• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ڕۆمانی کوڕەزاکەی زیتۆ ………….. ناساندن عومەر محەمەد

ئیلول 29, 2017 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕۆمانی کوڕەزاکەی زیتۆ ………….. ناساندن عومەر محەمەد


ڕۆمانی کوڕەزاکەی زیتۆ 

رێزلێنان و ناساندن

 
عومەر محەمەد 
18118772_1256190707833487_6912823822378120106_n(کورەزاکەی زیتۆ) رۆمانێکی جوان و گرنگی نوسەر (حەمە فەریق حەسەن)ە، کەوا مێژووی کورد لە دیوە ئالۆزەکەیدا پیشان دەدات، باسی مەرگی دەستەجەمعی دەکات، بەڵام پاڵەوان لە مەیداندا دەهێڵێتەوە، سروشتێک کە ژیان تیایدا ئەستەمەو بوونی مرۆڤ تیایدا یاساغە، پاڵەوان بەرەنگاری سروشت و سەختی جیاو تۆفانی بەفر دەبێتەوە، گەڵای دارەکان دەخوا بەڵام نابەزێت و خۆی رادەستی ژیانی ناو کۆمەڵگا زۆرە ملێکان ناکات، خۆی رادەستی “هۆریەل” ناکات.
نوسەر زمانی بەرەنگاری لە ئاستەقوڵەکەیدا بەکار دەهێنێت و خۆی لەهەر دروشمێکی باو دەپارێزیت. لە پێکەوە گرێدانی دیمەنەکاندا سەرکەوتووانە دەمانباتەوە نێومێژووی خۆمان یادەوەری دەبێتە ئاوێنەی ژیانی بەر لەپەلامار، بەڵام بۆ یەک چرکەش بەرەو نائومێدیمان نابات. بەبێ ئەوەی ناوی ئەنفال بهێنێ خوێنەر بەرونی ئەنفال دەبینێ بەڵام سەرکەوتنی نوسەر لەوەدایە نە باسی بەعس دەکات و نە باسی تۆپزاواو نوگرەسەلمان “کە مێدیای کوردی باسکردنیانی بێ بایەخ کردووە” ئەو بە جۆرێک ئەنفالمان بۆ ناگێرێتەوە مرۆڤ خۆی لە گوێگرتن و بیستنی بدزێتەوە، بەجۆرێک وێنەی لالە وەیسەو ئالانمان پیشان دەدات خوێنەر ئارەزوی گوێگرتنیان لێدەکات و قەست دەکات لەگەڵیاندا بژیایەو شەرەفی خۆبەدەستەوە نەدانی بەرکەوتبا. نوسەر زەمەنی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەموو مێژووی کوردی وەک زەمەنی ئەنفال نیشانداوە، باسی سەدام و عەلی کیمیایی ناکات، ئەمەش سەرکەوتنی نوسەرە کە مێژووی ستەمکاری وئەنفال وکۆمەڵکوژی لە زەمەنێکی دیاریکراوو لە چەند کەسێکدا کورتناکاتەوە. ئاخر یەکێک لە کارەساتەکانی دنیابینی ئێمە سادەکردنەوەی مێژووە بۆ رواڵەت، گچکە کردنەوەی تاوانە گەورەکانە بۆ وێنەیەکی گشتی بێ گیان وبێ وردەکاری، سادەکردنەوەی تاوانی “جێنۆساید” بۆ روداوی سادە و ناوبردنی بەکارەسات ! کورتکردنەوەی تاوانی کۆمەلکوژی لە چەند سەرکردەو فەرماندەیەکدا وەک ئەوەی هەموو ئەنفالکراوان، بەدەستی عەلی حەسەن مەجید کوژرابن و هەر ئەو بەتەنێ لێیان بەرپرسیاربێت، نەک ئەو لەشکرەی لەبەردەستیدا ئامادەی هەموو تاوانێک بوون، ئەو هۆریەلەیلەپەلاماردا پێشلەشکر بوون و لە دوای ئەنفالیش بن بەردەکان بەدوای هەر زیندەوەرێکدا دەگەران لە گوندە چۆڵکراوەکان بەجێمابێ.
حەمە فەرەیق زۆر بەسادەیی قوڵبووەتەوە ناو ڕوداوەکان، سەلیقەیەکی لە رادەبەدەری لە سادەیی پیشانداوە، بەڵام قوڵ ڕوانیوێتی و وردبووەتەوە، ئاخ ئەگەر دەمزانی بەنیازی وەها رۆمانێک زۆر دیمەنی گرنگ وکارەکتەری گرنگ هەبوون، دەمخستە بەردەستی و دەکرا سودیان لێ ببینێ و لە نێو ڕۆمانەکەدا جێگەو پێگەیەکی گرنگیان هەبێت . چونکە ئەو قوڵبوونەوەیە لەلام گەلێک بەهادارە، بەدیدی من نەبوونی رۆمانی وەک “کورەزاکەی زیتۆ” هۆیەکی گەورەی نەبوونی فیلم و سیناریۆی کوردیشە، دەربارەی تاوانە گەورەکان و کۆمەڵکوژییە زۆرەکانی رابوردوی ئێمە .
جوانی ئەم ڕۆمانە تەنها لە چنینی وشەو دیمەنەکانیدا نیە، بەڵکو لەو پڕکێشیەدایە کە نوسەر دەیەوێت دەستکاری واقع بکات و بیگۆڕێت، چ واقعێک وڵاتێکی بێ ئاوادەنێ و تەنها کەسێکی دەربازبووی دەڤەری هەوارە کۆن !
دەیان یادەوەری و وێنەی تراژیدی و بەرەنگاری جوان لە رۆمانەکەدا خراونەتە بەردیدە.

با ئەوەندە وەک دەستخۆشی وناساندنی رۆمانەکە بەس بێت .. چاوەروان بن بە درێژی لە ئایندەیەکی نزیکدا لە بارەیەوە دەنوسم .
بەهیوام خوێنەری زۆر بێت .. بەتایبەتی ئەوکەسانەی خوازیارن لەبارەی ئەنفالەوە بزانن وبنوسن خوێندنەوەی کورەزاکەی زیتۆ زۆر بەسود دەبێت بۆیان.. بەلای کەمەوە لەو نەزانیە رزگاریان دەبێت کەوا دەزانن ئەوەی لەبیابان نەمردو ئەوەی نەچووە تۆپزاوە ئەنفال نەکراوە . ئەنفال گەیشتووەتە هیلانەی چۆلەکەکان و بەجێهێشتنی گاو گۆتاڵ بۆ گورگەکانی چیاوکێوەکان 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