حوزەیران 12, 2016 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پۆڵەندا کوشتاری فۆلین بە جینۆساید دەناسێنێ
12/6/2016
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە پارتی جوتیارانی پۆڵەندی ڕۆژی 11/6/2016 پرۆژە بڕیارێکیان خستۆتە بەردەست پەرلەمانی هۆڵەندا ،سەبارەت بە یادکردنەوەی ڕۆژی 11 یانزەی تەمووز، ڕۆژی زیندو راگرتنی کوشتاری فۆلین ساڵی 1943 ،بکرێتە یادی قوربانیانی جینۆسایدی فۆلین.
پێش کەش کەران و خاوەنی پرۆژەکە سورن لەسەر ئەوەی کوشتارەکەی فۆلین پاکتاوی ڕەگەزی بوە و دەبێت بەجینۆساید بناسرێ ،ئەم تاوانە لەلایەن یەکینەکانی بەناو “سوپای یاخی و شۆڕشگێڕی ئۆکرانی” الجيش الأوكراني الثوري المتمرد ” بەرامبەر دانیشتوانی پۆڵەندی و کەمینەکانی تر،لەسەرو بەندی جەنگی دووەمی جیهانیدا ئەنجامیان داوە، هەرێمی فۆلین لەژێر دەسەلاتی پۆڵەندا بوە تا ساڵی 1939 دواتر لەلایەن ئەڵمانیای نازیەوە داگیر کراوە.
چالاکوان و لایەنگرانی ئەم حیزبە دەڵێن ئەنجامدانی ئەم تاوانکاریە هۆکارێک بوە بۆ بەرز بونەوەی لایەنگیری گەل بۆ سەرکردەی ئۆکرانیەکان “ستیبان باندیرا ” لە ماوەی دوای جەنگەوە.
لەئیستادا پەرلەمانی پۆڵەندا خوێندنەوە بۆ ئەم پرۆژەیاسایە دەکات،لە هەر کاتێکدا بێت ڕۆژی یاد کردنەوەی کوشتاری فۆلین بەجینۆساید دەناسێنی وەک یادەوەریەک بۆ قوربانیانی دەستی “نەتەوەییەکانی ئۆکرانیا ” .
ڕوداوەکانی کوشتاری فۆلین لە مانگی 3/1943 دەستی پێ کردوە و لە مانگی تەموزدا تاوانکاریەکان گەیشتونەتە بەرزترین ئاست،مێژوو نوسان دەڵێن 75-100 هەزار کەسی سڤیلی پۆلەندی بونەتە قوربانی، هەر لەم کوشتارەدا بەهۆی بەرپەرچدانەوەی یەکینەکانی بەرگری پۆڵەندی 2000 جەنگاوەری نەتەوەیی ئۆکرانی تیا چوون.
شایەنی باسە سوپای یاخی و شۆڕشگێڕی ئۆکرانی لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا هاوکاری سوپای ئەڵمانیای نازی کردوە، چەندین تاوانی پاکتاوی ڕەگەزی بەرامبەر بە “دانیشتوانی هۆلەندی و یەهود وکەمینەکانی تر کردوە ” کە لەلایەن سوپای ئەڵمانیای نازیەوە شوێنەکانیان داگیر کراون.
سەرۆکی پێشوی ئۆکرانیا “ڤیکتۆر یوشینکۆ” لەمەرسومێکدا کە لە 29 /1/2010 دا دەرچوە ،دەڵێ سوپای یاخی و شۆڕشگێڕی ئۆکرانی ، شەهیدن لە ڕێگای سەربەخۆیی ئۆکرانیا، هەروەها لە 9/4/2015 دا پەرلەمانی ئۆکرانیا (ڕادا) لە پرۆژەیاسایەکدا سیفەتی “شەهیدان لە پێناو سەربەخۆییدا لە سەدەی بیستەمدا یادەوەریان ڕێز دەگرین” بەپێی یاساکە نازناوی “قارەمانانی ئۆکرانیا” یان پێ بەخشرا.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.