ئاب 09, 2017 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
به‌شی شەشەم
ئەم نوسینەی نوسەری بواری ئەنفال عەبدوڵا کەریم مەحمود لە واڵی تایبەتی خۆیدا رۆژانە بەش بەش بڵاودەبنەوە، بەڵام لە بەرگرنگی بابەتەکە ئەنفالستان بە پێویستی زانی هەموو بەشەکانی هەڵگوێزێ و هەرجارەی چەند بەشێکیان لێ بڵاوبکاتەوە، لە یەکەم وەشاندندا بەشی یەکەم هەتا بەشی پێنجەم پێکەوە وەشێندراون و لێرە بەدواوە بەشی شەشەم هەتا بەشی دوانزەهەم دەوەشێنین ، دەبێت خوێنەر بزانێت کە وەک چۆن نوسەر بڵاویان دەکاتەوە ئەنفالستانیش وەک خۆی چۆنە ئاوا بڵاویان دەکاتەوە، مەگەر هەڵەی زەقی رێنوس، دەنا بە مافی خۆمانی نازانین بە هیچ پاساوێک هیچ وشەو رستەیەکی دەستکاری بکات وێنەکانیش هەر ئەو وێنانەن کە نوسەر بۆ نوسینەکەی داناون .
دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه ییه‌کانی ئه‌نفالی ….دوای ئه‌نفال
به‌شی : شه‌شه‌م
ده‌بوایه سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و… حکومه‌تی هه‌رێم و… وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال ،له سه‌ر نه‌خشه‌وبه‌رنامه‌یه‌کی ورد‌و قوڵ وچڕ….به‌دواه داچونی زۆر جدی و باشیان بۆ خستنه رووی دیکۆمێنتی [1601] –ی ، نهێنی کچه پاکیزه ییه‌کانی ئه‌نفال بکردایه، هه‌موو توانایان بخستایه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی [به‌ڕێوه‌به‌ری مخابه‌راتی پارێزگای که‌رکوک و… به‌رێوه‌به‌ری مخابه‌راتی گشتی عێراق] له به‌غداد … ده‌سگیر بکه‌ن ، گه‌ر له ناو عێراق و …یا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا خۆیان حه‌شاردابێت، لێکۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵ بکردنایه ، ده‌توانرا زۆرگرێ ی تاڵی وردی نهێنی تاوانه‌که یان بخنه روو ….ده‌یان ئه‌من و ئیستیخبارات ئه‌وسا له‌زیندانه‌کانی [ تۆپزاوه ،دبس ، نوگره‌سه‌لمان ، موخابه‌رات و ئیستیخبارات و ئه‌منی ] پاریزگای که‌رکوک و به‌غداد کاریان کردوه ، ئه‌مانه وه‌ک ئامیرێک بڕیاره‌کانیان جێ به‌جێ کردوه ، زۆربه‌یان ماون …. ده‌توانرا ئه‌وانه ده‌سگیر بکرێن ولێکۆڵینه‌وایان له گه‌ڵ بکه‌ن …نهێنی زۆرله.زانیاری یه په‌نهانه‌کانیان ده‌ست .بکه‌وتایه … گرێ زۆر له سیناریۆی نهێنییه‌کان بکرایه ته‌وه .
نه‌ک سه‌رکرده‌کانی کورد بێ موبالاتانه…… پرسیاری چاره‌نوسی 18 پاکیزه‌که‌ی دیکۆمێنتی ژماره [1601] له حسنی موباره‌ک- ی سه‌رۆکی میسر ….. سۆزان موباره‌ک و له ده‌زگای ئیستیخباراتی میسر بکه‌ن .
یا پرسیار له عه‌مر وموسا بکه‌ن …..عه‌مرو مو‌سا -ی سه‌رۆکی جامیعه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان که له هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان دا وتی[ کوردستان به‌شێکه له‌عێراق ، عێراق به‌شێکه له ووڵاتی عه‌ره‌بی ].
ئه‌ورسته‌یه‌ی سه‌رۆکی جامیعه‌ی ولاته عه‌ره‌بییه‌کان هه‌مان پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی ستراتیجیی عه‌قڵی دۆگمای [مویشێل عه‌فله‌ق]-ی سکرتێری حیزبی به‌عس بوو.
بۆ ئه‌بێت سه‌رانی کورد ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،بۆ کارێکی وا نهێنی پڕله په‌نهانی موخابه‌راتی گشتی عێراق و موخابه‌راتی گشتی میسر ، زۆر خه‌م ساردانه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پرسیا‌ره‌کان له باره‌ی چاره‌نوسی کچه پاکیزه ییه‌کانی کورد له سه‌رانی میسر بکه‌ن ….. سه‌رانی میسریش وه‌ک عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له ئاستی پاراستنی نهێنی تاوانه‌کانیان پیان ده‌ڵێن [ ته‌زویره] .
کۆمیدیای تراژیدیای متمانه‌ی عه‌قڵی سه‌رانی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم به‌و په‌ڕی قه‌نا عه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه …… ئه‌مانیش هه‌ر وه‌ک ئه‌نفالچییه‌کان ده‌ڵێن[ته‌زویره].
به چ لۆژیکێک ، دیکۆمێنتێک به‌و فۆرمه ته‌زویر ده‌کرێت …..بۆچ کارێک ….بۆ چ مه‌به‌ستێک .
