نیسان 24, 2017 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عەجایەب !
عەجایەب !
عومەر محەمەد
ژمارە (٦٦٤٥ )ی ڕۆژی ٥/٤/٢٠١٥ رۆژنامەی کوردستانی نوێ کتێبێکی کاک تەها سلێمانی بەناوی جینۆسایدی کورد تاوانی ئەنفال بە (١٧)بەش لە ژێر ناونیشانی (قۆناغەکانی شاڵاوەکانی ئەنفال)دا بڵاوکردوەتەوە. کۆی نوسینەکە پرە لەهەڵەی زەق و شێواندنی ناوی قوربانی و ناوی گوندەکان، دیسان عەیبدارە بە هەڵەی چاپ و شێواندنی قسەی شایەتحاڵ و شێواندنی مێژووی ئەنفال، ئەوەی باسی دەکەم لە چەندین ژمارەی (ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ)دا درێژەیان هەبووەو لە ٢٧/٤/٢٠١٥ ژمارە ٦٦٦٤ دا کۆتایی هاتووە.
منیش وەک هەستکردن بەبەرپرسیارێتی مێژوویی، لە ژمارە ٧٦٨٣ ی هەمان رۆژنامە ریکەوتی ١/٢/٢٠١٧ دەستم کرد بەراستکردنەوەیان و بە حەوت بەش هەموو کتێبەکەو نوسینەکانی ناو رۆژنامەی کوردستانی نوێم شیکارکردووەو هەڵەکانم بۆ راستکردووەتەوە .
کەچی عەجایەب ! نوسەر نەک هەر بێدەنگ بووە، بەڵکو لە هەمان رۆژنامەدا هەمان ئەو هەڵانەیان لە چەند مانگێکی دوای رەخنەکانی من جارێکی تر بڵاو کردووەتەوە، ئەمجارەیان لەیادی ئەنفالدا لە پاشکۆیەکی هەمان رۆژنامەدا واتا لە ژمارە (٧٣٤٠) رێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٧ هەمان ئەو هەڵانەیان بەبێ دەستکاری جارێکی تر بڵاوکردووەتەوە ! ئەگەر واشیان ویستبێ من ئەمە بە سوکایەتی بە هەوڵ و زانیارییەکانی خۆم نازانم، هەرگیز وای لێک نادەمەوە کە کوردستانی نوێ و نوسەرەکەی دان بەزانیارییەکانی مندا نانێن، بەڵکو وای لێکدەدەمەوە کەوا بە ئەنقەست جەخت لە هەڵەکانی خۆیان دەکەنەوەو وەک رێز لە رەخنەگر ناگرن رێز لە خوێنەر و قەڵەمی خۆشیان ناگرن و بێباکن لەوەی چی دەرخوارد دەدەن، بێباکن لە رۆحی ئەو هەموو قوربانیەی ئەنفال، بۆیە بەو بێباکیەشەوە لەبارەیەوە دەنوسن، دەنا کێ دەتوانێ ئاوا نکۆڵی لەمێژووی دەستپێکی ئەنفال بکات !؟ ئەوانەی لە بەرەی جەنگدا بوون باش دەزانن ( ٢٣ شوباتی ساڵی ١٩٨٨) کۆتایی پەلاماری ئەنفالی قۆناغی یەکەم نەبووە، ئەمە شێواندنێکی نابەرپرسیارانەو نکۆڵی کردنە لە تێکۆشانی ئەو پێشمەرگانەی لە دوای ٢٣ی شوبات لە دۆڵی جافایەتی و شارباژێر لەگیانبازیدا شەهید بوون. نازانم کوردستانی نوێ بۆچی لە سۆنگەی چییەوە سورە لەسەر ئەوەی یەکەمین پەلاماری سەربازی ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ بووەو ٢٣ی شوباتی هەمان ساڵ کۆتایی هاتووە ؟! ئەوان بیانەوێ یان نەیانەوێ ئەوە چەواشەکردنی خەڵک و شێواندنی مێژووی ئەنفالە، ئەگەر (٩)ی شوبات یەکەم رۆژی دەستپێکردنی یەکەم پەلاماری ئەنفال بووبێت، ئەوا کۆتاییەکەی ٢٣ی مانگی شوبات نەبوو بەڵکو ١٨ی ئازاری ساڵی ١٩٨٨. دەی فەرموون ئەوە بەیانی کۆتایی قۆناغی یەکەم بە واژۆی سوڵتان هاشم و ئەوە رۆژنامەکانی هاوکاری و ئەلسورەو ئەلجمهوری و ئەلعراق و میدیای ئەوسای بەعس، پێموایە پێویست بەدانانی بەیانی کۆتایی ئەو قۆناغە ناکات چونکە هەر کوردستانی نوێ بۆخۆی زیاد لە جارێک بلاوی کردووەتەوە . !
مێژوی ئەنفالی قۆناغی چواریش لەو پاشکۆیەی رۆژنامەی کوردستانی نوێدا هەر هەڵەیە، ئەویش لە ٨ی ئایار کۆتایی نەهاتووە بەڵکو لە ١٨ی ئایار کۆتایی هات .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.