مارس 07, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕاست نافەرموون
ڕاست نافه‌رموون
عومه‌ر محه‌مه‌د
١٦ی نیسانی ٢٠١٥ سلێمانی
سالی پار له گرته‌یه‌کی ڤیدۆییدا لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرتەیەکی زۆرکورتی منیان بڵاوکرده‌وه که‌تیایدا وتوومه : ( ئه‌گه‌ر له‌یادی تاوانی ئه‌نفالدا بۆ ههرئهنفالکراوێک یه‌ک درۆ له خۆماندا که‌م بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینه راستگۆ ترین میلله‌تی سه‌ر روی زه‌ووی) که‌چی به‌داخه‌وه له یادی تاوانی ئه‌نفال وقوربانیهکانیدا له رۆژانی ١٦ی ئازار‌و ١٤ نیساندا زۆرترین درۆ ده‌که‌ین .
هەق نیە مرۆڤ هێنده بێ چاوڕووبێت خۆی گه‌نده‌ڵ بێت و باسی گه‌نده‌ڵی بکات و وه‌ک دژه گه‌نده‌ڵێک وێنه‌ی خۆی پیشان بدات، مرۆڤ مه‌لێکی بێزمان
وبێ عه‌قڵ نییه، هەتا نه‌عامه ئاسا وا بزانی که سه‌ری نه‌وی کرد، ئه‌وانی دی پشتی قونی نابینن ! مرۆڤ کە بێباک بێ لە ئاست هه‌ستانه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی خۆی و کۆمه‌ڵگا، باشتره باسی خه‌مساردی ئه‌وانی دی نه‌کات.
له‌وه‌ش کاره‌ساتبارتر ئەوەیە ئەوانەی تۆمه‌تباری تاوانی ئه‌نفالن و له یادی ئه‌نفالدا به‌و په‌ڕی بێچاوڕووییهوه له ریزی پێشه‌وه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی (پیاوماقوڵان !) و له نزیک سه‌کۆی نمایش و له به‌ر لوتی مایک وبێژهرهکان دادەنیشن وگوێ له‌وتاری ئیدانه‌کردنی تاوانی ئه‌نفال و ریسواکردنی تۆمه‌تباره‌کانی دەگرێت، یاخود گوێ له ریسواکردنی خۆی دەگریت. !!
ئه‌وه‌ش ده‌ردێکی ئێمهوکێشهی بنه‌ره‌تی بونیادی که‌سایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یه. رۆشنبیرێک شاره‌زایه له‌بواری فه‌لسه‌فه‌دا، بێگومان ئه‌وه باشه، به‌ڵام خراپییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که دێت ده‌رباره‌ی تاوانی ئه‌نفال قسه‌ی ناسک ریز ده‌کات، بێئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی رون و راچڵهکێنهرمان پیشان بدات، ناشرینتر له‌وه‌ش هۆنینه‌وه‌و داتاشینی ئه‌و چیرۆکانه‌یه که له ده‌می دوو بیستوونی له بری ئه‌وه‌ی ئازایانه بێژێت لهفڵانم بیستووه، که‌چی دێت خۆی ده‌کات بهوکارهکتهرو شایه‌تحاڵه‌ی گوایه خۆی ئه‌رکی کێشاوه‌و چووته فلان گوند‌و گوێی له فلان میمک و فڵان پیره پیاوگرتووه که زه‌بری ئه‌نفال تاساندوویه‌تی .!
سه‌یره.. ! مرۆڤ هێنده بێچاوڕوو بێت درۆ به‌ده‌م ئه‌نفاله‌وه بکات، یاخود به تەنیشت ئه‌نفاله‌وه دزی بکات و بخوازێت وه‌ک فریاد ره‌سی لێقه‌وماوان خۆیمان پیشان بدات… به‌ڵام ئه‌فسوس ! نه‌ک تاکه که‌س بگره هه‌زاران که‌سی خه‌مساردو بێباک و بێویژدانم له‌م جۆره که‌سانه بینیوه‌و ده‌یانم تاقی کردووه‌ته‌وه له رۆشنبیر‌و وه‌زیروگزیر، له چالاکی مه‌ده‌نی وچالاکانی بواری ئه‌نفال، گوایه ئه‌و چیرۆکانه‌ی من که باس له ده‌ربازبووه‌کان ده‌کات ههژاندویهتی وتهزاندوویهتی و خه‌وی زڕاندون و گریاندونی و فرمێسکی گه‌رمی پێڕشتوون .. به‌ڵام ئه‌فسوس زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت هه‌ڵوێستی ئازایانه‌م لێنه‌بینیون، به پێچه‌وانه‌وه زۆریانم له ئاست که‌مترین ئه‌رکدا بە ناجوامێری بینیوه. ره‌نگه نمونه‌یه‌ک پێویست بێت (زانیار) کوڕی ئهنفالکراوێکه له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی شاری خورماتوودا که تیرۆرسته ئاینی وشۆڤینیهکان چاندبوویان به‌رکه‌وت و (حبلهی شوک)ی پچرا، چه‌ندی بانگه‌وازم کرد وخه‌ڵکی تر بانگه‌وازیان کرد، هه‌تا به هانایه‌وه بچین. بێ سود بوو، ته‌نانه‌ت ته‌له‌فۆنم کرد بۆ په‌رله‌مانتارێک که بریار بوو ئه‌و پاره‌یه‌ی له بری خانه نشینی له ژێر فشاری خه‌ڵکدا (بیبه‌خشن) له وه‌ڵامدا وتی: من خێری وا ناکه‌م .
