تشرینی دووهەم 21, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پرسی جینۆسایدی کوردستان و ژنانی ئێزیدی دەبرێتە پەرلەمان و حکومەتی بولغاریا .
پرسی جینۆسایدی کوردستان و ژنانی ئێزیدی دەبرێتە پەرلەمان و حکومەتی بولغاریا
Anfalistan : لە رۆژانی ١٧ بۆ ٢٢/١١/٢٠١٥ وەفدێکی لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتی بولغاریای کرد بەمەبەستی گەیاندنی پرسی جینۆسایدی گەلی کوردستان و ژنانی ئێزیدی و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ھەردوو لادا.
لە وڵاتی بوڵگاریاوە بەرێز سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەماڵپەری ئەنفالستانی ڕاگەیاند لەمیانەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ وڵاتی بولغاریا وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان پرسی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان و کەیسی ژنانی ئێزیدی و دروستکردنی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی بولغاریا تاوتوێ کرا. لە رۆژانی ١٧ بۆ ٢٢/١١/٢٠١٥ وەفدێکی لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتی بولغاریای کرد بەمەبەستی گەیاندنی پرسی جینۆسایدی گەلی کوردستان و ژنانی ئێزیدی و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان ھەردوولادا. لەو سەردانەدا دیدار لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان (ئیڤان ئیڤانۆڤ)و گروپی پشتیوانی لەگەلانی عیراق لەپەرلەمانی بولغاریا، کە پێک ھاتبوون لەچەند ئەندام پەرلەمانێک لە فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی فێرکردن و کۆمەڵی مەدەنی( میلینا نێدیڤا) و، سکرتێری سەرۆکی وڵاتی بولغاریا بۆ کاروباری کەلتوورو کۆمەڵی مەدەنی(رۆمیانا کۆلارۆفا)و، نوێنەری ھەرچوار پارتی سەرەکی لەپەرلەمانی بولغاریا ( پارتی دیموکراتی بولغاریاو پارتی سۆشیالیستی بولغاریاو بزوتنەوەی ماف و ئازادیەکان و پارتی لیبراڵی بولغاریا). وەفدەکەی پەرلەمان پێکھاتبوون لە (سالار مەحمود سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی و پەروا عەلی جێگرو د. محەمەد عەلی یاسین و ئێڤار ئیبراھیم و کەمال یەڵدا، شەوبۆ شاڵی لەسەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان). ھەروەھا جێگری بەرپرسی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومەییەکانی کوردستان و چالاکوانی مەدەنی ھۆگر چەتۆ یاوەری وەفدەکەی پەرلەمان بوون. پرۆگرامەکان بۆ شاندی بەشداربوو لەلایەن ئاژانسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان undp لە چوارچێوەی پرۆگرامی ( بەشداری لەحوکمڕانی باش) رێکخرابوو. کەتیایدا پرسەکانی چۆنێتی بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکھاتەکانی کۆمەڵگا لە قۆناغی راگواستن بۆ دیموکراسی و رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەم نێوەندەدا. شایانی باسە شاندی پەرلەمانی کوردستان لە پرسی ھاوکاری نێوان ھەردوو پەرلەمان و لە بوارەکانی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان و ژنانی ئێزیدی و پرسی پەرەپێدانی کەرتەکانی خوێندن و تەندروستی و گەشتوگوزارو گرنگی کردنەوەی کونسڵخانەی بولغاریا لەکوردستان تاوتوێکرا.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.