• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەنوەرئەحمەد دانیشتووی گوندی عەسکەر : ئەگەر ئەوە حاڵی من بێ،‌ كوا كەسوكاری شەهیدان تاجی سەرن..؟

مارس 06, 2018 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنوەرئەحمەد دانیشتووی گوندی عەسکەر : ئەگەر ئەوە حاڵی من بێ،‌ كوا كەسوكاری شەهیدان تاجی سەرن..؟


ئەنوەرئەحمەد دانیشتووی گوندی عەسکەر :

ئەگەر ئەوە حاڵی من بێ،‌ كوا كەسوكاری شەهیدان تاجی سەرن..؟

 عومەرمحەمەد

Anwarلە دایكبووی ساڵی ١٩٧٧ ی گوندی عەسكەری كیمیابارانكراوی سەربەناحێی ئاغجەلەرو ناوچەی قەڵاسێوکەیە.

لەپەلاماری ئەنفالی چواردا دوو رۆژ دوای تاوانی پەلامارە كیمیاویەكەی هەردوو گوندی گۆپتەپەو عەسكەر، كەرۆژی سێی ئایاری ساڵی ١٩٨٨ ئەنجامدرا، هێرشی پیادەی جەیش‌و جاشیش بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سوپا سالار نزارعەبدالكەریم خەزرەجی ئەو پیاوە توندرەفتارەی سەركردایەتی سیاسی كورد داكۆكیان لێكرد، گەیشتە ناوچەكەو تەواوی خەڵكە شپرزەكەی ناوچەی قەڵاسێوكەش كەكۆمەڵكوژییەكەی گوندی گۆپتەپەو عەسكەر زەندەقی بردبوون،بە شپرزەیی كەوتنە بەردەستی جەیش‌وجاشەوەو هەرلەو گوندەدا ١٨٦ كەس ئەنفالكران، كەلەناویاندا دایكی ئەوەر  بەناوی (مەلیحە نەجم) ‌و دوبراو خوشكێكی بەناوەكانی (داراو بەشدار‌و شیلان ) گیران‌ و هەتا ئێستا بێسەرو شوێنن، ئەو كاتە ئەنوەر تەمەنی ١١ ساڵان بوو، ئیتر مەینەتیەكانی ژیانی ئەم كوڕە زیاتر تاویان سەندو پەژارەكانیشی بەگورتر دەستیان پێكرد، ئەویش وەك هەر لێقەوماوێكی تری لەئەنفال بەجیماو ەبوایە سەرپەنایەك بیگرێتەخۆ، بۆیە نەكی بەناوی عائیشە ئەمین ئامێزی بۆكردووەتەوەو هەرلەگەڵ ئەودا دەژیا.

 باوكی ئەنوەر كە بەئەحمەد بڕنەو ناسرابوو هەرلەسەرەتای هەشتاكانەوە لە تیپی ٢١ ی كەركوك پێشمەرگە بووە‌و هەمیشە خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی بەعس تەرخانكردووە،لەدوای ئەوەی بێئومید دەبێت لەسۆراخی خێزانە ئەنفالكراوەكەی جارێكی تر هاوسەرگیری دەكاتەوەو خێزانی پێكەوە ناوەتەوەو لەو هاوسەرەشی دومنداڵی تریان دەبێت بەناوەكانی (جیگرو لانە) بەڵام مەرگ دەرفەتی نەدا جیگرولانە لەئامیزیدا گەورەبن لەرۆژی ١٨ی ئابی ساڵی ١٩٩٤ لەشەری ناوخۆدا كوژرا. بۆیە ئەوانیش وەكو خوشك‌و براكانی تریان بوونە قوربانی شەڕێكی تر، شەڕێك كەدەبوایە كورد لەدوای ئەنفالەوە شەرمی لێبكات‌و هەرگیز پیادەی نەكاتەوە‌وجارێكی تر رێگەنەداتەوە منداڵانی كورد بێ‌ باوك بن لەسۆنگەی شەرە نەگریسەكانی ناوخۆوە.

ئەنوەر ئێستاش لەگوندی عەسكەر  بەمەینەتیەكی زۆرەوە دەژی خێزانی پێكەوە ناوەو كورێك‌و دوكچی هەیە‌و دوان لە منداڵەكانی لەقوتابخانەن ،ئەم پیاوە هەر بەتەنها خەمی دایك‌و براو خوشكەكانی نیە، بەڵكو خەمی بەخێوكردنی منداڵەكانیشی هەیە، چونكە بۆخۆی نەخۆشی رەبۆی  درێژخایەن تەنگی پێ هەڵچنیووەو بەهۆیەوە حاڵی پەرێشانەو ناتوانێ‌ كارێكی ئەوتۆ بكا، هەمیشە پەمپێكی تەنگە نەفەسی لەگیرفاندایەو وەكو خۆی دەڵێت: لەهەفتەیەكدا دوو (بەخاخ)م پێویستە، بۆیە نان‌و ئاوم لێببرێت نابێ ئەو پەمپە بەخاخانەم لێببڕێت، لەوەتای تەمەنی چووەتە سەروی بیست‌و چوارساڵ حەمێكی تریشی بۆدروستبووە، خەمی ئەوەی هیچ موچەیەكی شەهیدانە نایگرێتەوە نە هی خوشك‌و دایكی‌و برائەنفالكراوەكانی‌و نەهی باوكیشی كە شەهیدی سەنگەرە نایگرێتەوە، وەكو خۆی دەلێت: كوا ئەوە ڕەوایە نەلەهی بەشی دایكم‌و خوشكەكەم‌و براكانم  نەلەهی باوكیشم كەبەشەهیدی سەنگەر لەوەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان تۆماركراون، جا كەمن هیچ نەیگرتمەوە ئیتر بۆچی دەڵێن كەسوكاری شەهیدان تاجی سەرن..؟!

ئەنوەر دەلێت : من هەقی خوێنی شەهیدەكانم ناوێ‌ ژیانم دەوێ‌، مەبەستم ئەوەیەكە نەخۆشم‌و توانای كاسبی‌وكاركردنم نیە..؟ ئەنوەر ئێستا وێنەیەكی مرۆڤە دڵشكاوەكانی گوندی عەسكەرە، ئەگەرچی خەڵكی ئەو گوندە شەهیدێكی زۆریان بەخشیوەتە ئەم وڵاتە  ٦٠ شەهیدی سەنگەرو ٢٠ی كیمیابارانیان هەیە‌و ١٨٦ كەسیشیان ئەنفالكراوە، ئەمە ویرای ئەوەی خەڵكی ئەو گوندە هێشتا دەستیان لەچەك بەرنەداوەو زۆریان لەریزەكانی سوپاو پێشمەرگەدان. كەچی ئەوەش حاڵیانە..؟ بەراستی كێ‌ دەیەوێ‌ وێنەیەكی راستەقینەی مەینەتی‌و قوربانی دانی ئەم گەلە ببینێ‌ بابچێت سەردانێكی ئەم گوندە بكات چونكەعەسكەری كیمیابارانكراوو ئەنفالكراو وێنەیەكی بچوككراوەی هەموو كوردستانە لەمەینەتی، تەنها جیاوازی ئەوەیە لەكوردستان چەندین سەرۆك جاش هەبوون، بەڵام لەو گوندە تەنانەت جاشێكی سوكەلەشی تیداهەڵنەكەوت كەچی ئەوەش پاداشتی دەسەڵاتی كوردی‌و ئەوەش حاڵی  مرۆڤەكانی گوندی عەسكەرە ..!

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