• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەمساڵیش یادی هەڵەبجە ناکرێتەوە …. عومەر محەمەد

ئازار 15, 2017 Omer ئه‌رشیف, كیمیاباران, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەمساڵیش یادی هەڵەبجە ناکرێتەوە …. عومەر محەمەد


ئەمساڵیش یادی هەڵەبجە ناکرێتەوە

 omer muhamad(٢٥) ساڵە لە ڕوکەشدا یادی قوربانیانی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەو تاوانی ئەنفال دەکرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا هەتا ئێستا یادێکی بەرهەمداری قوربانیانی ئەو تاوانە نەکراوەتەوە، لێرەدا نامەوێ بێڕێزی بە هەستی هیچ بەرێزێک بکەم کە بەهەموو هەستێکییەوە بەشداری یادەکان دەکات، تەنانەت هەوڵی ئەوکەسانەش بەکەم ناگرم کە یادەکان دەکەنەوە، یان بەرهەمی ئەدەبی وهونەرییان هەیە، بەڵام روئیاو دنیابینیان بۆ یادەوەری کورت وکەم مەودایە، هەربۆیە یادەکان لە ڕۆژێکدا دەرگایان لەسەردەکرێتەوەو رۆژانی دوایی دادەخرێن هەتا ساڵی داهاتوو، ئەگەر وانیە دەستکەوتەکانی یادەوەریمان لە دوای ڕاپەڕین و دەسەڵاتی خۆماڵی چین ؟ چیمان لە یادەوەریەکان بەرهەم هێناوەو چی ناشرینیەکی لێداماڵیوین ؟ کام هەڵوەستەی بەکورد کردووە، چ پابەندییەکی ئەخلاقی بۆ دروست کردوین، بۆچی یادەوەری نەیتوانیوە لە شەرانگێزی دامان بماڵێ و لە خەیاڵی شەڕی ناوخۆ بە تاڵی نەکردوینەتەوە. ؟  بۆچی یادەوەری هەلەبجەو ئەنفال هەڵوەستەی بە ئەحزابی کوردی نەکردووەو وای لێنەکردووە شەڕێ ناوخۆ بکاتە هێڵی سورو چیدی پشت بە سیاسەتی بەکاربردنی دراوسێکانی نەبەستێ ؟ بۆچی حزبە دەسەڵاتدارەکان دەستبەرداری ئێران و تورک نابن و لەسەر پێی خۆیان ناوەستن ؟ کام پەیماننامەی حزبەکان وەک رێزلێنانێک بۆ قوربانیان و وەک نیازپاکیەک لە هەڵەبجە بەستراوەو لە سێبەری ئەو یادانەدا پابەندی کردوون بەبەرژەوەندی گشتی خەڵکەوە ؟

ئاخر لەبری ئەوەی یادەکانی وەک هەڵەبجەو ئەنفال بەلای کەمەوە بکەینە ڕۆژانی (حەرام کردنی درۆ) بە پێچەوانەوە ئەو یادانە پڕن لە دروشم و بەڵێنی جێبەجێ نەکراو، نەک هەر هی دەسەڵاتداران و سیاسیەکان بەڵکو هی ڕۆشنبیرەکان و چالاکوانەکانیش. هی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەلایەنی کەمەوە هی ڕێکخراوەکانی تایبەت بەجینۆساید، دەنا کوان ڕێکخراوەکان ؟ کوا کاری پێکەوەیی وهەماهەنگی تەنانەت نەیانتوانیوە هەتا ئێستا بۆمان ساغ بکەنەوە لەهەڵەبجە چەند دەستگیراندار، چەند دوکاندار، چەند پینە دۆزو چەند کڵاش چن بەگازی خەردەل خنکان، چەند هونەرمەندی شێوەکارو چەند مەقام بێژو دەنگ خۆش لەهەڵەبجە شەهید بوون؟ بەڵام چەند سەفەری ئەوروپایان کردووە ! بێ ئەوەی یەک دەستکەوتی ئەو سەفەرانەش باسکرابن . بەداخەوە لە بری ئەوەی ئەو یادەوەرییانە بکەین بە هەوێنی بەرهەمهێنانی پاڵەوان بوون بە ڕۆژیی کوشتن وئەتککردنی پاڵەوانەکان ! پاڵەوانی یادەوەرییەکان .

هەموومان بینیومانە لە دەروازەی مۆنۆمێنتەکەی هەڵەبجەو لەسەر دەرگای مەزاری شەهیدەکان تابلۆیەک هەیەو لێی نوسراوە: (هاتنە ژورەوە بۆ بەعسیەکان قەدەغەیە) ! ئەمە چ درۆیەکی گەورەیە، نەدەتوانن تابلۆکە لابەرن و نەتوانن رێگە لە کۆنە بەعسیەکان بگرن ! کەس دەتوانێ نکۆڵی ئەوە بکات کە لە ناو چالاکوانانی ئەو بوارەدا دز هەیە، دزی پوڵ و دزی چیرۆک و دزی وشە و تابلۆ . ؟ ئەی ئەگەر یادەوەری قوربانیەکان هێندە مۆراڵی پێ دروست نەکردبن ئیدی ئەوەی دەوترێت چ درۆیەکی گەورەیە بەناوی یادەوەرییەوە دەکرێت !

لە بری ئەوەی ئەو یادانە بکەینە ڕۆژی بەدەستهێنانی ئازادی کراونەتە ڕۆژێک بۆ وتاری ئەو کەسانەی ئازادی دەکوژن، ئەوانەی یاوەرو هاوسەفەری تۆمەتباران و گومانلێکراوانن و دێن لە ریزی پێشەوە لەسەر قەنەفەی شەرەف دادەنیشن . لەبری ئەوەی گوێ لە قوربانیەکان بگرن و بزانن چۆن چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە ئەوان قسەیان بۆ دەکەن، لەبری ئەوەی رۆژی یادەوەری بکرێتە ڕۆژی بەخۆداچوونەوە دەکرێتە ڕۆژی بەهەدەردانی سامانی گشتی ئیدی یادی قوربانیانی جینۆساید چۆن ئاوا دەکرێتەوەو لە کوێی دنیا ئاوا بێباک بوون بەرانبەر یادەوەری . بەداخەوە لە ئێستاوە دیارە کە ئەمسالیش یادی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ناکرێتەوە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