• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

پارکی ئال حەکیم لە هەڵەبجەو ئەنفالکراوە گۆڕ غەریبەکانی بیابان .

تشرینی دووهەم 21, 2015 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پارکی ئال حەکیم لە هەڵەبجەو ئەنفالکراوە گۆڕ غەریبەکانی بیابان .


پارکی ئال حەکیم لە هەڵەبجەو ئەنفالکراوە گۆڕ غەریبەکانی بیابان .

عومەر محەمەد

559995_283727125099935_545334913_nهەمیشە عەرەب وتورک وفارس بەزمانێک لەگەڵ سەرانی کورد دواون کە پربووە لە نهێنی، ئەوان بە قسەی سۆزدارانەی توێکلدار داواکاری سیاسەتمەداری کوردیان رەتکردووەتەوەو کوردیش شەرمنانەو ساویلکانە چونەتە ژێربار، لە میانەی لیکۆلینەوەو باسەکانی کۆنفرانسی ئەنفال وجینۆساید لە گەرمیان کە دەزگای لیکۆلینەوەی جینۆساید، لە رۆژانی ١-٢-٣/١٠/٢٠١٥ لە شاری کەلار بەڕێوەچوو، مداخەلەیەکی د. شوکریە ڕەسوڵ سەرنجی راکێشام، کە وتی : لە کاتێکدا کوردەکان بە دوای گۆڕی بەکۆمەڵدا دەگەڕان، ( ئال حەکیم) وتوویەتی پێویست ناکات ئێوە خۆتان بەوەوە سەرقاڵ بکەن، چونکە  ئەوانەی لێرە لە بیابان نێژراون میوانی ئازیزی ئێمەن ! هەرچەندە لە کۆنفرانسەکەشدا باری سەرنجی خۆم لەبارەیەوە خستەڕو بەڵام پێمباشبوو، کەوا بەم وتارە زیاتری لەبارەوە بڵێم .

سەرەتا دەبێت لە قسەکەی ئال حەکیم ورد بینەوە بزانین ئەو هەستە راستە یاخود، فریودانێکی بێپەردەی کوردەکانە ؟ بەرلەوەی وەلامی ئەو پرسیارە بدەینەوە دەبێت ئەو پرسیارەش بکەین ئایا ئەنفالکراوەکانمان کە ئێستا دەست و پەنجەیان تێکەڵ بەلمی بیابان بووە نێژراون ؟ یان بەوپەری بێڕێزییەوە ژێرلم دراون ؟ ئایا ئال حەکیم نازانێت کە ئەنفالکراوانمان بە رێزەوە نە نێژراون ؟ بێگومان دەزانێت بەڵام بۆچی ئەم قسەیە دەکات ؟ بێگومان لە عەقڵی سیاسەتمەداری کوردی گەیشتووەو دەزانێت توانای فریودانیان ئاسانەو زۆر خۆماندوو کردنی گەرەک نیە .

