوە.. مەرجی سەرەكی‌وجەوهەری جینۆسایدە ئەو ئایدۆلۆژیایەیە قوربانی ریسوادەكات‌و دایدەبڕێت لە كاتێكدا جەلادەكان لە كردەوە‌و راوەدونانە جینۆسایدیەكاندا مۆبیل دەكات.

٢/ تەكنەلۆجیا لەم سەردەمەدا یەكێك لە رەگەزە ئاشكراكانی جینۆسایدە. لەكاتێكدا دەوڵەتی نەتەوە مۆدێرنەكان هەرچی زیاتر بواری تەكنەلۆجیادا پێشدەكەون‌و هەرچی تەكنەلۆجیای مەرگە كاریگەرتر دەبێت لەكاتێكدا لە جینۆسایدە كۆنەكاندا بیرورای تر بەكارهاتووە، بەڵام لەسەردەمی ئیستادا تەكنەلۆژیا كوشندەترین چەكی جینۆسایدە.. هەروەكو چەكی كیمیاوی دژی خەڵكی هەلەبجە .. ژوری گازەكانی نازیەكان.

٣/ بیروكراسی لە بەرێوەبردنی جینۆساید دا، رۆلێكی گرنگ دەبینێ‌ چونكە جینۆساید پێویستی بە كۆمەڵیك دام‌و دەزگای چالاك دەبێت، بە ئۆرگانیزەكردن.. چونكە خۆرێكخستن‌و بەریوەبردنی سیستماتیكانەی ئەو گروپە سەربازی‌و مەدەنی‌و جیاجیاكان گواستنەوەو رێگاوبانەكان گرنگیەكی گەورەی هەیە لە پرۆسەی جینۆسایدكردندا.

لەمێژووی كۆی جینۆساید دا شێوازەكانی عەفەوی بووەو رۆلی خۆی بینیوە هەروەها بە زۆری رق‌وكینی ئاینی داینەمۆی شەرو كوشتارە خوێناویەكان بووە‌و پرۆسەی قركردنی دوژمن بووە. بەڵام لەئێستادا جینۆسایدی مۆدێرن كوشندە ترینیانە بە هۆی ئالۆزی ‌و پێشكەوتنی تەكنەلۆجیاوە ..ئەمەش زیاتر پێویستی بە مەهارەتی لۆژیكی‌و ئۆرگانیزە كراو دەبێت .. بە جینۆسایدی بە ئەنقەستیش پلان بۆ دانراوی مۆدێرن دەبێت لەیەكەم هەنگاودا وەك تاوانێكی ئۆرگانیزە كراوی دەوڵەت بناسرێت و تاوانی واش لە یەك كاتدا پێویستی بە بیرۆكراسیەتیەكی زۆر ئاڵۆز دەبێت.

 جینۆساید بەپێی بریارنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان جینۆساید سالی ١٩٤٨ لە مادەی دووهەمی بەیاننامەكەیدا بەمانای هەریەكێك لەم كردەوە‌وپرۆسانەی خوارەوە دێت كە بە ئەنقەست‌و بەمەبەستەوە ئەنجامدرابێت بۆ لەناوبردنی هەموو یان بەشێكی گروپێكی نەتەوەیی، ئیتنی، ئاینی، رەگەزی :

١ كوشتنی ئەندامانی گروپەكە.

٢ گەیاندنی ئازار‌و زیانی گەورەی جەستەیی یان دەروونی بە ئەندامانی گروپەكە.

٣ بەو مەبەستەی ببێتە هۆی دارمان‌وتێكدانی فیزیكی هەموویان بە شێكی ئەو گروپە.

٤ سەپاندنی هەندێك ئیجرائات بە مەبەستی رێگەگرتن لە منداڵبوون لە ناوگروپەكەدا.

٥ بە زۆر راگواستنی منداڵانی گروپەكە بۆ لای گروپێكی تر.

تاوانی جینۆساید لە هەموو سەردەمێكی مرۆڤایەتیدا ئامادەبووە، بەڵام پیش سەردەمی ئێستا مان، بە دەگمەن نەبێت هەمیشە لایەنێك بووە لە جەنگ یاخود لە سەدەی شانزەهەم‌و نوزدەهەمدا لایەنێك بووە، لەلایەنەكانی پێشكەوتن‌و گەشەكردنی هەروەها جینۆساید بە سەردەمێكی دیاریكراودا دەردەكەوێت.. فتوحات چەوسانەوەی ئاینی ..دەست بەسەراگرتن‌و داگیركردنی كۆلۆنیالی .. بەڵام لە سەدەی بیستەمدا جینۆساید بووەتە روداوێكی زۆر باو زیاتر لەمەش شێوە جیاجیاكانی وەرگرتووە، لەم سەردەمەی خۆشماندا بووەتە خاڵی یەكگرتنەوەی هێزە تێكدەرەكان. لەم رووەشەوە تەنها شارەزایانی جینۆساید چوار جۆری جینۆساید دیاری دەكەن.

دورخستنەوەو نەهێشتنی هەرەشەو مەترسی دوژمن یان گروپی بەرانبەر.

ئەنجامدانی تیرۆرو تۆقاندن.

٣ – دەست بەسەردا گرتنی سامانی ئابوری.

٤  سەپاندنی باوەرێك یان تیورو ئایدۆلۆژیایەك بە زۆر.

بەڵام بەربەریەكانی بەعس زۆر جیاوزە لە ئەنفالەكانی بەناوفتوحاتەكانی سەرەتاكانی ئیسلام‌و سەردەمی دابەزینی قورئان‌و پاشانیش نوسینەوەی لە سەردەمی خەلیفەكاندا، تارادەیەك جیاوازە لەهیرشی سەردەمی خەلەفاكاندا بۆ سەرمیللەتانی تری ناوچەكە ئەنجامیان داوە.

