ئاب 28, 2015 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفالی هەڵەبجە دۆسێیەکی لەبیرکراو
ئەنفالی ههڵهبجه دۆسێییەكی لەبیركراو .
ئەگەر لێبوردەیی بۆپێكەوە ژیانوئاشتیو ئارامی مرۆڤ بێ، لەسایەیدا دیموكراسی گەشە بكاو مرۆڤ لە بری چەواشە بوونو سەركوێربوون، دەرگای شەفافیەت و پێكەوە ژیانی بەڕوودا بكرێتەوە، ئەوا لە لۆجیكی بەعسدا واتای لێبوردن و تێگەیشتن لێی تەواو پێچەوانە بوو..! گەرەكمە لێرەدا دیوێكی تری مەرگدۆستانەی بەعس باسبكەم، لایەنێك كە نەدەبوو هیچ پەیوەندی بەمەرگەوە هەبێت، ئەو چەمكەی بەعس ئەتكی كردو لە عێراقدا بەتەواوی متمانەی لەدەستدا ئەو لێبوردنە گشتییە بوو كە ئەوئاوارانەی نەگرتەوە كە بەپروپاگەندەی سیخورەكانی بەعس گەرابوونەوە .
لەم ژمارەیەی ئەنفالستاندا كە دیداری قوربانیەكان دەیخوێنتەوە بە رونی ئەوە دەبینیت كە لێبوردن وەك بۆسە، وەك تەڵەیەكی ترسناك بووەتە هۆكاری كۆزەكردنی قوربانی و رێگایەك بۆ چەواشەكردن و چوونەوە ناو هۆڵەكانی ئەشكەنجەدان و لەوەش خراپتر مەرگی دەستەجەمعی، لەكاتێكدا هەموو تاوانی ئەوخەڵكە هەرئەوەندە بوو كورد بوون، بەزەبری هێزو چەكی ترسناك لە شارو لە ماڵەكانی خۆیان دەرپەرێندرا بوون. لە دوای بەیانی كۆتایی هاتنی ئەنفالیش ئەوانەی بەعس لێبوردنی بۆ ڕاگەیاندبوون، هەمان ئەوخەڵكانە بوون كە چ لەپەلامارەكانی ئەنفالدا یان لەكیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا بەناچاری چووبوونە وڵاتانی ئێرانو توركیاو بە زەحمەتێكی زۆر رزگاریان ببوو، دواتریش بەبانگەوازی لێبوردنی گشتی یاخود بە پروپاگەندی سیخورەكانی دەوڵەت هاتوونەتەوە بەنیازی چونەوە سەرماڵ وحاڵی خۆیان، لەسەرسنورەكان خۆیان داوەتە دەست ئەو لیژنانەوە كە بەحساب بۆ پێشوازی ئاوارەكان راوەستابوون. كەچی ئەو خەڵكە لێقەوماوە لەڕقوتوڕەیی بەعس رزگاریان نەبوو، بەڵكو راستەوخۆ بوونە قوربانی فیڵێكی تری ڕژێم لە ژێرپەردەو بە ناوی لێبوردنەوە. پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ ئەگەر تیرۆروسەركوتی دەوڵەت نەبێ خەڵكی سڤیل بۆ ئاوارەی وڵاتانی دەرو دراوسێ دەبی؟! ئایا بە راست خەڵكی مەدەنی چ دەسەڵاتێكی لە هەڵایسانی جەنگ وكوشتاردا هەیە ؟ بەتایبەتیش لەسایەی دەوڵەتێكی پۆلیسی وتۆتالیتاریدا ؟
لە عێراقدا دەیان رێگاو دەروازەی دۆزەخ كراوەبوون، بەڵام لە قسەی شایەتحاڵەكانی ئەنفالی هەڵەبجەدا دەروازیەكی تردەبینین بۆ چوونە ناودۆزخەوە، مرۆڤانێك كە بەنیازی ئەوەی بچنەوە سەرماڵ وحالی خۆیان كەچی دەبرێنە دۆزەخی نوگرەسەلمان و بەگەرمای بیابان هەڵیان دەقرچێنن چیانشینەكانی بناری چیای شنروێ و باڵامبۆ بەئاوی سوێری بیابان دەكوژن لانی كەم رایاندەهێنن چۆن لەگەڵ دۆخی ستەمكاریدا هەڵبكەن . لێبوردنی گشتی و ئەنفال وگازباران لەعێراقی سەروەختی بەعسدا هەموویان یەك واتایان هەبوو ئەویش مەرگدۆستی و ئاشنابوون و راهاتن بوو بەمەرگ لێبوردن ئەو چەمكەی دواجار ئەویش بەئەنفالەوە متمانەی خۆی لەدەستدا .
