• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لە دوای بریاری دادگا،هەقە بەعسیزم بێتە شەرمێكی گەورە هۆمەر محەمەد

تشرینی دووهەم 17, 2017 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لە دوای بریاری دادگا،هەقە بەعسیزم بێتە شەرمێكی گەورە هۆمەر محەمەد


omer

دەسەڵاتدارێتی بەعس بە تایبەتی‌ و دەوڵەتی عێراق بەگشتی پێكەوە تێكۆشاون، سیاسەتە جینۆسایدییەكانیان، لە دژی كورد پیادە بكەن، ناسنامەی بسڕنەوەو مێژوو كەلتوری بدزن، تێكۆشاون ژیان لە بیرمرۆڤی عێراقی بەگشتی ‌و كورد بەتایبەتی بەرنەوە، هەقوایە ئیدی لە دوای بریاری دادگا‌و بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال، هەموو ئەو خەمساردییەی رابوردوو هەڵوەستەمان پێبكات، ئێستا گەلی كورد لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی وەكو زیندانییەكی بریندار‌و تازە ئازادكراو دێتەپێشچاو، كەتەمومژ‌و ئاڵۆزییەكی ئەوتۆ لەسەر دۆسێكەی نەماوە، بەر لەهەرشتێك پێویستی بەوەیە ماڵێك بۆخۆی بدۆزێتەوە‌و سەرلەنوێ‌ خۆی تێدا بنیاتبنێتەوە، ئەمەو هاوكات دەبێت خەریكی سارێژكردنەوەی برینەكانی‌وچارەسەری نەخۆشیەكانیشی بێت، ئێستا كوشندەترین نەخۆشی بە رۆح‌و جەستەی كوردەوە، كەلتور‌و ئەخلاقیاتی بەعسە، بۆیە بەهەر نرخێك بووە، دەبێت دەوای ئەو نەخۆشییە بدۆزێتەوە، بەرەو شەفافیەت‌و پرنسیپە دیموكراسیەكان هەنگاو بنێ‌‌و بەجورئەتەوە بەرگی ئێستای فرێبدا، ئەوكلتورە تاریك‌و خۆپەرست‌و مرۆڤ كوژە، توڕبدات‌و ڕووبەروی ببێتەوە، لەهەمانكاتیشدا پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكات.

راستە شەركردن لەگەڵ بەعسیزم‌و كوشتنی رەوشتەكانی، هێندەكارێكی سانانین، لەبەرئەوەی لە سایكۆلۆژییەتی تاكی كۆمەلگای عێراقی‌و كوردستانیدا بەقوڵی ریشەیان داكوتاوە، شەڕ لەگەڵ بەعسیزمدا شەرێكی سەرتاپاگیرە، لەهەموو مەیدانەكانی ژیاندا، كابوسی بەعس‌و كارەكتەری بەعسی‌و رەفتاری بەعسیانە رووبەرومان دەبێتەوە، لەقوتابخانەو فەرمانگەكاندا، لەمزگەوت‌و نێوخانەوادەكاندا، لەشەروململانێكانماندا، لەخۆشی‌و شادیماندا گوێمان لەهەموو ئەو دەستەواژە ترسناك‌و كەرامەتشكێنانە دەبێت، كەلە بەعسەوە بەجێماون، بۆنەو ئاهەنگەكانمان لەوبۆنەو ئاهەنگانە دەچێت كەبەعس بەرێوەی دەبردن، كەواتە شەڕكردن لەگەڵ بەعسیزم شەركردن نیە، لەگەڵ سوپاو دامەزراوەكانی حزبی بەعسدا، بەڵكو شەكردنە لەگەڵ كەلتورێك، كەلەدوای روخانی بەەعسیش ئامادەیە، ئەو لەبەرەیەكی جەنگدا یان لەسەنگەرێكی دیاریكراودانیە، ئیمە هێرشی بكەینە سەر، بەڵكو ئەو هێشتا لەگەڵماندا دەژی، سێبەری بەعسیزم بەسەرسەرمانەوەیە، زۆرجار لەداب‌و نەریتی پیرۆزدا خۆی حەشاردەدات‌و تۆناتوانیت بەئاسانی دەستی بۆبەریت، بۆیە ئازادبوون لەكەلتوری بەعس رێگایەكی ئاسان نیە، بەڵكو گەلێك سەخت‌و دژوارە، رەنگە هەندێك جارلەدوورێیانێكدا بەندت بكا‌و بەزەحمەت دەتوانیت، هەناسەبدەیت، بەدەر لەوەش ئاوێتەیەك لەكلتوری بەعسی‌و فكری عەرەبی شۆڤێنی هێندە بەقوڵی شۆڕبووەتەوە ناوناخی تاكی ئەم كۆمەڵگایە، ئەو كاتەی زۆر خۆت بەهەق دەزانیت رەنگە داكۆكیەكەرێكی زۆرباشی بەعسیزم‌و كەڵچەرێكی تۆتالیتارانەبیت، ئیتر كورد پێویستە ئەوشەیتانە نوستووەی ناوناخی خۆی لەخە‌و هەستێنێت‌و بەجدی لەگەلیدا بكەوێتەوە جەنگەوە، شەیتانێك كە مرۆڤبوونی ئێمەی وێرانكردووە، خەمساردی‌و بێبەڵێنی‌و هەلپەرستی.. شەرانگێزی‌و فوولەخۆكردن، هەموو ئەمانە كەلەدوای كارەساتی ئەنفالەوە بوونە دەردێك بەناخی تاكی كوردەوە، مرۆڤ بوون‌و بڕواو متمانەیان لەم كۆمەڵگایە تۆراندووە، بۆیە سەیرنیە تاكی ئەم ووڵاتە هیچ ئینتمایەكی نەمێنێ‌‌و متمانە بەهیچ نەكات، ئەو كلتورە هار‌و سەرشێتە لەگرنگترین پێگەی ژیانیدا لەگەڵیدایە، پەتپەتین‌و گۆڕانی خێراو غروربوون یەكێكن لەپەتا مەترسیدارەكانی ژیانی كۆمەڵایەتیمان، دورنیە ئەوەی ئەمرۆ دەستی یارمەتی بۆدرێژدەكەیت، سبەی بەدڵرەقییەوە ئینسانبوونت بداتە بەرتانە‌و تۆمەت. ئەم بێمتمانەیە بۆنی ژیانی لێنایات، خۆشەویستی دەكوژێ‌‌و لەئازادی دورمان دەخاتەوە.  