ئه‌وه‌ی ئازاری ناخی من ده‌دات بۆ ئه‌بێت[ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد……حکومه‌تی هه‌رێم ]ئه‌وه‌نده ساده‌وساویلکانه …. خۆش باوه‌ڕ بن ،به متمانه‌ی سیناریوی تاوانی سه‌رانی وڵاتی میسر و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به دیکۆمێنتێکی موخابه‌راتی عیراق بڵین ته‌زوێره .
گه‌ربه‌م به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه کار بۆ تاوانی ئه‌نفال بکه‌ین به دیکۆمێنتی موخابه‌راتی عێراق بڵێین ته‌زویره …. له به‌های ناوه‌رۆکی دیکۆمێنته‌کانی ئه‌نفالچییه‌کان که‌م بکه‌ینه‌وه….. وه‌ک نمایشی سیناریۆی ئه‌نفالچییه‌کان ، کار بکه‌ین ، ئه‌وا تراژیدیای تاوانی ئه‌نفال بچوک ده‌که‌ینه‌وه …. ناتوانین تاوانی ئه‌نفال له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی به جینۆسایدی بناسێنین.
دۆکۆمێنتی ژماره [ 1601] نهێنی چاره‌نوسسی
کچه پاکیزه ییه‌کانی ئه‌نفالی……دوای ئه‌نفال
به‌شی : حه‌وته‌م
له دوای راپه‌رین و….هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان . ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هیچ پلان وبه‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی زانستیان نه‌بوو ،بۆئه‌وه‌ی سوود له پسپۆرانی بواره جیا جیاکان وه‌رگرن ، بۆ به‌داداچون و په‌ی بردن به نهێنییه په‌نهانه‌کانی ئه‌نفال و …دوای ئه‌نفال …. سوود له ئه‌زمونی به‌جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نییه‌کان له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و ئه‌زمونی جوله‌که‌کانی هۆڵۆکۆست له‌سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌ه‌می جیهانی وه‌رگرن ، کاری زانستی له سه‌ر ئه‌و هه‌موو دیکۆمێنتانه و ئه‌و هه‌موو شایه‌ت حاڵا نه‌بکه‌ن .
به پێچه‌وانه‌وه له نێوان حیزبه‌کانی کوردستان دا ململانێ له‌سه‌ر راکێشانی مسته‌شارو ئامرفه‌وج و خائینه‌کان سه‌ری هه‌ڵدا ، کام حیزبیان ده‌توانێت زۆرترین مسته‌شار و ئامر فه‌وج وجاسوس و خائینی کورد له ده‌وری حیزبه‌که‌یان کۆبکاته‌وه ، کامیان زیاتر پێشمه‌رگه‌ی دێرین و تێکۆشه‌ره نمونه‌ییه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کان بخه‌نه په‌راێزه‌وه .
له دوای گۆڕانکاری 9 /4 /2003-ه وه ، هێزی وڵاته هاوپه‌یمانه‌کان به پێ ی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ، سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌که‌یان تێک شکاند ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد چ له ناو حزب و چ له ناو حکومه‌ت به‌هاوکاری حکومه‌تی عێراق-ی نوێ ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه و حزبه سیاسییه‌کانی سه‌ر به شیعه و سونه‌ی عێراق بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ، بۆپاراستنی په‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ، هه‌ڵسوکه‌وتێکی زۆر بێ موبا لاتانه‌یان کرد له گه‌ڵ که‌یسی ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه بجه‌و ناوچه جیاجیاکانی کوردستان و جینۆسایدی کوردوگۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان .
ئه‌م پێکهاته ی حکومه‌تی کوردی و… حیزبه کوردییه‌کان و …حکومه‌تی عێراق و…حیزبه ئیسلامییه سیاسییه‌کانی شیعه‌و سونه، هه‌ر هه‌مویان به جۆرێک په‌رش و بڵاوانه ، به‌ئاڕاسته‌ی جیاجیا کاریان له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه کرد ، له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی تاوانبارانی سه‌دام و به‌چکه سه‌دام و تاوانبارانی [ موخابه‌رات و… ئیستیخبارات و…. ئه‌من و…. قائید فه‌یله‌ق و لێپرسراوه باڵاکانی حیزبی به عس دا بوون.
سه‌رانی کورد و…. سه‌رانی عێراق ، له دوای راپه‌رین و گۆڕانکاری 9/ 4 /2003 –ه‌وه ،هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌یان …له شاره‌کان‌ی خۆیان ….له قه‌زاو… ناحیه و… گونده‌کانی خۆیان …..له گه‌ڕه‌ک و ماڵه‌کانی خۆیان حه‌شار ده‌دا ، به‌پێی پێوه‌ری وه‌فاو ئه‌مه‌ک ….بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ، هه‌موو به‌هایه‌کی وه‌فاو ئه‌مه‌کیان بۆخزمه‌تی که‌یسی قوربانییه‌کان…. مه‌زاد کرد .
هه‌زاران تاوانباری دیاریان گه‌یانده ئه‌رده‌ن و…..ئه‌وروپا و….ووڵاتانی تر ……ژیانی ده‌یان تاوانباریان له زیندانه‌کان پاراست …… به‌سیناریوی جیا جیا ئازادیان کرد ن……پریاری ئیعدامی دادگایی چه‌ندین تاوانباریان گۆڕی به زیندانی هه‌میشه‌یی …سه‌رانی کورد‌و سه‌رانی عێراق …وه‌ک سه‌دام یاسایان وه‌ک لاستیک به‌کار هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌رجسییه‌کانیان دژ به خزمه‌تی که‌یسی تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید ی کورد بۆ خزمه‌تی خائینان و تاونباران به‌کاریان هێنان .
