• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەینەتیەكانی كوردێك

تشرینی دووهەم 26, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مەینەتیەكانی كوردێك


مەینەتیەكانی كوردێك

عومەر محەمەد

بەروار: 21/12/2009

دووشەممە كاتژمێر 9:45 دەقیقە سلێمانی .

jamal gurwnجەمال  گورون ئیسماعیل خەڵکی گوندی هەڵەدنی سەربەناحێی سورداش – قەزای دوکان- پارێزگای سلێمانیە.

 هەرلەوێ‌ چاوی بەدنیا هەڵهێناوەو باوباپیرانی لە هەڵەدن نیشتە جێ بوون، لەساڵی ١٩٨٧ ناوچەی دۆڵی جافایەتی بەرچەکی کیمایی کەوت و چەند کەسێک بەهۆیەوە گیانیان لەدستداو بریندار بوون جەمال بریندارێكی ئەوپەلامارانەی چەكی كیمیاویەو هەتا ئێستاش باری تەندروستی خراپ و ناجێگیرە.

لەپەلاماری ئەنفالیشدا خانەوادەو خزمەکانی جەمال گورون گورزی گەورەیان بەرکەوت و دایكی‌و باوكی‌و خوشك‌و  برا و نزیكەی 22 كەس لەئامۆزاكەسە نزیكەكانی ئەنفالكراون، بەرلە پەلامارەكانی ئەنفالیش ئەم پیاوە ئازارو چەرمەسەرییەكی زۆری بەدەستی بەعس چەشتووە،
لەساڵی 1977 لەلایەن رژێمی بەعسەوە گیراوەو لە هیئەی خاصەی كەركوك‌و ئیستخباراتی شارەكانی سلێمانی‌و كەركوك ئازارو ئەشكنجەیەكی زۆر دراوە، سەبارەت بەشێوازی گرتنەكەی جەمال گورون ووتی: من ئیخباری كرابووم، جاسوس بەسەرمەوە بوو كە هاوكاری پێشمەرگە دەكەم، هەرچەندە ئەوكاتە زۆریش دەر نەدەكەوتن، بەڵام دیارە زانیبویان من هاوكاری ئەو هێزە دەكەم، ئەوە بوو سبەینێیەكی زوو جەیش هاتبووە گوندەكەمان ” هەڵەدن” چواردەوری دێیەكەیان گرتبوو ، سەعات هەشت بوو ئەی حەوتی بەیانی لەسەرچاوەكەی قوڵەكەی لەوێ‌ جەیشەكە  دابەزینە ناوماڵان‌و خەڵكەكەیان خركردەوەو چوار دەوریان گرتین‌و هاتن داوای هوێ‌و شتیان لێكردین هەندێك ناویان هێنان ئەو ناوانە هیچیان لەهەڵەدن نەبوون. بەڵام كە بانگیان كردم هویەكەیان لێوەرگرتم هەرلەوێ‌ بەپێشچاوی خەڵكەكەوە هەردو قۆڵمیان لەپشتەوە بەستەوە، بەپەل بەستروای هەربەپێشچاوی خەڵكەكەشەوە هەربۆچاوترساندنی ئەوانیش زۆریان لێدام،ئەمەی باسی دەكەم ساڵی 1977 ە هێشتا پێشمەرگە زۆر دەرنەكەوتبوون، ئینجا گەرانەوەو منیان لەگەڵ خۆیان برد لەپێشەوە بردمیان بۆ سەربازگەی سوسێ‌ ئەو كاتە لیوای لێبوو، لەوێش زۆریان لێدام دواتر بردمیان بۆ سەربازگەیەك لە كەڵەوانان لەنزیك تاسڵوجە، دوای ئەوەش بۆ ئیستخباراتی سلێمانی، لەهەموو شوێنەكان لێدان‌و ئازارێكی زۆرم خوارد بەڵام هیچ ئیعترافێكم نەكرد.

ئەم پیاوە لەبەر ئەوەی هاوكاری مەفرەزە سەرەتاییەكانی كردووە، جاسوسەكانی بەعس  بەردەوام چاویان لەسەری بووە، وەك خۆی دەلێت من نامەو شتم بۆ شەهید عەلی عەسكەری‌و ئەوان  دەبرد كە لەچیای گۆرە شێر دەمانەوە من پەیوەندیم بە شەهید غەریب هەڵەدنیەوە هەبوو، ئەویش لەگەڵ شەهید عەلی عەسكەری بوو لەشاخی گۆڕە شێر. كەبردیانم هەرلە رێگە جاسوسەكە دەیگووت ئەمە ئامۆزای غەریب هەلەدنیە، بەۆژ قاچاغچیەو باردێنێ‌ بۆشەدەلەو بەشەویش هەواڵ‌و زانیاریەكان دەباتەوە بۆ عەلی عەسكەری‌و غەریب هەڵەدنی‌و قادری حاجی ” باوكی شەهید غەریب هەلەدنی بو” ‌و سالار عەزیزو ئەمانە جاسوسەكە بە ئاشكرا بەئەفسەرەكەی گوت هەر هەواڵ‌و زانیاری پێویستیەكیان هەبێ‌ ئەم جەمال گورونە بۆیان دەبا.

