مارس 07, 2016 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەهۆی ناسنامەی كوردبوونم،منداڵەكانم لێسەندرایەوە!
ئامادەكردنی: ئیراد م
نوچر سان ئەحمەد
یەكێك لە نەهامەتیەكانی بەش مەینەتی گەلی كورد بە تایبەتی بۆ هەڵەبجەیەكان، كەیسی منداڵە وونبوەكانی هەڵەبجەیە، ئەو منداڵانەی كە ئێستا خۆیان دایك وباوكن و منداڵەكانیان باجی كوردبوون و هەڵەبجەیی بوونیان دەدەن.
لە بۆردومانی كیمایی بۆ سەر شاری هەڵەبجە لە ساڵی 1988 دوای ئەوی نزیكەی پێنج هەزار هاوڵاتی شەهیدبوون و هەزارەها دیكە برینداربوون ، بەپێی ئامارێك لە لایەن كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجەوە نزیكە 114 منداڵ بێسەرو شوین بوون ، لەكاتی ئاوارەبوونی هاونیشتیمانیانی ئەو شارە بۆ سنورەكانی وڵاتی ئێران و تا ئێستا 4 لەو منداڵ وونبوانە پشكنینی دی ئین ئەیDNA بۆیان كراوە و هاونیشتمانی شاری هەڵەبجە دەرچوون..
نەهامەتیەكە لێرەوە دەست پێدەكات ، ئەو مندڵانەی كە لە ڕەگەزی نێربوون ئێستا لەتەمەنێكدان لە وڵاتی ئێران دەتوانن بگەڕێن بە دوای خێزان و شوناسی خۆیان لە باشوری كوردستان بەڵام بۆ ئەو منداڵانەی كە لەڕەگەزی مێینەن و ئێستا هاوسەرگیریان كردوە توشی گرفت دەبنەوە لە گەڕان بە دوای خێزانەكانیان و ڕێگریان لێدەكرێت..
یەكێك لەو منداڵانەی كە توش ئەم گرفتە هاتووە (چیا تەییب عەلی) كە ناوی لەوڵاتی ئێران ( ئەعزەم ) ە، دوای ئەوەی تەمەنی نزیكەی ساڵێك دەبێـت و لە بۆردومانی هەڵەبجە جیادەبێتەوە لە خێزانەكەی و لەلایەن خێزانیكی ئێرانی بە خێو دەكرێت ، پاشان هاوسەرگیری دەكات ودواتریش دەزانێت كە ڕەچەڵكی دیار نیەو زۆر جاریش تووشی سوكایەتی پێكردن دەبێتەوە و هەست دەكات كە وەك مرۆڤ مامەڵەی لە گەڵدا ناكرێت ، ئەم فشارە دەروونیە تەنگی پێ هەڵدەچنێت و بە نهێنی بە بێئەوەی هاوسەركەی بزانێت پشكنینی DNA خۆی دەنیرێت بۆ باشوری كوردستان ، چونكە دەزانێت كە هاوسەركەی گوێی پێنادات و نایەڵێت بگەرێتەوە بۆ كوردستان بۆ ئەو پشكنینە، دوای ئەوە ی خوش بەختانە وڵامی پشكنینی (چیا) دێتەوە كە هاونیشتمانی هەڵەبجەیە، هاوسەركەی بە شێوەیكی فەرمی ئاگاداردەكرێتەوە كە یاوەری خێزانەكەی بێت بۆ وەرگرتنی ڕەچەڵەكی خۆی لە هەرێمی كوردستان.
وەرگرتنی ناسنامەی كورد بوون و بوون بە هەڵەبجەی گرفت بۆ (چیا) دروست دەكات لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە بیانووی ئەوەی كە نایەوێت ڕەچەڵەكی لە هەرێمی كوردستان بێت ، واتە هاوسەركەی دەیەوێت قەدەری لە دایك بوونی چیا بگۆرێت ، و ئەو مافەی پێنادات كەسوكار و خوشكە تاقانەكەی ببینێت..
سەرئەنجام چیا لە هاوسەركەی جیا دەبێتەوە هەموو یاساكانی جیابوونەوەی ژن ومێرد لە ئێراندا بەسەر دا دەسەپێنرێت..
دواتریش هەردوو كچەكەی چیا كە تەمەنیان 5 ساڵ و 8 ساڵ لە لای هاوسەركەی دەمیننەوە، چیا دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هاوسەری چیا ڕۆژانە 8 بۆ 9 كات ژمێر كاردەكات و منداڵەكان لە سۆزی دایك و دواتریش باوك بێبەش دەبن. منداڵەكانی چیا باجی دایكێك دەدەن بەهۆی ئەوەی كە بە ڕەچەڵەكی كوردە، ئایا چیا ئیدی هیچ مافێكی نیە لە هەرێمی كوردستان كە داوای بیننی مندالەَكانی بكات لە كاتیكدا ئەویش دایكی منداڵەكانە، دەبێت پیداچونەوە بۆ یاسایەك بكرێت لەم حاڵەتەدا، چونكە هاوسەرەكەی لە دادگای ئێران ئەو بڕیارەی بەسەردا سەپاندوە كە نابێت بە هیچ شێوەیەك منداڵەكان سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئێستا( چیا )لە سەرەتای ڕیگایەكی زۆر دژواردایە ئەویش لەلایەك لەدەستدانی منداڵەكانێتی بە هۆی ناسنامەی كوردبوونی ، لەلایەكی دیكە چیا ئێستا لەماڵی خوشكەكەی دەژی و پەناگەو ماڵی تایبەتی خۆی نیەو پێویست بەهەلی كارو داهاتی سەربەخۆ هەیە، وە چاوڕوانی یاسایەك دەكات كە پشتیوانی لێ بكات و بتوانێت كە ناسنامەی كوردی ببەخشێت بە منداڵەكانی چونكە بەپێی یاسای هەریمی كوردستان دایك دە توانێت ناسنامەی خۆی ببەخشێت بەمنداڵ و هاوسەركەی..
ئەم كەیسە پێویستی بە هەڵوێستەكردن هەیە لەلایەن دامو دەزگا پەیوەندی دارەكان و ڕیكخراوە ژنانیەكان لە هەرێمی كوردستان چونكە ئەم كەیسەی چیا بەم شێوەیە بمێنێـتەوە ، كچە وونبوەكانی دیكەی هەڵەبجە هاوشێوەی( چیا) لەوڵاتی ئیران ، لە ترسی لە دەستدانی منداڵەكانیان هەرگیز ناگەرَینەوە هەریمی كوردستان، ناگەڕێن بە دوای ناسنامە و ڕەچەڵكیان بۆ هەتا هەتایی بێ ناسنامە دەمێننەوە.
لە ماڵپەری جینۆساید کورد وەرگیراوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.