کۆمێنته‌کانی ناوتۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک له هه‌مووان ره‌وانتره، چونکه وه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی ڕون ڕاستیه‌کانی تێدا ده‌بینین له مه‌ڕ دۆسێی زانیاری برینداره‌وه بابزانین هاوکارییه‌کان بۆ زانیار چه‌ندو چی بوون ؟ له‌وه‌نده به‌ده‌ر نه‌بوو که نوسیویانه : (پێمناخۆشه ، خوا شیفای بۆ بنێرێت، که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال تاجی سەرن هه‌قه هاوکاری کەسوکاری ئەنفال بکرێت) تیبینی بکه‌ن هه‌موو ئه‌و قسانه جگه‌له خۆ دزینه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی راسته‌قینه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی تیدانابینی ! ئیدی ئه‌م کاره‌کته‌ره بنیاتنه‌رانه کێن ؟ ئه‌وهه‌موو خێرخواز‌و ده‌ست ودڵفراوانانه له‌کوێن ؟
به‌دنیای بناسێنین :
له‌وه‌تای من له دۆسێی ئه‌نفال کارده‌که‌م ئه‌وقسه وه‌رس کاروتاقهت پڕوکێنه زۆرنیگەرانم دەکات که ده‌ڵێت (پێویسته تاوانی ئه‌نفال دۆکۆمێنت بکرێت یاخود تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسێنین) ئەم قسەیە له سنوری خۆی تێپه‌ری کردووه، ناشڵێت تاوان ده‌ڵێت کاره‌ساتی ئه‌نفال !! کاره‌سات ده‌شێت لافاوێک یان ئاگر کهوتنهوهوهیهک بێت، ئیتر نازانم به‌چ لۆژیکێک و به‌چ واتایه‌ک روداوێکی سروشتی که کۆمه‌ڵکوژی خستبێته‌وه ده‌خرێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه. ئه‌گه‌ر واز له‌م نالۆژیکیهش بهێنین ناتوانین واز لهودهمسپی سالارییهو نه‌سیحه‌ت ئامێزانه بهێنین که خۆی ئاماده نیه یه‌ک هه‌نگاوبنێت و هه‌ر رێنمایی ده‌کات . رێنماییه‌کی گیلانهوخهون وخه‌یاڵی گه‌وجانه.
سه‌یره ..! نوسه‌رو چالاکوان هێنده بێ چاوروبێت بیرۆکه‌که‌ی تۆ ته‌نانه‌ت نوسین وچاپکراوی تۆ که ناوی خۆتی له‌سه‌ره‌و پێشتر بلاوکرابێتهوه به‌رێت وخۆی بکات به خاوه‌نی هه‌موو بیر‌و هه‌وڵه‌کانی تۆ‌و له‌سه‌ر خه‌رمانی تۆبێ و له‌ولاشه‌وه شین بۆ ئه‌نفال بکات ! ئاخر مرۆڤ ئه‌گه‌ر ویستی ببێته چالاکوانی ئه‌نفال ده‌بێت خۆشی ئینسانی ساخله‌م بێت و به قوڵی بڕوای به‌مافی ئینسان هه‌بێ وداکۆکی کاری مافی زیندووه‌کان بێت، چ جای ئه‌وه‌ی خۆی پێشێلکاری مافی زیندوه‌کان بێت وشین بۆ مردووه‌کان بکات ! سه‌یر ده‌بێت ئه‌و جۆره که‌سانه تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و دزین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵی خه‌ڵک به پێشێلکاری مافی مرۆڤ نه‌زانن !؟ مه‌گه‌ر درۆکردن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه سوکایه‌تی نین به ئه‌نفالکراوان ؟ کورد ده‌بوو له دوای ئه‌نفاله‌وه راستگۆترین میلله‌تی سه‌ر گۆی زه‌وی بوایه، چونکه تاوانی ئه‌نفال به تۆمه‌تێکی بێبنه‌ما ئه‌نجامدرا (به کرێگیراوانی ئێران..! ) ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین درۆی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، ئاخر ئەوانەی ئەنفالکران بەزۆری ژن ومنداڵ و خەڵکی بێچەک بوون، منداڵ منداڵ چۆن ده‌بێته خیانه‌تکار ؟ هه‌تا ببێته به‌کرێگیراوی ئیرانی ؟ ته‌نانه‌ت منداڵ توانای ئه‌وه‌ی نییه ببێته شۆڕشگیر!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.