جەمال گورون هەتا گەنج بوو هەمیشە لە رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا كاری كردووە، لە زیندانیش بێجگەلە ئازاردان‌و سوكایەتی پێكردن تەماحیان خستووەتە بەردەم بۆ ئەوەی نهێنیەكان بدركێنی‌و شوێن‌و جیگای ئەو مەفرەزە بچوكانەی پێشمەرگەیان پێ بلێت. بەڵام جەمال وەكو خۆی دەلێت : دانم بەهیچدا نەنا پێیان گووتم ئەگەرهاوكاریمان بكەیت  هەرچیت دەوێ‌ بۆت جێ‌ بەجێ‌ دەكەین، بە پێچەوانەوە دەتبەین بۆموصڵ‌و چاوت بەدنیا ناكەوێتەوە، بەڵام هیچم نەدركان بەم شێوەیە نزیكەی سالێك‌و سێ‌ تا چوار مانگ لە ئیستخباراتی سلێمانی مامەوە لەبن چینكۆیەك هێشتبویانینەوە چونكە هەر من نەبووم خەڵكی تریش گیرابوون، هەر ئەوكاتەی من لەوێ‌ بووم چەند كەسێكی تریشیان لەناوچەكەی خۆمان گرت‌و هێنایانن لەوانە تاهیری حاجی حەمەرەش‌و جەمالی حاجی سەعیدو كورێكی تریش بوو بەكری حەمە عەزیزیان پێدەگووت برای مامۆستا جەمالە ئەمانە خەڵكی یاخسەمر بوون جیرانی هەڵەدن بوون، ماوەیەكی زۆر لەو قاعە چینكۆیانەدا هێشتیانینەوە كە بەریش بووم زۆریان پێگووتم جارێكی تر هاوكاری پێشمەرگە نەكەم‌و خەریكی كاسبی خۆم بم.

بەڵام جەمال بەقسەی بەعسیەكانی نەكردووە، بەڵكو ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە لەلای جەمالی عەلی باپیرو سەڵاح چاوشین دواتر گوازراوەتەوە بۆلای شێخ دارا كە بەرپرسی مەڵبەندی دووی ئەوسا بووە لە سەرگەڵوو بەم شێوەیە تا ساڵی 1984 پێشمەرگە بووە، دواتر چەكی داناوەو خەریكی كاری رێكخستن بووە.

جەمال گورون ساڵی 1987  لەبۆمبارانێكی چەكی كیمیاویی  گوندی هەڵەدندا برینداربووەو هەتا ئێستاش ئاڵودەی ئەو چەكە نەعلەتییەو دەشێت بەبرینداری چەكی كیمیاوی ناو ببرێت، بەڵام هیچ كات وەكو برینداری چەكی كیمیاوی مامەڵەی لەگەڵدا نەكراوەو بۆ هیچ شوێنێك نەبراوە بۆ چارەسەر .  تەنها ئەوەندە نەبێت هەر ئەو رۆژە بردویانن بۆ خەستەخانەی شۆرش لە سەرگەەڵوو، دواتر بردوویانن بۆ خەستەخانەیەكی حزبی دیموكراتی ئێران لەكانی مێو، ماوەیەكیش لەوێ‌ بۆچارەسەر ماوەتەوە، سەبارەت بە برینداریەكەی دەلێت: من حاڵم زۆر خراپ بوو، هەموو لەشم وەكو خەڵوزی رەشی لێهاتبوو، هەتا ئێستاش هەر خراپم‌و زۆر باشنیم كۆكەیەكی هەمیشەیی لەگەڵدایە. بەڵام بەڕاستی حزبی دیموكرات زۆر هاوكارییان كردم، چەند دكتۆرێكیان لەفەرەنساوە هاتبوون زۆر باش بوون هەر سی (30)  رۆژ جارێك عیلاجەكانیان بۆ دەگۆڕیم.

گوندی هەڵەدن هەر برینی كیمیاوی پێوە نیە، برینی ئەنفالی گەورەترە.

