• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

موچەی ئەنفالكراوانم ناخۆم، هەمووی دەكەم بەخێر بۆیان .

ئازار 21, 2015 Omer ئه‌نفال, هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە موچەی ئەنفالكراوانم ناخۆم، هەمووی دەكەم بەخێر بۆیان .


محەمەد عەلی محمد حەمە ئەمین :
موچەی ئەنفالكراوانم ناخۆم، هەمووی دەكەم بەخێر بۆیان
هەڵەبجە- شەمێران محەمەد  .

muhamadلە دایكبووی ساڵی(1974) بەر لە كیمیابارانی هەڵەبجە لە گوندی شەمێران نیشتەجێ‌ بوون، كوڕی پیاوێكی خانەدان‌و خۆشگوزەران‌و ژنێكی ئەمین‌ومیهرەبان بوو، باوكی بە دەستكراوەیی‌و میواندۆستی ناسراوە ، بۆیە محمەد پابەندییەكی ئەخلاقی زۆری بە چاكەكاری باوكیەوە هەیەو هەمیشە بەئاگاییەوە هەڵسوكەوت دەكات، چونكە دەیەوێت بەكاری باش و رەفتار بەرزی خۆی وەفاداری باوكی بێت‌و رێزیان لێبگرێت، ئەوان لە شەمێران، بە كشتوكاڵ‌و ئاودێریەوە سەرقاڵ بوون‌و كاسبی ماڵی خۆیان بوون.
دوو رۆژ بەرلە كیمیابارانی هەڵەبجە محمەد لەگەڵ خاڵیدا كە زۆری خۆشدەویست، هاتبوون بۆ شارەدێی وارماوا، ئەفسوس هەر ئەو دابرانەبوو، ئیتر جارێكی تر خانەوادەكەی خۆی نەبینیەوە، چونكە لەدوای بۆمبارانە كیمیاویەكەی 16/3 ماڵی محمەدیش ئاوارەی ئێرانبوون‌و ماوەیەك لەوێ‌ بە پەناهەندەیی مانەوە، بەڵام دوای راگەیندنی لێبوردنەگشتیەكەی 6ی ئەیلولی 1988 لەگەڵ 26 خانەوادەی تر خانەوەكەی محمەدیش كە بریتی بون لە: ( حاجی عەلی باوكیان‌ومحبوبە عبداللە بارامی دایكیان‌و ئەحمەدو حەسنی برای‌و خوشكەكەی ناسكە) لەئێرانەوە گەرانەوە بۆ سەرسنورو لەوێ‌ لیژنەی بەناوپێشوازی لەئاوارە گەراوەكان كە ئەوسا شیخ جەعفەرعەبدوالكەریمی پارێزگار سەرۆكی بوو، پاشئەوەی پێشوازیەكی خراپیانكردبوون‌و خستبویاننە سەیارەی سەربازییەوەو راستەوخۆ نەیان وەستاندبوون، هەتا ناو” تەواریەكە” كە سەربە دائیرەی ئەمنی سلێمانی بوو، دوای دوروژ لەتەواری سلێمانی بەیانیەكیان بە پاسی درێژ گواستیاننەوە بۆ تۆپزاوا ” شوێنی كۆكردنەوەو پۆلینكردنی ئەنفالكراوەكان”. ئیتر لەتۆپزاواوە رەوانەی نوگرەسەلمانیان كردن‌و جارێكی نەگەرانەوە .
محەمەد لەچاوەڕوانیەكی كوشندەدامایەوە، وەك مەلی هێلانە لێتێكچوو تەنیا كەوتەوەوماوەیەكی زۆر لەهەلومەرجێكی قورس‌و تارادەیەكی زۆریش روگیرانەدا كەوتە سەرسفرەی ماڵان، ئەمەش هەم لەبەرئەوەی گەمارۆی ئابوری‌و برسێتی سەرتاپای خەڵكی هەژاری گرتبووەوەوهەم لەبەرئەوەی ئێستاشی لەگەڵ بێت محمەد كەسێكی بەخۆشەرمە.
لەو هەلومەرجەدا تائەوكاتەی هاوسەرگیری كردووە، گەلێك مەینەتی‌و زەحمەتی كێشاوە، سەرباری ئەوەی كەسێكی بەئەدەب‌و بەرێزە، ماڵی خاڵی‌و خزمەكانیشی زۆر رێزیان لێی گرتووە، بەوحاڵەشەوە لەبەر نەفسبەرزی‌و شكۆی خۆی رۆژهەبووە نانی نەخواردووەو زۆرجارانیش كەماڵی خزمەكانی گۆشت‌وخواردنی خۆشیان هەبووە خۆی لێدزیونەتەوەو كەبەشی ئەویشیان هەڵگرتووە كاتێك چووەتەوە بۆ ئەومالانە كە زانیوێتی كەڵكی خواردنی پێوە نەماوەو فرێدراوە. محمەد بەئەنفالستانی راگەیاند چەندین جار كراسم كریوە كەچڵكن بووە، فرێمداوە لەبەرئەوەی لەڕوم نەهاتووە بلێم بۆم بشۆرن. مەحمەد جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەتا ئێستاش ئەو جەژنی نیە، چونكە لەدوای ئەنفالكردنی دایك‌و باوك‌و خوشك‌و براكانیەوە ئیتر لەگەڵ اللە اكبری مەلادا لە بەیانی رۆژی جەژندا ئەو دلتەنگ‌و نیگەران دەبێت‌و بیرلە كەسوكارەكەی‌و رۆژانی تەنیایی خۆی دەكاتەوە .
