• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

تۆپزاوا، ڕۆژی حەشربوو، نوگرەسەلمان، دۆزەخی سەردنیا بوو . . سەعید عەبدوڵا

تەموز 08, 2017 Omer ئه‌نفال, هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تۆپزاوا، ڕۆژی حەشربوو، نوگرەسەلمان، دۆزەخی سەردنیا بوو . . سەعید عەبدوڵا


سەعید عەبدوڵا گۆپتەپەیی 

تۆپزاوا ڕۆژی حەشربوو، نوگرەسەلمان دۆزەخی سەردنیا بوو

كات : 10:30 سەر لەبەبانی

سلێمانی- 22ی ئابی 2011

دیمانەی ژمارە (٩٤)

سەعید

عومەرمحەمەد

 سەعید كەبەتەنیشت باوكیەوە دانیشتبوو، هەركە زاری هەڵهێنایەوە بۆ ئەوەی قسەم بۆ بكات ووتی:  تۆپزاوا ڕۆژی حەشر بوو، نوگرەسەلمان دۆزەخی سەردنیا بوو، بێ‌ نان‌و ئاو لەسەر كۆنكرێتێكی ڕەق‌وتەق گەرما‌و مەینەتی، لە گێڕانەوە نایات، ئاهێكی هەڵكێشاو كەوتە گیرانەوەی بەسەرهاتی خۆیان‌و ووتی: من ئەو كاتە تەمەنم ١2 ساڵان بوو، بیرمدێ‌ ئەو ئێوارەیەی گۆپتەپە كیمیاباران كرا، ئیمە لەسەر چەمی  ڕەندیخان بووین، بەچاوی خۆمان تەیارەكانمان بینی كە بۆردومانەكەیان كرد، بەكری برام بە شڵەژاوی هات ووتی: گۆپتەپە كەسی تێدا نەما هەموو بەكیمیایی مردن هەرچەندە ئێمە دوربووین لە گوندەكەوە بەڵام دیاربوو كاری لەئێمەش كردبوو بەوەدا دەزانم كە تاریكی كرد براكەم چرایەكی هێنا بە ئاستەم هەستم بەتروسكاییەكەی دەكرد چاوم نەدەبینا. براكەم ” بەكر ” هەتا (گوندی كانی بی)[1] لەگەڵماندا هات‌و بۆ خۆی گەرایەوە، چونكە ئەو سەرتیپی هێزی بەرگری بوو نەیدەوێرا بێت بۆ بازیان، ئیتر هەر ئەوجارە بوو بەكر رۆیشت‌و نەمان بینیەوە، كەهاتین سێ‌ تراكتۆر بوین توشی جاشەكان بووین . ئەوان ووتیان برۆن هیچ كیشەیەك لەڕیگادا نیە ئەوان ئیزنیانداین نەیانگرتین، بەڵام توشی جەیش بوون ئامر لیوایەك بوو نەمانزانی ناوی چییە ئەو دەست بەسەری كردین‌و ماوەی كاتژمێرێك رایانگرتین .. دواتر ئەوانەی تریش كەپێش ئێمە گیرابوون‌و ئەوانەی تریش كە دوای ئێمە گیران‌و پیادەبوون هەموویان سواری زیلی عەسكەری كردین‌و بردیانین