ئەگەرچی ئەنفال‌وجینۆساید پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە بەڵام دوو چەمكی جیاوازن، ئەنفال بەمانای تاڵانی‌وقركردن دێت، كێشەیەكە لەكاتی جەنگدا دێتە پێش لەگەڵ ئەوەشدا ئەنفال بەشێكی دانە براوە لە جینۆسایدو بە هەموو پیوانەكان دەچێتەخانەی تاوانی جینۆسایدەوە كە بەتاوانی نیونەتەوەیی دەژمێردرێت، بەپلەی ئەو دەرەنجام‌و وەزیفەی بەرجەستەی دەكات… هەروەها تاڵانكردنیش لەلایەن قورئانەوە ریگەپێدراوە بەپێی شەریعەت، ئەمەش بەوكەسانە بەخشراوە كە لەپێناسەی ئاینی ئیسلامدا شەردەكەن، هەروەها بە جەنگاوەرانی ئەویش بەواتای جیهادكردن، ئەمەش لە پێناوی پاراستن‌وپەرەپێدان‌و بڵاوكردنەوەی ئیسلام.

كاتێك ئاینی ئیسلام غەنیمە حەڵاڵ دەكات ئیماندارەكان هەرچی زیاتر هاندەدرێن، بۆ پەلاماردان، چونكە تالانی بۆخۆی تەماحێكی گەورەیە لەبەردەم مرۆڤدا، بۆ هەرچی زیاتر درندایەتی كردن.. لە ئاینی ئیسلامدا ئایەتی ئەنفال بەئاشكرا دان بە حەڵاڵ كردنی غەنیمە دادەنێت، لە كۆتایی هەفتاكان‌وسەرتای هەشتاكاندا ئیدی زۆر بەئاشكرا بەعس هەولیداوە ئەو بەرگە ئاینیە بپۆشێت، ئەمە یەكێك بووە لە تاكتیكە هەرەكاریگەرەكانی.. بەڵكو لەسەرەتاوە بەعس لە ئایدۆلۆژیای سیاسیدا حسابی جدی بۆ ئەو رەهەندە ئاینیە كردووە.

وەك میشیل عەفلەق دەڵێت: ( شۆرشی عەرەبی بەعس لەرەگەزدا پاككردنەوەیەكی مۆدیرنانەی شۆرشی ئیسلامی چوار سەدە لەمەو بەرە). بەعیسیش هەمان تاكتیكی تاڵانی كردووە.) لە كۆتاییەكانی سەدەی شەشەمی زاینیدا پێغەمبەری موسولمانان، باش لەوە تێگەیشتبو، كە خیلەكەی رێگەیەكی خراپیانگرتووەتەبەر، بۆ گۆرینی ئەو دۆخەش پێویستیان بەئایدۆلۆژیایەك هەبوو تا گورێكی دی بدەنەوە بە ژیان‌و شێوازی پەیوەندیەكۆمەڵایەتیەكان دیاری بكەن، .. چونكە ئەوەی دیارە هەرسێ‌ ئاین توحیدێكە  لەسەرەتاوە هاوتای بزووتنەوەی كۆمەڵایەتی كێشەی چینە چەوساوەكان بوون. بەڵام كاتێ‌ بوون بەنوخبەی ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدار ئەوانیش دەسەڵاتەكەیان لە دژی خەڵك بەكارهێنایەوە. بۆیە پاشتر جوڵانەوەی نەتەوایەتی‌و میلیشیاكان دژی دەسەڵاتی ئاینی دەوەستنەوە، مەسیحیەت، لەزمانی مەسیحیەتی خۆیدا پاشنیش لەسەرەتای بڵاوبوونەوەیدا، بەرگری لە هەژارو چەوساوەكان دەكرد، دژی دەسەڵاتدارانی یەهودی‌و سەركردەكانی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی، دواتریش كە بەشێوەیەكی فراوان بڵاودەبێتەوە پاپاویەت سەرهەڵدەدات بۆئەوەی دەسەڵاتی سەرتاسەری ئاینی زاڵبكات‌و سنورێك بۆ پاشاو ئەمیرەكان دابنێت.. بەكاریانبهێنێ‌ بۆ مەرامی دەسەڵاتە ئاینیەكەی، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی كاتۆلیكدا دەست دەداتە دەستی فیودالەكان‌ولەوێوە دەبێتە دەزگایەكی داپلۆسێنەر ی جوتیاران‌وهەژارانی چەوساوە، هەربۆیەشە هەستی نەتەوایەتی دژی دەسەڵاتی ئاینی پەرە دەسێنێ‌‌و دوای ئەوە پاپاویەت هیدی هیدی پاشەكشە دەكات.

ئەراگۆن دەلێت : محەمەد وەك مەسیح  بەرەو رووی دەسەڵاتێكی مەركەزی بەهێزی وەك ئیمپراتۆریەتی رۆمانی نەبووەوە، بەلكو دەبوو سیستمێكی سیاسی نوێ‌ بهنێتەكایەوە كە لەسەر سیمبولیزمێكی ئاینی نوێ‌ بەندبێت.

خەونی پیغەمبەر خەونی ئیمپراتوریەتێكی عەرەبی بوو، چونكە خیڵەكانی عەرەب لەوسەردەمەدا پەرش‌و بڵاوبوون، لەولاشەوە بە دوو ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی‌و ساسانی ئابلۆقە درابوو.

