ئاب 25, 2015 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هێشتا بریاری رێزلێنانیان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە !
هێشتا بریاری رێزلێنانیان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە !
عومەر محەمەد
پاش ئەوەی هەردوو دەربازبووی كۆمەڵكوژی ئەنفال (عوزێر و فەرەج ) لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە سەردانی كوردستانیان كردەوە، سەنتەری مارگیرێت و گۆڤاری ئەنفالستان پێشوازییەكی رێزلێنانی بۆ دەربازبوان سازكرد، بە ئامادە بوونی 120 كەسایەتی سیاسی و روناكبیرو رێكخراوەكانی تایبەت بە دۆسێی ئەنفال و وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و 12 پەرلەمانتار لە فراكسیونە جیاوازەكان و كەسایەتی یەكەمی حزبەكان .
لەمیانەی پێشوازییەكەدا توێژینەوەیەكی گرنگی سەرنوسەری ئەنفالستان پێشكەش ئامادە بووان كرا، چوار ساڵ زیاترە ساڵنامەی ئەنفالستانوناوەندی چاك پرۆژەی رێزلێنان لە (13) كەسی دەربازبووی گۆری بە كۆمەڵیان پێشكەش بەوەزارەتی كاروباری شەهیدانو ئەنفالكراوان و پەرلەمانی كوردستان كردووە، لە ژمارە(8) ئەم ساڵنامەیەدا پرۆژەكەو كورتەیەك لە ژیانو چۆنێتی دەربازبوونیان خراوەتەروو، لە ژمارە (9) دا جارێكی تر رەخنەی ناوەندی چاكو ئەنفالستان ئاراستەی وەزارەتی ناوبراوكراوە، چونكە پرۆژەیەكەیان خستبووە دەست كەسانێكی تروناوەندی چاكو ئەنفالستانیان نادیدە گرتبوو، دواتر نوسینگەی وەزیری كاروباری شەهیدانو ئەنفالكراوان، پەیوەندی كردو لەسەر پرۆژەكە دانیشتنكراو راستی دەركەوت كە پرۆژەكە هی ناوەندی چاكو ساڵنامەی ئەنفالستانە نەك هی كەسانێكی تر ” مامۆستا ئارام ” بریاری لیژنەیەكی نوێ بۆ سەرخستنی داو خاتوو عەدالەت عومەر كرایە سەرۆكی لیژنەونوێنەری ناوەندی چاكو سالنامەی ئەنفالستان تیایدا بووە ئەندام بەداخەوە سەرباری ئەوەی هەموو كارەكانی خۆیان لە ماوەیەكی كورتدا جێبەجێكردو وێنەیەكی بۆناوەندی چاك هاتەوە . بەڵام پرۆژەكە بەلاداخراو دیسانەوە جێبەجێنەكرا !
لە كۆنفرانسی سێهەمی ناوەندی چاكدا كەهەم دەربازبووەكانوهەم وەزیری كاروباری شەهیدان ئامادەی بوون، لەمیانەی بەرنامەكانی كۆنفرانسدا پرۆژەكەو نوسراوەكەی وەزارەت بە واژۆی وەزیرەوە بە داتاشۆ پیشانی ئامادەبواندرا كە لەیادی بیستوپێنجەمین سالیادی تاوانی ئەنفالدا پرۆژەی رێزلێنانی دەربازبوانی گۆری بەكۆمەڵ جێبەجێ دەكرێ، كەچی ئەفسوس وەزارەت لەكاتی نزیكبوونەوەی یادی ئەنفالدا پێیان راگەیاندین پرۆژەكە جێبەجێ ناكات بێئەوەی هۆكارەكەی رونبكەنەوە !! .
پاش پێشوازییەكەی رۆژی 6ی ئایاری ساڵی 2013 ی سەنتەری مارگرێت و ساڵنامەی ئەنفالستان لەسەر داوای خۆیان سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت داوای دیداریان لە دەربازبووەكان كرد، سەرۆكی پەرلەمان نكۆڵی كردلەوەی هیچ پرۆژەیەكی بۆ رێزگرتن و بەهەندگرتنی ئەودەربازبوانە بەدەست گەیشتبێ هەمان رۆژ جارێكی تر كۆپی رەنگاورەنگ لەرێگەی پارلەمانتار سالارمحمودەوە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمان كرایەوە هەرچەندە سەردانەكە لەماڵپەری فەرمی پەرلەمان بڵاوكرایەوە بەڵام دیسان بێ سودوبەرهەم مایەوە .
رۆژی 8ی ئایار لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران جێگری سەرۆكی حكومەت و بەئامادەبوونی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان 7 كەس لە دەربازبوانی گۆری بەكۆمەڵ و سەرنوسەری گۆڤاری ئەنفالستان چاویان بە جێگری سەرۆكی حكومەت كەوت و ئەو خاڵانەخارانە بەردەستی كە پێویستە بۆ ئەم دەربازبوانە بكرێت . پاشئەوەی جێگری سەرۆكی حكومەت بەزارەكی بەڵێنی جێبەجێكردنی زۆربەی داواكارییەكانی پێدان، دواتر بە بریارێكی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٦٠٤٩) لە رۆژی ٢٤/٦/٢٠١٣ دەرچووە کە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی وئابوری کراوەو کە بری 600000 شەش سەدهەزار دینار بۆ هەریەكێكیان دیاریكرابوو كە دەبوو لە رێكەوتی 1/7/2013 بە دوومانگ جارێک بۆیان خەرج بكرایە بەڵام هەتا ئێستا ئەو بریارەش هەربەهەڵواسراوی ماوەتەوە! .
پوختەی پرۆژەكە :
بەپێی نزیكمان لە دەربازبووانوئەو زانیاریانەی دەست ناوەندوساڵنامەی ئەنفالستان كەوتوون لە ساڵی 1996- 1997 لەلایەن رێكخراوی هیومان رایتسوچەوە (5) كەسیان براون بۆ وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبەر پاراستنیانوسەلامەتی ژیانیان لە تیرۆری بەعس . یەكێكی تریشیان بەهەوڵوكۆششی خۆی گەیشتووەتە وڵاتی سویدو لەوێ نیشتەجێو چواركەسیان لە كوردستاننو سێ كەسیشیان لەژیاندا نەماون، بەڵام بەداخەوە ئەوان چ لێرەو چ لەوێ لەژێركاری تاقەت پرۆكێندا رۆژگار بەرێدەكەنوداهاتی رۆژانەشیان نزمە بۆیە پێویستە كەڵك لە ئازادی كوردستان وەربگرن . بەراستی سەیرە !! لەیادی ئەنفالدا حساب بۆ ئەو سومبلانە نەكرێو جێگەوپێگەیان دیارنەبێولەولاشەوە كەسانێكی ناشایستە بانگهێشتی یادەكە بكرێن..!! پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئەم دەربازبوانە لەماوەی 21 ساڵی ئازادی هەست بەوە نەكەن رێزیان لێدەگیرێ چۆن بروا بەو قسەیە بكەین كە دەڵی كەسوكاری ئەنفالكراوان تاجی سەرمانن ؟!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.