حوزەیران 12, 2016 Omer شه‌نگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هۆشداریەك دەربارەی هەواڵی سوتاندنی كچە ئیزیدیەكان
هۆشداریەك دەربارەی هەواڵی سوتاندنی كچە ئیزیدیەكان
فەلاح مرادخان
١١/٦/٢٠١٦ – کەنەدا
دوای ئەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش پەلاماری هەرێمی کوردستانی دا‌و شەنگال بووە یەکەمین قوربانی دەستی تیرۆرستانی داعش من له 12-8-2014 وه كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كچه ئیزیدیه‌كان ده‌كه‌م و چه‌ندین چیرۆكم تۆمار كردوه و به‌دوای راستی و دروستی هه‌واڵه‌كان ڕۆیشتوم و وردەکاری زۆرم بەدەست هێناوە، ئەوەی بخواز لەم دۆسێیەدا کاربکات، هیندەی راستی دەست دەکەوێت کە هەرگیز پیویستی بە چیرۆکی گوماناوی نەبێت چ جای جیرۆکی دروستکراوی بێ بنەما، هیچ شتیك هێنده‌ی هه‌واڵ و ڤیدیۆی دروستكراو زیان به پرسیكی وەک تاوانەکانی ئەنفال وشەنگال ناگه‌یه‌نیت، هه‌ربۆیه تكا لههاورییانم دەکەم له‌م جۆره هەواڵە چەواشەکاریانە دور بكه‌ونه‌وه .. ئه‌و تاوانه‌ی داعش هۆزه سونیه‌كانی ناوچه‌ی سنجار و ده‌شتی نینوی به‌رانبه‌ری كچانی ئیزیدی كردوه یەک ملیۆن جار له كوشتن و سوتاندنی 19 كچ گه‌وره تره، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم زۆربه‌ی كچانی ئیزیدی ده‌ستی داعش خۆیان هه‌وڵی خۆكوشتن ئه‌ده‌ن و سوپاسگوزاری مەرگن و بێ منەتن لەوەی داعش بیانكۆژیت نه‌ك كۆیله‌ی ئه‌وان بن،(له‌میا) بەڵگەیەکی زیندووی ئەم قسانەمە كاتیك له‌گه‌ل دوو هاورێكهیدا لەدەست داعش هەڵاتن و لەڕێگادا (مین)یان پێدا ته‌قیه‌وه بەداخەوە هەردوو هاورێكه‌ی كوژران و خۆشی بە جەستەی هەلاهەلاوە ده‌ربازی بوو، بەڵام چۆن دەرباز بوونێک هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ستدا و چه‌ندین برینی سه‌خت کەوتنە جەستەیەوە بەڵام ئایا ده‌زانن (لەمیا) وتی چی ؟ وتی : زۆر دلخۆشم، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ده‌ستی داعش رزگارم بوو ” درۆ نیه ئەگەر بڵێم هه‌موو كچانی ئیزیدی ده‌ست داعه‌ش سوپاسگوزاری مه‌رگن نه‌ك مانه‌وه له‌ده‌ستی درندەکانی داعشدا.
زۆر زۆر بهداخەوەم کە هیشتا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمە له گه‌وره‌یی تاوان و جینوسایدی ئیزیدیه‌كان تێنەگەیشتووە، ئه‌مه‌ش هۆكاری سیاسی و ئاینی و كۆمه‌لایه‌تی و جوگرافی و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ی هەیە، بێجگه له هەژاری زهنیه‌تی مرۆڤی كورد و سه‌رقاڵبونی به كیشه لاوه‌كیه‌كانی ژیانه‌وه.
به‌كورتی تاوانی جینوسایدی ئیزیدیه‌كان و به كۆیله‌كردنی ژنان و كچانی ئیزیدی، ته‌نها ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش لێی به‌رپرسیار نیه، به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نها ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كین، له‌و نێوه‌نده‌دا حیزبی سیاسی ، بازرگانی چه‌ك .. نه‌وت فرۆش، ده‌لاڵی كرین و فرۆشتنی مرۆڤ ، مه‌لای ئاینی له‌كوردوستان ، كه‌نالی راگه‌یاندن ، كه‌سایه‌تی ئێزدی ، ریكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و یوئین و چه‌ندین لایه‌نی دیكه به‌شداری ئه‌م تاوانه‌ن ، بۆیە تكام وایه دورترو وردتر بروانن چونکە دۆسیه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره .. دروستكردنی هه‌واڵی هاوشیوه‌ی سوتاندنی 19 كچ نه‌ك هیچ خزمه‌تیك بە دۆسێی کورد بەگشتی و دۆسێی ئێزدیەکان ناكات به‌ڵكو گومان و نارۆشتنی دروست ده‌كات .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.