ئەنفالی ههڵهبجه دۆسێیەكە تەواومایەی تێڕامانە، وردبوونەوە لەجۆرەستەمكارییەكی تر كە هەڵوەستەی لەسەرنەكراوە چونكە ئەنفالكردنی ههڵهبجهییەكان نەك هەرلەسەر ئاستی جیهان بگرە لەسەرئاستی ناوخۆش كەم كەس لەسەری وەستاوەو ئاگای لەو دۆسێیەیە، لەوەش مەترسیدار تر خودی هەڵەبجەییەكان زۆر لێی بێخەم و بێباكن ! لەكاتێكدا هەڵەبجەییەكانیش وەك گەرمیانیەكان، وەك بادینانیەكان ئەنفالكراون، براون بۆ تۆپزاوا، براون بۆ نوگرەسەلمان، تەرمی 52 كەسی خەڵكی شاری ههڵهبجه لە دەرەوەی حەوشەی قەڵای نوگرەسەلمان لە ژێرلمی وشك وگەرمی بیاباندا بەبێ بێرێزییەكی زۆرەوە شاردراونەتەوەو هێشتا روفاتەكانیان نەگەرێندراونەتەوە، ژمارەیەكی زۆریشیان هێشتا بێسەروشوێنن و چارەنوسیان وەك هەموو ئەنفالكراوەكانی تر نادیارە.
ههڵهبجهییەكان هەربەگازی كیمیایی نەخنكێنراون، ئەوانیش وەك سێوسێنانیەكان و وەكو خەڵكی گۆپتەپەو عەسكەر، دوای ئەوەی كیمیابارانكراون وكۆمەڵكوژییان لەسۆنگەی گازی كیمیاوییەوە لێكرا، ئینجا خەڵكەكەی گیراون وئەنفالكراون، ئەنفالی هەڵەبجەیەكان دۆسێیەكی تەواو جیاوازەو هەردەچێتە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە وەلێ بێباكی و خەمساردی وبێدیقەتی كورد ئەویشی بەفەرامۆشی سپاردووە.
هەلبەجەییەكان بەسێ شێوازی جیاواز گیران وبێسەروشوێنكراون كەدەشێت بەسێ قۆناغی جیاوازپۆلێنیان بكەین :
قۆناغی یەكەم : رێكەوتی 9ی ئابی 1988 رێك رۆژێك دوای وەستانی جەنگی ئێران عێراق بووە كە ژمارەیان 1152 كەس بووە لەناویاندا سێكەس لە شایەتحاڵەكان ( عەلی عارف، عومەرمحەمەد سوبحان، مامۆستا محەمەد) كە دواتر لەنوگرەسەلمان ئازادكراون لەم كتێبەدا لەناودیدارەكاندا وردەكاری بەسەرهاتی خۆیان و ئەو خەڵكە دەگێڕنەوە ئەو ژمارەیە هەموویان پێكەوە لە كەمپی سەریاسەوە هاتوونەتەوە بۆسەرسنوری تەویڵەو لەوێ لیژنەیەكی سوپای عێراق بەحساب پێشوازی لێكردوون و پێیانراگەیاندوون كەوا دەتانبەینەوە بۆ هەڵەبجە، بەڵام هەر لەتەوێڵەوە چواردورییان دەگرنو لیژنەیەك لەپیاوانی ئەمن دەیانبەن بەرەو عەربەت و لەوێشەوە یەكسەر بۆدائیرەی ئەمنی سلێمانی و ماوەی هەفتەیەك لە تەوارییەكەی سلێمانی رایاندەگرن وئەشكەنجەیان دەدەن ودوای هەفتەیەك رەوانەی قەڵای نوگرەسەلمانیان دەكەن.
