تشرینی دووهەم 26, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بۆ خــوشـكــهكــهم، به یادی رۆژانی شاخ ….. مامۆستا هەندرێن بالیسانی
بۆ خــوشـكــهكــهم: به یادی رۆژانی شاخ ، دێمه لاتان سید ئەلرئیسیش نه‌ما
خــوشـكــهكـهم: چی بكه‌م كه لێت دوورم ناچارم وێنه‌ی خۆم وخۆت له یه‌ك نزیك بكه‌مه‌وه تا هه‌ر نه‌بێ وێنه‌كانمان له نزیك یه‌كه‌وه بۆنێكی ناو چرپ و چاڵ و ته‌پ و تۆز‌و بۆنی كیمیای كاوله بالیسان بكه‌ن و تا شانازی به نزیكایه‌تی وێنه بێ روحهكانی هه‌شتایه‌كانه‌وه بكه‌ن كه ئاخ و هه‌ناسه‌ی ساردی بێ هیوایی و دوور له یه‌كتر ده‌رئه‌ده‌ن سا به‌شكو بگه‌ن به یهكترو ده‌ست له ملانێ و ماچی یه‌كتر بكه‌ن و فرمێسكی خوێناوی هه‌ڵبڕێژن تـــــــۆ كه ئاگات له ئێمه‌یه زۆر یادگاریت له لا هه‌بن و له بۆی بگێڕیهوهو تاكو كه‌مێك ئۆقره بگرێ و ئینجا هێدی هێدی دوور له هاتوو هاوارو ده‌نگه ده‌نگ و مڕه‌ی ده‌بابه‌و كۆپته‌رو تۆپباران و سیخۆو عونقودیهكانی سید الرئیس و ده‌نگه ده‌نگی پێشمه‌رگه‌كان كه دێن تاكو دایكم خزمه‌تیان بكات (چۆن خزمه‌تی شۆڕشه !!)… مه‌ڕۆن بۆ ناو كونه ئه‌شكه‌وته‌كان كه خۆمان تێدا حه‌شار ده‌دا له به‌ر ته‌یاره‌ی سیدالرئیس و خێرخوازه كورده‌كان كه ده‌چوون له لای سید الرئیس شوێنه‌كانیان كه‌شفه كردین نا … نا .. خوشكه‌كه‌م بڕۆنه‌وه لای مهنزڵتان و له گه‌ڵ دایه‌و بابه دابنیشن و تێ‌یان بگه‌یه‌نن با ئه‌وان نێنه‌وه ئه‌م كاوله‌ی لای خۆمان و هه‌واڵی ئێره‌شی بۆ باس نه‌كه‌ی چونكه زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆن و هه‌تا ماستاوچی و كوڕه جاسوسیش هه‌بن قسه‌ی دڵسۆزان وه‌رناگیرێ !!!
نا … نا … با نه‌یه‌ته‌وه بۆ لامان و نه‌وه‌ك دواتر له به‌ر ئه‌و نا دادی و هات و هاوارو داد‌و فیغان و فڕو فیشاڵانه له خه‌باتی شاخ و ماندوو بوون به شۆڕش و پله‌ی شه‌هیدیان په‌شیمان نه‌بنه‌وه …. لێیان گه‌ڕێ با هه‌ر له سه‌ر بیری ئازادی و سه‌ربه‌رزی و دروشمه جوانه‌كانی سه‌رده‌می شاخ بن بۆ گه‌له‌كه‌یان ..خۆشی بۆ خۆتان به‌شدار نه‌بوون له كورد كوژی و بێگانه‌په‌رستی و گه‌نده‌ڵی و فڕو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی ….