ئیدی كۆمەڵگەی دوای بریاری دادگا، هەقوایە سەرلەبەری ژیانی خۆی بگۆڕێ‌، بەهابۆمرۆڤ بوونی خۆی بگێرَێتەوە، ئاخر ئەگەردیقەت بدەین، ئێمە هێندە ناتەباین لەگەڵ ژیان، خەریكە هاوكێشەی ژیان‌و مردن دەشێوێنین‌و بەتەواوی لەیەكیان نزیكدەكەینەوە، مەرگدۆستیەكی بێ ئامان بەرۆكی گرتووین، فەرامانگەو خانەوادەو خیابان، لێوانە لەئینسانی شێواو، لەگەنجی خەمسارد‌و سیاسەتمەداری بێ سەقافەت، پرە لەنوسەری نەخوێندەوار، لەپیاوماقوڵی ناپیاو “شەرانگێز‌وقۆڵبڕ” ئەمانە میراتی بەعسن، ئەوە ترسی بەعسە لەبری عاقڵكردن، هەتا ئەمرۆ چەواشەی كردووین‌و بەتەواوی لەمومارەسەی عەقڵانیەت دایبریوین، وای لێكردووین، رۆژێك خۆمان بەقوربانی بزانین‌و رۆژێك بەجەلاد، ئەمڕۆچەپلە بۆدەسەڵات دەكوتین‌و لەكێبەركیدا یەكتری لەت‌و پەتدەكەین‌و سبەی لەسۆنگەی گەندەڵییەكانەوە دەست دەكەین بەپرتەپرت‌و بۆڵە بۆڵ.

پێموایە یەكلایی كردنەوەی تاوانی جینۆساید، دەستكەوتێكی گەورەیە لەمێژوی ئێمەدا، حیكایەتەكانی ئەنفال‌ و سزادانی تاوانباران چ كوردبن یان عەرەب ڕوداوی ئاسایی نین، بەڵكو دەشێت ئەوانە رێگامان بۆ هەموار بكەن، تا سەرلەبەری دنیامان بۆ بگۆرن، بۆئەوەی بەقوڵی دەستكاری ژیانمان بكەین.

دەشێت ئیتر هاوكێشەكان پێچەوانەو ئاوەژوو بكەینەوە، ئەوانەی دوێنێ‌ جەلادبوون‌ و بەتەنیشت قوربانیەكانمانەوە دەژیان رێگەیان نەدەین بە بێلێپێچینەوەی دادگا بەتەنیشتمانەوە دانیشن، رێگە نەدەین بەرپرسەحزبی ‌و حكومیەكانمان بەهەمان نەغمە و مەزاجی بەعسیانەوە كاربەرێوەبەرن، ئیدی وەختی ئەوە هاتووە كەلتوری بەعس ببێتە شەرمێكی گەورە لەژیانماندا،  وەختی ئەوەهاتووە ئەو پرسیارە گرنگە روبەرووی دنیا بكەینەوە داخۆ پەیماننامەی لۆزان دەقی موقەدەسەو قابیلی گۆران نیە؟ ئەو پەیماننامەی رێگەی هەمواركرد بۆئەوەی تاوانی گەورەمان دەرهەق بكرێت، دڵنیام لەداوای دۆسێی ئەنفالەوە مرۆڤایەتی‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانن چ داوایەكی قورسمان لێی هەیە، داوایەكی ڕەوا، گەڕانەوە بۆ مافی مرۆڤبوون، هەربۆیەشە ئەو لەئێمە زارەترەكترە، ئەمرۆبێت یان سبەی دەبێت ئەو پرسە ڕووبەروی مرۆڤایەتی بكەینەوە، پرسێك كە جورئەتی تێدابێ‌‌و نیەتی مرۆڤبوونمان نمایش بكات، راستە لەپەل‌و پۆكەوتووین، بەڵام هێشتا هەرزیندووین‌و قسەیەكمان لەگەڵ ژیاندا ماوە، هێشتا دەتوانین بێینەوە ناوژیان.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