ساڵی ٢٠٠٥ هەر ئەم ئال حەکیمە لەسەردانیدا بۆ شاری هەڵەبجە، لەسەر مەزاری  شەهیدان ( قوربانیانی بەگاز خنکاوی دەستی رژێمی بەعس) بریاریدا لەسەر حسابی خۆی لە شاری هەڵەبجە پارکێک بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دروستبکات و ناوی بنێت (پارکی ئەلحەکیم)، ئەو سەروەختە من ئەندامێکی ناوەندی چاک بووم، لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ هاورێیانم (دلێر محەمەد کۆڵنەدەرو سەلاح مەزن) سەردانی شاری هەڵەبجەمانکرد، دوای گفتوگۆ لەسەر ئەو پارکە بریارماندا، کەمپەینێک بکەین بۆ رێگرتن لە دروستکردنی ئەو پارکە، بەلای کەمەوە گۆرێنی ناوەکەی لە پارکی ئال حەکیمەوە بۆ ناوێکی تر (دیاری عەبدلعزیز حکیم ) بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکی شارەوانیمان بینی و گفتوگۆمان لە بارەیەوە کرد، داوامان لێکرد ئەو پارکە دروست نەکرێت، بەڵام ئەو داواکەی ئێمەی پێ سەیر بوو، تێگەیشتنی ئەو وابوو کە هەر کەسێک هاوکاری هەڵەبجە بکات شایانی سوپاسە نەک رەتکردنەوە. بەلام ئێمە نیازو ئامانجێکی ترمان هەبوو، دەمانویست پارکێک لە هەڵەبجە بە ناوێکی عەرەبی نەکرێتەوە بیرمان له‌ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌کرده‌وه‌ که‌ چۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌خوێننه‌وه‌، لەبەرئەوەی ئەزمونی تاڵمان هه‌یه‌) تەرمی دەیان جەلادی کورد کوژ ئەمرۆ  بوونەتە  شەخسی  پیرۆز، ترسمان هەیە رۆژگارێک بێتە پێشەوەو ئەم پارکە لە دیارییەوە ببێتە ژەهر، ببێتە نەعلەت، ببێتە پرسیارێک وەلامەکەی ئاڵۆز بێت، پارکێک بە ناوی کەسایەتیەکی عەرەبییەوە بۆ لیرەیە ؟ بەلام سەرۆکی شارەوانی لێمان تێنەگەیشت و پێیوابوو دژایەتی کردنی ئال حەکیم دژایەتی کردنی سەرۆک مام جەلالە !

لە کاتێکدا ئال حەکیم لوتفی دروستکردنی پارکێکی لەهەلەبجە دەکرد، کە گۆرە بەکۆمەڵەکانی کورد لەبیابان و لە مەملەکەتی لم کە ئال حەکیم حوکمرانێتی بەوپەری بێرێزییەوە ماونەتەوەو رۆژانە شوانە عەرەبەکان بەگۆچانەکانیان کەللە سەرو ئیسک وپروسکی ئەنفالکراوەکانمان دەردەهێننەوە، پرسیار ئەوەیە ئال حەکیم وئەوانی دی چەند پارک ومۆنۆمێنتیان بۆ ئەنفالکراوانی کورد (میوانە عەزیز)ەکانیان دروست کردووە ؟ چەندە هاوکاری هەڵدانەوەو گەراندنەوەی روفاتی ئەنفالکراوانیان کردووە، بۆئەوەی بە دابونەریتی کۆمەڵایەتی بەخاک بسپێردرێنەوە ؟

هەرئەوکاتە لە هەڵمەتەکەماندا رامان گەیاندبوو، بەرێزەوە دیارییەکەت وەردەگرین بەلام لەوە گرنگتر بەفەرمی ناسینی تاوانی جینۆسایدو داوای لێبوردنە لەگەلی کورد، بەلای کەمەوە بریار بدەن عەرەبە شیعە مەزهەبەکان کە لە قسەتان دەرناچن دەستبەرداری مال وحاڵی کوردبن و بگەرێنیەوە شوێنی زێدی خۆیان کە پێشتر بۆ چەسپاندنی سیاسەتی تەعریب هاتبوون .

ئەوەی ئال حەکیم وتوویەتی سەبارەت بە ئەنفالکراوانمان کە حەکیم بە (میوانە عەزیزەکان) ناوی بردبوون، تێگەیشتنێتی لە گرنگی گەرانەوەی روفاتەکان و دروستکردنی مۆنۆمێنت بۆیان لەکوردستان، دەشێت ئەمە کۆدێکی گرنگی سەربەخۆیی ودامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بێت، بەداخەوە ئەوەی لێی تێنەگەیشت سیاسەتمەداری کوردبوو. ئەو قسەیەی ئال حەکیم لە ئێستادا باشتر لە هەرکاتێک حەشدی شەعبی پەردەی لەسەر لادەبات .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