ئازار 12, 2016 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یەکەم یادکردنەوەی جینۆسایدی هەڵەبجە پاش ڕاپەڕین
یەکەم یادکردنەوەی جینۆسایدی هەڵەبجە پاش ڕاپەڕین
دانا هەڵەبجەیی
هۆڵەندا 12/03/2016
لە 13/3/1991 هێشتا زۆربەی ناوچەی گەرمیان و کەرکوک ئازاد نەکرابوون، هێشتا بەعسی و پیاوانی ڕژێم و هەندێ جاش خۆیان لە ماڵەکانیان شاردبوویەوە، یان پەنایان بۆ ماڵی دیکە کەخۆیان بە پیاو ماقووڵ دەزانی بردبوو، بۆ ئەوەی نەکەوونە دەستی تۆڵەی گەل.
هێشتا براکانمان لە گەرمەی شەڕدابوون و زۆریش هەبوون هەر بە تەمای گەڕانەوەی ڕژێم بوون و گاڵتەیان بە راپەڕین دەهات و ئێستاش کاربەدەستن
و کوردایەتی ئەفرۆشن،،.
هەر ئە کاتە بە دەستپێشخەری خۆم و ڕاوێژ لەگەل کاک حەمەی حەمەسەعید و کاک حەکیمی مەلا ساڵح، بڕیاڕماندا یادی هەڵەبجە و نەورۆز بکەینەوە لە و شارەی کە سەددام ناوی نابوو هەڵەبجەی تازە، چونکە زۆرەبەی هەڵەبجەییەکانیان لەوێ کۆکردبوویەوە.
کاک حامیدی حاجی غالی، هەستا بە دابین کردنی خەرجی ئامیری دەنگ و پەخش وموزیک بۆ هەردوو مەراسیمەکە،.بەرپەرشتی یادەکەی کرد و بەڕێوەبردنەکەشی خستە ئەسۆی من.
تیپی نواندی هەلەبجە و تیپی مۆسیقای شەم بە هەموو ئەندامەکانی بەشداری کارە هونەرییەکانیان کرد، و ڕێکخستنەکانی یەکییەتی و شیوعی و سۆسیالست و خەڵکی چالاکەنە بەشداربوون.
شانۆکەمان سەربانی یانەی خواردنەوەی هەڵەبجەی تازە بوو، چونکە بەرزترین شوێن بوو، وە پانتایی گردبوونەوەی جەماوەری تێدا بوو.
لەڕۆژی 16/3/1991، بۆ یەکەم جار لە دوای ڕاپەڕین و لە خاکی ئازادی کوردستان یادەوەری تاوانی کیمیابارانی هەلەبجە کرایەوە. هەرچەند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو دوو ساڵە یادی کرابوویەوە، بەڵام ئەمە یەکەم جار بوو لە کوردستانی باشوور و بە ئازادی و بەو جەماوەرە زۆرە و لەو بارودۆخەدا یادێکی وا مەزن بکرێتەوە.
کاروانێکی جەماوەری و بە وێنەی شەهیدان بەرەو شانۆکە ڕێپێوانیان دەستپێکرد، کە زۆربەی ژنان و کچان بوون.
لە پێکابەکەی کاک حەمەعەلی قەشە و کاوەی قادری حاجی مەحمود، بڵندگۆ و مایک کۆک کرابوو، وە بە دروشم و ووتاری ڕاپەڕین چالاکوانان و تیپی نواندی هەڵەبجە، جۆش و خرۆشیان دەدا بە بەشداربووان.
شەوێک پێش یادەکە ئاواز و هونراوەی (( هەی ڕۆیە، هەی ڕۆیە، بۆ هەڵەبجە ڕۆڕۆیە))م دانا، لە ناو پیکابەکە و لە سەرشانۆشدا ، کاک فایەقی حەمە ئاغا ، ئەیووت و خەڵکەش بە دڵی پڕ و گریانەوە، بۆیان ئەسەندەوە ، وەک سرودێک و شیوەنێک ، هەموو ئاسمانی ئەو شارەی وروژاندبوو.
بۆیەکەم جار رۆژنامەنووسێکی گۆڤارێکی لوبنانیم بینی، وێنەی دەگرت و دەنگی تۆمار دەکرد، ،، ئەو هەواڵی سەرکردەی سەربازی پێشمەرگەی ئەپرسی، و هەڵەبجە و نەورۆزی زۆر لا گرنگ نەبوو!.
مەبستمان لە سازدانی ئەم یادە ئەوە بوو کە، وورە و ئومید ببخەشین بە خەڵک و پێشمەرگە. وە یادەوەری هەڵەبجەش ببێتە کلتوریک و هەموو ساڵیک بکرێتەوە.
ئەو ئێوارەی کە ئاگری نەورۆز کرایەوە ، لە مەراسیمکەدا، هەواڵی ئازادکردنی کەرکوکمان بە بڵندگۆ پەخشکرد، لە کاتیکدا خەڵک وورە و جۆش و شادمانی زیاتر لە جوڵە و جاونیاندا دەبینرا.
سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی خۆبەخشانە و خۆڕسکانە و دڵسۆزانە بەشدارییان کرد. هەموو یادەکە تەنیا خەرجی بەکرێگرتنی ئامێرەکانی دەنگ و مۆسیقا بوو، کە بۆ هەفتەیەک بە پێنج سەد دینار(100 دۆلاری ئەوکاتە) هێنرابوو، کە ڕۆژی دیکردە 71 دینار، وە کارەکانی دی هەمووی خۆبەخش و خۆخەرج بوون. بۆ دوو یادی هەڵەبجە و نەورۆز، بەکارمان هێنان.
ئێستاش دوای 25 ساڵ، هەم یاد گٶڕا و هەم خەڵک گۆڕا و لە هەمووی ناخۆشتر، خەرجیش گۆڕا.
نەها دڵ و هۆشم زۆ ئاسوودیە، هەم بۆ ڕێکخستنی یەکەم یاد و هەم بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پەیکەری هەلەبجە لە لاهای-هۆڵەندا. زۆر سوپاسی هەموو کەس و لایەنەکان ئەکەم کە هاوکارمان بوون.
ماوەی شەش ساڵە، بۆ یادی هەڵەبجە و یادە کوردییەکانی دی، پرۆژە و پرۆپۆزڵی سەردەمیانەم پێشکەشی کاربەدستانی دەسەلاتی کوردستان کردووە، هەرچەند بێ ئومیدیان کردم بە ڵام هەر بەردەوام ئەبم، بۆ دامەزراندنی دەزگای یادەوەریی کوردستان، چونکە ئەگەر تا ئێستا نەیانکردووە و نەیانهێشتووە، ئەوا هەر ڕۆژێک دێت کە ئەو خەونە نەتەوییە دێتە دی.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.