مارس 05, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لۆژیكی گۆترەكاریوخۆبەكەم زانی لەپەراویزی بریاری بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفالدا عومەر محەمەد
لۆژیكی گۆترەكاریوخۆبەكەم زانی
لەپەراویزی بریاری بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفالدا
عومەر محەمەد
ئەمڕۆبێت یان سبەی دەبێت بەفەرمی ناساندنی تاوانی جینۆسایدكردنی گەلی كورد بگاتە ئەنجامی باشتر، ئەگەر نەلێم لە هەموو جیهان ئەوا لە زۆربەی ولاتان بە تایبەتی ئەوانەی هاو سۆزن لەگەڵ بەهاكانی مافی مرۆڤ، بێگومان نەك لەبەرخاتری چاوی كاڵی كورد، بەڵكو لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیانو هەلومەرجی جیهانو عێراقو بونی سەرچاوەی سامانە سروشتیەكانو بە تایبەتیش نەوتی هەرێمو لە ژێر فشاری گەورەیی تاوانەكەو بە جوڵاندنی ویژدانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، كە بەئاگا دەهێنرینەوە لەوەی بێدەنگی ئەوان لە ساتەوەختی تاوانەكاندا چ وێرانكاریو پێشێلكاریەكی مافی مرۆڤی لێكەوتووەتەوە؟ دۆستی كێ بوونو پشتیان كردووەتە چ میللەتیەكی مەزڵومو بێ پشتو پەنا ؟ لە رابوردودا چییان بە دەستهێناو چییان دۆراندوە؟ هەڵبەتە تاوانی جینۆسایدكردنی كورد لە تاكە دۆسێیەكدا كورتنابیتەوە، بەو دۆسێیانەشەوە كە دادگا بریاری لێنەداون . بەڵام ئەمە هەروا لەخۆڕاو بەبێ جوڵانی کوردو ئایدیای ڕون و بڕیاری سیاسی نایەنە دی .
بەڵام ئەفسوس ..هێشتا زەبری جینۆسایدو بێباكی سەركردایەتی حزبەكانی كورد لەباشور، نەتەوەیەكی بە شپرزەییو شەڵەژاوی هێشتوتەوەو بواری بیركردنەوەی تەندروستو هەستانەوەی نەداوە، هەر بۆیە زوو فودەكاتە خۆیو بەدەم بای روداوەكانەوە دەڕوا یان وەك پوشی دەم ئاگر گڕ دەگرێو بەهایەك بۆ یادەوەری خۆی قایل نیەو خێرا دەكەوێتە بەر شەپۆلی هاتو هاوارو بەخێرایش دادەمركێتەوەو روداوەكانی لە بیردەچێتەوە. ئەمانەش بەرلەوەی زیان بە ئێستای کوردو ئەم ئەزموونە بگەیەنن زیان بە ئایندەو داهاتووی کورد دەگەیەنن.
ئەوەی لەناو پەرلەمانی سوید رویدا هەر مەسەلەیەكی گرنگو چارەنوسساز نەبوو بۆ گەلی كورد، بە داخەوە تارادەیەك ئابروبەریشبوو..! ئاخر پەرلەمانی سوید هەرهیچی نەكردبی دۆسێی ئەنفال و هەڵەبجەی كردووەتە جێگەی مشتو مڕ، لەوەش گرنگتر بەكۆی دەنگی كوتلەكان قایلن بەوەی تاوانی ئەنفال جینۆسایدە، جا ئەم پابەندیە فەرمی بێت یان نافەرمی زۆر بۆ كورد گرنكە، بەڵام لێرەدا پێویستمان بە هەڵوەستەیەكیش هەیە ، ئەم مژدەیە لەسەرچ بنەمایەكە ؟ چۆن لەلایەن كوردەوە پێشوازی لێدەكرێت ؟
لەسەر حسابی سەدان هەزار تەرمی بە جێماوی ناولم و شارێكی بەگازخنكاو، جینۆسایدێک نەک مرۆڤەکانی بەکۆمەڵ دەکوشت تەنانەت پەلەوەرەکانی بەگاز دەخنکان و دارستانەکانی دەبردرانەوەو دەسوتێنران، زەوی جوتیارەکان بەبەیاری دەمانەوەو تەنها ئەوانە دادەچێندرانەوە کە جاشەکان موستەشارەکان دایاندەچاندو نزیک جادەکان بوون.
