کانونی یەکەم 14, 2015 Omer ئهنفال, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دوای (٢٧) ساڵ چاوەڕوانی،عتیە سەعید عەبدولرەحمان کۆچی دوایی کرد .
دوای (٢٧) ساڵ چاوەڕوانی،عتیە سەعید عەبدولرەحمان کۆچی دوایی کرد .
لە دیدارێکدا بۆ ساڵنامەی ئەنفالستان کۆچکردوو دەڵێت:“ئێستاش دڵم هەردەڵیت منداڵەكانم ماون تامردن هەر چاوەڕوانم بگەڕێنەوە”
ئەنفالستان -گۆپتەپەی شەهیدان. هێمن عەبدوڵا:
عتیە سەعید عەبدولرەحمان، دانیشتوی گوندی گۆپتەپەی سەر بە ناحیەی ئاغجلەر، دوای ٢٧ ساڵ چاوروانی کچەئەنفالکراوەکانی ڕێکەوتی ١٤/١٢/٢٠١٥ لە شاری كەركوك گیانی سپارد.
٢٧ساڵ لەمەو پێش لە رۆژی ٣ی ئایاری ١٩٨٨ لە کیمیابارانی گوندەکەیاندا کۆمەڵێک کەسوکاری گیانیان لەدەستداو رۆژی دوایش کەوتنە دەستهێزە پەلاماردەرەکەی ئەنفال خۆی و هاوسەری (محەمەد ساڵح ئەمین) و هەردوکچەکەی (پەیمان وبەیان) رەوانەی تۆپزاوا کران ولەوێ کچەکانیان لێ جیاکرانەوەو خۆی وهاوسەرەکەی رەوانەی زیندانی نوگرەسەلمان کران و ماوەی شەش مانگ لەو زیندانەدا لەگەڵ خەلکێکی زۆردا دەستبەسەر بوون، لەدوای راپەرین گەرانەوە بۆ گوندو لەگوندی گۆپتەپەنیشتەجێ بوونەوەو دوای ماویەک محەمەدی هاوسەری کۆچی دوایی کردو پورەعتیە بە تەنها لە ماڵێکی ساردوسڕدا دەمێنیتەوە،ژیانی پورەعەتیە لەوكاتەوە رووی لەنەهامەتی كرد كەوردە وردە چاوەكانی بەرەكزی دەچوون، پاشان قاچەكانیشی سست بوون و هەرگیز بەبێ كۆچان لەدووی نەدەهاتن دوا ساڵەكانی تەمەنی لەلای كچەزاكانی لەشارەكانی رانیەو كەركوك بەسەر دەبرد، هەتا لەش ساغ بوو هەر لەگوندی گۆپتەپە دەژیا بەتەنها لەگەڵ ئەوەی كوڕی یەكیك
لەكچەكانی لەگەڵی دەژیا بەناوی خەبات..
ئەمشەو ڕیکەوتی ١٤/١٢/٢٠١٥ لە شاری كەركوك گیانی سپارد ،ئەو ئاواتەی لەگەڵ خۆی بردە ژێرگڵ كەهەی بوو بۆگەڕانەوەی منداڵە ئەنفالكراوەكانی
ئەو ناوانەی لە خوارەوە ریزبەند کراون كەسە نزیكەكانی عەتیە بوون کە لە پڕۆسەکانی جینۆساید (ئەنفال وكیمیاباران)ی گوندی گۆپتەپەدا شەهید یان بێسەروشوێن بوون :
بەناوی گۆڤاروماڵپەری ئەنفالستانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری دەکەین .
تێبینی : هەموو وێنەکان لەلایەن فۆتۆگرافەر (هێمن عەبدوڵاوە)هاتوون .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.