تەموز 13, 2016 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە خانەودەیەکی ئەنفال دەرکرا
خانەودەیەکی ئەنفال دەرکرا
وەرن با ئینسان بین .. هەریەکەمان دەتوانین هاوکاربین ئەوە جوانترین بەرپەرچدانەوەی نادادپەروەرییە .. فەرموون بابزانین چیمان پێدەکرێت ؟
لە پۆستێکیدا بیستون ژاڵەیی کردنەدەرەوەی ماڵی كهسوكاری ئهنفالکراوێكی کردووەته خەم کە له گهڕهكێكی شاری كهلار بهم گەرمایەی گەرمیان و چلهی تهموزه، بههۆی ئەوەی كرێی نهداوهته خاوەنی خانووەکە ئەویش لەبەرانبەردا دەری کردوون و شڕوشیتاڵی فڕێ داوهته ناوكۆڵان، خانەوادەی دەرکراو ژن وپیاوێکی هەژارو دوو منداڵن .
بیستوون نوسیوێتی من ههر له سبهینێوه پشت بهخوا بههاوكاری خێرخوازان به دوای كهیسی ئهم پیاوهدا دهڕۆم وكارێكی بۆ دهكهم، جارێ نازانین بیستوون چی پێدەکرێ و چی بۆ دەکات بهڵام هەرچۆنێک بێت هەنگاوێکی گرنگ و کردەییە، نەک قسەی بێکردار، بێگومان داخی ئهم تراژیدیا ئینسانیانه چەندە گرانن، داخی سەرۆک و حکومەت و حزب و ڕێکخراوەکان گرانترە، ئەم رەوشەی بەرهەمهێنەری دەیان چیرۆکی هاوشێوەیە هەر حکومەت وبەرپرسەکانی نەیان خوڵقاندووە بەڵکو ئەوانەش خوڵقێنەرن کە پشتیوانی ئەو جۆرە لە حوکمرانی دەکەن . ئێمە هێشتا نازانین کابرای خاوەن خانوو کێیەو چ کارەیە، نازانین کەسی دەرکراو کێیە، کەسوکاری ئەنفالکراوە یان خەڵکی گەرمیانی ئەنفاکراوە ئایا هەربەراستی توانای پێدانی کرێ خانووەکەی نیە، یان دەیەوێت بێ موچەیی بکاتە بەهانە ؟ پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا کەسوکاری ئەنفالکراو ماوە لەگەرمیان خاوەنی خانوو زەوی نەبێت ؟ ئەی خاوەن خانوو ئەویش هەر قوربانیەکی ئەنفالەو هەژارە یان پولەکیەکی بێ هەست ؟! هەرچۆنێک بێت ئهمهحاڵی هاوڵاتیانە، به دهست دهسهڵاتێكهوه كه بهرههمی خوێن و قوربانیدانی ئهوانه ، لهلایهكی تریشهوه ئاماژهیە بۆ بێباکی و دڵڕهقی هاوڵاتی وهاوشاری و ئەوانەی دەیانەوێ لەسەر دۆسێی ئەنفال گەشت وگوزار بکەن . مرۆڤ دەناسم قسەی گەورە لەگۆڕانکاری دەکات بەڵام جگەلەباخەکەی سیتەکی هەر لەناوشاری سلێمانی سێ خانووی هەیە تەنها بۆ ژیانی تایبەتی خۆی، بێگومان لەکەلاریش هەیە، دەڵێن سەرۆک فرۆکەکەی بایی ١٩ ملیون دۆلارە ! دکتۆرێک لە کۆمێنتدا بۆ بیستوونی نوسیوە : لاحول ولا قوە الا بالله ، زۆر بەداخەوە
زۆربەیان جنێویان بە حکومەت داوە، زۆربەیان تەنها ئەوەندەیان نوسیوە: بهداخهوه !
بەڵام هەندێک کۆمێنتی بەجێش نوسراون بۆنمونە یەکێک نوسیوێتی : ” دەوڵەمەندە حاجیە پارەپەرستەکان بۆ پارە هیچ ویژدانیان نییە …خاوەن خانوو لەوەیە حەجی کردبێ و دووسێ عەمرەشی کردبێ ،بەڕاستی شەرم لەمرۆڤ بونی خۆم ئەکەم یەکێکی تریش نوسیوێتی: باش وایە پرسیارێک لە ڕابردوی بکرێت نەوەک دەنگی بە نەوت دزەکان دابێت، جائەگەر لەوانەبیت کە دەنگی بەدزان داوە ئەوا خاوەن ماڵ سەدجار دەستی خۆش بیت !!ئەم دڵرەقییە شایانی رەتکردنەوەیە، گریمان باوک ودایک دەنگیان بە گەندەڵی داوەو ئێستا باجی ناهۆشیاری خۆیان دەدەن بەڵام منداڵەکانی گوناهیان چییە ؟ ئیدی کەس پشتیوانی لەبێستون ژاڵەیی ناکات وکەس نەینوسیوە سبەی منیش لەگەڵتدا دەبم بۆ چارەسەری کێشەی ئەو خانەوادەیە بەگشتی نوسیویانە : خواپایەدارت بکات، سەرکەوتو بیت و خوا پشت و پەنات بێت تەنانەت نەیان نوسیوە خواپشت وپەنای هەژاران بێت ؟!
وێنەکە خانەوادە دەرکراوەکەیەو دڵشاد نامیق چرکاندوویەتی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.