بۆ قەڵاكەی سوسێ‌، مەكینە‌و عەرەبانەكانیشیان هێنا لەنێوان هەردوو زیلێكدا مەكینەیەكی ماڵە جواتیارەکانیش کە گیرابوون، خرانەرێ‌ سەرەتا نەماندەزانی بۆ کوێیە بەڵام  رۆیشتن بۆ قەڵای سوسێ‌. لەوێ هەرزوو لەناو قەڵاكە دایانگرتین‌ و سواری زیلی سەربازی كراین بۆ شاری سلێمانی کە گەیشتینە سلێمانی بردیانین لە ناو حەوشەی (تەواریەكە)[2] دایانگرتین. دوایی چەند ڕۆژێک بردیانین بۆ تۆپزاوا کە ئەوە هەموو کەس دەزانێ چەند ناخۆشە.  بەڕاستی تۆپزاوا رۆژی حەشربوو لەوێ‌ پیرو گەنج‌و ژ‌ن و پیاویان لەیەكتر جیاكردەوە، من لەگەڵ دایكمدابووم ئەفسەرێك هات ووتی: هەرچی سەرۆكی خێزانە هەستێتە سەرپێ‌ دایكم هەستایە سەرپێ ‌‌و بردیان من هەر مابوومەوە دوای ئەو ژنێكی دراوسێمان هەبوو ناوی (مرواری) بوو ئەویش هەستایە سەرپێ‌‌ و رۆیشت منداڵەكانیشی بە دوایدا رۆیشتن منیش بە دوای ئەودا لەگەڵ منداڵەكانی رۆیشتم، لە بەردەمی هۆڵەكە ئەفسەرێك دانیشتبوو ناوی دەنوسی‌ و دەیكردنە هۆڵەكەوە، ناوی مرواریشیان نوسی ‌و ووتی: برۆنە ژورەوە ئیتر كردیانینە قاعەكەوە كە چووم باوكم‌ و دایكیشم هەرلەو هۆڵەدابوون،نزیكەی سەعات(١٢)ی نیوەڕۆ بوو كە هۆڵەكە پربوو لەخەڵک سەرباز هاتن دەرگایان لەسەر داخستین‌ و قفڵیان لێدا، هەتا رۆژی دواتر دەرگایان لێ نەکردینەوە، تەنانەت بۆسەر ئاویش. خەڵكەكە بەناچاری گۆشەیەكی قاعەكەیان كردە ئاو دەست (توالیت). ناو هۆڵەکە زۆری خەڵک تێدابوو،تەنها جێگەی دانیشتن هەبوو لەوە زیاتر بواری راكشان‌و قاچ راکێشانیش نەبوو، بەوحاڵەوە ماوەی(٢٤) سەعات هێشتیانینەوە و دەرگایان لێنەكردینەوە، بۆ ڕۆژی دوایی سەعات (١٢) خواردنێكی كەمیان پێداین و بردیانین بۆسەر ئاودەست. سەعاتێك دواتر، ریك دەوروبەری سەعات یەك بوو، كەهاتن دەرگایانکردەوەو كردیانینە قاعەیەكی ترەوە، دیارە ئەوە قاعەی  گواستنەوە بوو، لەو قاعەیەوە سواری پاسی (مونشەئە)یان کردین پاسەکان ئەوانە بوون كە پێیان دەگوترێ‌ (جامبۆ) لەگەڵ ریمە درێژەكان بەو پاصانە ڕەوانەی نوگرەسەلمانیان كردین.

