تەموز 31, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یاده‌وه‌ریی جێندهرسایدی باوك-١ به‌ره‌به‌یانی ٣١ی ته‌مووزی ١٩٨٣ موسڵح ئیروانی
یاده‌وه‌ریی جێندهرسایدی باوك-١
به‌ره‌به‌یانی ٣١ی ته‌مووزی ١٩٨٣
موسڵح ئیروانی
یه‌كه‌م نوێژی به‌یانی له مزگه‌وت
به‌ره‌به‌یانی ٣١ی ته‌مموزی ١٩٨٣ بوو، ماڵ له ئۆردوگای )قودس(لە قوشتەپە و من به خه‌به‌ر بووم. داوام له باوكم كرد له‌گه‌ڵی بچم بۆ مزگه‌وت. بهرهبهیانییەكی فێنك، ئارام و ئاسمانێكی پڕ له ئه‌ستێره بوو. نازانم بۆ ده‌بوو به‌و كاته زووه، من كه منداڵێكی حه‌وت ساڵان بووم به خه‌به‌ر بم و ببمه شاهێدی یه‌كێك له كاره‌ساتبارترین ڕووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. ئه‌و به‌یانییه، باوكم دوایین پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنان كرد و منیش یه‌كه‌م نوێژی به‌یانی له دوای ئه‌وه‌وه. باوكم و من و خزمێكیش له مزگه‌وت گه‌ڕاینه‌وه كه هه‌ر سی هه‌نگاوێك له ماڵمانه‌وه دوور بوو. دوای نانخواردن باوكم قه‌رار بوو وه‌ك چاوساغێك له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بچێته شاری موسڵ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری نفووس و جنسیهكهی.
ئاسمان خه‌ریك بوو ڕووناكیی تێده‌كه‌وت. من له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌مان گوێم له ده‌نگی سه‌گه بهڕهڵڵاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا بوو كه ده‌یان حهپاند و دڵسۆزانه په‌یامیان ده‌نارد بۆ خه‌ڵكی ئاوایی كه ²وریابن گه‌رده‌لوولێك وا به‌ڕێوه‌یه، چاره‌نووستان به‌ره‌وه تراژیدیایه‌كی له‌بیرنه‌كراو ده‌بات². تا دەهات ئاسمان ڕووناكتر ده‌بوو و ده‌نگی سه‌گه‌كانیش تا ده‌هات زێدەتر كه هاواریان ده‌كرد ²خه‌ڵكینه هه‌ستن له‌خه‌و تۆفانه‌كه نزیك بۆته‌وه². فزووڵیی منداڵانه‌ی من هه‌ر زیادی ده‌كرد. به‌ره‌و ده‌رگه‌ی حه‌وشه‌كه‌مان ڕۆیشتم. ده‌رگاكه‌م به ئه‌ندازه‌ی بستێك كرده‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم سه‌رێك به ده‌ره‌وه‌دا بكه‌م. چهكدارگهلێكم بینین كه جله‌كانیان سه‌وز بوون، هه‌ندێك سوار و هه‌ندێك پیاده، له ماڵه‌كان نزیك ده‌كه‌وتنه‌وه. یه‌كسه‌ر ده‌رگام داخست و به ڕاكردنه‌وه چووم بۆ ئه‌و ژووره‌ی باوك و مێوانهكهمان لێی دانیشتبوون. به باوكمم گوت: ²بابه، بابه، عه‌سكه‌ر لێره‌نه!. باوكم كه به‌رده‌وام بوو له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ مێوانه‌كه، به‌ده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ندێك لاپه‌ڕه‌ی نووسراوی مۆركراوهوه كه له‌به‌ر ده‌می خۆیان دانابوون، بێ گرنگیدان به قسه‌ی من و بێ ئه‌وه‌ی سه‌یرم بكات، گوتی: ²كوڕم، ئه‌وانه جاش پۆلیسن². دیسانه‌وه لێم دووباره‌كرده‌وه. ئه‌م جاره‌یان سه‌ری هه‌ڵبڕی و دووباره‌ی كرده‌وه كه ²كوڕم ئه‌وانه جاش پۆلیسن، جاش پۆلیس، بزانه چ ئیشێكیان لێره هه‌یه!². دیسانه‌وه سه‌ریان كرده‌وه به سه‌ر كاغه‌ز و نووسراوه‌كاندا و به‌رده‌وام بوون. وابزانم ئه‌وه دوایین گفتوگۆ و قسه‌ی من بوو له‌گه‌ڵ باوكم.
گه‌ڕامه‌وه حه‌وشه و گوێچكهشم هه‌ڵخستبوو بۆ ده‌ره‌وه. ده‌نگی پۆستاڵ و شه‌قه‌ی كلاشینكۆفهكان كه به‌ر لا ته‌نیشتی سه‌ربازه‌كان ده‌كه‌وت تا ده‌هات زێتر و زێتر ده‌بوو. له‌و ئۆردوگایه نه كه‌سێك سه‌رباز و نه كه‌سێك جاش بوو. زه‌رده‌ی به‌یانی هه‌ڵات، باوكم و مێوانهكهی، دوای خواحافیزیی له ماڵ وه‌ده‌ركه‌وتن.
دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان، من و دایكم چووینه ژووره‌وه. به‌ڵام هزرم هه‌ر لای سه‌ربازه‌كان (كه دواتر زانیم ئه‌وان هێزی پاسه‌وانی كۆماریی بوون) بوو و دڵه‌ڕاوكێم تا ده‌هات زیادی ده‌كرد. به‌ڵام نه‌شمده‌توانی زیاتری له‌سه‌ر بڕۆم. ئاخر ئه‌وسا منداڵ له ئاستی گه‌وراندا ده‌بوو هه‌ر خۆی بخواته‌وه و زۆر درێژه‌ی نه‌داتێ. من منداڵێكی منجڕ و لاسار بووم، به‌ڵام عه‌قڵیشم به‌وه ده‌شكا زۆر له‌سه‌ر ئه‌و شتانه نه‌ڕۆم كه گه‌وران نایانه‌وێ درێژه‌ی پێبده‌ن و له‌سه‌ری بڕۆن. تا له ناكاو قیژه‌ی ژن و منداڵان له گه‌ڕه‌ك به‌رز بووه‌وه. دایكم و خوشكان ڕاچڵهكین. هه‌موومان به په‌له‌پروزه چووینه ده‌ره‌وه. ئافره‌ت و منداڵمان بینی ده‌گریان له كاتێكدا كه لا پشتێنی باوك و برا و مێرده‌كانیان گرتبوو، له لایه‌كه‌ی تریشه‌وه سه‌ربازه‌كان به توندیی قۆڵیان گرتبوون و ڕاپێچی ناو تۆیۆتا پیكهبە سه‌ربازییه‌كانیان ده‌كردن.
نه باوكم دیاره و نه مێوانهكهی
باوكم ئه‌و كات ٣٦ ساڵ بوو؛ چوار ساڵ له ته‌مه‌نی منی ئێستا بچووكتر. دایكم هه‌ر له‌و خه‌یاڵه بوو كه باوكم ومێوانهكهی به‌ر له‌وه‌ی بگیرێن بۆی ده‌رچوونه و ئێستا گه‌یشتوونه‌ته نزیك مووسڵ. پووره (گوڵنام)م به گریان و هاواره‌وه هات و پرسیاری براكه‌ی ده‌كرد. چاك بیرم دێ دایكم له‌و كاته‌ی هه‌وڵی ده‌دا هێوری بكاته‌وه، به ده‌نگێكی نزمتریشهوه پێی گوت: سه‌ید، به‌ر له‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بگه‌نه ئێره، له‌گه‌ڵ سه‌ید مه‌ناف سه‌فه‌ری مووسڵ‌یان كردووه.
ده‌یان ئۆتۆمبێلی پیكه‌ب و زیلی سه‌ربازی به كۆڵانه‌كاندا ده‌سووڕانه‌وه و یه‌ك یه‌ك به ماڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕان. هه‌ر نێرێكی پارچه‌ڵه‌ی به‌ژن له مه‌تر و شتێك زیاتر له ماڵه‌كانیان دههێنانە ده‌ره‌وه و له ئۆتۆمبێله‌كانیان دهپهستان. هه‌ر كه پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان پڕ ده‌كرد له خه‌ڵك، به‌ره‌و لای ئه‌و پاسه سه‌ربازیانه‌یان ده‌بردن كه بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی وەستێندرابوون، دوایی ئۆتۆمبێلێكی تر ده‌هاته شوێنیان و گورووپێكی تر درێژه‌ی به پشكینی ماڵه‌كان و گرتن و ڕاپێچكردنی نێره‌كان ده‌دا. گیراوه‌كانیان به ڕیز سواری پاسه‌كان ده‌كردن.
ڕۆژ ورده ورده هه‌ڵده‌كشا، گه‌رما ورده ورده زیادی ده‌كرد، ژن و منداڵه‌كانیش پۆل پۆل به‌ره‌و لای پاسه‌كان ده‌ڕۆیشتن. هەندەك ژنم دەبینین جزدانی پاره و ناسنامه‌ی مێرده‌كانیان به ده‌سته‌وه، به‌ره‌و لای پاسه‌كان ده‌چوون. هه‌ندێكی تر له ژنه‌كان مه‌تاره‌ی ئاویان به‌ده‌سته‌وه بوو. ئاخر ده‌یانزانی ئازیزانیان بۆ سه‌فه‌ری باشوور پێویستیان به ئاو ده‌بێت. هه‌ندێكیش پرێسكهیهكیان به‌ده‌سته‌وه بوو كه هه‌ر نه‌مزانی چیان تێدایه. هه‌شبوو ده‌ستبه‌تاڵ به‌ڵام به چاوی پڕ له‌فرمێسكه‌وه بۆ خوا حافیزی و گه‌ردن ئازایی له ده‌وری پاسه‌كاندا ده‌خولانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێرد و كوڕ و براكانیان ببیننه‌وه و خواحافیزییهكی دیكه له مێرد و/یان براكانیان بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی قه‌ت خه‌یاڵیان بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو كه ئه‌مه سه‌فه‌ری ئه‌به‌دییان بێت.
من ته‌واو تاسابووم. به‌ڵام له‌و خهیاڵهشدا بووم كه باوكم ده‌رچووبێت. تا مریه‌می خێزانی حه‌مه‌ده‌مینی هۆستانی دراوسێی ئه‌و به‌رمان هاته ده‌نگ و به گریانه‌وه به دایكم و پورمی گوت: ²من سه‌یدم دیت له‌گه‌ڵ مێوانهكهی، هه‌ر كه له ده‌رگای ماڵ هاتنه ده‌ره‌وه سه‌ربازه‌كان گه‌یشتنه سه‌ریان و ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشت چاكهتهكهشی له‌به‌ر بكات و هەردوکیان خستنە یه‌كێك له پیكابهكانهوه و ئەویشیان بردن². ئا لێره‌دا دایكم و خۆشك و پورم تاسان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.