کانونی یەکەم 04, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پارلەمانی هەرێمی ئارگۆن کوشتاری ئەرمەنی بەجینۆساید ناساند
پارلەمانی هەرێمی ئارگۆن کوشتاری ئەرمەنی بەجینۆساید ناساند
ئارگۆن -ئیسپانیا
پەرلەمانی هەرێمی ئارگۆن لە باکوری ڕۆژهەلاتی ئیسپانیایە ، بڕیاری دا بە جینۆساید ناساندنی کوشتاری ئەرمە ن ، کە دەولەتی عوسمانی بکەری ئەمتاوانە بوو، زیاتر لە ملیۆن و نێوێک خەڵکی سڤیل بونە قوربانی ئەو کوشتارگەیە،وە داوادەکات لەتورکیا دان بنێت بەو ڕاستیەدا.
ئاراگۆن هەرێمی ئۆتۆنۆمی پێنجەمە لەئیسپانیا کە دان دەنێ بە جینۆساید کردنی ئەرمەن ،لەدوای هەرێمی باسک و کاتالۆنیا و جزیرەکانی بلیار و ناڤار.
ئەم بڕیارەی پەرلەمان لە داوی یادکردنەوە سەد ساڵەی کوشتاری ئەرمەن دێت کە ئەمساڵ کرایەوە ، هاوکات بەردەوامی هەوڵو فشارەکانی دەولەتان بۆ ناساندنی ئەم تاوانە، بەتایبەت ناساندنی لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپا و سەرکردە جیهانیەکانی وەک پاپا فرانسیس ی ڤاتیکان ،هەروەک لەبڕیارەکەدا هاتوە داوا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات کە گیانی هاوکاری لەنیوانە هەموو ئەوروپادا پتەو بکرێت،سزادانی تاوانبارانی مرۆڤایەتی و جینۆساید لەپیشەوەی کارەکانیاندابێ.
هاوکات داوا لە حکومەت دەزگاکانی دەوڵەتی تورک دەکات کە لەیادی سەد سالەی تاوانەکەدا دان بنێت بەراستیەکاندا،ولاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵگەلی ئەرمەندا هەڵداتەوە ،جونکە زۆرێک لەدەولەتان ئەو تاوانەیان بەجینۆساید ناساندوە .
وە داوا لە هەموو دەوڵەتان و پەرلەمانە هەرێمیەکانی تری جیهان دەکات(نەک تەنیا ئەوروپا) دان بنێن بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەندا.
بەجینۆساید ناساندنی ئەم تاوانە ئاماژەیەکی ئەرێنیە لەگەلی ئاراگۆنەوە بۆئەرمەنیەکان تا هەموو مرۆڤایەتی بەئاشتی وپێکەوە ژیان بگوزەرێنن، واداوا لەدەوڵەتی ئسپانیا دەکات هەوڵەکانی لەم بوارەدا بخاتە گەڕ تا دەولەتی تورک پاریزگاری لەکەلتورو مێژوی ئەرمەن بکات لەناو خاکی تورکیا ویارمەتی دەربێ بۆ ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی دوبارە.
کوشتاری ئەرمەن لەساڵی 1915 روی داوە لە سەردەستی دەولەتی عوسمانی ،یەکەم تاوانی جینۆساید بوە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا،مەزەندە ئەکرێ کە ملیۆن ونیوێک مرۆڤی بیتاوانی تیدا کوژربێ،تائیستا 22دەولەت تاوانەکەیان بەجینۆساید ناساندوە
د.ناجح گوڵپی 3/12/2015
لینکی هەواڵەکە:
http://asbarez.com/142387/parliament-of-aragon-in-spain-recognizes-armenian-genocide/
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.