رێگایەكی دورودرێژ برانەوەی نەبوو، كە گەیشتین شەوێكی درەنگ بوو، وەزعێكی ناخۆش ژنەكان ‌و منداڵەكان دەگریان‌ و دەكروزانەوە بەڕاستی دۆزەخ بوو. سەعید بەرلەوەی حەوشەكەی تۆپزاوا بەجێبهیڵی لەناو پاصەكەدا بوون كە چاوەروانی جوڵان بوون، لە پەنجەرەی پاسەكەوە چاوی لێبووە كەوا سەرباز كۆمەڵێك بەندكراویان پێشخۆداوە‌و لێیاندەدەن‌و سوكایەتیان پێدەكەن، یەكێك لەوانە ئەفسەرێك لێی داوەو قاچی شكاندووە‌و نەیتوانیوە چیتر رێ بكات‌و بەندیەكانی تر بەباوەش خستویانەتە ناو سەیارەکەوە سەعید ئەو بەندككراوانەی ناسیبوو كە خەڵكی ناوچەكە‌و لەوانە هەندێكیان خەڵکی گوندەكەی خۆیان بوون یەكێك لەوانەش (خەلیل ‌وئاراس) بوون .

كە كەوتەرێ‌ هەرگیز بە بیریاندا نەدەهات ئەوەندە دوربخرێنەوە، ماوەی ١١ سەعات بەرێوە بوون، تادنیا روناك بوو بەندییەکان دەیانتوانی لە پەنجەرەی پاسەكانەوە دەرەوە ببینن، بەڵام كە لە تاریكیدا  رێگەیان دەبڕی هەستیان لەگەڵ هاڕەی مەكینەی پاسە جامبۆكە واتێكەڵ ببوو، جگەلە مەرگ‌ و ترس‌ و دڵەرواكێ‌ پێشبینی هیچی دڵخۆشكەریان نەدەكرد، كاروانەكە درەنگانێكی شەو گەیشتە جێ‌‌و لە ناو بیاباندا دەرگایەكی گەورە كە وەك ئەژدیها دەمی كردبووەوە هەر بەپاسەكەوە قوتی دان‌و لە چاوی هەموو دنیا وونی كردن، ئیتر ماوەی شەش مانگ سەعیدو هەموو منداڵانی تری ئەنفالكراوی كورد بەبرسێتی‌و نەخۆشی  بەگەروی نوگرەسەلماندا چوونە ژورەوەو كەمینەیەكیان بە نەخۆشی‌و هیلاكی هاتنەوە بۆ نیشتمان، دەنا ئەوانەی تر لەوێ‌ مردن‌و تەرمەكانیان درایە دەم سەگەرەشەكانی بیابانەوە‌و جاریكی تر نەهاتنەوە بۆ كوردستان . ئەوانە بەتەواوی لە جیهانی منداڵی خۆیان دابران‌و بوونە كۆمەلێك بوونەوەری شاراوە لە ژیان. بە رۆژ جگەلەو تەنكەرەی ئاوی بۆدەهێنان ‌و جگەلە دیوارەكانی قەڵای نوگرەسەلمان‌و ئەوخەڵكە مەینەتبارە زیاتر هیچیان نەدەبینی بەشەوانیش تەنیا ئەستێرەكان دەبینران چونكە دیوارەكانی ئەوەندە بەرزبوون تەواو لە ژیانی دەرەوە دای بریبوون،

سەعید دەگێڕێتەوە كە لە مانگی ڕەمەزاندا خواردنیان باشتر بووە، بەلای كەمەوە جار جارێك برنج‌ و گۆشتیان پێدەداین، بەڵام هەر لە یەكەم رۆژی تەواوبوونی ڕەمەزانەوە ئیتر كەوتینە ڕەزالەتەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ هەرسێک ژەمەکە رۆژی تەنها دوو (صمون)یان پێدەداین‌، لەدوای ئەو دوومانگە ئینجا زیادیان کردو كرایە رۆژی سێ‌ صمون، واتە ژەمی دانەیەك صمونەكەش بچوک و رەق‌ و ناخۆش بوو لەوە نەدەچوو صمونی ئاردی گەنم بێ‌، (زۆر کەسی ترم لەبارەی ژیانیان لە نوگرەسەلمان دواندووەو وەک سەعید دەیانگوت سەمونەکە لە ئاردی گەنم نەبووە) خەڵك زۆر لەبرسان مردن، رۆژانە ١0- 20 كەس لە نوگرەسەلمان دەمردن. ئەوانەی من دەمناسین كەلەوێ‌ مردن كورێكی خەڵكی دۆڵەبی بە ناوی قادر‌و كورێكی گوندەكەی خۆشمان بەناوی دانا حەسەن رەسوڵ ‌و حسێن محمود، خەڵكی تریش زۆر مردن بەڵام ناویانم نەدەزانی چونكە خەڵكی گوندەكەی خۆمان نەبوون. مردنی قادر بەبەرچاوی خۆمەوە بوو، بۆیە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە، چونكە دیمەنێكی زۆر خەمناك بوو، قادر قاچی هەڵهێَنایەوە بۆ ئەمدیوی دەرگاكەو فریا نەكەوت قاچەكەی تری هەڵبهێنێتەوە كەوت‌ و رۆحی دەرچوو.

