تەموز 07, 2018 Omer شهنگال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مارتین و مونتەها هاتنەوە تراژیدیای مناڵانی شەنگال ……………………………………. ڕزگار عومەر
مارتین و مونتەها هاتنەوە
تراژیدیای مناڵانی شەنگال
ڕزگار عومەر
لە میدیاکانی عێراقدا چیڕۆکی دۆزینەوەی دوو مناڵی ئێزیدی لە مانگی شەشی ئەمساڵدا جێگای سەرنج بوو گرنگیان پێدا.دوو مناڵ سەر بە دوو خێزانی جیاوازو لە دوو شوێنی جیاواز دۆزرانەوە. سەرەتای مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش پەلاماری شەنگالیان داو کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان دەستی پێکرد، ئەو دەمی وێنەی بەڕێز (خدیدا مصطو) کە ناسراو بوو بە ابو ماجد الطباخ دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو،کاتێك بە گریانێکی قوڵەوە لە وێنەی ئەندامانی خێزانەکەی خۆی بە دەستەوە بوو.ئێمە لێرە مامەڵە لە گەڵ دوو چیڕۆك دوو تراژیدیا دەکەین .
سەرەتا بە چیڕۆکی مونتەها دەست پێ دەکەین کە لە دوای کوشتنی دایك وچوار لە خوشك وبراکانی لە لایەن داعشەوە ناویان گۆڕیبوو بۆ ڕیماس. ماوەیەك بەر لە ئێستا باوکی مونتەها لە ڕێ ی فەیس بوکەوە وێنەیەکی پێدەگات، وێنەی کچێکی مناڵ کە لە خانەی بێ سەرپەرشتانی گەڕەکی زهور لە موسڵ بەخێودەکرێ وکە لە تەمەنی ٣ ساڵیەوە هێناویانە بۆ ئەم خانەیە چیڕۆکی گەیشتنی بەم خانەیە ڕوون نیە! باوکی مونتەها دوای بینینی وێنەکە دەم دەست دەزانێ ئەمە کچەکەی خۆیەتی و دەڕوا بۆ موسڵ و داوای کچەکەی خۆی دەکاتەوە. لەوێ مەرجی پشکنینی DNA بۆ دائەنێن تا کچەکەی وەرگرێتەوە. حکومەتی عێراقی تاقیگایەکی پشکنینی DNA لە دەوروبەری بەغدا لە تاجی کردۆتەوە. باوکی مونتەها پشکنین دەکات و دوای ماوەیەك پشکنینەکەی دێتەوەو باوکایەتی ئەو بە فەرمی دانی پێدانراو کچەکەی وەرگرتەوە.مونتەها تەنیا زمانی عەرەبی دەزانی و باوکی خۆی بەغەریب دەزانی و بەگریانەوە خانەکەی جێهێشت!
دەگەڕێینەوە بۆ چیڕۆکی ابو ماجدو مارتینی کچی. داعشێك ی خەڵکی موسڵ مارتین لە ساڵی ٢٠١٤ لە تەلەعفەڕ دەکڕێت! ئەم داعشە لە ئەنجامی بۆمبارکردنی فڕۆکەکان لە ناوچەی (الدشیشە) لە سوریا دەکوژرێت. ژنێك کە خۆشی تەنیایە مارتین دەبات بۆ لای خۆی و لەم ماناگانەی دوایدا لە کەمپێکی ئاوارەکان نیشتەجێ دەبێت کە لە ژێر دەستی هێزەکانی یەپەگە دایە. ئەم ژنە لەگەڵ ژنێکیتری ئاوارەی لەهەمان کەمپ دەبێتە ناخۆشیان و بەشەڕدێن، ژنەکەی تر لای ئاشکرادەبێت کە ئەو مناڵەی لای ئەو ژنەیە مناڵێکی ئێزیدیە، بۆ تۆڵە کردنەوە دەچێ لای ئاسایشی یەپەگە شکایەتی لێدەکات و ئاسایش دەسبەجێ دەیگرن، خۆشبەختانە مارتین ناوی خۆی و باوکی هەموو لەبیرماوە، لە لێکۆڵینەوەدا ژنەکە دەڵێ ئەو تەنها بەخێوی کردووەو پەیوەندی بەڕفاندنی نەبووە.
ئەم زانیاریانە دەگاتە خزمێکی باوکی مارتین کە لە هۆلندا دەژی و هەواڵ دەنێرێ بۆ باوکی مارتین و دەڵێت مناڵێکی ئێزیدی ڕفێنراو دۆزراوەتەوە کە هەمان ناوی سیانی کچەکەی تۆی هەیەو ژمارەیەکی تەلەفۆنی پێدەدات بۆ ئەوەی بچن بە سۆراغی کچەکەیان. باوکی مارتین تەلەفۆن دەکات و ئەوەی لەوبەر وەڵام دەداتەوە ئاسایشەو دەچن بۆ وەرگرتنەوەی مارتین،لەوێ وێنەکانی خیزانەکەی بە ئاسایش نیشان دەدات. کاتێك مارتین دێتە ژوورەوە یەکسەر باوکی خۆی دەناسێتەوەو یەکەم پرسیار کە لە باوکی دەکات سۆراغی ئامۆزایەکی کەمئەندامە!
وردو درشتی ئەم چیڕۆکە ئەگەرچی بە سەرکەوتن ئەژمار دەکرێ بۆ ئیرادەو خۆڕاگری و بەردەوامی خێزانە ئێزیدیەکان، بەڵام ئەگەر بەراورد بکرێ بکە لەگەڵ تازەترین داتای بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزیدیەکان دەبینین چ برینێکی گەورە هێشتا خوێنی لێ دەچۆڕێ، ئەم داتایانە پێمان دەڵێن ئەو ئەرکە تەنیا ئەرکی قوربانیەکان نییە، بەڵکو ئەرکی هەردوو حکومەتی عێراقی وهەرێمە کە ڕۆڵی ڕاستەوخۆ بەرپرسیاریەتی تەواو لە ئەستۆ بگرن بۆ هێنانەوەی ڕفێنراوان. کات دوژمنی سەرسەختی ئەم ستراتیژی هێنانەوەی ڕفێنراوانە بە تایبەتی ئەو مناڵانەی کە تەمەنیان زۆر بچووك بوو کە ڕفێنراوان کە ئێستا وا لێکدەدرێتەوە بەشی زۆریان نەك تەنیا زمانی دایك وباوکی خۆیان لە بیرچۆتەوەو بەڵکو لە بیریشیان چووە ئەوان کێ بوون و بۆ لەوێن.
ئەم وتارەم لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان ژمارە ١١٣٢ بەرواری٣ ی تەموزی ٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.