رۆلی راسیزمی خێڵەكانی عەرەب‌و رێخۆشكردن بۆ ئەنفال

راسیزمی عەرەبی دەرئەنجامی قۆناغی دوای سەرهەڵدانی شارستانیەتێك‌و خود كەشفكردن نیە لەبەرانبەر ئەوانی تردا،  هەڵبژاردنێكی ناچاری ساتی بنیاتنانی پرۆژەی رۆشنبیری عەرەبی‌و دەوڵەتی عەرەبی ئیسلامی نیە.. بەڵكو لە دایكبوونی ئەم چەمكە هاوكاتی پرۆژەی عەرەبیە كە هێشتا پرۆژەیەكی خوداییە، واهێشتا وێنە خەیاڵیەكانی لەدەقدایە.. واتە (قورئان) كاتێ‌ خودا گەلێك لەگەلان دەكاتە سەردەستەی ئەوانی دی بارودۆخەكە شێوەیەكی تر لەدەسەڵاتی جەبریانە وەردەگرێ‌‌و هەموو توخمێكی ئازادی‌وكەرامەتی ئینسان لێرەوە پێشێل دەكرێت، .. بێگومان ئەم بیرۆكەیەش بۆئەوەی ببێتە چەمك‌وگوتاری گشتی ئیدی پێویستی بەهیچ بنەمایەكی  مەعریفی‌وتێوری نیە.. بەڵكو خۆی لەسەر دووكۆلەكەی ئەخلاقی رادەگرێت، ئەویش گورینی دەقە وەكو قورەیشیەكان دەیانووت: بۆ گیانێكی پیرۆز. دووەهەم خولقاندنی ئیمانە بەرانبەر دەق‌وناواخنەكانی، ئەم شێوەیە كاتێك دەق دەگۆرێت بۆ قورئانی پیرۆزو دەبێتە خوداو دەبێتە خولقێنەری ئیمانێكی دەستەجەمعی ، ئیدی خودا لەوێوە پرۆژەی عەرەبی ئیسلامە بە هەموو وەهم‌وگرێ‌ نەستییەكانەوە،  چركەی پێكهاتنی خۆی رادەگەیەنێت‌و تا ئەمرۆكەش بەردەوام دەبێت.

دەكرێ‌ مێژووی خوێناوی فتوحاتەكان‌و چوونە دەرەوەی عەرەب لە جەزیرە بە هەنگاوی سەرەكی پێكهاتەی ئو پرۆژەیە دابنرێت، كە نەیتوانی لە جەزیرەدا قۆناغی فۆرمۆلە بوونی عەرەبی تەواو بكات. . بەلكو كاریگەری دەق‌وئیمان ئەوەندە كاریگەربوو كە خێلە كۆچەرەكانی عەرەب لە سوپایەكی هەڵگردا بۆ ئاڵای خودا ریكخستن .. كە لە چونە دەرەوەیدا بەردەوڵەت شارستانیەتەكانی وەكو ئێرانی‌وبێزەنتی كەوت، كە سەرباری هەرەس‌و لاوازبونیشیان لە رووی سیستمی دەسەڵاتی ئیداریەوە هێشتالە شێوازی عەرەبی ئیسلامیدا قۆناغی پێكهاتن‌و بەهێزتربوون كە هێشتا قۆناغی ناوەندی بەڵكو لە نێوان دەسەڵاتی ئەو ئەمارەتانەدا، كەنوێنەری بەرژەوەندی خیڵ‌وتایەفەكان بوون، دارشتبوو، لەراستیدا ئەوان هەڵگری پرۆژەی راستەقینەی عەرەب بوون، هەرئەمیش بوو كە تیرۆری توندووتیژی سەرەتاییانەی خێڵی بە شێوەیەكی ترسناك تیكەڵی ئەو پرۆژەیە كردووە، دۆزیەوە،  كەلەلایەكەوە جەنگەكانی تا ئاستی ئەفسانە ترسناك بوون، لەلایەكی تریشەوە نەیهێشتووە دەوڵەتی عەرەبی لە پرۆژەیەكی سنورداردا سەقامگیر بێت، بەلكو دوای ئەوە هەمیشە هەڵگرانی ئەو پرۆژەیە شەرعیەتی لە ناودانی ئەوانی دی بە خودایكردنی دونیایان داوەتە خۆیان، واتە راسیزمی عەرەبی لە ئەنجامی بەركەوتن‌وكەشفكردنی ئەوانی دییەوە پرسیار لەماهیەتی خۆی ناكات بەڵكو شەرانگێزتر دەبێ‌‌و دەچێتە پلەی شۆڤێنیزمەوە. چونكە ژیانی خۆی بە تێروانینی سەلەفیانەو سەرچاوەكانی ئیلهامەوە دەبەستێتەوە بنەمای خۆی بەناو ئەم پێكهاتە سەرەتاییانەدا بە هێزتر دەكات، چونكە هێشتا دونیا لەبەردەم ئەمدا ئەو دەروازە داخراوانەیە كە دەبێت بە (فتح) بیانكاتەوە، ئەمەش لە خۆیدا ئەركێكی خودایە، بۆ پرۆژەی رۆشنبیری عەرەبی.. خۆی لەناو پرۆژەی بەخودایكردنی دونیادا دەبینێتەوە. ئەمەش پرۆژەیەكە رۆحێكی جیهانی دەخوازێ‌ تیایدا دین‌وجەنگ دەبنە هەڵگری یەك ستراتیژ .. بەڵام مەسیحیەت وەكو دین بەبەهانەی بانگەشەی ئاشتی‌و خۆشویستی‌و لێبوردن‌و یەكسانی‌و برایەتی نێوان مرۆڤ‌و پرۆژەی تەبشیری خۆی لە جەنگی رۆژ‌وئاوادا جیادەكاتەوە لەپاڵ بەرزبوونەوەی جەنگێكی شۆشگێرانەتردا كە ئیدانەی سەرجەم سیستمی كۆلۆنیالیزمی ۆرۆژئاوا دەكات‌ودروشمی لەنێودانی روتاندنەوەی گەلان‌ولەناوبردنی كۆیلایەتی بەرزدكاتەوە. بەڵام پرۆژەی عەرەبی جیاوازە چونكە تەنها لەیەك دەنگ‌وپەیامەوەدەچێتە دەرێ‌، ئەویش ئەركی تەوحیدە.. یەكخستنی دنیا لەرێگەی جەنگەوە، هۆكارێكی شەرعی‌و پیرۆز دەگرێتە ئەستۆ، ستراتیژی ئەم پرۆژەیە كە گەیاندن‌و پەیامی خودایە،  هەرلەهەناوی خۆیدا هەموو رەهەندەكانی پێكهێنانی دەوڵەتی عەرەبی ئیسلامی دەبینێتەوە.. پرۆژەی تەوحیدیش بە خوداییكردنی دونیایە، لە رێگەی بە خودایكردنی ئینسانەوە، واتە گۆرینی بونەوەرێك كە خودا ئامادەبونێكی هەمیشەیی لە رۆح‌وجەستە‌وهەستەكانیدا هەیە. لێرەوە مرۆڤ دەبێتە بوونەوەرێك بۆ پەرستنی خوداو ملكەچ بوونی بۆ پەیامەكەی. ئەمەش واتای ئەوەیە ك بوون بە پەیامبەرێكی جیهادی كە خەبات بۆ كۆكردنەوەی ئینسانیەت یەكخستنی دنیا لە سەر بنچینەی عەدلی خودایی‌و لە ژێر دەسەڵاتی یەك نەتەوە یان یەك ئومەدا. كە پرۆژەكەی‌و ئیرادەی بۆ گۆرینی دونیا لە سەرچاوەی هێزی رەهای خودایی‌و ویستی ئەوەوە وەرگرتووە.

