مارس 18, 2016 Omer بڕیارهدادوهرییهكان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە نیازە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بناسێنی
پەرلەمانی ئەڵمانیا بە نیازە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بناسێنی
د.ناجح گوڵپی 15/5/2016
سەرەرای نارازی بوونی دەولەتی تورک پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستانج) بەنیازە کوشتاری ئەرمەن و ئاسوری و کلدان و مەسیحیەکانی تری ژێر قەلەمڕەوی دەولەتی عوسمانی بە جینۆساید بناسێنی.
لە پێگەی ئەلیکترۆنی پەرلەمانی ئەڵمانیا هاتوە دەڵێ : لە دوی حوزەیرانی داهاتودا (2/6/2016 ) ،دانیشتنێکی تایبەت ساز دەکرێ لە سەر پێشنیاری هەرسێ حزبی یەکێتی مەسیحی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری حکومەتی ئەڵمانیا ئەنگیلا مێرکل، و حزبی سۆشیال دیموکرات، وحزبی سەوزی ئەڵمانی، سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر ” بیرەوەری و زیندو هێشتنەوەی کۆمەڵکوژی(جینۆسایدی) ئەرمەن و ئاسوری و کەمینە مەسیحیەکانی تر پێش سەدو یەک ساڵ “
سەرۆکی حزبی سەوزی ئەڵمانی رای گەیاند بۆ هەفتەنامەی “بیلد ام زونتاج” کە ئەمرۆ 15/5/2016 یەکشەممە دەرچوە، ووتی چاوەڕێ توڕەیی و قەڵسی ڕژێمەکەی ئەردۆگان دەکەین، بەلام پەرلەمانی ئەڵمانیا بەهۆی زوڵم و خۆسەپاندنەکانی ئەردۆغانەوە بێزار نابێت و لەسەر کاری خۆی بەردەوام دەبێ.
هەرلەسەر ئەم بابەتە سەرۆکی فراکسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا “تۆماس اوبرمان” رای گەیاند ، ئەڵمانیا دەچێتە ژێر باری لێپرسراویەتێکی مێژوویی گەورەوە، بەتایبەت لە کاتیکدا کە ئەڵمانیا هاوپەیمانی ئەوکاتەی دەولەتی عوسمانی بوە، وەپشتراستی کردوە کە ئەم کارە دەچێتە پێشەوە سەرباری گفتوگۆکانی سیاسی و ڕۆژانە ی تایبەت بە پەنابەران لەنیوان تورکیا و ئەڵمانیا.
جینۆسایدی ئەرمەن و ئاسوری وکلدان ( مەسیحیەکانی ژێر دەسەلاتی دەولەتی عوسمانی ) لە ساڵی 24/4/1915 بەدواوە دەستی پێکردوە ،مەزەندە دەکرێ کە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ کۆمەڵکوژ کرا بێت، تائیستا تورکیا نکۆڵی دەکات ،بەلام چەندین دەولەت و ڕیکخراوی جیهانی و پەرلەمانەکانی ولاتان ئەم تاوانەیان بە جینۆساید ناساندوە ، وڕۆژ بەڕۆژ ناساندن لەسەر ئاستی جیهان بەرەو پێش دەڕوات.
وێنەکە پەرلەمانی ئەڵمانیا
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.