ئه‌م هه‌موو سه‌ره‌ک جاش و… موسته‌شارو…. ره‌فیق حیزبییه ئێستا له کایه‌کانی حیزبه کوردییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم دا رۆلیان به پله‌ی جیا جیا هه‌یه ، به پله‌ی باڵا خانه‌نشین کراون ، ئه‌م هه‌مووتاوانبارو خائینانه‌ی له سه‌نگه‌ری خیانه‌ت به گه‌له‌که‌یان کوژراون یا مردون له لیستی شه‌هیدان دا ….شه‌هیدانه‌یان
له شه‌هیدی سه‌نگه‌ری به‌رگری پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کان زیاتره.
به‌م جۆره سه‌رانی کورد‌و….. سه‌رانی عێراق …. حیزبه‌کانی کوردستان …..حیزبه ئیسلامیه سیاسییه‌کانی شیعه و سونه ….توانیان هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌دام و حیزبی به‌عس بپارێزن ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌یسی تاوانی ئه‌نفال له ئاستی تراژیدیاکه‌دا نه‌بێت . ده‌نا بۆ له‌سه‌دام و حیزبی به‌عس زیاتر په‌رۆشی پاراستنی ژیانی ئه‌و هه‌موو تاوانبار‌و خائین وموسته‌شارو جاسوسانه‌ن .
گه‌ر بڕوانینه روداوه ترا ژیدیاکانی دوای هه‌ره‌سی [1975]ی ئه‌یلول ، سه‌رده‌می شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تی شاخ و….شه‌ڕی براکان و دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان وحکومه‌تی کوردی ،جارێکی تر به پلان وبه‌ر نامه و نه‌خشه‌ی سه‌رکرده‌کان له ده‌یان سیناریوی جیا جیادا شه‌ڕی براکانیان هه‌ڵگیرسانه‌وه، گه‌ر ئه‌و [8] ته‌ن دیکۆمێنته‌یان زوو نه‌ناردایه بۆ ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وا له شه‌ڕی خۆکوژی دا ،وه‌ک چۆن لوله‌ی چه‌که‌کانیان ئاراسته‌ی سه‌رسنگی یه‌کتری‌کرد، ئه‌وا ئه‌و دیکۆمێنتا نه‌شیان ده‌سوتاند ، وه‌ک چۆن ئه‌و هه‌موو
دیکۆمێنت و که‌لوپه‌لانه‌ی داستانی ئه‌شکه‌وتی داری خله یان له شه‌ڕی براکان دا له ناوبرد ،
هیچ شوێنه وارێکیان نه‌هێشت ، سه‌رانی کورد ڵه عه لی حه‌سه‌ن مه‌جید و ئه‌نوه‌ر سادات و سۆزان سادات و عه‌مروموسا زیاتر خه‌م خۆری سه‌دام و به‌عسن ، وه‌ک ئه‌وان به دیکۆمێتی [1601]ده‌ڵێن[ته‌زویره].
دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
به‌شی : هه‌شته‌م
دوای بڵاو بونه‌وه‌ی نوسینی [نهێنی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی …دوای ئه‌نفال ] له 24 /6 /2003و بڵاوبونه‌وه‌ی نوسینی [که‌س وکاری کچه کورده ئه‌نفاله‌کانی میسر داوای چاره‌نوسی کچه‌کانیان ده‌که‌ن] له 1/7 /2003له ژماره [3100] و [3106] ی کوردستانی نوێ،له گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی دیکۆمێنتی [1601] له گه‌ڵ هه‌ردوو نوسینه‌که‌دا ،سه‌راپا کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژاند.
له دوای[ 3 ]ساڵ [فه‌رمان عه‌لی ] له ژماره [267] ی هه‌فته‌نامه‌ی مید یا له28 /1 /2006سینارۆیۆیه‌کی دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، دوور له هه‌مووهه‌ست و سۆز‌و نه‌ستێک بۆ که‌سێتی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی کورد …بۆ تراژیدیای ئه‌نفال ،نوسینێکی به ناوی [دوو کچی ئه‌نفالکراوی کورد له مه‌لهاکانی قاهیره بێزارن و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان ده‌که‌ن].بڵاوکرده‌وه.ته‌وه.
بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بارودۆخی ناخی پر له مه‌رگه‌ساتی که‌س و کاری کچه ئه‌نفالکراوه‌کان بکات…چه‌ند ئازار‌و چاوه‌ڕوانییه‌کانیان به‌سوێ یه ….چه‌ند ناخیان بریندار کراوه …چه‌ند ئه‌و یاده‌وه‌رییه تاڵه هه‌موو رۆژێ تراژیدیاکانیان زیاتر زیندو ده‌کاته‌وه و مه‌رگێکی کپی به‌رده‌وامی بێ ده‌نگیان نیشان ده‌دات.
فه‌رمان عه‌لی له هه‌ڵبژاردنی ناو نیشانه‌که‌وه بۆ سه‌راپا نوسینی زنجیره سیناریۆهه‌ڵبه‌ستراوه‌كه ی، ره‌چاوی ره‌وشتی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی نه‌کردوه ، له به‌ر ئه‌وه زنجیره‌یه‌ک درۆی ،له زنجیره‌یه‌ک رێکه‌وتی یه‌ک له دوای یه‌کدا گرێ داوه ،بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی خۆی ، زنجیره‌یه‌ک روداوی له زنجیره رێکه‌وت دا هه‌ڵبه‌ستووه، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌های کات و شوێنی و مه‌رگه‌ساتی روداوی دیکۆمێنته‌که و تاوانی ئه‌نفال بووه .
