• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

نامەیەکی کراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای تاقانەکانی جینۆساید گرنگە بەڵام گرنگترتان فەرامۆش کرد. !

حوزەیران 30, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نامەیەکی کراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای تاقانەکانی جینۆساید گرنگە بەڵام گرنگترتان فەرامۆش کرد. !


نامەیەکی کراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان

پرۆژەیاسای تاقانەکانی جینۆساید گرنگە بەڵام گرنگترتان فەرامۆش کرد. !

عومەر محەمەد

٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ سلێمانی

IMG_2674پەرلەمانی کوردستان رۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥  له‌دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه‌ یاسای ماف ‌و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆسایدی په‌سند كرد. من سەر باری تیبینیەکانم لەسەر پەسەند کردنی پرۆژەکە بەلام هەنگاوەکەی پەرلەمان بەکارێکی گرنگ وباش دەزانم و بەهیوام لەدەرفەتێکی تردا ئەم سەرنجانەی من وئەوانی دیش لەبەرچاو بگرن . چونکە پێموایە پەرلەمانی کوردستان پەلەی کردو نوێنەرەکانیان لەبەدواداچونی گرفتی تاقانەکان وگرنگیان کەمتەرخەمیان نواندووەو وەک ئێمەومانان ئاگاداری گرفتەکانیان نین کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵین بەدۆسێکەیانەوەو لەناویاندا دەژین و بەپێی توانا بەشداری ناخۆشییەکانیان دەکەین .

پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان بەلای کەمەوە ئەندامانی پەرلەمان باش دەزانن کە سیمبولەکانی ئەنفال هەر تاقانەکان نین، بەڵکوهەن لەباری مەعنەوییەوە لەو توێژەش بۆ کورد گرنگترن لەپشیانەوە دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال (ئەوانەی لە ناوگۆرەکان و لە ژێرتەرم و خوێنی هاوسەفەرەکانیان هاتنە دەرەوە) ئەوانیش گرنگن و دەکرا هەرپێکەوە لەگەڵ تاقانەکان بیانکەن بەیەک پرۆژەو مافەکانیان بجەسپێندرایە . لەکاتێکدا ژمارەی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال هەموویان ١٤ کەسن و ئێستا تەنها (١٠) کەسیان لەژیاندا ماوەو ژمارەی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی دەستی داعش ٨ کەسن .

من بەشبەحاڵی خۆم ٤ جار پێشنیارەکەم رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ٦ جاریش پێشکەشی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان کردووە لە کۆرو سیمنارەکانمدا ئەندامانی پەرلەمان چ ئەوانەی خولی پێشوو چ ئەوانەی تازە هاتوونەتە پەرلەمان ئامادەبوون و دەستخۆشیان لێکردووم .. ئیدی بۆچی لە پرۆژەیاسای تاقانەکانی ئەنفالدا ئەم پرسەیان باسنەکردوفەرامۆشیان کرد، نازانم ! تەنانەت پرۆژەی دەربازبوان گەیشتووەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بریارێکیشی بۆ دەرچووە بەڵام هێشتا جێبەجێنەکراوە، هەرچەندە بریارەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئەو ئامانجە ناپێکێ کە من پێشنیارم کردووە بۆمافی دەربازبووەکان چونکە ئەوەی من دەیخوازم لە ئیمتیازی مادیدا کورتنابێتەوە بەڵکو مەسەلەیەکی مەعنەوی گرنگەو دەشێت لەسەرئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سودی بۆ کۆی میللەتی کورد هەبێت .

سەبارەت بەپرۆژە یاساکەی تاقانەکانی ئەنفال لە پەرلەمانی کوردستان .

من هیچ تێبینیەکم لە سەر زاراوەی یاساکە نیە بەڵام لەسەر پێناسەکردنەکەی و گرتنەوەی ئیمتیازاتەکان تێبینیم هەیە کە هاتووە (مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ یاساكه‌ش كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ زاراوه‌ی تاقانه‌ی جینۆساید ‌و پێناسه‌كه‌ی، كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ كاتی روودانی تاوانه‌كانی جینۆسایدی دژ به‌ گه‌لی كوردستان، پاش شه‌هیدكردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌ ته‌نیا رزگاری بووه‌، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شدا هاتبوو خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ ‌و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.) دەکرا پەرلەمان وردتر دیقەتی بدایەو لەو خاڵانە سودی وەربگرتایە کە بۆم ناردبوون و پێشتریش لەماڵپەرکان ومیدیا بڵاوم کردووەتەوەو بەنامەی ئەلکترۆنیش رەوانەی نوسینگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانم کردووەو بەزارەکیش داوامکردووە کە بەدەستی بدرێتە سەرۆکی پەرلەمان هەلبەت ئەوەی ئاراستەیان کراوە راسپاردەی ئەو توێژینەوەیەمە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بۆ تاقانەکان وبۆ دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال هەریەکەیان بە جیاواز ئەنجامم داوەو لەهەندێک شوێن وتەنانەت لە جێگەی گرنگ وتایبەت بە داتاشۆ پێشکەشم کردووە .

