• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • مفهوم الإبادة الجماعية بين النظرية الأكاديمية والتمييز قراءة نقدية لمنشورات الأمم المتحدة ………..هومر محمد
  • مەترسی ئەنفالکردنەوەی ئەنفال دادگایکردنی عەجاج. …………..ئیبراهیم شێخ وەسانی
  • تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە… سروە نوری ئەزیز
  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

٣ی ئایار یادی كیمیابارانكردنی گوندی گۆپتەپەو عەسكەرە، كە تیایدا بەسەدان مرۆڤ گیانیان لەدەستداو بەهۆی گازی كیمیاویەوە مردن.

نیسان 29, 2017 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ٣ی ئایار یادی كیمیابارانكردنی گوندی گۆپتەپەو عەسكەرە، كە تیایدا بەسەدان مرۆڤ گیانیان لەدەستداو بەهۆی گازی كیمیاویەوە مردن.


٣ی ئایار یادی كیمیابارانكردنی گوندی گۆپتەپەو عەسكەرە، كە تیایدا بەسەدان مرۆڤ گیانیان لەدەستداو بەهۆی گازی كیمیاویەوە مردن.

ئەنفالستان

11120951_717836788325528_26134489_n

٢٩ پێش ئێستا پاشئەوەی قۆناغی سێهەمی ئەنفال لەناوچەی گەرمیان کۆتایی هات، هیزەکانی سوپا نەخشەیان بۆ پەلاماری ئەنفالی قۆناغی چوارەم دارشت ویەکەم هێرشیان بەگازی کیمیایی بوو. لە ئێوارەیەکی درەنگی رۆژی ٣ی ئایاری ساڵی ١٩٨٨دا تاوانێکی تری بەعسیەکان چووە سەرخەرمانی تاوانەکانی پێشووتریان، بە قسەی شایەتحاڵەکان کە قسەیان بۆ گۆڤاری ئەنفالستان کردووە (٨) فرۆکەی جەنگی جۆری سیخۆ، چوونە ئاسمانی ناوچەی قەڵاسێوکەو هەردو گوندی گۆپتەپەو عەسکەریان کردە ئامانج و دوای ئەوەی دووجار بە سەرناوچکەدا خولانەوە، فرۆکەکان بۆ جێ بەجێکردنی نیازەکەیان لێکجیابوونەوەو بوونە دوو پۆل، (چوار)یان بۆسەرگوندی گۆپتەپەو چواریشیان بۆسەر گوندی عەسکەر رۆیشتن و لەیەک کاتدا هەردوو گوندەکە بەگاز بۆمبارانکران و بەهۆیەوە بەتایبەتی لەگوندی گۆپتەپە، کۆمەڵکوژییەکی مەترسیداری لێکەوتەوەو چەندین کەسیش بریندار بوون . یەکێک لەو شایەتحاڵانەی قسەی بۆ ئەنفالستان کردووە، مستەفا قادرە کە بریندارێکی چەکی کیمیایی بوو، ساڵی رابووردو کۆچی دوایی کرد، چەختی دەکردەوە لەوەی فرۆکەکان ٨ دانە بوون و چواریان چوون بۆ سەر گوندی عەسکەر و چواریشیان لە گوندەکەی ئێمەیاندا . ئەم پەلامارە کیمیاییە نەک هەر خەڵکی گوندەکانی گۆپتەپەو عەسکەر بەڵکو کۆی خەڵکی ناوچەکەی تۆقاندو خەڵکەکەی وەک مەلی هێلانە لێتێکچوو، لەماڵ وحاڵی خۆیان دەرچوون، بەنیازی ئەوەی دەرچەیەک بۆ دەربازبوون بدۆزنەوە، بەڵام بۆسبەی کە هێرشی پیادەی جاش وسوپا کەوتنە ناوچەکە خەڵکێکی زۆریان دەستگیرکردو ئەنفالیان کردن.

