• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

تشرینی دووهەم 15, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە


هــودا فازل: لەسكی دایكمدا بووم، بەرچەكی كیمیایی كەوتووم

 عومەر محەمەدhwda

هەڵەبجە – ئازاری ٢٠٠٦

لە گەشتێكی رۆژنامەنوسیماندا لەگەڵ رۆژنامەنوس تابۆجوجی لە كەناڵی (سۆیاكا TV)ی ژاپۆنی بۆ شاری هەڵەبجە، تابۆ لە هەوڵی ئەوەدا بوو چەند كەسێك بدوێنێ‌ كە لە بۆمبارانكردنی كیمیایی هەڵەبجە لەوێ‌ بوون‌و خۆیان بە چاوی خۆیان كارەساتەكە و قوربانیەكانیان بینیوە، یان خۆیان قوربانین ، پاشئەوەی هەواڵی ئەو خەڵكانەمان پرسی باسی یەكدوو كەسیان بۆ كردین، كە زیاتر لە مەتەڵ دەچوو، ئەو كەسانە كارسەتەكەیان نەبینیوە بەڵام قوربانیشن؟!! دواتر تێگەیشتین مەبەستیان لەو مرۆڤانەیە كە هێشتا ئەوان لە دایك نەبوون كەبەر چەكی كیمیایی كەوتوون، بەڵكو دایكیان دوگیانبوون‌و ئەوان هێشتا هەرنەهاتبوونە دونیاوە، كە كاریگەریی چەكی كیمیاویان پێوە دیارە، پاش ماوەیەكی كەم كوڕو كچێك هاتنەلامان بەمەبەستی ئەوەی چاوپێكەوتنیان لە گەڵدا بكەین، كورەكە”سەركان” تەمەنی سیانزە ساڵ‌و كچەكەش”هودا” ئیستا تەمەنی گەیشتۆتە ١٧ساڵ  سەرەتا، كە چاوم بە هودا كەوت هەستم كرد كە روبەڕووی كەسێكی لە رادە بەدەر غەدر لێكراو بوومەتەوە، كەسێك هێشتا نەهاتووەتە دنیاوە قوربانی دەستی شۆڤینیزمە، بەڵام ورەبەرزیی‌ و گەورەیی هودا رێگەی بۆ خۆشكردم بە سەربەستی بتوانم پرسیارەكانمی لێبكەم، كاتێك لێمپرسی تەمەنت چەندە؟ ئەو لەوەڵامدا ووتی : : من ئێستا تەمەنم ١٧ ساڵە، خوێندكاری پۆلی پێنجەمی وێژەیم، بەڵام من لەسكی دیكمدا بووم كە كیمیابارانی شاری هەڵەبجە كراوە، لەبەرئەوەی دایكم كیمیایی لێداوە بە سەختی بریندار بووە، منیشی بەم شێوەیە لێكردووە كە خۆت دەمبینی، ئینجا ووتی : دایكیشم هەتا ئێستا هەناسەی توند دەبێت‌و بەهۆی لێدانی كیمیاییەوە چاویشی تەواو نیە‌و برایەكیشم هەر بەو شێوەیە لچی تەواو نیە، پاش ئەوەی لێم پرسی ئایا هیچ هەوڵتداوە بۆ چارەسەری روخسارت ؟ ئەو لەوەڵامدا ووتی : لە راستیدا بەهۆی كەم دەرامەتی‌و وەزعی خراپی خۆمانەوە نەمتوانیوە نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بكەم، بەڵێ‌ تا ئێستا چەندین جار نەشتەرگەریم بۆكراوە، بەڵام بێسوود بوە، ئینجا بە دان پیدانانێكی جەخت ئامێزەوە ووتی :

– دكتۆر ئاری رەحیم زەنگەنە كە لە سلێمانی چەند مانگ هاتووچۆی پێكردین بۆ ئەوەی نەشتەرگەریمان بۆبكات، بێبەرانبەر بەڵام كە نەشتەرگەیەكەی بۆكردم بە بەخۆرایی نەبوو بەڵكو سەرباری ئەوەی بە پارەش بۆی كردین، كەچی هەركە گەیشتمە ماڵەوە نەشتەرگەریەكەم فەشەلی هێنا، واتە نەشتەرگەری ئاسمانی دەمی بۆ كردم ئاسمانیەكەش فەشەلی هانی واتا، هەر وەكو ئەوە وایە نەشتەرگەری بۆ نەكردبم. هودا بە بێزارییەكەوە وتی ئەوەندە نەشتەرگەریمكردووە لە ژمارە نایات، بێجگە لەوەی دكتۆر هاتووە وتویەتی نەشتەرگەریت بۆ دەكەم‌و دوایی بۆی نەكردوم، من بۆخۆم پێنج جار نەشتەرگەریم كردوە، من منداڵبوم وەك بۆم دەگێڕنەوە دكتۆر نزار هەمەوەندی چەندین جار هاتوچۆی بەباوكم كردوە كەوتوویەتی ئەوە سەرەی نەشتەرگەریانەو دوایش بۆی نەكردوە، جگەلەمانەش دكتۆر عەلابەشیر‌و دكتۆر عبدالرحمن ( ناوی باوكیم بیرنیە) ئەو دكتۆر ئاری رەحیمەش كە وتی بە بەبێ پارە بۆتان دەكەم‌و دوایش بە پارە بۆی كردین‌و نەشتەرگەریەكەشی سەركەوتوو نەبو.