ئه‌مه‌ش سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌که‌یه
[کۆمپانیای شه‌به‌ق ..فه‌رمان عه‌لی په‌یامنێر ونیهادعوبید –ی وێنه‌گری ته‌له‌فیزیونی زاگرۆس ده‌عوه‌ت ده‌که‌ن بۆقاهیره،به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فیزیونی زاگرۆس ومه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنیش ره‌زامه‌ندی نیشان ده‌ده‌ن.
له 14 /5 /2006فه‌رمان ونیهاد له فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌نه دیمه‌شق ،له‌وێشه‌وه بۆقاهیره ،سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌که لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ،گوایه شه‌وێک پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی دیکۆمێنتی [1601] به‌رێکه‌وت له [میدیا دا ] دیووه ،ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمان هه‌وڵ بدات له‌سه‌فه‌ره‌که‌ی دا به‌ڕیکه‌وت یه‌کێک یا دوان له‌و کچانه بدۆزێته‌وه.
فه‌رمان له قاهیره له ئوتێل [شه‌هره‌زاد] –ی پێنج ئه‌ستێره‌یی ..داده‌به‌زێت ،گوایه هه‌موو بیر‌و هۆشی لای ئه‌وه بووه ، ئه‌و کچانه بدۆزێته‌وه . مه‌شروب خۆر نه‌بووه له‌وێ ده‌بێت به مه‌شروب خۆر ، له شه‌وی یانزه‌هه‌مین دا هه‌ر به‌رێکه‌وت که ناوی فه‌رمان و وه‌ک کوردێکی کوردستانی عێراق خوێنراوه‌ته‌وه ،کجێکی سه‌ماکار ی جوان له ته‌مه‌نی[ 28- 30] ساڵ له‌سه‌ر شانۆکه له‌وکاته‌دا سه‌مای ده‌کرد ، که گوێ له ناوی فه‌رمان و کورد ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری سه‌ماکه‌ی بووه ،هاتوه‌ته سه‌رمێزه‌که‌ی فه‌رمان .
سه‌ماکاره‌که وتی [من کوردم ،لێره به سه‌حه‌ر کوردی ناسراوم …به‌ڵام ناوی بنه‌ڕه‌تی خۆم رۆژگاره ، خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی [ ته‌عجیل]-م له هه‌ولێر، له 1988 خانه‌واده‌که‌مان که پێک هاتبوو له {باوکم و دایکم و دووخوشک و برایه‌کم } ، چوین بۆماڵی باپیرم له ده‌وروبه‌ری کۆیه، له کاتی ئه‌نفاله‌کاندا، هه‌موومان ده‌سگیرکراین و به‌زیندانی براین بۆ که‌رکوک ،له که‌رکوک من له خانه‌واده‌که‌م جیاکراومه‌وه به چاوبه‌ستراوی برام بۆ ئه‌منی که‌رکوک ،بۆ به‌یانییه‌کەی له‌گه‌ڵ چه‌ند کچی تر براین بۆ ئه‌منی به‌غداد ،دوای هه‌فته‌یه‌ک ،به فرۆکه براین بۆ ئیسیخباراتی میسر، هه‌ریه‌که‌مان فرۆشراین به‌میسریه‌ک،له‌وێ منیان له کوڕی ده‌وڵه‌مەندێک ماره‌کردو ناوی منیان له [رۆژگار] – ه‌وه گۆڕی به‌سه‌حه‌ر کوردی، ئه‌وکاته ته‌مه‌نم [9-10 ]ساڵ ده‌بوو،دوای ئه‌وه‌ی دوومنداڵم بوو،ته‌ڵاقیان دام ،به ناچاری بووم به‌سه‌ماکار له یانه‌ی شه‌وان.
فه‌رمان له‌م سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستراوه دا ، هه‌ر به‌دوای درۆ‌و رێکه‌وت دا ده‌گه‌ڕێت ، زنجیره درۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی دوور له لۆژیک پێ داڕێژێت، به‌هۆی سه‌حه‌ره‌وه [نه‌سرین محه‌مه‌د که‌ریم ] ده‌ناسێت ،گوایه خه‌ڵکی گوندێکی ده‌وروبه‌ری که‌رکوکه و گه‌رمیانییه ،زۆر منداڵ بوه‌وه له گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌نفال کراوه و هێنراوه‌ته قاهیره وناویان ناوه [دنیا منصور ئه‌حمه‌د] ،له[ شه‌ره‌م شێخ] له شوێنێکی گه‌شتیاری کاری به‌رده‌ستی ده‌کات به‌ناوی [الف لیله ولیله ] ،مانگی به 480 جونه‌یهی میسری .
دنیا‌و سه‌حه‌ر دوو سه‌ماکاری به‌ناوبانگی قاهیره‌ن ،دنیا فرۆشرا به‌ده‌وله‌مه‌ندێک ،له کوڕی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌که ماره‌کرا ،ئه‌ویش دوو ژنی به‌سه‌ردا هێنا و… دنیای ته‌ڵاق دا، حکومه‌تی میسر په‌ساپۆرتی نه‌داوه به سه‌حه‌رو دونیا ، ته‌نیا کارتی ئیقامه‌ی کاتی پێ داون .
ئه‌م سیناریۆ هه‌ڵ به ستراوه به‌تاڵه… ئاست نزمه‌ی فه‌رمان عه‌لی به‌و زمانه ی که به‌هیچ جۆرێک ره‌چاوی په‌یره‌وی ره‌وشتی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی نه‌کردووه ، پره له درۆ ،فێڵ و ته‌ڵه‌کبازی ، نمایشی سارد‌و لاواز و بێ بنه‌ما.