بەهانەی یەكسانی بوونی مرۆڤایەتی لە ژێرسایەی یەك ئومەدا خۆی لە خۆیدا شوناس‌و كلتورەكانی دی دەشارێتەوە.. لە ڕاستیدا ئەگەرچی چەمكی ئوممە لە ئیسلامدا چەمكیكی ئینترناسیۆناڵە وەخەونی یەكخستنی دونیای هەیە، بەڵام لەهەمان كاتدا خەونی پرۆژەی عەرەبی هەیە بۆپابەندبونی دەسەلات وتوانەوەی شوناسەكانی دی بۆیەبەلای ناسیۆنالیزمی تائەم كاتە پێكهاتەیەك هەیە بەناوی ئوممە ئیسلامی‌وخودایەوە كە عەرەب هەڵگری پەیام‌وناوەندی دەسلاتێ‌تی كەوە كو دەستەی هەلبژێروراو لە لای خوداوە دەسەلاتی ئەوبەر جەستە دەكات ، كاتێك كەئەلقەی داكشانی دەسەلات لەدەسەلاتی ڕەهای خوداوە تێورویزە  دەكرێت بۆدەسەڵاتی پێغەمبەر ،دواتر خەلیفەكان كەلەلایەكەوە ئەوان نوێنەری پێرۆزی خودان لەسەرزەوی‌ولەلایەكی تریشەوە لە نێوانیاندا پەیمانیگی خۆ نزیكردنەوە لە مەلەكۆتی خودا هەیە، لێرەوەیە دەسەڵاتی خەلیفەو كردەوەكانی تا ئاستی خودایی پیرۆزە.. خەلیفەكانیش یەك رەگەزی بنەمالەییان هەیە كەلەداوا جاردا شەجەرەكەشی بە پێغەمبەر كۆتای دێت، ئیدی بەروخانی دەوڵەتی عەباسی‌وسەندنەوەی دەسەڵات لە عەرەب شكۆمەندی‌و باڵادەستی ئوممەی عەرەبی كۆتایی پێدێت. لە دوای ئەو روخاندن‌و تیكشاكاندنی دەسەڵاتەوە ناسیونالیزمێك سەرهەڵدەدات، كەوەهمەكانی سەلەفی جێناهێلت‌و لەساتەوەختێكدا چەمكێكی دەسەڵاتی بەردەست دەكەوێت هەموویان یادەوەریە مێژووییەكانی زیندوو دەكاتەوە لە رێگەی سیستمی زمانێكەوە كە هەمیشە جەبری دەسەڵات‌وسەركوتكردنی تیادا ئامادەیە كە ئەمەش وادەكات قۆناغی دەسەڵاتی بەبێ‌ جەنگ تێناپەرێت.  هیشام جعید لە كتێبەكەیدا دەوڵەتی ئیسلامی بە سێ قۆناغ پێكهاتەی دە شوبهێنی.

یەكەم: ساتەوەختی كۆچ(هجرە) كە تیایدا دەسەڵاتی پێغەمبەر دەركەوت.

دووەهەم: لە سالی پێنجەمی كۆچیدا واتا دوای گەمارۆی مەدەینە‌و شەری خەندەق ..كاتێ‌ ئەم دەسەڵاتە وردەوردە خەسلەتەگرنگەكانی دەوڵەتی بەدەستهێناو هەموو دورگەی عەرەبی گرتەوە.

سێهەم: لەدوای مردنی پێغەمبەرەوە دەست پێدەكات، لەگەڵ دەسەڵاتی ئەبوبەكردا كاتێ‌ دەوڵەتی ئیسلامی نیشاندا كە توانای سەركوتكردنی هەموو لادانێكی هەیە بەرێگای هێز.