هودا سەبارەت بە باری دەروونی خۆی قسەی بۆكردین‌و ووتی :

– من باشم بەڵام ناتوانم وەك قوتابیەكی تەواو مامەڵە بكەم، هەرچەندی لە ماڵەوە خۆم ئامادە دەكەم‌و تێدەكۆشم كە چومە قوتابخانە دەی ناتوانم لەبەردەمی مامۆستادا هیچ بڵێم هۆی نەتوانینیشم هەرئەوەیە كە لایەنێكی دەروونی وام لێدەكات بیربكەمەوە كە ئایا من بۆچی وام؟ من تاوانم چیە ؟ من تاوانم چییە كەلە سكی دایكمدابووم بە كیمیاوی سەدام ئاوام لێهاتووە؟

بەڵام سەرباری هەموو ئەو ئازارە ناوەكیانەش هەستم بە خۆڕاگرییەكی گەورەی ( هودا) كرد، بۆیە بە جورئەتێكی جوانەوە ووتی :

– من بەجبورم خۆراگربم، چونكە دەسەڵات نیە، ئینجا هەرخۆی ویستی ئەو باسە بگۆڕێ‌‌و دەرگایەك بكاتەوە بۆگلەیی كردن لە لایەنە پەیوەندی دارەكان. کاتێک دەرفەتم بۆ رەخساند ووتی : خۆشی خۆشی بچین بۆنەمسا بۆ نەشتەرگەری‌و چارەسەرمان بۆ بكەن، كەچی ( تقریر طبی) راپۆرتی پزیشكیەكەیان بردووین،( لێرەدا مەبەستی ونكردنیتی)  من نازانم هۆی ئەوە چیە كە راپۆرتەكەمان دەبەن؟ لەلایەكی ترەوە پێمان دەڵێن حكومەت ناتوانێت تۆبەخێو بكات؟ ئاخر من چیم حكومەتێك نەتوانێت بەخێوم بكات؟ قەیدی چییە وەك من دەنگ دەدەم بە كورد بۆ ئەوەی سەر بكەوێ‌ با چارەسەری یەكێكی وەكو من‌و”سەركان”یش بكات، بەمەش هەم حكومەت سەری بەرز دەبێت هەم بۆ ئێمەش خۆشە کە چیتر لەناو قوتابییەكانی هاوڕێمان جیاوازیمان نەبێت.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەشدا كە ئایا هیچ رێكخراوێكی خێرخوازی یارمەتی داون بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتەتان، هودا بەهەناسەیەكی ساردەوە هاتە وەڵام :

–  ئەوەی ڕاستی بێت هاتوون بۆلامان بەڵام هەر دەڵێن یارمەتیتان دەدەین‌و دەتانبەین بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام هەر بەڵێنەو هیچی ترنا، من لەپۆلی سێی سەرەتایی بووم بیرم نایات بەڵام كە باوكم بۆم دەگێڕێتەوە گوایا رێكخراوێك لە هەولێرەوە، هاتووە كە بەداخەوە نازانم ناوی ئەو رێکخراوە چییە ئەم سەروئەو سەرێكی زۆریان بەباوكم كردووە گوایە بەخۆڕایی دەتانبەین بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەر، دوایی دەرکەوت ئەویش بە خۆرایی نەبووە، باوكم ووتی هەر چۆنێك بێت ملدا تەنها لەبەرئەوەی تۆ لەو دۆخە رزگار بكەم، پارەیەكی زۆرمان لەجەواز‌و ئەمسەرەوسەردا خەرجكردووە، بەڵام كاتێك كە عەبدوڵڵە ئۆجالان گیراوە بە بریارێكی مام جەلال كەووتی : دەبێت ئەو كوردانەی توركیا هەموویان بگەڕێنەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئێمە ٢٠٠٠٠ بیست هەزار دینار زەرەرمانكرد، ئەگەر وانەبوایە ئەو بیست هەزار دینارەم ببردایە بۆ وڵاتێك ڕەنگە تەواو تەواو چاك ببومایەتەوە.

لە دواین دەربڕینیدا گریان تەنگی پێهەڵچنی‌و بە هاستەم تێگەیشتم كە وتی تەواوو تەواو نەجاتم دبوو.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