نیشانه ی که‌سێتی لاوازی ئه‌و رۆژنامه‌وان و په‌یامنێره ماستاو چیانه‌یه ، که دوای راپه‌رین کۆمپانیای حیزبی کوردی دروستی کردن ،هه‌ندێک له سه‌رکرده دروست کراوه لاوازه حیزبییه کان ده‌بن به پاڵپشتی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه مه‌قاشانه . ئه‌مانیش وه‌ک سه‌ه‌رکرده‌کانیان بێ توانان ، به‌م شیوه یه دروست کراون بۆ پاره …ده‌ست که‌وت ….خۆبردنه پێشه‌وه …پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات [ درۆونمایش و رێکه‌وت وسینارۆی هه‌ڵبه‌ستراو ] دروست ده‌که‌ن .
ئه‌م کاره‌وئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته ی فه‌رمان له م سیناریۆیه‌دا نیشانه‌یه که په‌روه‌رده‌ی حیزبی وپه‌روه‌رده‌ی ماڵه‌وه‌ی بێ بنه‌مایه….بۆ ئه‌بێت لێپرسراوی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن له ئاستی ئه‌م هه‌ڵوێسته په‌رپوته و ئه‌م سیناریۆ داتاشراوه‌دا بێ ده‌نگ بێت ….ئه‌ی هه‌ڵوێستی که‌ناڵی زاگرۆس کامه‌یه ……ئه‌مه کرده‌وه ی په‌یامنێره‌که‌یه‌تی ، بێ ده‌نگیان له ئاستی ئه‌م هه‌موو درۆ‌و سیناریۆیه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک و که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان له ده‌ست بده‌ن.
دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
به‌شی : نۆیه‌م
سیناریۆی …. رێکه‌وته درۆ یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی فه‌رمان عه‌لی له ژماره [267] ی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا له 28 / 11 / 2006 ناخ وهه‌ستی که‌س وکاری ئه‌نفاله‌کانی بریندار کرد ، به‌جۆرێک ئه‌وان که‌وتنه گومان له نوسه‌رو رۆژنامه نوس و میدیاکان .
بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بکه‌ن ناوه‌رۆکی هه‌ردوو نوسینی [نهێنی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال ] و [که‌س و کاری کچه‌کانی میسر داوای چاره‌نوسی کچه‌کانیان ده‌که‌ن ]، ئه‌و دوو نوسینه یه‌که‌م ده‌ست پێشکه‌ری رۆژنامانه‌وانی بوو ، له سه‌ر ناوه‌رۆکی دیکۆمێنتی [1601] ، به جۆرێک که کچه‌کانم به [پاکیزه‌یی]و به خوشکی خۆم و شه‌ره‌فی هه‌موو کورد دانابوو ، بۆئه‌وه‌ی گه‌ر بتوانرێت یه‌ک کچیان بدۆزرێته‌وه ، بیسه‌لمێنین که ته‌نیا سه‌دام و به‌عس ،ئه‌نفالی کوردی نه‌کردوه …ئه‌وه میسر‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی پاڵپشت وهاوکاری بوون ، له‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌توانین که‌یسی ئه‌نفال وه‌ک خۆی نیشانی دنیا بده‌ین له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وله‌تی… به جینۆساید- ی بناسێنین….دوای بێ ده‌نگی یه‌کی زۆرله‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه.
له به‌هاری ساڵی 2009که‌س وکاری کچه پاکیزه‌ییه‌کان ،له کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا له گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری کورد له شاری که‌لار ،سکاڵا له‌سه‌ر [عه‌بدوڵڵا که‌ریم ] ده‌که‌ن ، که ئایا ئه‌ونوسینی کچه پاکیزه‌ه‌کان و دیکۆمێنتی ژماره [ 1601 ] بنه‌مای هه‌یه یا نا ، ئه‌ویش ده‌ڵێت [ته‌زویره ]…. ئێوه ده‌توانن له دادگا سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن.
له‌ژماره[ 89]ی گۆڤاری لڤین له 15- ی نیسانی 2009 ، وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵاو ده‌نگانه‌م به نوسینێک دایه‌وه ، به ناوی [دیکۆمێنتی ژماره [1601] نهێنی چاره‌نوسی کچه پاکیزییه‌کانی ئه‌نفال ] ، که ده‌ڵێن ته‌زویره و له‌لاپه‌ڕه [26-30] له [5] لاپه‌ره‌دا بڵاوم کرده‌وه…. هه‌ردوو نوسینه‌که‌م و دیکۆمێنته‌که به دواداچونێکی پیشه‌ی ره‌وشتی پڕله به‌های رۆژنامه‌وانی و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم بۆ خزمه‌تی که یسی ئه‌نفال و… ته‌زویر نییه.
له مانگی ئابی[ 2013] ، دوای [ 10] ساڵ بێ ده‌نگی ، به‌سه‌ر هه‌ردوو نوسین و دیکۆمێنتی [ 1601] – .دا .
له ناکاوله زنجیره درامای [النیران الصد یقه ] ، له که ناڵی ئاسمانی MBC drama ، له زنجیره‌ی پێنجه‌می دا ، له دیالۆگی نێوان ئه‌کته‌ره‌کان دا ، باسی تراژیدیای ئه‌و کچه پاکیزانه‌ی ئه‌نفالیان کردووه،جارێکی تر ئه‌م بابه‌ته ورژێنرایه‌وه.