دكتۆر هیشام باس لەوەدەكات گەر سیفەتی ئیسلامی لەو دەوڵەتە بكەینەوەو دواتر ناوی بنێین دەوڵەتی عەرەبی ئیسلامی یاخود كۆكردنەوەی عەرەب لە ژێر سایەی دەسەڵاتدا لە هەر قۆناغێكدا لە سترا تیژ‌و شەروخۆرێكخستن لە شێوەی سوپادا بەدەرنەبوو.. قۆناغی هیجری پێغەمبەر خۆی لە قۆناغێكی تاكتیكی پاشەكشەیە لە جەنگ ئەمە لە كاتێكدا پەیامی محەمەد كاریگەری تەواوی بەسەر هەموو خەڵكی جەزیرەوە نیە، لە ئاستێكی لاوازدایە. بەڵام ناكۆكیەكانی نێوان خێلەكان بەكاردەهێنێ‌ بۆ بەهێزكردن‌و بنیاتنانی دەسەڵاتێكی تر بەرانبەر دەسەڵاتی خیڵدا كە دەسەڵاتێكە هێشتا پێغەمبەر موحەمەد تیایدا نەبووەتە كاریزما بەڵكو سەروەری‌و هێزی كاریزمەی هێشتا نادیارە واتە هەر ئیرادەی خوداییە.

پەیامی موحەمەد تەقەلای گۆرینی ئینتمای عەرەبی ئەدا.. لەپەیوەست بوون بە خێلی سەرەتاوە بۆ پەیوەست بوون، بە خێڵێكی ئەخلاقی‌وكەلتورییەوە كە كایەكەیەكی دەمارگیری نوێە، تاكەكانی ناوی پەیوەندییەكی رۆحی نادیار واتا(دین) پێكیانەوە گرێدەدات‌و هەستی سۆز ئامێز بەخێزان‌وعەشیرەتەوە دەگۆرێت، بۆهەستی بە خودایكردنی ئینسان.. لێرەوە پێغەمبەر كۆچەرو ئەنسارەكان تێكەڵدەكاو دەیانكاتە براو هاوبەش، ئەمە قۆناغی گرنگی بەسیاسی كردنی ئینتمای خیلە بۆ ملكەچكردنی سەرجەم خێلەكان‌وتواندنەوەیان لەو پرۆژە خوداییەدا.

ئەگەر لێرە سەرنجێك بدەین، مێژووی جێگۆركێكردنی دەسەڵات لەسەرەتای ئیسلامدا ئەوا دەبینین كە پیرۆزی‌وپەرستن لە دوای مەرگی پێغەمبەر موحەمەدەوە كۆتایی پێدێت، چیدی  هەمان قودسیەتی خودایی پیغەمبەری نابێت، بەلكو لە جێگەیدا خەلیفە دەبێتە رەمزێكی لە رەمزەكانی خێل‌و سەرهەڵدانی بزوتنەوەكانی خوارج‌وهەڵگەرانەوەی لە ئیسلامدا وەكێشەوشەڕی نێوان خێلەكان ناكۆمی نێوان خەلیفەكان لەسەر گواستنەوەی دەسەڵات كوشتنیان لەسەر بەرمالی نوێژ بەلگەن كە خێڵ وازی لە رەمزە دەسەڵات خوازیەكانی خۆی نەهێناوە، هەردەم داوای شوێنی خۆی لەو سیستەمە دەكات.. ئەمەش لە قۆناغێكدایە كە پرۆژەی عەرەبی فەتحدەستپێدەكاتەوە .. ئالەمەر رۆشنایی ئەم رووداو تێگەیشتنانەوە ئەنفال دەبێتە زمانی دروشم‌وغەنیمە‌و ئیمتیازاتی خیڵ كە گەرانەوەی بۆ ترسناكترین شێوەی شەرو پەلاماردانی سەرەتاییانە كە لەراستیدا لێرەوە پرۆژەی نەتەوەی سەردەستی عەرەبی لە گەیاندنی پەیامە ئەخلاقییەكان پەیامیش پاشگەز دەبێتەوە ، پەلهاویشتنی ئەو خێلە رێكخراوانە لە سوپای عەرەبی ئیسلامدا كە دواتر دەوڵەتێكی عەرەبی قەبەلی لە سەر بنچینەی غەنیمەو دەستكەوتە فراوانەكانی خیڵ دروست دەكات.. كە ئەمەش ئاكارێكی فاشیانە بۆ خێڵ بەرەڵا دەكات كە لەبەدەستهێنانی زۆرترین دەستكەوتدا ئەو ئیلهامە كە ناسیونالیزمی عەرەبی بونیادی خۆی لەسەر دەنێتەوە بەلام ئەم ناسیونالیزمە هەرچەندە راگیربوونی دەوڵەتی هاوچەرخانەی خۆی لە ناو رۆحی نەتەوە لە دەرەوەوی دەوڵەتی خێڵدا دەبینێتەوە بەڵام لەراستیدا سروشتی خۆی لەهەمان چەمكە سەرلە خێلەكان وەردەگرێ‌ وەلەهەمان پرۆژەدا خەون دەبینێت، بێگومان ئەمە پالپشتی كەلەپورێكە لە فیكری ناعەقڵانی هاوچەرخدا..

چەمكی ناسیونالیزمی فەرهەنگی‌وجیهانگیری وەكو پانتاییەكی كلتوری‌وكراوە وەكو بانگەشەیەكی عەقڵانی لە كردەی پراكتیزەكردنی گۆرینی بۆ ناسیونالیزمی سیاسیدا شیوینراو بزربوو، پەیامە عەقڵانییەكەی خۆی لەدەستدا، كاتێك ئەم چەمكە لە فەلسەفەوە گۆرا بۆ ئایدۆلۆژیای سیاسی‌وئەو پەیامەش لەدەست رۆشنبیر‌وفەیلەسوفەكان سەندرایەوە‌و سیاسیەكان گرتیانە دەست ئیدی بووە بزووتنەوەیەكی شەرانگێز‌وتۆلە خواز كەتەقەلای جیهانگەرای بە جەنگ سەپاند.