لەتوێژینەوەکەمدا تاقانەکانم پۆلێنکردووە بۆسێ گروپ بەم شێوەیەی خوارەوە :

  1. ئەوکەسانەی بەهۆی پەلامارەکان ئەنفال و کیمیابارانکردنەوە لە خانەوادەكەیان هیچ كەسێك نەماوە . واتا تاكە كەسێك بەتەنیا لە خانەوادەیەک دەربازبووەو بە تەنیاماوەتەوە.
  2. ئەوکەسانەی لە پرۆسەی ئەنفال تەنها كەسێك یان زیاتریان رزگار بووەو دواتر كۆچی دواییان كردووە. بەمەرجێک ماوەیەکی بۆ دیاری بکرێت بۆنمونە هەتا ساڵی ١٩٩١.
  3. ئەو ژنەی یان ئەو پیاوەی لەماڵ وحاڵی خۆیدا بووەو بەهۆی یەکێک لەو تاوانانەی سەرەوە ئاماژەی پێکراوە هەموو مندالەكانی و هاوسەرەكەی ئەنفالكراوەو تەنها خۆی لە خێزانەكەیدا دەربارزبووە، بەڵام خوشك و برای لە ژیاندا ماوە . بۆنمونە سێکەس خوشک وبران بەڵام هاوسەرەكانیان لەدەستداوە و ئێستا هەرسێکیان تەنیا ماونەتەوە.

بێگومان بەدەر لەم سێ خاڵە، دووحاڵەتی تریش هەن کە هەق نەبوو فەرامۆش بکرێن بەڵکو دەکرا لەگەڵ خاڵی سێهەمدا مافەکانیان بە برگەیەکی یاسایی لەبەرجاو بگیرایە، وەک ئەوکەسانەی کە دایکیان جیاوازە لەکاتی ئەنفالدا باوکی و دایکی وخوشک وبراکانی بێسەروشوێنکراون بەلام دایکەکەی وخوشکو براکانی کە لەو دایکەی تر ماون ! حاڵەتی دووهەمیش تەنیا کەسێک نەک لە خانەوادەکەی بەڵکو لەبنەماڵەکەی بەتەنیا ماوەتەوە ! ئەویش دوای ئەوەی دایکی یان باوکی لە دوای ئەنفال و کیمیاباران کۆچی دوایی کردووە، نمونەی ئەمەش حەمە ئەمین عەبدولقادری دانیشتووی هەلەبجەیە کە ئێستا ئەوخۆشی لەژیاندا نەماوە .

مادەی دووهەمی پرۆژەیاساکە دەبوو بەگشتی تەندروستی تاقانەکان لەبەرچاوبگیرێت نەک هەرباری دەرونیان چونکە لێرەدا مەبەست لە سەلامەتی و تەندروستیان ئەوەیە کە وەک رەگەزێکی گرنگی کۆمەڵایەتی دەبێت بپارێزرێن و نابێت رێگە بدرێت رەچەلەکیان بسرێتەوە، ئەمەش دەکرێت لەسەرئاستی دنیا بۆ ناساندنی دۆسێکەش سودی لێوەربگیرێت.

ژن وکێشەی بۆماوەیی :

بەپێی یاسای عێراقی ژن کە هاوسەرگیری کرد لەهەموو بەشە موڵکێک بێبەش دەبێت کاتێک باوکی لەژیاندا نامێنێ . دەکرا ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیاسایە چاوکراوەتربوونایە . رەنگە چیرۆکی سەوزە مەحمود حوسێن قادر لەدایکبوی ساڵی ١٩٧٠ یەو تاقە دەربازبووی خانەوادەکەیەتی لەتاوانی ئەنفالدا. سەوزە دانیشتوی گوندی گردخەبەری ناحێی ئاغجەلەر بووەو ئێستا لەکۆیە نیشتەجێیە، لەپەلاماری ئەنفالدا خانەوادەی مەحمود حوسێن کە بریتی بوون لە ١٥ سەر خێزان جگەلە سەوزە هەموویان ئەنفاکران کە بریتی بوون  لە : ( دایکی خونچە عومەرو باوکی مەحمود حوسێن قادرو هەر شەش براکەی و چوار خوشکەی هەرسێک خاڵەکانی ئەنفالکراون.

