تشرینی یەکەم 05, 2015 Omer بهڵگهنامه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەڵگەنامەیەکی سەیرو مەترسیدار .
بەڵگەنامەیەکی سەیرو مەترسیدار .
نوسراوی زۆرنهێنی ژمارەی لەسەرنیە
لەریکەوتی : ٩/١٢/٢٠٠٠
بابەت / زانیاری
نامەی زۆرنهێنی لەلایەن محەمەد هادی ئەلجەنابی جێگری قایمقامی مەرکەزی کەرکوک بۆ کاروباری خۆجێیەتی پارێزگای کەرکوک تەواو مایەی تێرامانە، نوسراوەکە دەربارەی مانەوەی ژن ومێردێکی کوردی شاری کەرکوکە !
سیروان ئیبراهیم محێدین و ڤیان محەمەد عومەرخەتان، هاوسەری یەکترن، بەنوسراوی زۆر نهێنی جیگری قایمقام، رێگەیان پێدراوە لەگەرەکی فەرمانبەرانی شاری کەرکوک لە خانووی ژمارە ١٢٢/١٢٠ دا بمێننەوەو بژین، سەیر لەوەدایە سیروان وڤیان کە ناوەکانیان کوردییە رێگەیان پیدراوە کە لەکەرکوک بژین، بەلام لەوە سەیرتربەپێی هەمان ئەم نامەیە ڕێگە بەباوکی سیروان نادرێت لەکەرکوک بمێنێتەوەو بژی، بەلکو یەکێکە لەو کەسانەی لەکەرکوک دەرکراوەو دەبێت بروات بۆ شاری سلێمانی !
ئەم دوڕوویی وسیاسەتە شۆڤینیەی حکومەتی بەعس بەرانبەر بەباوک وکوڕێک، هەر پێشێلکاری مافی نیشتەجێ بوون نیە بەڵکو، ڕیشەیەکی مەترسیداری لە نکۆڵیکردن و بەدوژمنکردنیش هەیە، دەنا بۆ دەبێت باوکەکە دەربکرێت و بروات بۆپاریزگای سلێمانی ؟ بەلام سیروانی کوڕی و هاوسەرەکەی رێگە پیدراون لە کەرکوک بمێننەوە !
نهێنی ئەم میهرەبانی ودڵرەقیە چیە ؟ مانەوەو دەرکردن ؟ لەگەڵ سیروان وڤیان میهرەبانی ونەرمی بەڵام لەگەڵ باوکی سیرواندا دڵرەقی وبەد رەفتاری ؟ بەپێی قسەی محەمەد هادی ئەلجەنابی سیروان لە سەرژمێری گشتیدا نەتەوەی خۆی بەعەرەب نوسیوە !! بەڵام دیارە باوکی سیروان ناسنامەی خۆی هەر بەکوردی هێشتووەتەوە.
ئەم سیاسەتەی بەعس لە کەرکوک بەناوی راستکرندوەی ناسنامەی نەتەوەیی (تصحیح القومیة) لە ئارادا بوو، بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بژین کەسانێکی وەک سیروان هەبوون کە ملیان بەو سیاسەتە نائینسانیە دەداو دەبوونە نێچیری پلانەکانی بەعس، بەپێجەوانەشەوە وەک باوکی سیروان دەبوونە مایەی سزادان و دەرکردن چونکە خواستی بەعسیان جێبەجێ نەکردووە .
سەرچاوە : شۆڕش حاجی تەعریبی کەرکوک –سیاسەتی تەعریب لە دوو توێی هەشتا بەلگەنامەدا. بەلگەنامەی سی ونۆهەم . ل ١٧٠
نوسراوەکە واژۆی محەمەد هادی ئەلجەنابی و/قائمقامی گەزای کرکوک لەسەرە لەرێکەوتی ٩/١٢/٢٠٠٠
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.