فاشیزمی عەرەبی بنچینەی ئەفسانەی خۆی لە پرۆژەیەكی غەیبانی جیهانگەراوە كە لەغەیبەوە بۆی دابەزیووە، وەلەكلتوری سەلەفی ناعەقڵانیەوە لە دەقەوە چەمكەكانی وەرگرتووە‌و هەڵهینجاوە، جەوهەری ئەم ئەفسانەیەش بووەتە مانیفیستی سەرەكی جوڵانەوەی ناسیونالیزمی عەرەبی هاوچەرخ كە بەعسییەكان‌و حزبەكەیان، دیارترین نمونەیەتی‌و هەڵگری لایەنە عەمەلییەكەیەتی، ئەو دروشمەش پەیامی نەمر رسالە خالدە وە ئوممەی یەكگرتوو” كە ئەمە لەساتەوەختی خستنەروی پرۆژەی عەرەبیدا دەستپێدەكات‌و لە قۆناغیكدا شكست دێنێ‌‌و دەبێتە جۆرێك لە وەهم‌و ئەفسانەو ناسیونالیزمی نویی عەرەبی، بەچەمكە خوازراوەكانی فاشیزم هەناسەی بەبەردا دەكاتەوە بەعسیش خۆی مانای زمانی جەلاد لەساتەوەختی بێدەنگی زمانی قوربانیەكان وەمانای خود ژیانەوەیە لە مێژوودا بەسەرتاپای ئەزموونی تیرۆرەكانیەوە.

ئەنفال‌و كوشتارە گەورەكانی مۆدێرنە

مۆدێرنە ئەو ماشینە گەورەیە كە پرۆسەی جینۆسایدی پێ‌ بەرجەستە دەكرێت، وەلە زۆر روەوە ئاراستەی دەكات، وەك هەندەسەیەكی كۆمەڵایەتی دەیسەپێنێت.. جینۆساید ئەو تەوەرە ترسناكەیە كە مۆدێرنە دروستی دەكات، مەبەست لەوتەوەرەش دەوڵەتە.

دەولەتی نوێ‌ هەڵگری هەموو ئەومەرج‌وپێداویستیە مادی‌و سیاسی ‌و كلتور‌وئەخلاقیەیە كەوای لێدەكات بەئاسانی بوونی هەموو ئەو هێزوو گروپ‌و تاكانە وێران دەكات، لەگەڵ ئەو وێنانەدا یەكناگرێتەوە كە دەولەت بۆ كۆمەڵگای هەیە.. دەولەتی مۆدێرنە دەتوانێت بوونی هەموو ئەوانە بخاتە مەترسییەوە كە نایەوێت لەناو پلانەكانی ئەو هەندەسە كۆمەڵایەتیە جێگیربن، كە دەولەت بۆكۆمەڵگای ئەكێشێ‌. ئەم هەندەسە كۆمەڵایەتییە لە فۆرمە پەرگر‌وتوند رەویەكەیدا فۆرمیكە كەلەعێراقدا خوازیاری ئەوەیە هەموو هێزێكی كۆمەڵایەتی‌وهەمووگروپێكی ئەتنی‌و كەلتوری‌و ئاینی واز لە شوناس‌و پەیایەكانی دەسەڵاتی خۆیان بهێنن، ئەو شوناسە داسەپاوە قبوڵ بكەن كە دەولەت لە سەرەوە بەسەرییاندا دەسەپێنی، ئەم هەندەسەیە تواندنەوەی جیاوازیەكانە لە پرۆسەی دروستكردنی وێكچوونێكی سەرتاسەریدا لێرەوە دەولەتی مۆدێرن ماشێنی هەرەشەیەكی بەردەوام توندتردەبێت، لە بوونی هەر گروپ‌وتاكێك كە فەنتازیاكانی دەولەت‌و وێناكردنە سیاسی‌و كۆمەڵایەتی‌و ئەخلاقی‌و كلتوریەكانی چ بۆ خودی دەولەت‌و چ بۆ كۆمەڵگە قبول ناكات، بەتایبەی ئەو دەولەتانەی لە دەرەوەی هەر پەیمانێكی كۆمەڵایەتی هەرمیكانێزمێكی چاودێریكردنی حوكمكردن، یان هەر پرۆژەیەكی سیاسی‌وكۆمەلایەتیو هەر دابەشكردنێكی دەسەڵات كاردەكەن، دەولەتێك كە لەفیكری سیاسی نوێدا بەدەولەتی هۆبزناونوسكراوە‌و لەسەرەوەرا وێنەو هەندەسەیەكی كۆمەڵایەتی‌وسیاسی تایبەت بەسەركۆمەڵگەدا دەسەپێنێت،‌ولەسەرەوەرا بریاردەدات كۆمەڵگا چ فۆرم‌وچ شێوەیەك‌و چ ئاراستەیەكی گەشەكردن وەربگرێت. قوربانیەكان بە درێژایی مرۆڤایەتی بە بوونەوەرێكی بێشوناس ناسراوون.. تەنانەت لە خودی دەولەتی مۆدیرنەشدا .. ئەوە هەر رووی لایەكی تاریكی مۆدێرنەیە، وادەكات بەئاسانترین شێوە لە كوشتارێكی گەورەدا ئەو هەموو ئینسانە فەرامۆش بكرێ‌‌و قربكرێ‌ وەدوایی‌و دوای ساڵانێكی زۆر ئاسەواریان ببڕیتەوە. قوربانی نەپێویست دەكات كەسایەتی خۆی بناسێت،‌و نەكەسیش داوای خۆناساندنی لێدەكات، خۆناساندنیش مانای داننانە بە بوونێك بەتاكێك كە خاوەنی كەسێتی بێت..

