کانونی یەکەم 21, 2017 Omer ئهرشیف, شهنگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان – دادپەروەری بنەمایەکی سەرەکییە بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی توندووتیژیی سێکسی دەست داعش بەمەبەستی بنیاتنانەوەی ژیانیان
جنێف ( ٢١ی ئابی ٢٠١٧) – ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حوکومەتی عێراق بەئاگابێت لە فەراهەمبوونی چاودێری و پاراستن و دادپەروەری بۆهەزاران ژن و کچی بەجێماوی دەست لاقەکردن و جۆرەکانی تری توندوتیژی سێکسی لەلایەن داعشەوە، وە هەروەها ئەو منداڵانەی لە دەرەنجامی ئەم جۆرە توندوتیژییەوە لە دایکبوون ڕووبەرووی جیاکاری و هەراسانکردن نابنەوە.
ڕاپۆرتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆهاریکاریکردنی عێراق (یونامی) و ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوەدەکات: “ژنان و کچانی ژێردەستی داعش، بەتایبەتی ژنانی یەزیدی و کەمایەتییەکانی تر، قوربانی دەست پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێونەتەوەیی بوون.” قوربانیان ڕووبەرووی لاقەکردن و دەستدرێژی سێکسی و وەدەرنانی بەزۆرەملێ و ڕفاندن و زەوتکردنی سەربەستی و کۆیلایەتی و گوڕینی ئایینی بە زۆرەملێ و مامەڵەی دڵڕەقانەو نامرۆییانە و بەسوک سەرنجدانانە بوونەتەوە.
زەید ڕەعد ئەلحوسێین، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: “ڕوشاندنە جەستەیی و عەقڵی و سۆزدارییەکانی دەست داعش لەدەرەوەی تێگەشتنن. قوربانیان پێویستیان بە دادپەروەری و قەرەبووکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان بنیاتبنێنەوە.”
لەژێر ڕۆشناییی یاسا نێوخۆیی و یاسای مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی، حوکومەتی عێراقی پابەندە بەوەی دادپەروەری و قەرەبووکردنەوە بۆ گشت قوربانیان فەراهەم دەکرێت. ئەم پابەندبوونە بریتییە لە لێپرسینەوە لە بەرپرسیاریەتی تۆمەتبارە پێشێلکارەکان لەڕێگەی دادگاییکردنی سەربەخۆیانە و بێلایەنانە کە لە چوارچێوەی لەبەرچاوگرتنی جیاوازی جێندەری ئەنجامبدرێت بۆئەوەی ئازاری قوربانیان بەردەوامی نەبێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات حوکومەتی عێراقی و حوکومەتی هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی ئەرێنییان ناوە بۆ برەودان بە مافەکانی ژنان و منداڵان و لەبەرچاوگرتنی پێویستییەکانی قوربانیانی دەست داعش. هەرچەندە سیستمی دادپەروەری تاوانکاری بەشێوەیەکی بەرچاو سەرکەوتوونییە لە فەراهەمکردنی پاراستنی گونجاوی قوربانیان. چەند گۆڕانکارییەکی یاسایی و دامەزراوەیی پێویستن هەروەک ڕاپۆرتەکە باسی لێوەدەکات، بۆ ئاسانکاریکردنی فەراهەمکردنی دادپەروەری و چاودێری و پاراستنی قوربانیان لەم پرۆسانە.
ژان کوبیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند: “پێویستە هەنگاوی تر بنرێن بۆ دڵنیابوونەوە لە بەشداریی و هاتنەپێشی ژنان و کچان لە کۆتاییهێنان بە ململانێ و بنیاتنانی ئاشتی لە داهاتوو و پاڵپشتیکردن و ئاسانکریکردن بۆ بەشداریکردنێکی تەواو و یەکسانخواز لە ژیانی گشتی و سیاسیی لە عێراقی دوای داعش”.
سەرەڕای هەوڵەکانی حوکومەت بۆ کەمکردنەوەی مەینەتی قوربانیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئاستەنگەکان هەر بوونیان هەیە. ڕاپۆرتەکە جەخت لەوەدەکاتەوە کە دەبێت ژنان و کچان دەستیان بە پێداویستی و پاڵپشتیی گونجاوی پزیشکی و سایکۆلۆژی و دارایی و گوزەران و جۆرەکانیتری پێداویستی بگات.
هەروەها ڕاپۆرتەکە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە ڕێککەوتنە خێڵەکییەکان لەلایەن نوێنەرانی خێڵەکانەوە لە ژمارەیەک پارێزگا، ئەم ڕێککەوتنانە ئەو بەندانە لەخۆدەگرێت کە ڕێگەدەدات بە دەرکردنی زۆرەملێی ئەو خێزانانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و موڵک و ماڵیشیان وەکو قەرەبوو دەدرێتە قوربانیان.
بارودۆخی سەدان منداڵی لەدایکبووی ئەو ژنانەی ژێردەسەڵاتی داعش بێ بڕوانامەی لەدایکبوونن یان ئەوانەی داعش دۆکیومێنتی بۆ دروستکردوون و لەلایەن حوکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە قبوڵناکرێن، کێشەیەکی گەورەیە. ناونووسکردنی لەدایکبوون پێویستی بە دایک و باوکە بۆئەوەی بەڵگەی هاوسەرگیری پێشکەش بکەن و دوو شایەتیش دەبێت لەدایکبوونی منداڵەکە پشتڕاستبکاتەوە – لەم حاڵەتەش ئەمە کارێکی قورسە بۆ دۆخی ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان مردوون یان بزربوون؛ ئەوانەی ناسنامەی باوکەکانیان نەزانراوە؛ کە منداڵەکە بەهۆی پەڵەی شەرمەزارییەوە فڕێدراوە یان بۆ ئەوانەی لە کەمپەکانەوە دەژین کە هیچ ئۆفیسێکی باری کەسێتی یان دادگا کاری لێناکات.
کۆمسیاری باڵا هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە “ئەو منداڵانەی لەژێردەسەڵاتی داعش لەدایکبوون هەمان مافی یاسایییان هەیە وەکو هەر هاووڵاتییەکی تری عێراقی، حوکومەتیش دەبێت لەوە دڵنیابێتەوە کە ڕووبەرووی پەراوێزخستن و پێشێلکاری نابنەوە، هیچ ئاماژەیەکی جیاکاری لەسەر بڕوانامەی لەدایکبوونیان نەبێت کە ئەو منداڵانە لەڕێگەی هاوسەرگیری یان باوکیان پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە، لە دایکبوون. وەنابێت ناونووس نەکرێن و مەترسی نەبوون بە هاووڵاتی و ترسی بەکارهێنان و بازرگانیکردنیان لەسەر بێت”.
ڕاپۆرتەکە کۆمەڵێک پێشنیاز دەخاتەبەردەست وەکو دەستگەیشتن بە دادپەروەری؛ پاڵپشتیی و چاودێریکردنی قوربانیان؛ خزمەتگوزاری زانیاری و ڕاوێژکاری بۆ یەکخستنەوەی خێزانەکان و گرنگیی ناونووسکردنی لەدایکبوون.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.