خەسلەتێكی تری ئەم پیاوە ئەوەیە بێئەوەی بزانێ‌ كەسوكارەكەی لەناوئەو روفاتانەدایە یان نا؟ كە جاربەجار دەهێنرێنەوە بۆ كوردستان، لە مەراسیمی بەخاكسپاردنەوەیاندا ئامادە دەبێت ، جالە دێبنە بێت یان لەبانی مەقان، دەلێت: چونكە هەموو ئەنفالكراوەكان بەكەسی خۆم دەزانم. بەڵام خۆزگە هەموویان لەیەك مەزارگەی سەرتاسەریدا دەنێژران .
محمەدی حاجی عەلی شەمێرانی تاقانەیەكی ئەنفالەو ئەفسوس ئێستا كەس بەئەندازەی ئەوپیاوە نەفس بەرزە ماون، ئەوهەتا ئێستا هیچ برێك لە مووچەكەی باوك‌و دایك‌و خوشك‌وبراكانی لەلای خۆی ناهێڵێتەوەو بۆ خۆی خەرجی ناكات، بەڵكو هەمووی دەبەخشێتە هەژاران‌و بۆیان دەكات بەخێر. لەو یارەیەوە دەلێت باوكم پیاوێكی چاوبرسی نەبوو بەڵكو دەستكراوە بووەو ئەورێزەی ئێستا خەڵك لێم دەنێ‌ بەشی شێری هی باوكی ئەنفالكراومە بۆیە سوپاس گوزارم كە كوری پیاوێكی ئاوام وتوندرەفتارنیم‌ودورم لە بەدكاری.
محمەد سالی 1995 كچێكی خزمی خۆی بووەتە هاوسەری‌وباوكی كوروكچێكە .
ئەنفالستان لەسەرچاوەیەكەوە ئەو راستیەی زانی كە حاجی عەلی باوكی برێك پارەی زۆری پێبووەو لە زیندانەوە ویستوویەتی بینێرێتەوە بۆ دەرەوە بەڵام بەداخەوە نەیتوانیوە.
ئەم تاقانەیەی ئەنفالیش نیگەرانە لەناداپەروەری و دەلێت: موحتاجی هەموو شتێكم تەنها پارە نەبێت، دەمەوێ‌ یاسا سەروەربێت‌و تۆمەتبارانی تاوانی ئەنفال دادگایی بكرێن، ناكرێت ئەوان ئێستا لە ئێمە رێزیان زیاتر بێت!!
ئەنفالستان لێرەدا وێرای هیوای تەمەن درێژی بۆمحمەد دەخوازێت‌و بەهیوایە كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال شوێنپێی ئەم پیاوە نەفس بەرزە هەلبگرن‌و ڕۆلێ‌ گرنگ بگێرن لە بنیاتنانەوەی كۆمەڵایەتی‌و رەفتاربەرزی و حكومەتی هەرێمیش ئەگەر هەتا ئێستا نەیزانیوە دەبێ‌ لەمەولا وردتر تەماشای كەسوكاری ئەنفالكراوان‌و بەتایبەتیش سومبلەكانی ئەوتاوانە بكات‌و چاو بەكەمتەرخەمیەكانی خۆیدا بخشێنێتەوە، رێكخراوەكان‌و كەسایەتیەكانیش دەبێ‌ بزانن ئەنفال چەندە چیرۆكی بۆبەجێهێشتوین‌و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ كارەكتەرەجۆراوجۆرەكانیدابكەن .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم!  إعداد المحامية: رولا باش إمام
    في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام

    ئیلول 07, 2025 0

  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
    دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    ئاب 30, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