جەمال گورون دەڵی: گوندەكەی ئێمە نزیكەی 120 كەسمان ئەنفال هەیە، ئەمە بێجگە لەوەی هەر ئەو ئێوارەیەش كەهەڵەدن بۆمبارانی كیمیایی كرا حەمەی مام ئەوڵا بەوچەكە كیمیایە شەهید بوو، ئەنفالیش زۆرمان هەیە هەر ماڵەكەی خۆمان 11 یانزە ئەنفالمان هەیە دایكم‌و باوكم‌و برزاكانمیان لەگەڵدایە، لە ئامۆزاو ئامۆزازاكانیشم ئەوانیش نزیكەی 22 بیست‌و دوو كەسی ترمان ئەنفالكراون.

ئەنفالكراوەكانی ئێمە بەلێبوردنی گشتی پێوەبوون.

قسەكانی جەمال گورون راستیەك دەسەلمێنی، ئەویش ئەوەیەكە خەڵكێكی زۆری دۆڵی جافایەتی لەپەلامارەكانی ئەنفالی یەك نەكەوتنە بەر چنگی سوپا كە فەیلەقی یەك ئەنجامیدا، بەڵكو بە زۆری ئەنفالكراوەكانی ئەو ناوچەیە لەو ئاوارانەن كە بەلێبوردنی گشتی  بەحساب گەڕاونەتەوە بۆ : عێراقی نیشتمان” ‌و لەسەر سنور پاش ئەوەی لیژنەی پێشوازی ئاوارە گەراوەكان لە ئێرانیەكانیان وەرگرتوون، هەرلەوێ‌ پاش ناونوسكردن‌و پۆلێنكردن بردویانن بۆ فرقەی بیست‌و چواری چوار قورنەو لەوێشەوە بەرەو هەولێرو كەمپی تۆپزاوایان بردوون. وەكو ئەم شایەتحاڵە دەربارەی كەسوكارە ئەنفالكراوەكەی خۆیان دەلێت:  ئێمە هەر ئەوەندەیان لەبارەوە دەزانین لە ئێرانەوە بەسەیارە هێناویانن بۆ پشتی قەڵاتدزێ‌ لەوێ‌ لە سونێ‌ سواری سەیارەیانكردوون بۆ هەولێرو لەوێش بردویانن بۆ تۆپزاوای لای كەركوك، وەك دەڵێن لەوێ‌ جارێكی تر ژن‌و پیاویان لەیەكتر جیاكردووەتەوە، هێندێكیان بردوون بۆ نوگرەسەلمان كە ئەمانە بەزۆری پیرەمێردو پیرە ژنەكان بوون بەڵام گەنجەكان نەگەراونەتەوە.([1]) ئینجا خۆ هەر خەڵكی هەلەدن نەبوون ئەو حاڵەتە یان ئەو جۆرە لەقوربانی لەهەموو دۆڵی جافایەتی‌و شارباژێر زۆرە.

ئێستا جەمال گوروون  كە خۆی قوربانی چەكی كیمیاویە لەكۆی 11 كەسی ئەنفالكراو تەنها موچەیەكی 300000 سێسەد هەزار دیناری لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرێ‌‌و حكومەتی عێراقیش نەچووەتە ژێرباری قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتووان.  لەوانە تەنها موچەی باوكی وەردەگرێ‌ كە ئەنفالكراوە .


[1]    سەبارەت بە چارەنوسی ئەو كەسانەی لەلایەن لیژنەی پێشوازییەوە گیراون كە سولتان هاشم لە سوپا تیایدا ئەندام بوو،  شێخ جەعفەر عبدالكریم بەرزنجی سەرپەرشتی خاڵە سنوریەكانی پارێزگای سلێمانی ئەو لیژنەیەی دەكرد ، تەنها ئەوشایەتحاڵانەی برد بوویانن بۆ نوگرە سەلمان هەندێك سەرەداویان دەستكەوتبوو، لە بارەی جیاكردنەوەی پیروگەنجەكانەوە دەنا ئەوانیش هیچ زانیاریەكیان نەهێنایەوە ، تا لەپاش روخانی یەكجاری رژیمی بەعس  چارەنوسی هەندێك لەوكەسانە لە گۆرە بەكۆمەلەكانی حەزەری پارێزگای موصل دەركەوت‌و مەسەلەی مان‌ونەمانی ئەو كەسانە یەكلایی بووەوە. ئەگەرچی ئەوكەسانە بەلێبوردنی گشتیش گەرابوونەوە بەڵام بەعس هەر كۆمەڵكوژی كردبوون، قوربانیانی گۆرەبەكۆمەڵەكەی حەزەر بە زۆری ئەو كەسانە بوون‌و  زۆربەشیان خەڵكی گوندی سێدەری سەربەناحێی بنگردو قەزای دوكان بوون كە زۆریان  خزمی یەكتری بوون.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