• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بۆچی تاجەگوڵینەمان لەسەرمەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانەنا

ئازار 22, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بۆچی تاجەگوڵینەمان لەسەرمەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانەنا


 بۆچی تاجەگوڵینەمان لەسەرمەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانەنا

omer muhamad

عومەرمحەمەد

رۆژی 21/12/2008 خۆپیشاندانێكی گەورە لەشاری هەڵەبجە سازدرا‌و خۆشبەختانە جەماوەرێكی زۆر كۆبوونەوە، هەریەك لە قایمقامی هەڵەبجەو كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیاوی ووتاریان خوێندەوە، زۆرێك لە ڕێكخراوە مەدەنیەكان!‌و حزب‌و لایەنە سیاسیەكان تاج‌و چەپكەگوڵی رێزلێنانیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا. بەڵام ئێمە (ناوەندی چاك) وێرای بەشداریكردنیشمان نە وتارمان خوێندەوەو نە (گوڵ) یشمان لەسەرمەزاری شەهیدان دانا.. بێگومان ئەوەش لەخوێن ساردیمانەوە نەبوو، بەڵكو بەپێچەوانەوە.

كە ووتارمان نەخوێندەوە، بێ قسە نەبووین، بەڵكو لەبەر ئەوە بوو رێگەیان پێنەداین..!  بۆچی ؟  وەڵامی ئەو پرسیارە لەلای لیژنەی باڵایە، وادیارە هەتا ئێستاش بەئاژاوەگێرو موخەریبمان دەزانن، دەنا بیرۆكەی خۆپیشاندانەكە ئێمە بووین، ئەمە خۆ قەبەكردن نیە، بەڵكو حەقیقەتە، زۆریش هەوڵماندا  كە ئەو ڕۆژە نابێ‌ لە هەڵەبجە رۆژێكی ئاسایی بێت، نابێت وەكو ڕۆژانی تر تێپەرێت، وەلێ‌ سەرەتا بەدەنگەوە هاتنێكی ساردوسڕهەبوو، ترس هەبوو لە قەرەباڵغی خەڵك، زۆرمان ووت: سەبارەت بەوەی ئامانجمان چیە..پێشتریش لە 21/8/2006 لە رۆژی دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەنفال هەروامانكرد، لەگەرمیان‌و شۆرش بەتایبەتی‌و لەكوردستان بەگشتی چالاكیەكانمان چڕكردەوە، تەنانەت بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراونیش مشتومرێكی زۆر مانكرد.. ئامانجیشمان خۆ دەرخستن نەبوو، بەڵكو بۆ ئەوەبوو رێز لەقوربانیانی ئەنفال‌و دادگاو دەستەی دادوەری دادگاكەو دەستەی داكۆكی كار لە قوربانیان بگرین، مەبەستمان بوو پەیامێكیش بدەینە دادگاو پێی بڵێین ئێمە ماوین، دەمانەوێت ئێوەش دادگایەكی سەربەخۆو دادگۆ بەرێوەبەرن، دەمانزانی ئەو ڕۆژە كامێرای دونیا چاوی لەسەر ئێمەیە. بێگومان لەرۆژی 21/12/2008 لەهەڵەبجەش هەمان ئامانجمان هەبوو، خۆ بەنیاز نەبووین دروشم لە دژی حكومەتی كوردستان بەرزبكەینەوە، تا سانسۆر بكرێن..؟!

كەتاجە گوڵینەشمان لەسەرمەزاری شەهیدان دانەنا، لەبەر ئەوەبوو كەوا لەو داب‌و نەریتە باوە دور بكەوینەوە، كەجگەلە ئەتەكییەتێكی لوتبەرزانە شتێكی ترنیە، دەنا وەكو چۆن توانای نوسینی چەند لافیتەیەكمان هەبوو توانای كرینی چەپكە گولێكی پلاستیكیشمان هەبوو.

ئەو راستیە لەكەس شاراوەنییە لەوەتەی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێ‌ ماڵوێرانی زیاتر بۆ كەسوكاریان دێتەپێشێ‌..؟  نازانم بەرپرسان چۆن خۆیان بەوەقایل دەكەن،كە بەچەپكە گوڵ‌و  تاجە گوڵینەی گرانبەهاوە دەچنە گۆرستان، كەچی بەلالوتەوە وەڵامی زیندووەكان دەدەنەوە.! ئەرێ‌ ئەوانەی ئەمرۆ چەپكە گوڵ لەسەرمەزاری شەهیدان دادەنین هەرئەوان نەبوون بەگوللەی شەڕی ناوخۆ كوڕانی ئەم میللەتەیان خەڵتانی خوێن كرد..؟ با بەگوڵی پلاستیكیەوە نەچنە سەرمەزاری شەهیدانی هەڵەبجە‌و بەگوللەش وەڵامی داخوازیەكانی خەڵك نەدەنەوە.

ئاخر خەڵكینە ڕەوایە شارێك بەبۆنی سێو بخنكێنرێ‌‌و بەگوڵی پلاستیكی دڵخۆشی بدرێتەوە..؟  هەر بۆیە ئێمە ئەو نەریتەمان پیادە نەكرد..؟ بەڵكو رەخنەشمان لە رێكخراوە مەدەنیەكان بەتایبەتی ئەوانەی هەڵەبجە هەیە كەبەهەمان نەفەس‌و نەغمە چوونە سەرمەزاری شەهیدان.. دیارە مەبەستم لەو رێكخراوانەیە كەجدین‌و بەتەنگ ئایندەی ئەم كۆمەڵگایەوەن، دەنا ئەوانەی پاشكۆی دەسەڵاتن یان بازرگانی بەو هەموو خوین‌و ئێسك‌و پروسكەوە دەكەن گللەییان لەسەرنیە.

ئەوەشی لەم بارەیەوە رەخنەمان لێدەگرێت‌و تانەوتەشەرمان لێدەدات، هەرئەوەندە وەڵامی پێویستە، كەپێبلێم : ئەو كاتەی سەرقاڵی بەدادگایی گەیاندنی فرانس ڤان ئانرات بووین، ئەوان سەرقاڵی چی بوون..؟ ئەوكاتەی كۆنە بەعسیەك، بەرپرسێكی گەندەڵ، سوكایەتی بە قوربانیانی هەڵەبجە‌و ئەنفال دەكات.. ئەو هەلوێستی چیە..؟ ئێستا كە فرۆكەوانێكی تۆمەتبار لەدادگا دەشارنەوەو نایدەنە دەست یاسا.. ئەو بێ‌ یاساییە ناودەنێ‌ چی‌و هەڵوێستی چیە لەبەرانبەری..؟ ماوەتەوە بلێم ئەرێ‌ تۆ كە لە هەموو ئەو پێشیلكاریانە بێدەنگ بووی، چەپكە گوڵی چی دەبەی بۆ سەرمەزاری شەهیان‌و تانەی چی لەئێمە دەدەی ؟ ئەگەر زیندووەكانی ئەو شارە بەتایبەتی بریندارەكانی لەمەینەتیدابن، تاجە گوڵینەی سەرمەزاری شەهیدان دەبێتە مایەی رێزو وەفاداری یان روپامایی ..؟

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