لەناودەولەتی مۆدێرنەشدا تاكە شتێك كە قوربانی‌و جەلاد لەیەك خاڵدا كۆدەكاتەوە نەبوونی بریارە بۆ ژیان‌و ژیان بەخشین، نەقوربانی دەتوانێت داوای ژیان لە جەلادەكەی بكات، نەجەلادیش دەتوانێ‌ ژیان ببەخشێتە قوربانیەكەی بەردەستی. حوكمی كۆمەڵكوژ بریارێكە لەدەرەوەی ویستی قوربانی‌و جەلادیشدایە، چونكە نە قوربانی دەزانێت بۆ دەكوژرێت نە جەلادیش دەزانێت بۆ دەكوژرێت، كردەی كۆمەڵكوژی سیفەتی مانا لە هەردولا وەردەگرێتەوە، بەهای عەقل ، ئینسان.. ژیان‌و مردنیش دەسرێتەوە لە ساتەوەختی ملهوری هەمەجییەتدا جەلاد تەسلیمی بریارێكی ناعەقڵانە دەبێتەوە بریارێك ئەگەر وانەكان دەكرێ‌ لە ساتیكدا كۆتایی بە هەموو پرسیارو وەڵامەكانی ژیان بهێنێت. لێرەوە زمانی جەلاد زمانی كوشتنی هەموو كایەكانە..

كۆمەڵكوژی داخستنی دەرگای هەموو بیركردنەوەیە خۆ فرێدانە ناو رەهەندەكانی مردن كە تاریكترین‌و نادیارترین چركە ساتی مرۆڤە‌و هەموو جیاوازییەك دەسرێتەوە كەسی قوربانی دەشێت بەهەمان زمانی جەلادەكەی بدوێت، یان باشتریش قسەبكات‌و هەمان ئاینی هەبێت بەڵام قوربانیكراو لەبەردەم پرسیاردا نیە.. چونكە پرسیاری بۆ پرسیارێكی عەقڵانییەو چاوەروانی وەڵام دەكات چاوەریی گفتوگۆدەكات .. پرسیاریش تەنها كەسی ئازاد دەتوانێت بیكات، تەنها ئازادی خوازیش دەتوانێت وەڵامی بداتەوە .. كوشتنی عەقل لە رێگەی كوشتنی هەموو پرسیارەكان وە ئازادی جەستە سەرهەڵدانی زەمەنێكی شوومە زەمەنی تۆتالیتارییەكان وە هیچ مەودایەك بۆ شوینی مرۆڤ‌و وابەستەی بە ژینگەی خۆیەوە نامێنێ‌.. شوێنێكیش ببێ‌ بە مەزاری حەیوانەكان فاشیزم ئیدی شوێن زەمەنیش هیچ نادات بەدەستەوە. تەنها زەمەنی قركردنی مرۆڤ نەبێت.

ئەنفال تەنها وێرانكردنی جیگایەك نیە، بەرلەهەرشتێك ئەنفال بۆخۆی  سیستمی زمانێكە كاردەكات دابەش دەبێت بەسەر چەند شێوە بیركردنەوەیەكی جەهەنەمیانە ئەوەی مرۆڤە، عەقلە دەیكوژێت.

ئەنفال تەنها هەرشەیەك نیە دژی ژێرخانی ئابووری گروپێك یان نەتەوەیەك ئەنفال هێرشێكی راستەوخۆی شەرە دژی هەموو كایەكانی ژیان، وەكو گشتێكی دابەش كراو، بۆسەر بوونی مادی‌ومەعنەوی خەڵكانێك تا ئاستی فەناكردنی یەكجارەكیان.

لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشێ‌ .. بۆجەنگ لە عێراقدا بەرهەمی بەردەوامی پێكهاتەی دەسەڵات‌و پێكهاتەی دەولەت‌وپێكهاتەی كۆمەڵگای عێراقە؟ ئەنفال لێرەدا ئەوەمان بۆ لێكدەداتەوە بۆ جەنگ بەرئەنجامێكی لۆژیكی ئەو هەندەسە كۆمەڵایەتیە.. لێرەدا بەسود وەرگرتن لە سەرچاوەكان دەگەرێینەوە سەر چەمكی دەسەڵاتی جینۆسایدی داخۆ ئەم دەسەڵاتە چیە، كامەیە چۆن دروست بووە؟.

لێرەدا فۆكۆ ئەم سێ‌ شێوە دەسەڵاتە لەیەكدی جیادەكاتەوە كە ئەمانەی خوارەوەن:

١ دەسەڵاتێك لەسەر فیزالییای كاردەكات‌و راستەوخۆ دەرئەنجامەكەیەتی بە بۆچونی فۆكۆ ئەم شێوەیەی دەسەڵات بریتی یە لە دەسەڵاتی بەرلە پرۆسەی مۆدێرنیزمەوە هاتنەكایەی دونیای مۆدیرنە.. مەبەست‌وئامانجی سەرەكی ئەم دەسەڵاتە بریتیە لە پاراستنی پاشاوئەمیر.. پاشاش بۆ پاراستنی ئەو سەروەرییە مافی كوشتنی هەموو كەسێكی هەیە.. وەكو ئەوەی لە ئەزموونی سەرۆكایەتی عێراقدا بینیمان‌و تیایدا بوینە قوربانی.پادشاو ئەمیرەكانیش پەیوەندیەكی ئۆرگانیك لەگەڵ دەسەڵاتداهەیە ناتوانن دەستبەرداری بن، لێرەشدا كۆمەڵگاو چەمكی هاوڵاتی ئامادەنین چونكە هەم سیستمی دەسەڵات، هەم سیستمی سیاسی لە بیرۆكەی پاشاو سەروەری بنیاتنراوە.. ئەوەی لێرەدا پێویستە بوترێ‌ مافی كوشتنە لەلایەن سەرۆك یان پاشاوە، دەسەڵاتیش بۆ پاراستنی ئەو قەوارەی دەسەڵاتە سزا    دەدات.

