ئازار 17, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە قه‌ت قه‌ت ئه‌نفالم له‌بیرناچێته‌وه
anfalstan – سلێمانى: له‌سه‌روه‌ختى په‌لاماره‌كانى ئه‌نفالى سێ‌دا بۆسه‌ر ناوچه‌ى گه‌رمیان ماڵى كاوه نیشته‌جێى گوندى ئۆمه‌رمل بوون، كاوه ئه‌وسا منداڵێكى ته‌مه‌ن سىَ ساڵان بووه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان كه بریتى بوون له 10سه‌ر خێزان ( باوك‌و دایكى به‌ناوه‌كانى : ئیبراهیم و خۆراسان، براكانى: ( سۆران، عه‌تا، حسین) خوشكه‌كانی ( نه‌جیبه، نه‌عیمه، ندیمه، عه‌زیمه ساهیره) ئه‌وانیش، وه‌ك زۆربه‌ى گوندنشینه‌كانى ناوچه‌ى گه‌رمیان كه‌وتوونه‌ته به‌رپه‌لامارى جاش‌و جه‌یشو زه‌ره‌رى گیانى‌و ماڵی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
كاوه‌ش وه‌كو زۆربه‌ى منداڵه گوندنشینه‌كانى گه‌رمیان ته‌نها له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌دا ده‌رفه‌تى رزگار بوونى بۆ ره‌خساوه، ده‌نا ئه‌ویش به‌و ناسكییه‌ى منداڵییه‌وه به‌چاوى خۆى زیندانه‌كانى قۆره‌توو، دبسو نوگره‌سه‌لمانى بینیوه‌و زۆر له‌و نه‌هامه‌تىو مه‌ینه‌تیانه‌ى به‌بیردىَ، گه‌لێك دیمه‌نى ترسناك له یاده‌وه‌رییدا جێگیربوون، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت : (ئه‌سته‌مه له‌بیرم بچێته‌وه) كاوه كه له‌دایكبووى ساڵى 1985، وێراى ده‌ردى سه‌ریه‌كانى ناو زیندانه‌كانى تۆپزاواو دبسو نوگره‌سه‌لمان مه‌ینه‌تیه‌كانى پاش ئازادبوونیش ئه‌وه‌نده‌ى تر بارى شانى گران كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان بارى ده‌روونىو مافه سایكۆلۆجیىو یاساییه‌كانى ئه‌م قوربانیانه‌ى له‌به‌ر چاونه‌گرتو ئه‌و جاشوموسته‌شارانه‌ى به ئیمتیاز‌و پاسه‌وانه‌وه خسته‌وه ناو شاروشارۆچكه‌كانو به پێشچاویانه‌وه به‌هه‌مان تاسوحه‌مامى سه‌روه‌ختى به‌عسه‌وه هه‌تا ئه‌مرۆش ته‌راتێنیانه،ئه‌م دیارده‌یه یه‌كێكه له‌زه‌ق دیارده‌ى پێشیلكاریه‌كانى مافى مرۆڤ . ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌زانستى ده‌رونشیكارى ته‌ماشاى ئه‌م پێشیلكاریه بكه‌ین گه‌لێك ده‌ردومه‌ینه‌تى بۆ كه‌سوكارى قوربانیه‌كان هێنابێته پێش.
كاوه كه حه‌سه‌نو فه‌تاحى براى له‌په‌لاماره‌كانى ئه‌نفاله‌وه بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها باوكیشى پاش ئه‌وه‌ى له‌نوگره‌سه‌لمان به‌شه‌كه‌تىو مه‌ینه‌تباریه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌وارى خالیىو بىَ ماڵوحاڵیدا ده‌كه‌وىَ به‌ناچارى تاساڵى 1993 هه‌ر له‌عه‌ربه‌تى نزیك شارى سلێمانى به‌ئاواره‌یى ده‌گیرسێنه‌وه، كاوه ده‌ڵێت (( باوكم خه‌فه‌تو فیراق‌و خه‌مى كورِو كوره‌زاكانى كوشتى)) فه‌تاح كوره گه‌وره‌كه‌ى مام ئیبراهیم هاوسه‌رگیربووه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى به‌ناوى سێوه‌و كورِه‌كه‌ى به‌ناوى سواره ئه‌نفالكراونو هه‌تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، ساهیره كچه شه‌ش ساڵییه‌كه‌شى له‌نوگره‌سه‌لمان له‌برسان مردووه‌و هه‌رله‌وىَ سه‌گ ته‌رمه ناسكه‌كه‌ى خواردووه، له‌م باره‌یه‌وه كاوه ده‌لێت: هه‌رگیز دیمه‌نى مردنى خوشكه بچوكه‌كه‌م له‌بیرناچێته‌وه كه‌له‌نوگره‌سه‌لمان له‌برسان مرد.
سه‌باره‌ت به‌تاوانبارانى ئه‌نفالیش ده‌لێت: لێنه‌پرسینه‌وه‌و دادگایى نه‌كرددنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه، خه‌فه‌تێكه قه‌ت له‌بیرمان ناچێته‌وه، ئه‌وه غه‌دره هه‌زارانى وه‌كو باوكمى كوشت، ئاخر قه‌ت بووه ئه‌و تاوانبارانه له ئێمه به‌رێزتربن..؟ بووه له‌دواى ێدام تاوانبارله‌قوربانى سه‌ربه‌رزتربێتو به‌پشتیوانى حزبه‌كان به‌بىَ منه‌تى به‌پێشچاوماندا بێن‌و بچن. پله‌وپایه‌یان هه‌بىَو كه‌سوكارى ئه‌نفالیش به‌و نه‌گبه‌تىو داماویه بژین. ئه‌مه زوڵمه. ئه‌گه‌ر به‌قه‌د ئه‌نفال گه‌وره نه‌بێت غه‌درێكه وه‌كو ئه‌و به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى تر.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.