حوزەیران 19, 2016 Omer شهنگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گۆرێکی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان ئاگری تێبەربوو .
گۆرێکی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان ئاگری تێبەربوو .
عەدالەت عومەر
بەداخەوە لەدوای بڵابوونەوەی ڤیدیوی ئاگر تێکەوتنی گۆرێکی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان، لە ناوچەی تل واسفکا و ئاگادارکردنەوەم لە رێگای دکتور میرزادلای لە رێگەی فیسبووکەوە بۆ بەدواداچوون .. پەیوەندیم بە بەرێوبەری ئۆفیسی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسی دۆسێی گۆری بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان کاک “حۆسین قاسم حەسون” کرد. وا دیارە ماوەی دوورۆژە بەدوا داچوونی لەسەر دەکەن، لەگەڵ تیمی تایبەت و هێزی پێشمەرگە و پێیان راگەیاندم :خۆشبختانە ناو گۆرەکە بەهۆی بوونی خۆل لە دەوروبەریان ئاگری زۆری تێنەکەوتووە و ئێسک و پرۆسکی قوربانیان و جلو بەرگەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە خۆشبەختانە بەڵگەی تاوانەکە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.
حوسێن قاسم هۆکاری ئاگرکەوتنەکەی بۆ گەرمای زۆری ناوچەکە و هەبوونی پۆش و پەلاشی زۆر لە دەوروپشتی گۆرەکە گەراندەوە کە هۆکارگەلێک دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و هەروەها ناوچەکەش تائێستا نزیکە لە ناوچەی شەر لەگەڵ داعش لە هەمان کات گۆرەکان لە لایەن هێزیکی پێشمەرگە تایبەت بە خودی شنگالیەکان دەپارێزرێت بۆیە ئاگرکەوتنەوەکە مەبەستدار نەبووە و بەمەستی زیاتر پاراستنی گۆرەکە تیمەکە بە شۆفێل دەوروپشتی گۆرەکەیان هەڵکەندووە تا لە ئەگەری ئاگر کەوتنەوەی دووبارە پارێزراو بێت .
#اوقفوا_الابادة_الايزيدية
#نحن_مع_الايزيديات
#StopYazidiGenocide
#StandforYazidiWomen
#StopptDenVölkermordAnDenJesiden
#StehtZuDenJesidischenFraue
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.