ئیلول 15, 2015 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرە، گەرمیانێکی چۆڵ … ئاسۆ بیارەیی
ئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرە، گەرمیانێکی چۆڵ
شوێن: تکتکی فرمێسکی چاوی کیژانی گەرمیانە
کاتیش لە تاواندا ونە..
ئاسۆ بیارەیی
لە ناو ئامێزی دوو ههردین، نێوان جەستەی دوو گوندی ئەنفالکراو، عەبدوڵاوەری و کەریم باسام، تەواو وەک دایکێک، کە بەردەوام مەمکەکانی پڕ لە شیرین، لە بن تاوێرێک، کاتی خۆی پارتیزانە نهێیەکانی حزب بۆ خۆ لادان لە شەڕی براکان، ئەو شوێنەیان دۆزیبوەوە، ئێمە ناومان نابوو تکتک، بەڕاست تکتک فریای پتر لە چل پێشمەرگە، بۆ ماوەی شەش مانگ ، دوای تاوانی ئەنفال کەوت. ناومان نابوو کانی تکتک، کۆمەڵێک دڵۆپ، لە چاوانی کچانی ڕفێندراو دەچوون، تاکو لە بیریان نەکەین، غەمگین غەمگین بە تکەی ئەسرینیان، لە تڵیشی تاوێریکەوە دەباران و نەیاندەهێشت لە تینودا، ئێمەش بخەنکێین..
خولە شیوعی و حەمە سۆفی، ئەوەی یەکەمیان، ئەو ناوەی لە کوێیەوە پێوە نوسابوو، ئاسان نەبوو بزانرێ! پێم وا بوو ئەبو زاهیر بووکە پرسی، ئەرێ بەڕاست ئەو خولەیە لە چێندەریوە هاتییە و واتای چییە، بۆ ناڵێن مەحمود؟ من و مامۆستا ئاوات، پێمان وت، دەزانی هاوڕێ! ئەو خولەیە، لە مەحمودەوە هاتووە، حەمەش لە موحەمەدەوە، هەردوو ناوەکە، بەو کەمئەندامییەوە، بدەرەوە بە عەرەب، بە یەک عانەی کوێر نایان دەوێنەوە، هەروەک دەها مزگەوت کە بە قورئانەکەی خۆیانەوە سووتاندیان. ههر ئەوەش نا، بۆ نەگبەتی خولە، ،شیوعیشی کردوەتە کلکەناوی خۆی، لەوە قەباعەت تر. ئەو پاشناوە ، سوپایەکی فتوحات توڕە دەکا.
دوای دەمەگفتەیەکی تێهەڵکێش، لەو بن تاوێرەدا، زۆربەمان گەیشتینە ئەوەی کە موحەمەد، گوێی میمەکە وپیتی دێکەی قرتاون، سەرباری ئەوەش کەوتت حەمە، ههموو کوردێک دەزانێ مەبەست موحەمەدەکەی عەرەبییە، عەرەبەکانیش دەزانن ئەو ناوە عەرەبییە و حاشاشی لێ ناکەن. هاوڕێ سەرتیبکمان هەبوو جار جار هۆرەی دەکرد و ئاخاوتنی پێڕێکی تێک دەدا: من سەگم بینوە لە شارەزوور کلک و گوێی دەبڕن، ئەوەش بۆ ئەوەی دڕ بێ، بەلام نەمزانیوە، ناوی مرۆڤیش گوێ و کلکبڕ دەکرێ!
بۆ دۆزینەوەی ناوەکەی خولە، گیرمان خواردبوو، کە بۆچی مەحمود لە کوردیدا کراوەتە خولە، زۆر بێنە و بەرەمان کرد، کە سەرەواوێک بدۆزینەوە، بەڵام وەک حەمە سۆفی جار جار دەیگۆ، قشپل بژاردن لەو هەرایەی ئێوە باشترە ، ڕاستیشی دەوت، نەمانتوانی گرێ کوێرەی ناوەکەی خولە شیوعی بکەینەوە، و بزانیین لە کوێوە هاتوە. زۆربەمان وازمان لە شاتە شات هێنا. ئەو حەمە سۆفییە، ههرچەندە فڕیشی بە سۆفییگەراییەوە نەبوو، ههندێ جار بەوە توڕەمان دەکرد، کە گەرمیانیەکان هێشتا فیر نەبوون، بلێن پشقل، دەڵێن قشپل، سەیرە حکومەت لە شوێنێ ئەنفالی کردوە، کە تەنها قشپلی، لێیە. جارێکیان گوێم لێبو لەوەلامێکیدا وتی: خەمتان نەبێ، هەوڵێریەکانیش دەڵێن قشپل..
لە سەد هەسارەی یاداشتەکانەوە
ئاسۆ بیارەیی
تکتک، زەنگەنە، گەرمیان مانگی شەش ١٩٨٨
عەبدوڵاوەری و کەریم باسام: دوو گوندی زەنگەنەی گەرمیان
خولە شیوعی، ئەبو زاهیر، حەمە سۆفی و مامۆستا ئاوات: چەندێک لەو پێشمەرگانەی کە دوای پرۆسەی ئەنفال لە گەرمیان مابوونەوە. بە داخەوە ئەو دووانەی دواییان بە دەستی ئیسلامیەکان شەهید بوون..
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.