حوزەیران 08, 2016 Omer شهنگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چیرۆکی گوندی گرێ پان – عەزیز شەریف
چیرۆکی گوندی گرێ پان
عەزیز شەریف
گرێ پان گوندێک کە چیرۆکی تاڵی ئەنفال و تعریب و تەبعیس دەگێڕێتەوە. گوندی گرێ پان گوندی ئێزیدیانە لە ناوچەی فایدە لەسنوی پارێزگەی موسڵ. لە ساڵی 1978 لەگەڵ 6 گوندی دی بەر شاڵاوی ڕاگواستن،کەوت. خەڵکی گوندەکان بۆدەوروبەری شاری موسڵ ڕادەگوێزرێن.لە جێگەی گوندی گرێ پان کۆمەڵگە(مجمع)ی آبوفراس حمدانی لێ دروست دەکرێت . کۆمەڵگەیەک بە هەموو پێداویستیەکانی سەردەمەوە .لەدوای تەوابوونی کۆمەڵگەکە، خانوەکان بەسەر 3000 خێزانی عەرەب زماندا دەبەش دەکرێن. تاڕۆژی ڕاپەرینی بەهاری 1991 لەلایەن خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێزیدیانەوە دەست بەسەر کۆمەڵگەکەدا دەگیرێت و عەرەب زمانە هاوردەکان وەدەر دەنێن.
خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێزیدیان بەنیاز بوون لە قەرەبووی وێرانکردن و وەدەرنانیان لەسەرعەرد و ماڵ و ژیانیان دەست بەسەر کۆمەڵگەکەدا بگرن. بەڵام چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی هەر لەیەکەم هەنگاودا (چەتە) ئاسا ڕێگری لە ئێزیدیان دەکەن و پێیان دەڵێن: کە کۆمەڵگەکە موڵکی شۆڕشەو کەس بۆی نیە بچێتە ناوی. لەڕۆژانی دواتردا چەتە ئاسا هەر ڕۆژەی دەکەونە ڕووتانەوەی بەشێکی کۆمەڵگەکەو لەکۆتایی دا تەنها خۆڵ و خاشاک لەکۆمەڵگەکە دەمێنێتەوە. لە25 ساڵی ڕابردوودا جگەلە چەتەیەک شتێکی تر نەبوون .
٭ چەتە بەکۆمەڵێک کەس دەوترێت کە ئامانجیان تاڵانی و ڕوتاندنەوەی ئەو گوندو جێگایانە بووە کەداویانە بەسەراندا. بەرەی کوردستانی لە ڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانەوە تا بەئەمڕۆ دەگات بەهەرچی گەیشتوون تاڵانیان کردوە.هەربۆیە بەچەتە ناوم هێناون. سەرنجێکی تر کە دەبێت لێرەدا باسی بکەم ئەمەیە کە تەواوی چیرۆکەکەم لەزاری یەکێک لە هەڤاڵە ئێزیدیەکانمەوە وەرگرتوە .بەخاتری سەلامەتی گیانی ئەو لێرەدا ناوەکەیم نەنوسیوەو ناوی چەتەشم هەر لەسەر زاری ئەوەوە نوسیوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.