بۆ تراژیدیای کچانی ئه‌نفالی کورد له‌م سیناریو و….. ده‌راما میسری یه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا ….گه‌ر ئه‌م دیکۆمێنته ته‌زویر بێت ….ئه‌ی بۆ ئه‌م درامایه و… بۆکه‌ناڵی ئاسمانی ـ MBC چی ده‌ڵێن..
دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
بەشی دەهەم
دوای سیناریۆکه‌ی فه‌رمان عه‌لی ، ئه‌مجاره‌یان سیناریۆیه‌کی ترسه‌ری هه‌ڵدا، دکتۆر روشدی جاف –ی بازرگان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال –ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێک ده‌که‌وێت که گوایه چه‌ند کچێکی له کچانی ئه‌نفال له قاهیره له میسر دۆزیوه‌ته‌وه ، به کامێرایی ڤیدۆ وێنه‌و ده‌نگیانی تۆمار کردووه ،ئه‌میش هه‌روه‌ک فه‌رمان ئه‌م سیناریۆیه‌ی بۆ ده‌سکه‌وت وکۆمه‌ڵێ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی کرد بوو، ئه‌م سیناریۆیه ی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی دا له که‌ناڵه کوردییه‌کان دا نیشان درا و بوو به‌مشت ومڕی ناو خه‌ڵك وکه‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاربوو که ئه‌میش ئه‌کته‌رێکی فا شیله‌و له‌و که‌سانه‌یه که ده‌یویست به فێڵ و که‌ڵه‌که‌کانی یاری به به‌های ئه‌وتراژیدیایه‌وه بکات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه چۆن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بواره‌یان دا که رۆڵی وا نابه‌جێ ببینێت ،به‌سیناریۆ کانی یاری به‌سۆزو ناخی برینداری که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان بکات ، دوایی حکومه‌تی هه‌رێم بۆی ده‌رکه‌وت ئه‌میش فڕ و فێڵه‌و وه‌ک سیناریوکه‌ی فه‌رمان هیچ بنه‌مایه‌کی نییه .
له 16 / 7 / 2014 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ، له کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا، مه‌لا یاسین نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له میسر ، که ساڵێک له‌وه‌و به‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیران ،سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌یه‌کی کرد بۆ به‌دوا داچون له‌سه‌ر دۆسێی فرۆشتنی کچانی کورد له ئه‌نفال بۆ میسر.
لیژنه‌که نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی تێ دا بوو.
له ژماره [6437 ]ی کوردستانی نوێ دا
ئه‌م بابه‌ته بڵاو کرایه‌وه:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
دۆسییه‌ی کچه پاکیزه‌ییه‌کان هیچ بنه‌مایه‌کی نی یه
وه‌ک ده‌ره‌نجامی کاری لیژنه‌که‌یان رونکردنه‌وه‌یه‌کی پێش که‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرد ،جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه ،که‌ساڵێک دوای به دواداچونی ئه‌م که‌یسه له میسر وکوردستان.
ده‌رکه‌وت ئه‌م پرسه هیچ بنه‌مایه‌کی نییه،ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌م که‌یسه وتراوه ، که گوایه هه‌ژده کچی کورد له کاتی ئه‌نفاله کان دا فرۆشراونه‌ته میسر ،هیچ بنه‌مایه‌کی نییه و له هه‌موو راستییه‌کان دووره .
لیژنه‌که دوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردووه ، به دوا داچونی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌س و ده‌زگاو لایه‌نانه بکرێت ، که‌قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه کردووه ،زانیاری ناڕاست و درۆیان له که‌یسه‌که داوه ،تا بدرێنه دادگا ، رێ کاری یاساییان له به‌رامبه‌ردا بگرنه به‌ر.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئه‌م داوایه‌ی په‌سه‌ند کرد ،سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبونی لیژنه‌که‌ی کرد ، بڕیاری دا [ره‌دی ئیعتیبار] بۆ خانه واده‌ی ئه‌م کچه ئه‌نفالکراوانه بکرێت
دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
بەشی یانزەهەم
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 7 /8 / 2013 به نوسراوی [ 7705 ]لیژنه‌یه‌کی پێک هێنا ،وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال -یش دوو لیژنه‌ی پێک هێنا بۆ به‌دواداچون له کوردستان و ده‌ره‌وه.
لیژنه‌ی به‌دواداچونی که‌یسی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال له میسر، که له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێک هات ، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی دا نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ به‌دواداچونێکی وا بخاته روو که بیسه‌لمێنێت ئه‌و دیکۆمێنته بێ بنه‌مایه .
له 21 /9 / 2014 له ماڵپه‌ڕی [میلله‌ت پرێس] بابه‌تێک بڵاوکراوه‌ته‌وه، که‌وا ،سه‌رۆکایه‌تی دواواکاری گشتی به نوسراوی 1277له 3 / 9 / 2014 سکاڵا له‌سه‌ر چوار تاوانبار تۆمار ده‌کات به پێ ی ماده‌ی [248]ده‌درێن به‌دادگا
[ بازرگانێک ….رۆژنامه‌نوسێک ……جاسوسێک …… به تۆمه‌تی درۆ و چیرۆک هه‌ڵبه‌ستن ده‌درێن به‌دادگا.له گه‌ڵ [ع .ک.م ]’
به پێی ماده‌ی [248]یاسای سزادانی عێراقی…
+ ناوکان بریتین له:
1-[ا- ر-س-ج] که روشدی سه‌عید جاف-ه.
2- فه‌رمان عه‌لی په‌یامنێری ته‌له‌فیزۆنی زاگروس .