خــوشـكــهكــهم: ئه‌وه‌ی یادگاری تۆ بێت كه بۆ من ماوه‌ته‌وه ئه‌و وێنه جوانه‌ی تۆیه كه له 17/12/1987 گیراوه و له گه‌ڵ وشه‌ی (كاكه) كه بۆم ده‌گێڕنه‌وه له كاتێ كه من نوستوومه گوتووته (كاكه) و ئاماژه‌ت بۆ من كردووه. پاشان وه‌ك په‌پوله له شه‌قه‌ی باڵه‌كانت دا‌و رۆشتی تا ئه‌و ده‌نگه ناسكه عه‌رشی په‌روه‌ردگار بێنێته له‌رزه و شكاتی حاڵی گه‌له مه‌زڵوم و خانه‌واده خێر له خۆ نه‌دیوو ناحه‌زانمان بگه‌یه‌نیه شوێنی خۆی ……
ئه‌ها خــوشـكــهكــهم: ئێستاش زۆر جار له نزیك گۆڕه بچوكه‌كه‌ت داده‌نیشم كه وه‌كو خۆت ژیكه‌ڵه‌یه سا به شكوو گوێم له وشه‌ی (كاكه)ی جاران بێت … به‌ڵام هه‌ر نایبیستم و ئه‌م وشه‌یه‌م به‌ر گوێ ناكه‌وێ و نا چار له دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر كه قه‌بوڵم ناكه‌ن و دیاره شایه‌نی ئه‌و پله‌ی ئێوه نه‌بوویمه و نیمهبۆیه به ناچاری به دونیایه‌ك رازونیازو خه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێ جێتان بهێڵم …
خــوشـكــهكــهم: ده‌زانم تۆ تووڕه نه‌بووی به‌ڵام له توڕه بوونی دایه‌و بابه ئه‌ترسم چۆن ئاوا به په‌نهانی و به بێ ده‌نگی رۆیشتن و له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی ته‌نهایان كردم و به‌بی ترس له‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان له ناو قۆناغی (5-7)ی ئه‌نفال چی به‌سه‌ر دێت ئێستاش ئه‌وان تووڕه دیارن له خهونێكیش نایه‌نه لام و سه‌لامێكم لێناكه‌ن و هه‌ر ده‌ڵێی من بوومه شۆڕشه ساواكه‌ی ئه‌یلول و دوای هه‌شتاكانی باوكمم تیكداوه … ئاخر به‌خوا بابه‌گیان من نه‌بووم ئه‌و ماستاو چی و هه‌رچی و په‌رچی و له خوا نه‌ترسانه بوون كه بۆ په‌لكه نانێك ئاماده‌بوون هه‌تا ئه‌به‌د كلكه ته‌قێ بكه‌ن و له هه‌موو سه‌رده‌مێكیش هه‌ر ئه‌وان شتن …..ئاخر بابه‌گیان ده‌زانم له‌وه‌ی ئێستاش هه‌ر ناڕه‌حه‌تی و پێت خۆش نیه گه‌له‌كه‌ت ئاوا په‌رته و دژه‌و ده‌وره‌مان دوژمنه‌و خۆشمان دۆستی یه‌كتر نین …!!
خــوشـكــهكــهم: توخوا له دوای سه‌لام پێیان بڵێ ئه‌و برا بێكهسهم له خزمه‌تی ئێوه دایه‌و هه‌موو ماندوو بونێكی بۆ خۆشبه‌ختی ئێوه‌یه‌و ئه‌وه‌ی پێی كراوه بۆتانی كردووه‌و مه‌به‌ستیه‌تی (صدقە جاریە) بێت بۆتان له به‌ر خاتری ئیوه‌ی گوڵشه‌ن …
خــوشـكــهكــهم: تۆ ئه‌و كاتانهت له یاد نایێ كه له شاخ بووین و خهباتگیڕهكانی شاخ به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ فڕو فیشاڵ ده‌كه‌ن وه‌ك حوت وان زۆربه‌یان ئه‌و كات نه‌ده‌وێران له ماڵی خۆشیان باسی پێشمه‌رگه‌و شاخ بكه‌ن یا نه‌یان ده‌ویست سید الرئیس حفظه الله ورعاه له خۆیان زویر بكه‌ن !!! … خوشكه‌كه‌م چی له بابی شه‌هیدمان بكه‌ین كه قه‌بوڵی نه‌بوو نفوسی كون بكرێ و ببێ به جاش و سه‌ر شۆڕی قه‌بوڵ نه‌بوو هه‌موومانی تووشی ئه‌و ژیانه چهرمهسهریهو ناو كونه ئه‌شكه‌وت و چیا‌و چۆڵ و ژێر كیمیاباران و قه‌سف و تۆپبارانه كرد ….
