مارس 25, 2018 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ده‌رباره‌ی كتێبی (دواهه‌مین كچ)ی نادییه موراد هاوڕێ ئەحمەد
ده‌رباره‌ی كتێبی (دواهه‌مین كچ)ی نادییه موراد
هاوڕێ ئەحمەد
نادییه له یاداشتنامه‌كه‌یدا وه‌كو گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (ژیان) له ژێر ده‌ستی “ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا” ده‌رناكه‌وێ، به‌ڵكو وه‌كو دادوه‌رێكی به ویقار و نه‌رم ده‌رده‌كه‌وێ، زۆر به وردی و له‌سه‌ر خۆ دادگایی هه‌موومان ده‌كات، ناچارت ده‌كات ئیستێك بكه‌یت، ده‌تخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وه نا كه كردووته، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش كه هیچت نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه رووده‌دات و له‌گه‌ڵی راهاتوویت، ئه‌وه‌ی كه گه‌ر رووبدات ئاساییه‌و ناتوهستێنێ، ئه‌و وه‌كو خۆی ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كات (دواهه‌مین كچ) بێت چیرۆكێكی وه‌های لابێت، كه دڵنیام وه‌ها نابێت، به‌ڵام دڵنیام (دواهه‌مین دادوه‌ر)ه كه ئاوها دادگایی هه‌موو عێراقیه‌كان بكات.
له پاڵ گێرانه‌وه‌ی ژیانه ساده‌كه‌ی له “كۆجۆ”دا دادگایی ئه‌و باوكه‌ی ده‌كات كه ژنی دووهه‌م ده‌هێنێته سه‌ر دایكی، ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی گوایه بۆ “ئازادی عێراق” هاتن، ئه‌و كوردانه‌ی كه ته‌نها “ده‌نگ”ی یه‌زیدیه‌كانی شه‌نگالیان ده‌ویست.
نادییه موراد، جه‌سوورانه دادگایی ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌كات كه شه‌نگالیان به ئه‌سپایی به جێهێشت، خۆی وته‌نی، كه ته‌نها براكانی (دواتر شه‌شیان هه‌ریه‌كه‌و به شێوه‌یه‌ك داعش دهیانكوژێ) به‌و چه‌كانه‌ی كه پێشمه‌رگه به جێی نه‌هێشتن ده‌یاتوانی چه‌ندین سه‌عات به‌رگری بكه‌ن، دادگایی ئه‌و مامۆستایه‌ی ده‌كات كه دواتر بوو به داعش، ئه‌و خاوه‌ن دوكانه‌ی بوو به سه‌ربازی خه‌لافه‌ته‌كه، ده‌رهاوسێ گوندنشینه‌كانی.
نادییه، پێت ده‌ڵێ چه‌ند كاتژمێرێك دوای كوشتنی كه‌س و كاره‌كه‌ی چۆن عێراقیه‌ك ده‌ستی بۆ سینگی بردووه، چۆن ژنێك له “بازاری كرین و فرۆشتن”ی “سه‌بایه”كاندا پێی وتووه پێویسته خۆت بشۆیت و خۆت ئاماده بكه‌یت، ئه‌م دادگایی ئه‌و هه‌موو “حاجی”انه ده‌كات كه ده‌یكڕن و ده‌یفرۆشنه‌وه، ئه‌و حاجیانه‌ی كه “خاوه‌ن”ی (جیلان و كاسرین و عهزكی و دیمهل) و سه‌رجه‌م خوشك و براژن و برازاكانین، ته‌نانه‌ت دادگایی ویژدانی ئه‌و “دادوه‌ر”ه ئه‌كات كه له “دادگای شه‌رعی موسڵ”دا دوای ئه‌وه‌ی شایه‌تمانی پێ ده‌هێنێ و وه‌كو “كه‌نیزه”یه‌ك ده‌یكات به ناوی “حاجی سه‌لمان”ه‌وه
شار به شار و پیاو به پیاو ده‌یگێرن و ئه‌م هاوار ده‌كات و كه‌س نایبیستێ، دادگایی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات لێی پاراوهتهوهو بێده‌نگ بوون، چۆن له ژێر ره‌حمه‌تی ره‌حه‌تبوونی هه‌ر شه‌ش پاسه‌وانه‌كه‌ی “حاجی سه‌لمان”دا قیژاندوویه‌تی و خه‌ڵكی موسڵ له خه‌وی ئاسایی خۆیاندا بوون، دادگایی هه‌مووان ئه‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاتێ به بازگه‌ی موسڵدا تێپه‌ریون و ئه‌م كه‌نیزه‌ی هه‌موو سه‌ربازه‌كانی بازگه‌كه بووه.
كاتێك ده‌رفه‌تێكی بۆ رێك ده‌كه‌وێ و هه‌ڵدێ، كاتێ به ناسنامه‌یه‌كی ته‌زویره‌وه سه‌رجه‌م بازگه‌كانی داعش تێده‌په‌رێنێ و ده‌گاته بازگه‌ی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ی دادگاییان بكات له هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌پارێته‌وه‌و ده‌ڵێ، تكایه، ئه‌وان ئێمه‌ییان به جێهێشت با وه‌ها هه‌ست نه‌كه‌ن ئێستا فریامان كه‌توون، لێ گه‌رێ با به هه‌مان ناسنامه‌وه بگه‌مه براكانم.
ئه‌و ناوه‌ستێ و به‌رده‌وامه، دادگایی ئه‌و ئه‌فسه‌ری ئاسایشه ده‌كات كه وێنه‌ی گرتووه (سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێداوه ئه‌م ڤیدیۆیه ته‌نها بۆ زانیاری خۆیانه) به‌ڵام چه‌ند كاتژمێریك دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی حیزبێك له دژی حیزبێكی تر له شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه، دادگایی ئه‌و خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ی دهۆك ده‌كات كه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی نانی نیوه‌رۆیان بداتێ كاری به یه‌زیدیه‌كان و له ناویاندا نادییه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌زانێ نادییه چی چیرۆكێكی هه‌یه بانگی ده‌كات و ده‌ڵێ “خه‌مت نه‌بێ پێشمه‌رگه تۆڵه‌تان ده‌كاته‌وه” نادییهش ده‌ڵێ “پێشمه‌رگه ئێمه‌ی به جێهێشت پێش ئه‌وه‌ی تۆڵه بكاته‌وه” بۆ سبه‌ی “جوتیاره كورده خاوه‌ن كێلگه”كه هه‌موویان له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كات.
كتێبه‌كه، له مانگی یانزه‌ی ساڵی پاردا به زمانی ئینگلیزی بلاوكرایه‌وه، داعش هات و تێپه‌ری، كه‌س قسه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر نه‌كرد، نادییه نه‌بێت، به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ له بلاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه كورد نه ئاگای له چیرۆكه‌كه‌ی نادییهیهو نه چیرۆكی ئه‌و سێ هه‌زار (به پێی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) ئافره‌ته یه‌زیدیه‌ی تره كه كران به كه‌نیزه، به هیوام زوو وه‌ر بگێردرێته سه‌ر زمانی كوردی، هه‌ركه‌س ئاماده‌ی ئه‌وكاره‌یه من كتێبه‌كه‌ی به (هارد كۆپی) ئه‌ده‌مێ.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.