3-جاسوسه‌که یه وناوی ئومید ئه‌بو به‌کر حه‌مه سوور.
4 [ع .ک .م] .عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
له به‌شه‌کانی تردا باسی سیناریۆی پڕ له درۆ‌و فیشاڵی [ فه‌رمان عه‌لی] و [روشدی جاف ] –مان کرد ، که بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێک ئه‌و هه‌موو درۆیانه‌یان کردوه بۆ ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان ، هیچ له باره‌ی جاسوسه‌که وه نازانم به‌ڵام ناوه‌که‌ی خۆی هه‌موو ناسنامه‌ی ده‌رده‌خات که خائین-ه
لێره‌دا [ع .ک . م] که عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود –ه کاری ئه‌م ئه‌وه‌بووه له کااتی راپه‌رین –دا‌و دوای ئازادکردنی که‌رکوک له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ،دیکۆمێنتێک له به‌رێوه‌به‌راتی موخابه‌راتی پارێزگای [التامیم]ده‌سگیرکراوه . گه‌ر به‌دواداچونی وه‌ک ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بکات بۆ خزمه‌تی که‌یسی ئه‌نفال بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له ئاستی دنیادا به جینۆساید بناسرێت ، هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی نه‌بێت ….جگه له ماندوو بوون زیاتر بۆ خستنه روو ی نهینی یه په‌نهانه‌کانی ئه‌نفال و…..دوای ئه‌نفال .
بۆ ئه‌بێت لیژنه‌که ئه‌وه‌نده به ئه‌مه‌ک و دڵسۆز بن ناوی [عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ] بخه‌نه پاڵ ئه‌و درۆزن و ساخته چیانه که سیناریۆیان هه‌ڵبه‌ستووه .
ئه‌م لیژنه‌یه به پێ ی کام ده‌ستور …. کام یاسا …. کام لۆژیک….کام به‌ڵگه‌نامه …دڵنیا یه ئه‌و 18 کچه‌و کچانی کورد له وڵاتی میسر نین ….ئایا هه‌موو رێکا ره کانی پێویستی یان گرتووه‌ته به‌ر ، ئه‌م کاره کاری مخابه‌راتی بووه ، له نێوان مخابه‌راتی عێراق و موخابه‌راتی میسر ، ئێستا نوێنه‌ری حیزبێک که مه‌لا یاسین -ه ئه‌وه‌نده زیره‌که هه‌موو مه‌له‌فی میسرت بۆ هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه و نهێنییه‌کان ده‌رده‌خات .
ئایا لیژنه‌که به زنجیره‌ی پێنجه‌می ، زنجیره درامای [النیران الصدیقه] ی که‌ناڵی[MBC drama] ده‌ڵێن چی ، له دیالۆگی نێوان ئه‌کته‌ره‌کان دا باسی کچه کورده ئه‌نفال کراوه‌کانی میسر ده‌کات ….ئه‌م سیناریۆیه کێ نوسی…. گه‌ر بنه‌مایه‌کی نه‌بێت له کوێ ئه‌وان ئه‌و زانیاریانه ده‌زانن…… بۆ ئه‌و کچه ئه‌نفالانه له‌و درامایه‌دا باس ده‌کرێن……ئایا ئه‌م درامایه‌ش هه‌ر بنه‌مای نییه.
له کام ولاتی دنیادا که میلله‌ته‌که‌ی ئه‌نفال و جینۆساید کرابێت ،ئه‌وه هۆڵؤکۆست …ئه‌وه ئه‌رمه‌نییه‌کان ..ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که به گیانی پێشمه‌رگانه به قه‌ڵه‌م و کاغه‌زی خۆیان خزمه‌تی ئه‌و که‌یسه بکه‌ن ده‌رێن به داداگا ….یا ناویان ده‌خرێته پاڵ ئه‌و جاسوس و خائینانه‌ی که خیانه‌ت له کورد ده‌که‌ن .
گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی حیزبه‌کان …..سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی …وه‌زیری ئه‌نفال و وه‌زاره‌ته‌که‌ی ..سه‌رۆکی لیژنه‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌دواداچونی کچانی ئه‌نفال…ئه‌نجومه‌نی داواکاری گشتی .. .به‌م عه‌قڵێته‌وه کار بکه‌ن….جیاوازی نوسه‌رێکی ماندو بۆخزمه‌تی که‌یسی ئه‌نفال نه‌که‌ن ….له گه‌ڵ جاسوس و خائین دا به یه‌ک ماده‌ی ئاسایی روو به رووی قه‌فه‌زی دادگایان بکه‌نه‌وه.
من هیچ ناڵێم ئێوه قسه بکه‌ن ئه‌مه [عه‌قڵی کۆمیدیای تراژیدیای ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده
دۆکێۆمێنتی ژماره [١٦٠١] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
به‌شی : دوانزه‌یه‌م
سه‌عات 10 -30 ده‌قیقه‌ی 26 / 8 / 2013 بوو . ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال تیلی بۆ کرد م وتی سبه‌ینێ به‌یانی لیژنه‌ی به دواداچونی که‌یسی 18 کچه‌که پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال دێن بۆ سه‌ردانت بۆ ماڵه‌وه ، چه‌ند پرسیارێکیان هه‌یه ،وه‌ڵامیان بده‌ره‌وه .