خــوشـكــهكــهم: گه‌ر بابهگیانمان هه‌ر له سه‌ر قسه‌ی خۆی و خۆشناوانی نه‌بوایه له‌و كاته هه‌ر شێر ده‌بوو ئێستاش پاڵه‌وان و شێرێك بۆ خۆی بوو
نا…باوكی شەهیدم بۆچونەكانت بەپێجەوانەوە دەرچوون گەر پێشمه‌رگه نه‌بوویتایه ئەوكات هەموومان لەو ژیانە ناخۆشەی شاخ و گوندەكان لەژێر ره‌حمه‌تی فڕۆكەوتۆپ باران نەدەبووین، نەدەبووینە خزمەتكاری پێشمەرگەو نان دەرو جل شۆریان، ومنیش بەهەتیوی و بەبێكەسی گەورە نەدەبووم، بابە گیان گەر سەنگەرت گواستبایەوە ئەوكاتمان خۆشتر دەبوو لە شار دەبووین لەلای سید الرئیس ژیانمان دابین دەبوو بەبێ كێشە و دەردەسەری.
بابەگیان بۆ بەقسەی باپیرمت نەكرد؟ خۆلە شاخ بوو دوژمن لەجیاتی شیری قوتوو ومەمكی دایك ژەهری بەدەمی خوشكە دووساڵانەكەمەوە كردوو شەهیدی كرد، لەجیاتی نەخۆشخانەی مناڵ بوون و شوێنە خۆشەكان دایكە ئازیزەكەم لەشاخ و كێوەكان به چه‌كی كیمیا شەهیدبوو بەمناڵەكەی ناوزگیەوە دواتر سووتاو بەجلەوە له گه‌ڵ خۆتدا شاردرایەوە….. .
بابە گیان گەر پێشمەرگە نەبوویتایە ئێستا مووچەمان باشتر دەبوو دەبووینە خاوەن دەیەها زەوی و خانووی خۆش و سەیارەی مۆدیل بەرزوو تۆ پلەدارو خاوەن پاسەوانی زۆر‌و منیش هەرخوا بزانێ چۆن دەبووم لە جۆرەها سەیارەی مۆدێل بەرزو بەشداردەبووم لە جۆرەها كڕین و فرۆشتنی وڵات و دەبووم بەبازرگان و بە یەك واژوو سەدان و هەزاران دەفتەر دۆلارم پێدەبڕا، مەسروفی ڕۆژانەكەم ئەوەندەی مووچەی شەهیدانەی تۆ دەبوو كەئێستا حكومەتی كوردی بە چەند مانگێك دەیداتە وارسەكەت !! كه‌سیش له به‌ر تۆ‌و چهكدارهكانت زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد هیچ بێ ئهدهبیهك به‌رامبه‌ر كه‌سوكارت و منی تاقانه بكات …
بابه‌گیان گەر بە پێشمەرگایەتی نەمردبای ئەوە مووچەكەت چه‌نده‌ها ئەوەندەی ئێستا دەبوو, هەر مەپرسە لەوەی چەندەها بەرپرسی وڵاتەكەم سەردانیان دەكردین و ماڵەكەمان قەرەباڵغ دەبوو، جەندەها پۆست و پلەی بەرزیان پێدەبەخشین و منیش به لای كه‌می له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا خوێندنم ته‌واو ده‌كرد …….
بابە گیان ئەوانەی لە ماڵەكەی تۆدا خزمەتكراون و هاوسهنگهریشت بوونه نەتۆ دەناسنەوەو نەكوڕەكەتو، گەر كوڕەكەت وه‌ك كوڕه شه‌هیده‌كانی تر بیەوێ سەردانیان بكات بە چەندەها مانگ و ساڵ ناگاتە پرسگەكانیان نەوەك لای خۆیان.