ئەگەرچی لەو پەلامارە کیمیاییەدا گوندی عەسکەر وەک گۆپتەپە زیانی گیانی بەرنەکەوت، لەبەرئەوەی خەڵکەکەی پێشتر گوندیان چۆڵکردبوو، بەڵام بەوحاڵەشەوە ٧ کەسیان بوونە قوربانی پەلامارە کیمیاییەکەو لەناویاندا چوارکەسیان گیانیان لەدەستدا، بەڵام بۆسبەی نزیکەی ١٣٠ کەسیان کەوتنە دەست سوپاو گیران وئەنفالکران و زۆربەیان جارێکی ترنەبینراوە. كەچی سەرباری ئەو هەموو قوربانیە زۆرەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خزمەتگوزارییەکی وایان پێشکەش نەکراوە مایەی دلخۆشی خەڵکەکەی بێت ! هێشتا ئەو گوندانەی ناوچەی قەڵاسێوکە بەتایبەتی گوندی عەسكەر بۆنی ئەنفالی لێدێت،  بەو هەموو شەهیدەوە هێشتا نەك بەقەد گوندی سەرۆك خیلێك بەڵكو بەقەد خانوویەكی پاسەوانی بەرپرسەكان بایەخ بەو گوندە نەدراوە كە جگە لە186 كەسی ئەنفال‌و كیمیاباران‌و نزیكەی 60 شەهیدی سەنگەر یان هەیە، ئەوشەهیدانەش لەوخانەوادانە رۆیشتوون كە هێشتا لەگوندی عەسكەر بەمەینەتی دەژین‌و كورانیشیان هێشتا پاسەوانی بەرپرسانن .. !! ئەمە چ واقیعێكی تاڵە ؟ وەك بلێی ئەم دیدە خیڵەكیە سروشتی کۆمەڵگەی کوردستان بێت..؟ چ شەرمەزاریە لەسەردەمی جیهانگیری هێشتا كوردستان هەمان سرووشتی خێلەكیانەی پێش ساڵانی هەشتاكانی هەبێ‌ ؟ سەرباری پروپاگەندەیەكی زۆر بۆ دیموكراسی كەچی حزب سنوری بونیادی خیلی نەبەزاندووەو هەمان خەسلەت‌و ئاماژەكانی دامەزراوەی خێڵ و عەشیرەتی هەیە، هێشتا سەرۆک و سکرتێری حزب هاوسۆزنین لەگەڵ قوربانیانی ئەم تاوانەداو هێشتا نایانەوێ‌ ئەم دۆسێیە وەك كۆدێكی گرنگ بۆ كردنەوەی دەرگا داخراوەكانی دەولەت بەكاربهێنن ..!!  هەربۆیە سەرۆك‌و سەركردەی حزب وەك سەرۆك خیل لێدەخورێ‌‌و دەیەوێ‌ هەتا مردن، سەرۆك بێت.

هەر ئەو دیدە خیلەكیەشە كە رێگەیان نادات دەستبەرداری تۆمەتبارانی ئەنفال بن‌و بەسیفەتی رایەلە خیلەكیەكان دالدەدەرێن‌و ناهیلن بچنە بەردەمی دادگا .

فۆتۆ : هێمن عەبدوڵا

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • مفهوم الإبادة الجماعية بين النظرية الأكاديمية والتمييز قراءة نقدية لمنشورات الأمم المتحدة                                     ………..هومر محمد
    مفهوم الإبادة الجماعية بين النظرية الأكاديمية والتمييز قراءة...

    حوزەیران 04, 2026 0

  • مەترسی ئەنفالکردنەوەی ئەنفال دادگایکردنی عەجاج.                                                                …………..ئیبراهیم شێخ وەسانی
    مەترسی ئەنفالکردنەوەی ئەنفال دادگایکردنی عەجاج. ...

    مارس 28, 2026 0

  • تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە…                                          سروە نوری ئەزیز
    تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە...

    مارس 24, 2026 0

  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
    عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد

    مارس 22, 2026 0

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
    لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید...

    مارس 16, 2026 0

  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد.                                             ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
    خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی...

    مارس 16, 2026 0

  • جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە.                        -………………… سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە. ...

    مارس 11, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • مفهوم الإبادة الجماعية بين النظرية الأكاديمية والتمييز قراءة نقدية لمنشورات الأمم المتحدة                                     ………..هومر محمد
    مفهوم الإبادة الجماعية بين النظرية الأكاديمية والتمييز قراءة نقدية لمنشورات الأمم المتحدة ………..هومر محمد

    حوزەیران 04, 2026 0

  • مەترسی ئەنفالکردنەوەی ئەنفال دادگایکردنی عەجاج.                                                                …………..ئیبراهیم شێخ وەسانی
    مەترسی ئەنفالکردنەوەی ئەنفال دادگایکردنی عەجاج. …………..ئیبراهیم شێخ وەسانی

    مارس 28, 2026 0

  • تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە…                                          سروە نوری ئەزیز
    تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە… سروە نوری ئەزیز

    مارس 24, 2026 0

  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
    عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد

    مارس 22, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