قۆناغی دووهەم: ئەوانە بوون كە لە لێبوردنە گشتیەكەی ئەیلولی 1988 دادەگەرێنەوە بۆسەرسنور ژمارەیان 22 خانەوادە بوون لەوانە ( خێزانێكی 12 كەسی ماڵی عەبدوڵا بەڵخەیی و ماڵی پیاوێكی تر بەناوی فەریق و ماڵی میكایل وماڵی باوكی و كوڕوكچەكانی حوسێن شا) ئەوانە هەموویان خەڵكی بەڵخەی هەورامان و ماڵی پیاوێكی تریش بەناوی (سلێمان) ئەوانیش خەڵكی سەرگەتی هەورامان بوون.
) بەڵام چەند رۆژێك دوادەكەون واتا ئەوكاتەی ئەوان دەكەونە رێ ماوەی لێبوردنی گشتی كۆتایی هاتووە، لەوێ لیژنەی پێشوازی لە ئاوارە ئێرانیەكان كە پێكهاتبوون لە یەكەیەكی سوپای فەیلەقی یەك و لیژنەی قەڵاچۆكردنی تیرۆر كە شێخ جەعفەربەرزنجی سەرپەرشتی دەكردن و هەرخۆشی سەرۆكی لیژنەی پێشوازیكردنەكە بووە، بەهەمان شێوە سواری سەیارەی سەربازییان دەكەن و دەیانهێنن بۆ دائیرەی ئەمنی سلێمانی و ماوەی سێ رۆژ لەتەوارییەكەی گەرەكی چوارباخی سلێمانی رایاندەگرن ودواتر رەوانەی تۆپزاوایان دەكەن . ئەوانە كەمینەیەكیان نەبێت كە بەهۆی ئەوەی كەسێكی نزیكیان لەجەنگی قادسیەدا كوژرابوون ئازادكران كەبەپەنجەی دەستێك تەواوناكەن كەسی تریان نەبینرانەوەو هەتا ئێستا چارەنوسیان نادیارە .
قۆناغی سێهەم : ئەوكەسانە بوون كە لە نێوان مانگەكانی 10و 11ی ساڵی 1988 لەرێگاكانی تەوێڵەوسونێی لای قەڵاتدزی وشوێنی ترەوە گەراونەتەوە ئەوانەش هەتا ئێستا بەبێ سۆراغ ماونەتەوەو چارەنوسیان نادیارە . لەوخەڵكانەی گەرانەوە هەندێكیان بەرێكەوت خۆیان گەیاندبووە قەڵاتدزێ و سەنگەسەرو دەربازییان ببوو، كورێكی گوندی هاواری ناوچەی هەورامان ( فەلاح مراد خان) كە ئێستا پیاوێكی رۆشنبیرو چالاكێكی وریای رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیە زیاد لەجارێك چیرۆكی بەرێكەوت دەربازبوونی خۆی و خانەوادەكەی بۆگێڕاومەتەوە كە چۆن لەئێرانەوە هاتوونەتەوەو چۆن دەربازیان بووە، هەموو ئەو جەخت دەكاتەوە كە هێڵی جیابوونەوەی مەرگ وژیان لەچارەنوسی ئێمەدا تەنها (نیوكاتژمێر) بوو، ئەگەر ئەوەندە چاوەروانمان بكردایە ئەوا دەبوو وەك ئەوخەڵكەی تر خۆمان بخستایەتە بەرچارەنوسێكی نادیارەوەو چاوڕرێی ئیڤای سەربازی بین ونەزانین بۆكوێمان دەبەن، بەڵام ئێمە گوێمان بەوقسانە نەدا كە دەیانگووت بەسەیارەی مەدەنی مەرۆن چونكە لە سەیتەرەكانی حكومەت دەتانگرن .
. درێژە- دیدارێک لەمەر ئەم تاوانەوە بخوێنەروە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.