دەی خوشـكــەكــەم لەوە گەڕێ هه‌مووی پیرۆزی خۆیان بێت: بۆ تۆ هه‌ر باشتر له ناو باوه‌شی دایه تا ئه‌به‌د نوستی و خۆشحاڵی به خۆت ئه‌ی ئه‌من چی ؟؟؟
(سوپاس بۆ تۆ خودایه ژیانێكی حه‌لاڵ و خۆشبه‌ختانه‌و شهڕهفمهندانهم ده‌وێت دوور له حه‌ڕام و دزی و گه‌نده‌ڵی و فرت و فێڵ … ).
— ئه‌و مناڵه‌ی له ناو باوه‌شه ئه‌وه خۆمم له باوه‌شی كاك عمر (عمر ره‌ش) ئێستا له به‌ریتانیا ده‌ژی تاكو سالی 1988 له‌گه‌ڵ باوكم به یه‌كه‌وه پیشمه‌رگه بووینه و ناوی باوكی منیش له گه‌ڵ ئه‌وان ده‌رچووه تا بچێته ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌ڵام باوكم نه رۆیشتبوو مابوویه‌وه‌و به تایبه‌ت له به‌ر ئه‌وه‌ی دایكم ئه‌و كات حه‌ملی هه‌بووه كه ئه‌و حه‌مله‌ی دایكم دونیای نه دیتوو له گه‌ڵ خۆی بردیه ژیر گڵی بالیسان …
– خــوشـكــهكــهم: هەموو كات بە هیوای بوونی هاوسۆزو هاوخەمێك بوومە تا لە خەمەكانم كەم بكاتەوە: به‌ناز جعفر” له ته‌مه‌نی 2 ساڵی شه‌هید بوو.
خوشكە ئازیزەكـــەم بەنـاز ناودار نەبــووی زۆر بوی بێنــــاز
دوو ساڵان بووی گوناهت چی بوو خوشكەكەم ئێوەن سەرفراز
وشەی خوشـكم قەت نەدركا لە لای منـدا بەم زووبانە
خــوشك شــەهیدو بـرا نـەبوو بەڕێزانم لەم ژیانـە
باوكم لەسالی (1970-1975) پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول بوو ” لە ساڵی (1980) وە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بووە تاساڵی 1988.
لە 16/4/1987 خۆم و باوكم و دایكم و خوشكەكەم كەوتینە بەركیمیابارانی بالیسان برینداربووین. لە31/7/1988 لەكیمیابارانی دووەمی بالیسان (كونەسیخور) خانەوادەكەم گشتی شەهیدبوون تەنها خۆم مامەوە كه باوكم له سه‌ر قسه‌ی باپیرم منی نه‌بردبوو بۆ بالیسان.
هەموو كات شانازی بەپێشمەرگایەتی باوكمەوە دەكەم و سەربەرزم بە شەهید بوونەكەشی كە بە دەستی كورد شەهید نەبووە و كوردی نەكوشتووە و بەرگریكار بووە لە وڵاتەكەیو پیاوی ڕژێمی بەعس نەبووە،وەسەربەرزم بەوەی كەلەپێناوی ڕزگاری كوردستان بەتەنهاوبێكەس ماوم،شەهیدبوونی خانەوادەكەم لەڕێگایەكی پیرۆزبووە،باكەسیش لافی كوردایەتی بەسەرمنەوە لێنەدات چونكە من لەهەموویان زیاتر بومەتە قوربانی لەپێناو ئازادی بۆ كوردستان.
مه‌ندرین بالیسانی إبن الشهیدین 07504673096 -07704473096
پێشنوێژووتارخوێنلەهەولێر،تاقانەیئەنفالورزگاربوویكیمیابارانیبالیسان
23/11/2015
hindrenb@gmail.com
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.