دڵرەقی بەعس لەساڵی ١988 دا گەیشتبووە لوتكە، ئەوەی لەبیر سەعید ناچێتەوە دڵرەقی ئەو سەربازو ئەفسەرانەی نوگرەسەلمان بوو كە منداڵەكانیان دەبرد، بۆ خەستەخانەكە شتیان پێباردەكردن، بەڵام ئەو هەموو دەرمان‌و خۆراكەیان پێ باردەكردن بێئەوەی هیچ شتێكیان پێبدەن.

هاوار كیمیاباران كراین :

سەعید دەلێ‌  : ” ئەو رۆژەشم لەبیرناچێتەوە كە دەرمانێكیان هێنا بۆ مێروو بوو بەڵام بەسۆندەو هەوا دەرمانەكەیان لە ناوهۆڵكاندا رشاندو دەیاندا لەبن میچی هۆڵەكان، بەڵام ئەو خەڵكە ئەوەندەترسا‌و واشڵەژان لە هۆلەكانیان دەردەپەرین‌و بەناچاری رایاندەكرد بۆ هۆلەكانی تر، وامانزانی كیمیاییەو خەڵك هاوارو فیزاحی دەكردو دەیانقیژاند هاوار كیمیابارانكراین”. ئەمەش هەمان ئەو ترسە بووە كە خەڵكی ناوچە كیمیابارانكراوەكان لەدلیانداماوەتەوەو هەمیشە چاوەروانی ئەو چركەساتەبوون كەبەگازی كیمیاوی بیانكوژن.

بیركردنەوە لەهەڵاتن :

سەعید لەگەڵ كورێكی هاوتەمەنی خۆی كە خەڵكی گڵناجاخ بوو، بەناوی رزگار سەرباری ئەوەی منداڵبون بیریان لەوە كردبووەوە كەوا خۆیان بەژێر شاسی تەنكەرەكەدا هەڵبواسن‌و خۆیان بشارنەوەو بەو رێگایەدا برۆنە دەرەوە، بەڵام دواجار گەیشتبوونە ئەوقەناعەتەی كە ئەم تەنكەرە دەچێتەوە بۆ ناوسەربازگەیەكی ترو لەوێ‌ هەر دەگیرێین. بۆیە وازیان لەوبیرەش هێنابوو.. چونكە سەعید لەهەفتەیەكدا دوسێجار دەچووە دەرەوەی قەڵای نوگرەسەلمان ئەویش بەوهۆیەوەبوو كە حەجاجی دڵرەق دەیبرد بۆكاركردن‌و قاپی پێدەشۆردو بەهەمان ئەو عەربانەیەی مردوەكانی پێدەبرانە دەرەوە زبلیشی پێفرێدەدایە دەرەوە‌و سەعید یەكێك بوو لەومنداڵانەی عەرەبانەكەی بۆ دەرەوەی قەڵا پاڵدەداو، بەوهۆیەوە سەعید بینیبووی قەڵای نوگرە سەلمان لەبیابانێكی پان‌و پۆر‌وتارەدایەكی زۆریش مەترسیداردایەو تەنانەت چونە دەرەوەش بێهودەیەو هەرچییەك بكەیت ناتوانێت ڕزگار بیت. بەلای كەمەوە لەگەرما‌و تینیۆتیدا دەخنكێیت‌و دەرباز نابیت.