کۆنوسی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی که‌یسی 18 کچه ئه‌نفالکراوه‌کان
له به‌رواری 27 / 8 / 2013 لیژنه‌که‌مان به‌دواداچونی له‌سه‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه یه کردکه‌له‌لایه‌ن مخابراتی که‌رکوکه‌وه ده‌رچووه ، سه‌رچاوه‌ی ده‌رچونی ئه‌م نوسراوه له لایه‌ن [ عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ] ، له‌م به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه ئه‌م پرسیارانه‌مان ئاراسته‌ی ناو براو کرد.
پ-ناوی سیانی و له‌دایکبون و شوێنی دانیشتن و ژماره‌ی موبایل
ج- عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ،له‌دایکبوی [1957]، شوێنی دانیشتن سلێمانی – گه‌ره‌کی شیخ ئاوا ،07701565623
پ- پیشه
ج- نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس .
پ -ئایا به‌رێزتان خۆت به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه ده‌زانی
ج- به‌ڵێ
پ-هۆکاری بڵاو نه‌کردنه وه‌و کاتی ده‌سکه‌وتی ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه
ج-له مانگی 4/2002 دا ئه‌م به‌ڵگه نامه یه‌م ده‌ست که‌وت ،هۆکاری بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاد بیرکردنه‌وه‌م بۆ ماوه‌ی ساڵێک.
پ -یه‌که‌م جار له که‌ی و له کوێ بڵاو کرایه‌وه.
ج-یه‌که‌م جار له کوردستانی نوێ بڵاوم کرده‌وه ، له ژماره [3100] له مانگی6 –ی 2003
پ-سه‌رچاوه‌ی ئه‌و که‌سه کێ یه ،ئه‌م نوسراوه‌ی بۆ جه‌نابتان هێنا وه[ بۆچی ته‌نیا تۆی ده‌ست نیشان کرد،بیدات به تۆ ].
ج- سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نوسراوه که‌سێکی تێکۆشه‌ری ناسراوه، ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه‌ی پێشکه‌ش به به‌رگی دووه‌می ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال کرد، ئه‌وکاته من به‌رگی یه‌که‌مم چاپ کردبوو، سه‌رقاڵی به‌رگی دووه‌م بووم.
پ- ئایا به‌رێزت دڵنیا بویت له راستی ئه‌م نوسراوه ئینجا بڵاوت کردوه .
ج- به‌ڵێ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سه ،یه‌کێک بوو له رێکخه‌ره کانی رێکخستنی شاری سلێمانی،دوای ده‌سگیرکردنی شه‌هید [جه‌باری حاجی ره‌شید] و هاوڕێکانی له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ،ئه‌م سه‌رپه‌رشتی رێکخستنه‌کانی سلێمانی کردبوو،دڵنیام له‌کاره‌کانی له رێکخستنه‌کان.
پ-له یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنه‌کان ،ئاماژه‌ت پێ کردوه،به‌ڵگه‌ی ترت لایه ،ئایا ئه‌وبه‌ڵگانامانه
کامانه‌ن تا یبه‌ته به‌م که‌یسه .
ج- دوای بڵاوبونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی یه‌که‌م [1601 ] به‌ڵگه‌ی ترم لایه به‌هه‌مان واژو هه‌مان مۆری موخابه‌راتی که‌رکوک هه‌ر له‌وێ ده‌رچون ، به‌ڵام جیا له‌م که‌یسه .
پ-ئه‌م به‌ڵگه‌ی لامانه به‌ژماره [1601 ] وێنه کۆپییه‌که له لایه‌ن جه‌نابت بڵاو کراوه‌ته‌وه ،ئه‌ی وێنه‌ی[ ره‌سه‌نی ئه‌سڵی ] لاتان هه‌یه
ج- نه‌خێر وێنه‌ی ئه‌سڵیم لا نی یه .
پ-ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ترکه ماوه که لای جه‌نابتانه ،پێشکه‌شی لیژنه‌که‌ی ده‌که‌یت .
ج- ئه‌م به‌ڵگانه‌ی تر که ماوه په‌یوه‌ندی به که‌یسی 18 کچه پاکیزه‌ییه‌کانه‌وه نییه ، به‌ڵکو ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ڵامه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن نوسروی ژماره [1601 ] ته‌زویره ، ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه له کاتی ئێستادا پێشکه‌شی ناکه‌م ،تا ورده‌کاری زیاتری ئه‌م لیژنه‌یه‌م بۆ روون ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی یه‌که‌م.
پ-ئایا هیچ شتێکت هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م که‌یسه و بته‌وێت بیده‌ی به لیژنه‌که‌مان .
ج-نه‌خێر هیچ شتێکم نییه ،ته‌نیا ئه‌و نوسینانه‌ی که بڵاوم کردوه‌ته‌وه .
عه‌بدولخالق قادر رشوان جلال ره‌زا په‌روین محه‌مه‌د نوری عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
ئه‌ندام ئه‌ندام ئه‌ندام نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس
ئه‌مه پرسیاری لیژنه‌ی به‌دواداچونی که‌یسی 18 کچه پاکیزه‌ییه‌که‌ی ئه‌نفال – ه ، ئه‌وه‌ش وه‌ڵامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حموده –
دوای ئه‌وه‌ی که‌سو کاری کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه نفال و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وئه‌نفال ، سکاڵا یان له سه‌رعه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود تۆمار کرد ،له به‌ر ئه‌وه‌ی دوو نوسینی له سه‌ر 18 کچه‌که و دیکۆمێنتی 1601- ی بڵاو کردوه‌ته‌وه .
داواکاری گشتی به ماده‌ی [ 248 ] یاسای سزادانی عێراقی عه‌بوڵڵا که‌ریم مه‌حمود -یان رووبه ڕووی دادگا کرده‌وه .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.