ئاب 16, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تریفەی ناو شەوەزەنگ . عومەر محەمەد
تریفەی ناو شەوەزەنگ .
عومەر محەمەد
٦ی ئابی ٢٠١٦ سلێمانی
تریفە ناوی هاوڕێ میهرەبانەکەمە ئەو ژنە کوردەی ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی سوید دەژی ، و دوو ساڵێکیش زیاتر دەبێت لە فەیسبوک بووینە هاوڕێ و رێزێکی زۆر لە نیوانماندا هەیە، ئەو هێشتا پابەندییەکی توندی بە ئاینی ئیسلامەوە هەیەو جیاوازییەکی زۆری فیکری لە نێوانماندا هەیە بۆیە بە زۆرێک لە پۆستەکانیشم خۆشحاڵ نیە، بەڵام لەهەر گۆشەیەکی تری ژیانەوە هاوڕاو تەباین، ئەگەر ماوەیەک لەفەیسبوکە کانمان دیار نەبین بەنامەیەک هەواڵ پرسی یەکتری دەبین، لەسەردانەوەی ئەمجارەیدا بۆ سلێمانی پێش ئەوەی بۆیەکەمجار بە دیداری شیرینی شاد بم لە ڕێگەی فەیسبوکەوە ئاگاداری کردم کە کۆمەکێکی بچوکی بۆ کوردانی ئێزدی هەیە و دەبێت هاوکاری بم لەگەیاندن پێیان، (هەرچەندە کەم نەبوو بەڵام ئەو پێی کەم بوو) رۆژی ١٢ی ئابی ٢٠١٦ کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی بەرێکەوتین بۆ کەمپی ئاشتی لە ناحێی عەربەت، هەر کە گەیشتینە کەمپی ئاشتی، کۆمەکەکانی گەیاندە نزیکەی ١٠ خانەوادە بەڵام لە یەکەم دیدارماندا کە خانەوادەیەکی ٥ کەسی بوون، ژن وپیاوێکی تەمەن هەڵکشاو دایک وباوکی ٤ کچی ڕەنگ پەڕیوو بوون، ژنەکە کەڕولاڵ و پیاوەکەش هەردووک چاوەکانی نابینابوون، ئەو خانەوادەیە لەدەستی داعشدابوون و دوای ماوەیەک زگارکرابوون بە بینینان تریفەی ناوشەوە زەنگ کەوتە ژێر کاریگەری دۆخەکەوەو سەری هێنایە بن گوێم و بە چرپەوە وتی : نامەوێ بەبێ پرسی تۆ هیچ بریارێک بدەم بەلام چۆنە ئەگەر ملوانکەکەمیان بدەمێ ( ملوانکەیەکی زێری لەملدابوو پێش گەیشتنی بەکەمپەکە لە بەر هەستی ئەوان لەخۆی کردەوەو خستیە جانتاکەیەوە)، بەلام من گوتم نا . ئاخر بۆ نەڵێم نا، ئەویش مامۆستایەو دایکی دوو منداڵە و ئەرکی بەخێوکردنی ئەوانیشی بەسەرەوەیەو لەباوکیان دورن ! ئەوا ئەو ملوانکەیەشی
بەخشی، چی لە ژیانی ئەو خەڵکە ئۆردوگا نشینە مەینەتبارو ئازار چەشتووە دەبەخشێت ؟ تریفە بۆ هەر پۆستێکم دەربارەی لێقەوماوێکی ئەنفال ئامادەی هاوکارییەو بەخشندەیە، وابروات دەبێت ئینجا کۆمەک بۆخۆشی کۆبکەمەوە، ئەمەم کاتێک پێگووت کە بەنیازبوو کامێراکەی خۆشی بۆمن و گۆڤاری ئەنفالستان بەجێبهێڵێ و بیکاتە دیاری ! دوای گەیشتنەوەی بە سوید هێشتا خۆی بەکەمتەرخەم دەزانی و نامەی بۆ ناردووم دەڵێت : بەدلنیایی کۆمەکی باشتریان دەکەم . ئەمە تریفەو ئەوەش نەوتفرۆش ولۆمپنەکانی کورد ؟ ئەوە ئیماندار و ئەوەش ئیماندار کە زەکات بە ئێزدیەکان رەوا نابینێ لەبەر ئەوەی نوێژ ناکەن ؟
تێبینی :
(١) . هاوڕێکەم نەک ئامادە نەبوو بەهیچ جۆرێک ناوی بێت، بەڵکو دڵنیام ئەم نرخاندنەش بەزیادە دەزانێت
(٢) . وێنەکان تریفە چرکاندوونی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 20, 2024 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئازار 20, 2024 0
ئازار 16, 2024 0
کانونی دووهەم 29, 2024 0
تشرینی دووهەم 28, 2023 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.