ئەو رۆژەی لێی پەشیمانم :

رۆژێك زۆر زۆرم برسیبوو عەسكەرێك هات پێشتر قەت نەمدیبوو، عەلاگەیەك صمونی پێبوو چومە بەردەمی لێی پاڕامەوە ووتم : ” سیدی جوعان” گەوەرەم برسیمە بەڵام عەسكەرەكە زۆر بەزەیی پێمدا هاتەوەو گریا ووتی: تعال كاكە بردمیە ژوورەكەی خۆمەوەو (٦) صمونی لەگەڵ دوو تەماتە‌و سێ‌ سەلك پیاز‌و قوتوویەكی بچوك ماستی داپێم، ئیتر خواردنەکانم لێ وەرگرتوو، ڕۆیشتمەوە بۆلای دایكم ‌و ئەوان پیاز لەو شوێنانەدا زۆر پێویستە ئەو رۆژە بووە جەژنمان. لەو كاتەدا كە سەعید ئەوەی گیڕایەوە حاجی عەبدوڵای باوكی لەتەنیشتیەوە دانیشتبوو ووتی: (شایی بوو، جەژنمان بوو، ئەی برسی بووین خواردن نەبوو”.

ئەو رۆژەی ئەشكەنجەی زۆردرام :

رۆژێك پۆلیسەكان بردیانمە ژورەوە بۆ ئیشكردن، دەمەو ئێوارە بوو كۆمەلێك پولیس‌وعەسكەر لەناو حەوشەبوون، منیش كارەكانم تەواوكردبوو دەمویست برۆمەوە بۆ لای دایكم‌و ئەوان ئەفسەرێكیان ناوەكەی نازانم گۆچانێكی بەدەستەوەبوو كە بینیمی بانگی كردم ووتی: تعال منیش بەلای ئەواندا دەرۆسیشتم كە گەیشتمەلایان بەگۆچان زۆری لێدام خەڵکە ئەنفالكراوەكەش لەپەنجەرەكانەوە تەماشایانردبووم كە چۆن لێم دەدەن بۆم گریابوون. هیچ گوناهم نەبوو تەنها لەبەرئەوەی بەلایاندا رۆیشتم.

ئەو رۆژەی ئازادكراین :

ئیمە نەماندەزانی مەسەلە چیە هەموو ئەوانەی لە قاتی سەرەوەیووین هێنایانینە خوارەوە، دەستیانكرد بەناونوسكرنمان، دوو هۆلی زۆر گەورەبوون لەوێ‌ هەتا نزیكەی 500 كەسیان ناونوسكردوو كردیانینەوە ناو ئەو هۆلانەوە ئەوانیش گەورەبوون هەریەكەیان 400 تا 500 كەسیان دەگرت.  لەوێ‌ بوو حەجاج بە دەست ئاماژەی بۆن كردو بانگی كردم وەرە تۆش برۆ ووتم من باوكم لەگەڵە ووتی برۆ بیهێنە ئینجا ناومان نوسر. سواربووین هێنایانین بۆسەماوە لەوێ‌ خواردنی باشیان پێداین بۆئەوەی تۆزێك گورمان بێتەوەبەر چەند رۆژێك خزمەتیان كردین‌و خۆمان شۆردوهێنایانینەوە  لە مەلعەبەكەی سلیمانی بەریانداین .

لە ژمارە (٩) ئەنفالستان بڵاوکراوەتەوە


[1] لەو ناوچەیە دوو گوندی جیاوازهەن بەناوی (كانی بی) یەكێكیان دەكەوێتە سەر زێی بچوک بەتەنیشت هەردوو گوندی بۆگدو كلێسەوە لە دەشتی كۆیەدایە، سەربە ناحێی ئاشتی لە قەزای كۆیەو پارێزگای هەولێرە، ئەوی تریان سەربە چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی و دەكەوێتە ناحێی ئاغجەلەرەوە بەلای خاڵخاڵاندا .

[2] تەواری بارەگایەکی دائیرەی ئەمنی سلێمانی و شوێنی دەستبەسەرکردنی کاتی هەرگیراوێک بوو کە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەیانگرتن، ئەم شوێنە هەزاران خەڵکی تێدا ئەشکەنجە دراوەو کارمەندەکانی هەلبژاردەی درندەترین کەسی سەربە دائیری ئەمنی سلێمانی بوون .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