ئازار 17, 2015 Omer ئه‌نفال, دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌و دكتۆره‌ى پێویسته له “گۆپته‌په” په‌یكه‌رێكى بۆ بكرێت .. به‌ڵام..!!
anfalistan – سلێمانى: زۆرن ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ژیانی خۆیان بۆ خزمه‌ت كردنی نشتیمان‌و مرۆڤاییه‌تی ته‌رخانكردوه كه ده‌بوو زیاتر له‌وه‌ی هه‌یه رێزیان لێبگیرایه، له كۆمه‌ڵگه‌دا پێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوایه، زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌وه‌ی داوای مردن بۆ كه‌سه ماندوخاوه‌ن شه‌هامه‌ته كان ودڵسۆزه‌كان ده‌كرێ ئه‌وه‌نده‌یان بۆ بكرایه كاتێك له ژیاندابوون به‌سیان بوو ئیمه ریزگرتن له‌مردوه‌كان، ڕێزی مرۆڤه زیندوه‌كانمان فه‌رامۆش كردوه..!!، له كاتێكدا شه‌هیدان له پێناوی شكۆی زیندوه كاندا گیانیان به‌خشیوه.
ئامادەکردنی هێمن عەبدوڵا
لێره ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌بڵێم خۆشگوزه‌رانی زیندوه‌كان گیانی مردوه‌كان ئاسوده ده‌كات ,خالید مام نادر ئاغجله‌ری ناسراو به د.خالید یه‌كێكه له‌ومرۆڤه به‌ئه‌مه‌ك‌و دڵسۆزانه‌ی كه ژیانی خۆی بۆ خه‌ڵكی كیمیا لێدراوه‌كانی ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه به‌گشتی و هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ربه‌تایبه‌تی ته‌رخان كردبوو، به‌سه‌رمان كرده‌وه‌و له‌دیدارێكی تایبه‌تدا بۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری (ئه‌نفالستان) قسه‌ی بۆكردین:
سه‌ره‌تا ووتی: به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی زۆرم دیوه‌و ته‌مه‌نێكی زۆریشم به‌ڕێكردوه زۆرێك له‌ڕوداوه كانم له‌یادنه‌ماوه .بۆیه به‌پێویستمان زانی وه‌ك ستافی گۆڤاری ئه‌نفالستان بۆڕیزلێنان له‌گه‌وره‌ی وپیرۆزی ئه‌وكاره‌ی بۆبه‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی پێشكه‌شی كردوه ئه‌مساڵ گۆشه‌یه‌ك بۆگه‌وره‌ی ئه‌ومرۆڤه له‌گۆڤاره‌كه ته‌رخان بكه‌ین ،بۆئه‌و كاروخزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی كردوون.دكتۆر سه‌ره‌تا باسی ئه‌وه‌یكرد ده‌نكوباس بڵاو بووكه ده‌یان وت ڕژیمی به‌عس كیمیای له‌گۆپته‌په‌داوه‌و زۆرێك له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی كوشتووه و ئه‌وه‌ی تریش كه ڕزگاریان بووه هه‌ندێكیان به‌ره‌و كۆیه چون وهه‌ندێكیتریان بۆته‌كیه‌و چه‌مچه‌ماڵ هاتوون بۆ شه‌وی دواتر كه ده‌كاته 4/5/1988زۆرێك له خه‌ڵك ده‌هاتن بۆلام كه ده‌یان زانی دكتۆرم و پێشتریش عیاده‌م هه‌بووه.
زۆرێك له‌و ماڵانه‌ی كه‌خه‌ڵكی كیمیالێدراوی تێدابوو ده‌یان وت :دكتۆر گیان فریامان بكه‌وه خه‌ڵكیكی زۆر له‌گۆپته‌په‌وه هاتوون زۆر حاڵیان په‌رێشانه، ماڵێك و دووماڵ نه‌بوو ده‌چوومه هه‌ر شوێنێك (10) تا (12) كه‌سی لێ بوو هه‌ندێكیان چاویان نه‌ده بیناو هه‌ندێكیان ته‌نگه نه‌فه‌س بوون، منیش به ئاشكرا نه‌مده‌توانی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موویان بكه‌م به زۆری شه‌و سه‌ردانی ماڵه‌كانم ده‌كرد چونكه ئه‌گه‌ر ڕژێم به‌م كاره‌ی بزانیایه ئه‌وا بێ سێ ودوو په‌تی سێ داره‌یان بۆ ده‌كردم به‌دیاری..! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مه‌ترسییه‌ی سه‌رژیانیشم من بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه‌خودا بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ی دروست كردووم تا هاوكاری ئه‌وخه‌ڵكه لێقه‌وماوبێ ده‌ره‌تانه بكه‌م. دكتۆر باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ده‌رزی و ده‌رمانه‌ی به كاری ده‌هێنا بۆ برینداره‌كان له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌ی هێناو زوربه‌شی به‌قه‌رز بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌رمانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و بێ ترس بۆ نه ده‌گه‌یشت، یا ده‌ی كردنه ناو خواردن و جلوبه‌رگه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر پیاوانی به‌عسی گۆڕ به‌گۆڕ بیان زانیبایه هاوكاری لێقه‌وماوانی كیمیاباران ده‌كا دورنییه ئێستا دكتۆریش وه‌ك هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌نفالكران‌و به‌عسیی و بیابانه‌كانی عه‌رعه‌رو نوگره‌سه‌لمان نه‌بی كه‌س نه‌یزانی چۆن كۆمه‌ڵكوژكران.
ئه‌وه‌ی زۆر مه‌بەستمه ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌وه‌یه كه دكتۆر هه‌موو ئه‌و هاوكاریانه‌ی لەو رۆژگارە سەختەدا كردونی بێ به‌رامبه‌ر بوون، بێئه‌وه‌ی بپرسێ ئه‌و كه‌سه‌ی پێویستی بە هاوکارییە كێ یه‌و خزمی فڵان‌و خه‌ڵكی كوێیه.!!
له كۆتا ی‌دا ( دكتۆر خالید) وتی ( له‌م وڵاته‌دا كاری باش هه‌رگیز پاداشتی نییه، ئێستاش كه ئه‌م قسانه ده‌گێڕمه‌وه بۆ پاداشت و ناو بانگ نیه، ئه‌م كاره‌شم بۆ ئه‌وه نه‌كردوه كه رۆژێك له‌رۆژان باسی بكه‌م، ته‌نها له‌به‌ر خاتری گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگارو ویژدانی خۆم هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه‌م كردوه ،بۆ پاداشته كه‌شی ته‌نها له خودای گه‌وره چاوه‌ڕوانم نه‌ك كه‌سێكی تر..!! به‌ڵام وه‌كو دۆكۆمێنتیش مافی من و کوردە کە نه‌فه‌وتێ و بۆ مێژوو له شوێنێكی وه‌ك ئه‌م گۆڤاره (ئەنفالستان) چاپ بكرێ‌و پارێزراوبێ.)
ماوەتەوە بڵێم باشترینه‌كانی مرۆڤ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه روحییه‌تێكی ئینسانی ونه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێ و بێ ته‌ماح بێت.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.