بەپێی یاسای ژمارە (٩٠)ی چاککردنی زەوی وزاری کشتوکاڵی (قانون الاصلاح الزراعی) دەبوو زەوی بۆ ئەوکەسە بێت کە دەیکێلیت و لەو سۆنگەیەوە پارچەیەک زەوی دراوەتە هەریەک لە جوتیارەکانی گوندی گرد خەبەر، باوکی سەوزەش وەک هەرگوندنشینێک بەشی خۆی وەرگرت، بەلام لەدوای راپەرینەوە دیسان ئاغای ناوچەکە لەهەوڵدایە زەوییەکانی بگەرێنێتەوە بن دەستی خۆی، سەرباری ئەوەی قایمقایمێتی چەمچەمال و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چەمچەماڵ و ناحێی ئاغجەلەر لە ١٥/٢/١٩٩٤ پشتیوانیان زەوییەکەیان بۆ سەوزە گێڕاوەتەوە، بەڵام دیسانەوە هەمان کەس سکاڵای کردووەتەوە. کێشەکە ماوەتەوەو لەبەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چەمچەماڵ بەزارەکی بەسەوزەی تاقانە دەربازبووی ئەنفالیان وتووە، کەوا لەبەرئەوەی تۆ براو باوکت نەماوە ئەو زەوییە نادەینەوە بەتۆ!

پێموابێ گەرانەوەی ئەو زەوییە بۆ سەوزە یان بۆ هەرتاقانەیەکی ئەنفال زەرەر لەیاساو مولکی گشتی نادات، بەپێچەوانەوە وەک رێزێک لە مولک وماڵی ئەنفالکراوان و گەرانەوەی بۆ وارسەکانیان خاڵکی پێویست وگرنگە لە پرۆژە یاساکەدا . هەلبەتە ئەمەم وەک نمونەیەک لە گرفتەکۆمەڵایەتیەکانی تاقانەکان هێنایەوە دەنا دەیان گرفتی تریان هەیە .

گرنگترین خاڵ پاراستنی گیانی سومبلەکانی ئەنفال وپێشخستنیانە لەباری زهنی وهۆشیاری وکۆمەڵایەتیەوە بەڵام بەداخەوە ئەو برگەیە لەپرۆژە یاساکەدا پەسەند نەکرا کە دوربخرێنەوە لە جەنگ وچەک تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێ کەخۆیان خۆبەخشانەو ئارەزومەندانە بچنە بەرەی جەنگ. کە نەدەبوو پەرلەمانی کوردستان وەها خاڵێکی گرنگ فەرامۆش بکات .

هۆشیاری وراهێنان وخولی تایبەتی

گرنگ بوو پەرلەمانی کوردستان بیریان لەوە بکردایەتەوە کە ئەم تاقانانە مادام بەفەرمی وەک سومبل دانیان پێدا دەنرێت، ئیدی بۆ هەندێک ناوەندو کاری تایبەتیش بخرێنە گەرو سود لە تواناو چیرۆکەکانیشیان وەربگێرێت بۆ ئەمەش هەردووک وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی رۆشبیریی راسپاردایە بەوەی کە کۆرسی نەهێشتنی نەخوێندەوارییان بۆ بکاتەوەو هەرهیچ نەبێت خوێندنەوەو نوسین فێری ئەو کەسانە بکرێن کە خوێندەوارییان نیە دەنا لە ناو تاقانەکاندا یاساناس و خوێندەوارو قسەزان و چالکوانی باشیش هەن .

بەهیوام سەرنجەکانم سودێکیان هەبێ و ماف وئیمتیازی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفالیش بکرێتە پرۆژە یاسایەک و لەم خولەی پەرلەماندا پەسەند بکرێت .

تێبینی :

١- دوای ئەوەی پرۆژەی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفالم ئامادەکردو پێشکەشی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانم کرد. لەسەربنەمای برادەرایەتی و ناسیاوی وەزیری پێشووی وەزارەتەکە ڕادەستی خەڵکانێکی کردبوو، کاری لەسەربکەن کە لەبنەرەتەوە دژی پرۆژەکە بوون ! بەلام پاشئەوەی نارەزایەتیم لەبارەیەوە دەربری لیژنەیەکی تری بەسەرۆکایەتی خاتوو عەدالەت عومەرو ئەندامێتی خۆم بۆ پێکهێنا، کەچی پاشئەوەی هەموو کارەکانمان تەواوکرد ئینجا بەزارەکی وەزیری شەهیدان بە سەرۆکی لیژنەکەی راگەیاندبوو کە ناتوانین جێبەجێی بکەین چونکە پارەمان نیە ئەمە لەکاتێکدا بوو کەوا باس لەتەرخانکردنی (٧)ملیون دۆلار بۆ یادی هەلەبجەو ئەنفال دەکرا و کۆی پرۆژەکە بەهاتووچۆی دەربازبووەکانیشەوە نەدەگەیشتە ١٠٠٠٠ دەهەزاردۆلار . !

٢- وێنەی دەربازبوانی گۆری بەکۆمەڵ رۆژی ٦ی ئایاری ٢٠١٣ لەناوهۆڵی پەرلەمان هەر ئەو رۆژە جارێکی تر پرۆژەکەمان رادەستی سەرۆکی پەرلەمان کردەوە .

 ئەم وتارە لە ژمارە (١٥٨٧)ی رۆژی ٣٠/٦/٢٠١٥ ی رۆژنامەو ماڵپەری هاوڵاتی بڵاوکراوەتەوە بەلام بەبێ ئەو تێبینیەی وتارەکە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