کەباس لە جینۆسایدی کورد دەکەین، نەبابەتێکی سۆزداریی نەتەوەییەو نە دژایەتییەکی بێ بنەمای بەعس و بەعسیزمە بەڵکو پشت بەستوو بە پاشخانی بەڵگەی تاوانێكی نیونەتەوەیی بەڵام بەداخەوە لە دوای چارەكە سەدەیەك لە تاوانەكەو لە دوای ڕوخانی رژێمی بەعس، بەو حاڵەشەوە لە چاو جینۆسایدی ئەرمەن ئیمەی كورد چانسمان زیاترە، كەچی گەلی كورد بەرێزەوە تەماشای ئەو روداوەی نەكرد.. بەڵكو ئەمجارەش كورتمانهێنا، خەڵكێك كردیانە هەراو بەهاریان لە كوردی مەزڵوم هێنایە چۆكانو هەموو بەهای نەتەوەییو ئازارو مەینتیەكانی رابوردویان بچوك دەبینیو بوونە بالاگێری وڵاتی سوید. هەشبوون جەخت لە ناراستی هەوالەكە دەكەنەوە ..!! ئەوانەی كەیف خۆش بوون گرگنیان گەیشتە ئاستیك چاویان نە روفاتی ئەنفالكراوانی دەبینی نە ئەو هەموو قوربانیانەی مینی ( ڤالمارا )ی سویدی كە ئێستا كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتن. ئالای سویدیان كردە پرۆفایلی فەیسبوكەكانیانو باس لەوەش دەكرا كە بچین لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا ئالای سوید بەرز بكەینەوە ! وەك بڵێی وڵاتانی ئەوروپا مستعمەرەی ئێمە بن، هیچ بەهایەكیان بۆ ئالای كوردستان نەهێشتەوە. پەرلەمانتاری سویدیان كردە فریشتە. هەموو ئەمانەو تەرمی ئەنفالكراوەكانمان لە بن لمی بیابان بوونە مەسەلەیەكی لاوەكی، كتومت وەك ئەو پیاوەی گایەكی زلیان لێدزیوەو بەگوڵمە گۆشتێك خەنیو شوكرانە بژێرە.
عەجایەب !! ئەو حزبانەی بەلایانەوە گرنگ نەبوو كە نالەكانی راگەیاندنیان مێشیان میوان نەبوو، كە زانیان پەرلەمانی سوید دۆسێكەی بەجینۆساید ناساند، بەهەڵەداوان كەوتنە خۆ، تەنانەت سەرۆكو بەرپرسە باڵاكانیشیان بەپەلە بی ئەوەی بە دوای ناوەرۆكی هەواڵەكە بكەون یاخود لە ئەنجامەكەی رابمێن خێرا سوپاسنامەی “سەركاغەز”یان بۆ پەرلەمانی سوید نارد..بەلام هە رزوو دەركەوت سوپاسنامەكانیشیان لەدڵەوە نەبوو، هەر بۆیەش میزەلانی گەورە كراوی هەواڵەكە بەسەرە دەرزییەك پوچكرایەوەو ئەوانیش پەنجەی پەشیمانیان گەستو كەناڵەكانیان ڕایانگەیاند هةوالًَةكة راست نيةو تاوانی ئەنفال لە سوید بەجینۆساید نەناسێندراوە .
دەبوایە خەڵكی كوردستان بەتایبەتی كەسوكاری ئەنفالكراوان ئەگەر بەڕاستی پەرۆشی وەها بریارێك بوون بەر لەوەی سوپاسگوزاری پەرلەمانتاری سویدی بن بەرێزەوە بچونایەتە سەرمەزاری ئەنفالكراوەكانو قوربانیانی چەكی كیمیاییوساتێك بەماتەمینی بوەستانایەوچیرۆكەكانی تۆپزاواو بەڵگەنامە ترسناكەكانیان بهێنایەتەوە بەرچاوی خۆیان ئینجا سوپاسی پەرلەمانی سوید بكرایە، ئەویش هەرئەوەندەی پێویستە نەك زیاتر .. سەركردایەتی كورد دەبوو لە ناوەرۆكی سوپاسنامەكانیاندا ئەو واتایە بەدیبكرایە كە وەك پابەندبونیكی ئەخلاقی بەبریارەكەی پەرلەمانی سوید داوای لێبوردن لە قوربانیانی ئەنفال بكەن، كە هەتا ئێستا كەمتەرخەمیان نواندوەو تۆمەتبارانی ئەنفالیان داڵدە داوە، لەناوەرۆكی سوپاسنامەكاندا دیاربوایە كە پەنجەی پەشیمانی دەگەزن لەوپێشیلكاریانەی دەرهەق بە مافی مرۆڤ كراون بەتایبەتیش لەوەی تۆمەتبارانی ئەنفال رادەستی دادگا بكەن ..گەورەترین پێزانێك بۆ پەرلەمانی سوید ئەوەنیە ببینە بالاگیریانوخۆمانیان لە ئاست بچوك بكەینەوەو دەستودیاریمان گوڵی نایلۆن بێت، بەلكو ئەوەیە هەرێمی كوردستان بەخۆیدابچێتەوەو لەمەولا بكرێتە قەلای پاراستنی مافی مرۆڤو تیایدا هاوڵاتیانی هەست بەبەهاو شكۆی خۆیان بكەن . ئەگەر ئەمە نەكرا هەزارسوپاس بەپولێك .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 22, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.