ئازار 23, 2015 Omer هاوپۆلنهكراو, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەعدییە دۆزرایەوە.
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەعدییە دۆزرایەوە.
anfalistan -سلێمانی : ١٧ی ئازاری ٢٠١٥ لە شارەدێی سەعدیە گۆرێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە بە پێی زانیاریە بەراییەکان چەندین تەرمی تێدابووەو هەموو قوربانیەکان خەڵکی مەدەنین، بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیيەش دەڵێت” چەکدارانی داعش لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی شارەدێکە، ئەو خەڵکە مەدەنییەیان کوشتووە”.
ئەحمەد زرگۆشی، بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2015 رایگەیاند:” هێزە هاوبەشە عێراقییەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە دەوروبەری بنکەی سەربازی کوبڕا دۆزیوەتەوە، كە دەكەوێتە شارەدێی سەعدییە لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە و تەرمی کەسانی مەدەنی تێدابووە، کە پێشووتر لەلایەن چەکدارانی تیرۆرستی داعشەوە گولـلەبارانکراون”.
بەپێی گوتەی زرگۆشی” چەکدارانی داعش لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی شارەدێی سەعدییە و هاوکات ئەو بنکە سەربازییە، ئەوخەڵکە مەدەنییەیان کوشتووە”.
زەرگۆشی ئاماژەی بەوەدا، كە وەک شارەدێی سەعدییە نووسراوێکیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بەمەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕەکە.
سمکۆ سابیر هاوکاری ماڵپەڕی ئەنفالستان چاوی بە گۆرەبەکۆمەڵەکە کەوتووەو وێنەی گرتووە، جەخت دەکاتەوە کە قوربانیەکان خەلکی مەدەنین و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گوللە باران کراون .
جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە 16ی ئاداری 2015 ، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای بابل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو” هێزە ئەمنییەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە گوندی ئەلبو عەجیل-ی باشووری تکریت دۆزیوەتەوە، كە چەندین تەرمی شێوێندراو و سەربڕاوی تێدابووە”.
فۆتۆ: گۆرەبەکۆمەلەکەی کوبرا بەکامێرای سمکۆ سابیر
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.