ئاب 19, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەرئەنجام مریەم کەسوکاری دۆزییەوە
ئەنفالستان – سلێمانی : دوای پشکنین و گەران سەرئەنجام مریەم کەسوکاری دۆزییەوە، لە بەرنامەکانی ئەمشەویدا کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەمیانەی بەرنامەی سۆمادا لە رێورەسمێکدا کە لە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە ڕێکخرابوو، دوای ٢٧ ساڵ لە دابڕان، ئەنجامی پکشنینی D.N.A بۆ (مریەم باروتچیان) بۆ خەڵک و خانەوادەکەی ئاشکرا کرا، دوای گەرانەوەو چاوەروانییەکی زۆرو هەندێک دودڵی وبێتاقەتی سەرئەنجام لە رێگەی تاقیگەی پزیشکییەوە دەرکەوت مریەم کوردەو خەڵکی هەلەبجەیەو ناوی (ھاوناز)ەو دایک و خوشک و برای لە ژیاندا ماون، بەڵام بەداخەوە باوکی (ئەحمەد قادر) لە تاوانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا گیانی لەدەستداوەو لەژیاندا نەماوە، ئەنجامی شیکاری و راگەیاندنەکەی سەرباری شەوێکی ئاڵۆزو قەیراناوی هەرێمی کوردستان، خۆشی و شادی تێکەڵ بەفرمێسکی کەسوکارو ئامادەبووان و ھاونیشتیمانان بوو.
بەرنامەی سۆمای کەناڵی کوردسات کە بە دواداچوونی بۆکردبوو کەسوکاری منداڵە ونبووکانی ھەڵەبجەی بەسەرکردەوەو خەون و خەیاڵی دایکان وباوکانی دەگواستەوەو زانیاری لە بارەی ھەوڵەکان و پشکنییەکانەوە خستەروو. سەرئەنجام (هاوناز ئەحمەد قادر بە (گێلاس)ی دایکی شادبووەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.