ئاب 30, 2017 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بازرگانی و دۆسێی ئەنفال وەك نمونە . .حە سەن مەلا
بازرگانی و دۆسێی ئەنفال وەك نمونە
حەسەن مەلا
لە دوای ڕاپەڕینەوە مرۆڤایەتی بەرگی تری پۆشی، سەیرە ئەوە ی ستەم دید و گوندە ڕووخاوە و ماڵی بەتاڵنكرا و هەناسە سارد بوو هێند پەراوێز خراوە بووە تەنانەت وەك پاشكۆی مرۆڤایەتیش لە لایەن دەستەڵاتی كوردی تەماشا دەكرا .
ئەوی رزگاری بوو لە پرۆسەی ئەنفال لە ئۆردوو گاكان تاڵاوی زۆر بینی، سەر ڕای ئەوەش دە ستەڵاتی كوردی یەكەم كاری لە دوای ڕاپەرین ئەنجامیدا ، بە بریاری بەرەی كوردستانی ئەو كات بوو لە چاش و مستە شار و خاك فرۆش و شەهیدی پێشمەرگەو…… هتد خۆش بوون .
هەر ئەو بریارە نا یاسا یی و نا عورفیە بوو دەرفەتی ڕەخساند بۆ هەزار و سەدان چاش و خائین و كورد فرۆش و وەڵات فرۆشان لە دەستەڵات و حكومەتی كوردی نزیك بنەوە پلە و پۆستی باش وەربگرنەوە ئاوێزانی حكومەرانی بن ، جارێكی تر بەبن بە ستەم كاری كوردی و پیرۆزەی شەهید و ئەنفال و كەرامەتی تاكی كورد بەشكێنن و سوكایتی بە پیرۆز ترین و بە بەهاترین دۆسیەی مرۆڤی كورد بكەن .
ئاخرئەوانە یەكەم كارەیان لە دوای ڕاپەرینی پیرۆز وەنكردنەوە و ئیهمال كردنی دۆسیەی ئەنفال و ( جینۆسایدی كورد) بووە ،
یەكێكی تر لە كارە ناشرینەكانی هەندێك لە بازرگانانی ئەنفال هەندێك كەس بە ناوی ڕیكخراوە و ڕۆژنامەنووسە هەموو ڕۆژێك یان هەفتەی جارێك دەهاتن دەیاندا لە دەرگای ماڵی كەس و كاری ئەنفالكراوەن ناویانیان دەنووسی دەیان گوت كۆمەكەتان دەكەین ، كە ئەو ڕۆژگار مەگەر خودا بزانێت چەند هەژار و نەبوونە بوون ، ئەوە قارمانان كەچی لە بە ڕێژەی لە 95./ كاریان گەندڵی دزی كردن بوو دەچوون ، كۆمەكەی هەتیوان و بێ سەرپەرشیارانی ئەوێ ڕۆژێك بووە دە دەزی.
بەم دوایە هەتا سەرەتای ( 2000)دوو هەزاركانیش بەردەوام كەسانێك بە ناوی ڕیكخراوە و ڕۆژنامەنووسەوە لەسەر قووتی ئێمەی كەس و كاری ئەنفال كراوان دەژیان.
بە دەیان و سەدان نووسەر بوون پاڵەوان لە ناویاندا هەبوو جاش و مستە شار بوون، بەڵام چونكە كەس و كاری ئەنفال كراوان بێ كەس بوون و مێژووی پێشووتری خۆمان كەس نەبوو ئەوانمان بۆ باس بكات ئەندازیەك وون بوون .
ئەمرۆ بە دەیان پۆستی باڵا لە ساییەی كەسوكاری ئەنفال كراوان درا بە خەڵكانێك ڕۆژێك فرمێسكی تیمساحیان بۆ ئەنفال نەرە شتووە .
لە دوای ڕاپەرین ئەنفال بووە بە كاڵایەكی بازرگانی بۆ دەستەڵاتی كوردی و هەندێك جاش و زۆر كەسانی تر بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و پۆست وەر گرتنەوە و سوكایتیان بە پیرۆزی ئەنفال دەكەن ، كەچی هەتا ئەمرۆش رێزیان لێ دەگیرێت
ئاخر كام وەڵاتی نەماوە ئێوە سواڵی لێ نەكەن ؟ ئاخر لەكام وەڵاتی دونیا خۆتان نەبردبێت پێشووە بەناوی پرسی ئەنفال و لێرەش خەڵكانێكی نا بەرپرستان نە كردبێت بە كەڵەگا بۆسەر دڵی كەس و كاری ئەنفال كراوان ؟
ئاخر لە كام نەتەوەی دونیا هەبووە ،جینۆسایدی بە رانبەر نە كرا بێتەوە بەجینۆساید نەناسرابێت یان نە بووبێت بە پرسێكی هەنووكەی بۆیان ؟ جینۆسایدی نەتەوەی كورد لە دوای 30 ساڵ هێشتا لە چوار چێوەی دیاری كراوەی جوگرافی و سیاسیی دەرنەچووە.
بێ گومانم لە دوای چەنین وەزارەت و بەرێوەبەری گتشتی و بەرێوبەرایەتی و بەرێوبەرێتی و دەستەكان و قەڵەمە لاوازكانی دەستەڵات بۆ دۆسیەی جینۆساید هێشتا نەبوو بە غەمی گەورە و كارە یەكەمەكانی لایەن پەیوەندارەكان، هێشتا بەرگەی رەخنەوە و كار كردن بە شێوە ی زانستی و پرۆفیشناڵی ناگرن .
چونكە غەمی گەورەیان كورسی و دوڵەمەندیە، شەڕی كوتلە و حیزب دەكەن، چونكە بە هێزبوونی باڵ و حیزب و خۆ بە هێزكردنی سەروەی خۆیان ، كورس و پاروو چەورە كەیان مسۆگەر تر بە هێز تریان دەكات .
لە كۆتایدا ڕۆژگار كەسانێك دەر دەخات ، سەنگی خۆیان لای دادگای خوا و مێژووی نەتەوەكەی و كەسوكاری ئەنفال كراوان دیار بێت.
.
___________________________________
تێبنی : لەگەڵ ڕێزمدا بۆ كەسانێكی پاك و دڵسۆز
2- ئەم دەربرینم كراسێك بە بەری هەر كەسێكی كردوە خۆی تێدا بینیەوە پیرۆزەی .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.