تەموز 10, 2016 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە زەنگی تەلەفۆنەکەی دایکم- مەریوان عەبدولقادر
زەنگی تەلەفۆنەکەی دایکم
مەریوان عەبدولقادر
٨/٩/٢٠١٦ – کۆیە – تەقتەق .
بەیانی زوو زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا کە هەڵسام سەیرم کرد نوسرابوو دایکە، ئەو ژنەی نازی دایکایەتی بەمن بەخشی، دایکم نەبوو ئەو سەربازە ونە، ئەوشێرە ژنەی کەوا لە ڕۆژە تەنگانەکان نازێکی دایکانەی بەمن بەخشی بەڵێ، دایک بەڵێ ئەو دایکە بوو یەکەم کەس بوو جەژنە پیرۆزەی لەمن کردو هەواڵی پرسیم
سۆزێکی دایک و کوڕانە لەدڵیدا ڕەگی داکوتاوە، لەساڵی ۱۹۸۸وە کە بۆمن بووەتە ساڵی شوم، چونکە هەرلەوساڵەدا دایکم و باوکم و پێنچ خوشک و دوو برام گیران و ئەنفال کران، ئەوسا تەمەنی من، هەروا ۱۲ بۆ ۱۳ ساڵان دەبووم ئەم شێرە ژنە وەک منداڵەکانی خۆی خزمەتێکی زۆری دەکردم بەشۆردنی جل و بەرگەکانم، بە ڕێز گرتن و خۆشەویستی دایکانە ئەو ژنە مەزنە زۆری پێبەخشیم، نازێکی دایکانە بۆ من کەلێنێکی زۆر گەورەی لەژیانمدا پڕکردەوە بۆیە ئێستاش کەوا تەمەنم گەیشتووەتە ٤٠ ساڵ و خێزاندارم و بوومە باوکی چوار کوڕ منەتباری ئەو ژنەم کە لەناخەوە هیچ جیاوازیەک لەگەڵ دایکی ڕاستەقینەدا ناکەم هەمیشە لەلای کوڕەکانیشم وتومە کە ئەمە دایکی دووهەمی منە، لەسەردەمانێک کە من دایکم نەبووە ئەم ژنە مەزنە نازی دایکانەی بە من بەخشیوە و خزمەتی زۆری بە من کردوە بۆیە هەتا ئەو ڕۆژەی لەدوونیادا مابم خزمەتەکانی و خۆشەویستیەکانی لەبەر چاو دەگرم و قەتیش لەبیرم ناچێت
خاڵۆژنم “نەسرین عبدوڕەحمان محەمەد ئەمین” خەڵکی ئاوایی شێخ باوا سەر بەقەزای خانەقینە, لەساڵی ۱۹۷۵ حوکمەتی بەعس بەهۆی کورد بونیانەوە تەرحیلککراون بۆ پارێزگای ڕومادی (ئەو پارێزگایەی لە بیابانەکانیدا زۆر گۆری بەکۆمەڵی ئەنفالکراوەکانیشمانی لێیە) ئەوانیش وەک ئەنفالکراوەکان رەوانەی ئەم پارێزگا بەدناوەکران تەنها جیاوازییەکە ئەوەیە ئەنفالکراوەکان بەمردوویی لەبیابانەکانن و ئەوان بەزیندوویی بەڵام بەدەستبەسەری لە شاری رمادی نیشتەجێ کراونەتەوەو لە موڵک و سامانی خۆیان بێبەشکراون، بەڵام ئەم ژنە لەساڵی ۱۹۸۷ بەهۆی ئەو شتەی پێی دەوترێت قسمەت خزمایەتیەک لەڕێگەی عەشیرەتی پاڵانیەوە جەواد ئیسماعیل مکایل کە دەکاتە خاڵم و ئەویش دوو برا و خوشکێکی بەتەواوەتی خێزانەکانیانەوە ئەنفال کران کە سەرجەمیان ۳۱ ئەنفال بوون جێگەی باوکمی بۆ پڕکردمەوە، هەڵوێستی ئەم دووکەسایەتیە لە ئەنفالستاندا بەرز دەنرخێنم ئەوان هەتا ئێستاش دڵسۆزن بۆمن .
دەبێت ئەوەش بڵێم کە ئەم خاڵەم لەساڵی ۱۹۸۱ دا بەدەستی پیاوەکانی ڕژێمی بەعس گیرا بە تۆمەتی ئەوەی سەربە رێکخستنەکانی ناو شاربوو، دوای ئازاروئەشکەنجەیەکی زۆر ڕەوانەی زیندانی بەدناوی ئەبوو غرێب کرا و لەلایەن دادوەر بەعسیەکانەوە حوکمی ٧ ساڵ زیندانی بەسەر داسپێندراو پاش ساڵێک بە لێبووردنێکی گشتی کە لەساڵی ۱۹۸۲ دەرچوو ئازادکرا.
بێگومان ئەمە سادەترین رێزلێنانە کە پێشکەشیان دەکەم، ئەم هەڵوێستەیان شایانی نوسینەوەو لەبیر نەکردنە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.