ئازار 07, 2016 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یادەوەریە تاڵەكان
ئاکۆ سیرینی
١٦/٢/٢٠١٦ سلێمانی
ئەنفالی یەك و جینۆسایدكردنی دۆڵی جافایەتی
حكومەتی عێراقی لە شەوی ٢١ لە سەر ٢٢ ی شوباتی ١٩٨٨ دا زۆر دڕندانەبە كیمیایی هێرشی كردە سەر دۆڵی جافایەتی و گوندەكانی یاخسمەر، هەڵەدن، سەرگەڵو، بەرگەڵو،مێرگەپان، چۆخماخ، مالومە،قزلەرو چاڵاوای بە خەستی بۆردومان كرا.
لەو كاتەدا من تەمەنم ١٥ پانزدە ساڵ بوو، لە بەر دڕندایەتی پیاوانی بەعس و سیستمی تۆتالیتاریانەی حیزبی بەعس لە گەڵ چەند هاوڕێیەكم ڕۆیشتین و لە تیپی پارێزگاری بوبوین بە پێشمەرگە. دڵشاد ئەحمەد شەریف كە كوڕی پوریشمە تەمەنی ١٦ ساڵ بوو، سەلام مارف (سیاگوێزی)یش هەر ١٥ ساڵ بوو، شەهید سۆران عەبە دالار و شەهید ئازاد ١٥ ساڵ بوون وەك من.
هەركەس دەیەوێت بزانێت و تێبگات بۆ ئێمەی مێرد منداڵ بوبوین بە پێشمەرگە با بچێت هۆنراوەی (سوتماك)ی گەورە شاعیر( شێركۆ بێكەس ) بخوێنێتەوە.
ئەو شەوە من و هاوڕێم ڕزگار لەبارەگای تیپ مابوینەوە كە لە ناو گوندی یاخسمەر بوو، ماڵی خانەوادەی شەهید عەبە دالار و سەرتیپەكەمان ڕەحمان سیتەكی و كاك سەربەستی جیهاز و چەند ماڵ و بارەگایەكی تر لە ناو گوندەكە بون و هەندێك ماڵیش لە دەرەوەی گوند لە ترسی تۆپ و تەیارەی ڕژێم پەنایان بردبوو بۆ ناو دارستانەكەی خوار گردەگەورە.
ئەو شەوە سەعات دووی شەو بوو،كە تۆپباران دەستی پێكرد،من لە شیرینی خەودا بوم و ڕاچڵەكیم، دەنگی بۆمبارانەکە ئەوەندە بەهێزو تۆقێنەربوون وەك ئەوە وابوو شاخی ئاسنگەران وسارا بە سەرماندا بڕوخێت، ڕامكردە هەیوانەكەو سەیری ئاسمانم كرد بینیم وەك ئەوەی ئاگر ببارێتە خوار وابوو. لەگەڵ ڕزگاری هاوڕێم خۆمان خزانە ناو كونە تەیارەكەوە، كە لە ژێر هەیوانەكەماندا بۆ خۆپاراستن دروستكرا بوو.
دوای چەند دەقیقەیەك بۆنێكی سەیر هات كە پێشتر من ئاشنای ئەو بۆنە بووم و زانیم کە كیمیاییە، چونكە ئەوە دوەم جار بوو یاخسمەر بە چەكی كیمیایی هێرشی بكرێتە سەر.
ئەو بۆنەی كە تا ئێستاش پێی تێك ئەچم وەك بۆنی شێلمی كاڵ بوو. ئەو بۆنەی ژیانمی گۆڕی لە كەسێكی ئاساییەوە بۆ كەسێكی تەنگە نەفەس وكەم تەحەمول بە دوكەڵی هەموو شتێك،ئەو بۆنەی بۆ هەمیشە سنگو چاوی تێك دام. دوای ئەوە ماوەی پێنج شەوو ڕۆژ نەیهێشت بخەوم و هەندێك لە هاوڕێكانم وایاندەزانی شێت بووم.
هەر ئەو شەوە كاك هیوا قلیاسانی كە شۆفێری هەڤاڵ مام جەلال بوو بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی هەڤاڵ مام جەلال من و ڕزگارو خێزانی ڕەحمان سیتەكی و ماڵی كاك ئەكرەم و كاك سەربەستی جیهازو مهاباد خانی خێزانی گەیاندە نزیك خەستەخانەی بەرگەڵوو، مەخابن لە نزیكی ئەوێ ئۆتۆمبێلەكەمان كەوتە قوڕەوەو چەقی ئەوە بوو كاك كاوەی ئیزاعەو كاك شەهابە سوور هاتن بە دەنگمانەوەو مناڵەكانیان كردە باوەش و دەستی ئێمەشیان گرت بەرەو خەستەخانەكەو تا گەیشتین دنیا ڕوناك بوەوە. هەر لەوێ هەمومان چارەسەرمان وەرگرتو من دوو دەرزیم لێدرا.
لە گەڵ دەمەو بەیان لە دوای ئێمە شەهید عەبە دالارو خێزانەكەی و مناڵەكانی و شەهید جلال عەبەدالار و شەهید كەمال عەبە دالاروشەهید سۆران عەبە دالارو شەهید ئازاد كە زۆر هاوڕێ بوین بە تراكتۆرێك گەیندرانە خەستەخانەكەو تەنها كمال و جلال چارەسەریان بۆ كراو مەخابن دواتر لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەردوكیان شەهید بوون. ئەوەی زۆر كاری تێكردم بینینی مامۆستا علی سۆفی پێنجوێنی بوو بە برینداری كە هەردوو دەستیان گرتبوو پڕ بە قوڕگی هاواری دەكرد وەك شێرێكی بریندار.
منی پانزدە ساڵ مەحكووم بووم بە بینینی ئەو تراژیدیایەی كە ٢٨ ساڵی بە سەردا ڕویشتوەو هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە. سوپاسی بێ پایانم بۆ كاك هیوا قلیاسانی و كاك كاوەی ئیزاعە كە ڕزگاریان كردم ونەمردم.
بەڕۆحم قەرزاریانم.
سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری كوردستان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.