٢شێوەی دەسەڵاتەكە بریتی یە لەودەسەڵاتەی كەلەسەر بایۆلۆژی ئینسان‌وخودی ژیان لە مانا بایۆلۆژی‌وسیاسیەكەیدا كاردەكات، لەلای فۆكۆ ئەم دەسەڵاتە بەرهەمی رۆژگاری مۆدێرنەیە وەلەو كاتەدا دروست دەبێت كەدەولەت بیرلە كۆمەڵگا دەكاتەوە وەك گشتێكی سەرتاسەری.

٣ شێوەی سێهەم لای فۆكۆ دەسەڵات بریتیە لە دەسەڵاتی كۆنترۆڵكەر ئەمەش دیسانەوە بەرهەمی رۆژگاری مۆدیرنەیەو پرۆژەی مۆدێرنەیە.. سیستمی چاودێری ستراتیژی سەرەكی ئەم شێوە دەسەڵاتەیە.. چونكە لەرۆژگاری بەرللەمۆدێرنە پادشا نەیدەتوانی تەواوی خەڵكی بخاتە ژێركۆنترۆلێ‌ خۆیەوە..پادشا دەزگای مۆدێرنی نەبوو زانیاریشی نەبوو تاكۆمەلگا شیبكاتەوە ،پرۆسەی مۆدێرنیزم دەیەوە دام‌ودەزگای كۆنترۆلكەری هێنایەكایەوە لە لەشكری مۆدیرنەوە تا كارخانە‌و بەندیخانەو قوتابخانەوپارتی سیاسی‌وسەرەڕای هەموئەمانەش لە دایكبونی زانستەكانی سێوسێولۆژیا‌و سایكۆلۆژیا‌و زانستی سیاسەت‌و بایەلۆژیا لای فۆكۆ دەسەلاتی كۆنترۆلكەر جۆرێك ئینسان بەرهەمدنێت كە ناوی ناو ئینسانی ڕامكراو بەندكراو لە ناو چوار چێوەی مۆدێرنەدا.

بەلای فۆكۆوە سیاسەتی كوشتن‌و لەناوبردنی جینۆسایدیانەی ئینسانەكان مانای گەڕانەوەی دەسەلاتی سزاگەرنیە بۆ ناو هەناوی مۆدێرنە… كوشتن لە دونیای نازیەكاندا لەومافە كۆنەوە كە هاتوە كە پادشا هەیبوو بۆ لە ناوبردنی ئەوانەی سەروەری پادشایان دەخستە مەترسیەوە.. بەڵكو كوشتنی بە كۆمەڵ لە وڕاستیەوە دێت كە دەسەلاتی مۆدێرن بەهەمان ئەندازەی ئیشكردنی لە سەر ژیاندەتوانێت لە سەرمەرگیش دەستەبەر بكات، كوشتنی بە كۆمەڵ لە رۆژگاری مۆدێرنەدا پاراستنی سەروەری پادشانیە، بەڵكو لە بەرئەنجام فەنتازیاكردنێكی دیاریكراوی شوناسی كۆمەڵگا مدێرنەكانە وەكو بونێكی هاوشیچوەو وێكچوو..

بەكورتی هۆلۆكۆست .. هەم بەرهەمی گەشەی تەكنەلۆژیای مۆدێرن‌و هەم بەرهەمی كلتوری سیاسی مۆدێرنە‌و هەم بەرهەمی ژوورە مۆدێرنەكانی كاغەزی كوشتنەو هەم بەرهەمی ئایدۆلۆژیای ناسیونال سۆسیالیزمە. ئەنفالی كوردیش بەهەمان پێوەدانگەكانی هۆلۆكۆست بەرهەمی مۆدێرنەو ترادسیونی ئاینی‌و بیری شۆڤێنیزی عەرەبی بوو. لە دوادوایەكانی سەدەی بیستەمدا.

سەرچاوەكان:

ئەمیل تۆما  .. الحركات الاجتماعیە فی الاسلام.

محمد جولی .. الزعیم السیاسی فی مغیال الاسلامی – بین المقدس والهندسە الموسسە الوگنیە للبحپ العلمی – دار سراسر للنسر – تونس. اكتوبر – ١٩٩٢.

٣محمد اراغۆن .. الفكر الاسلامی ترجمە هاشم صالح.

٤ بەختیار عەلی لەئارەزووی كوشتنەوە بۆ ئارەزووی فەرامۆش كردن گۆڤاری رەهەندژمارە(٧)

٥ نفی العقل أدیب دیمتری مۆسسە للدراساتوالنشر ١٩٩٣

٦ قورئان بە زمانی كوردی‌و عەرەبی لەلایەن دەستەی زانایانی ئێرانەوە

٧ دولە النبوە هیشام جعیگ—مجلەالفكر العربی المعاصرعدد٧٢٧٣ ١٩٩٥

٨ سمیر خلیل جمهوریە الخوف القاهرە ١٩٩١

میشیل عفلق فی سبیل البعپ چاپی دووهەم ١٩٦٣

١٠ ئەنفال‌و مۆدیرنە مەریوان وریا قانع—رەهەند ژمارە(٧)

١١ مێژووی عرەبی ئیسلامی محمد اراغون. وەرگیرانی مەریوان وریا تالب مۆریاسی.

١٢فیندەمینتالیزمی ئیسلامی لەجیهانی عەرەبدا—ریچارد هراپەر وەرگێرانی ئاسۆ كەریم.

١٣ لەئەنفالەوە بۆ خوێندنەوەی روویەكی تاریكی ناسیونالیزمی عەرەبی بەرزان فەرەج گۆڤاری رەهەند ژمارە(٧)

١٤ ئەنفال جینۆسایدێك لەئایندا بۆ رەوایەتی دەگەرێت گۆران بابا عەلی هەمان سەرچاوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