تشرینی دووهەم 09, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گردبوونەوەو بەیاننامەى ناڕەزایی دژى ئازادکردنى تاوانبارى ئەنفال (سوڵتان هاشم)
٤/١١/٢٠١٥ نوێنهری ڕێكخراوهكانی بواری ئهنفال و چهند كهسایهتییهك له مۆنۆمێنتی ئهنفال، بەمەبەستی ئیدانهكردنی ئهو ههوڵانهی بۆ ئازادكردنی تاوانباری ئهنفال (سوڵتان هاشم) گردبوونهوهیهكیان ڕێكخست و بهیاننامهیهكیان بڵاوكردهوه.
دهقی بهیاننامهكه
بەیاننامەى ناڕەزایی دژى ئازادکردنى تاوانبارى ئەنفال (سوڵتان هاشم)
جەماوەرى بەهەڵوێستى عێراق و هەرێمى کوردستان
سەرۆکایەتى کۆمار
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق
دادگاى بالاى تاوانەکانى عێراق
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان
ئەنجومەنى وەزیرانى کوردستان
حزب و لایەنەکانى عێراق و کوردستان
لەکاتێکدا گەورە تاوانبارى پرۆسەکانى ئەنفال (سوڵتان هاشم) لە حوزەیرانى ساڵى 2007 دا دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دەرکرد،
لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ ئازادکردنى ئەو گەورە تاوانبارە و جێبەجێ نەکردنى سزاکەى،
ئێمە وەکو کەسوکارى قوربانییانى ئەنفال داوا لە سەرجەم لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان دەکەین ، دژى ئەم هەوڵە بوەستنەوە و نەهێڵن ئەو تاوانبارە ئازاد بکرێت، چونکە لەڕووى یاساییەوە پێچەوانەى بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراقە و هەروەها لەڕووى دەروونییشەوە بۆ کەسوکارى قوربانیانى ئەنفال و خەڵکى کوردستان ئازاردانی ڕوحیه.
هەربۆیە داوا لە نوێنەرانى کورد لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەین بە هەموو شێوەیەک رێگرى لەم هەوڵە بکەن .
کەسوکارى ئەنفالکراوان و شههیدان و ڕێکخراوەکانى بوارى ئەنفال و ڕۆشنبیرانى سنورى پایتەختى شەهیدان و ئەنفالکراوان (چەمچەماڵ).
4/11/2015
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.