حوزەیران 25, 2015 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بۆچی باوكی بەهێ پێش هاوڕێكانی گوللەبارانكرا، كەی ؟و لەكوێ ؟
بۆچی باوكی بەهێ پێش هاوڕێكانی گوللەبارانكرا، كەی ؟ و لەكوێ ؟
مامۆستا عەلی محەمەد وەلی _ خورماتوو
پاش ئەوەی نوسینێكی تایبەتم دەربارەی چۆنێتی ئەنفالكردنی مام عەلی لە گۆڤاری ئەنفالستان ژمارە (7) ساڵی 2010 بەناو نیشانی ” بۆچی مام عەلی و بەهێ پاش دەربازبوونیان گەڕانەوە بۆ گوندەكەیان ” بڵاوبووە
دوای چەند ڕۆژێك كاك خدر عزیز عارف پارەپارەیی توشم هات پاشئەوەی دەستخۆشی ئەو نوسینەی لێكردم وتی: مامۆستا عەلی ئەو نوسینەت دەربارەی مام عەلی و بەهێی كچی كارێكی زۆرباشە منیش سوپاسم كردو چاوەروانی سەرنجو تێبینیەكانی بووم،كاك خدر وتی : ئایا دەزانی مام عەلی خزمی منە ؟ وتم نە والله پارەپارەیی(١) وتی : تۆ دەزانی مام عەلی گوللەباران كراوە..؟ منیش وەڵامیم دایەوەو وتم چۆن دەزانیت ؟ چۆنو لەكوێ ؟
كاك خدر لەوەڵامدا وتی : گوێ بگرە بزانە چۆن ؟ وتی: ئەوكاتەی ئەنفالكراوە پیرەكانی ناوچەی داوودە و خورماتوو لە نوگرسەلمان ئازادكرانو هاتنەوە، پرسیاری مام عەلیم لێیان كرد، وتیان : مام عەلی لەگەڵ ئێمەدا نەبوو، داوام كرد راستیم پێ بڵێن، وتیان هێشتا لە (تكریت) بووین كە مام عەلییان لەئێمە جیا كردەوە ئیتر نازانین چی بەسەر هات .
پیرەكان وتیان:
دوای ئەوەی ئەنفالكراوەكانی ناوچەی داوودە و خورماتوویان باركرد بردیانین بۆ تكریت لەوێشەوە بۆ (معسكر الجیش الشعبی ) لە ڕێگای شاری (دۆر) دوای ئەوەی دامانیان گرت لە ئۆتۆمبێلەكان دەستیان كرد بە تەعدا و جوێندان و تەقەكردن بەبان سەرماندا ئینجا هەستان بە جیا كردنەوەی گەنجەكان كوروكچە گەنجەكان و منداڵەكانیان جیاكردەوە دەنگی ئێمە گەیشتە لای خوای گەورە، وەك ڕۆژی حەشر وا بوو بەڵام ئەو زاڵمانە دڵیان بەكەس نەسوتاو ڕەحمیان بەكەس نەدەكرد، ئیتر لەوساوە نەمان زانی بۆ كوێیانیان برد و چیان بە سەر هات، تەنها ئێمەی پیرە پیاو و پیرە ژن ماینەوە تا ماوەیەك هەرلەوێ بووین شەوێك ئەو زاڵمانە هاتن بۆ ناومان بۆ گاڵتە كردن و تۆقاندنمان ، گەورەكەیان وتی:
كێ ئەبێ بە بەعسی باهەستێتە سەرپێ ئازادی ئەكەین، ئێمەش هەمومان لەترسا هەستاینە سەرپێ، بەڵام مام عەلی لەشوێن خۆی هەڵنەسا،لێیان پرسی بۆ تۆ هەڵناسی ؟ نابیتە بەعسی ؟ دوایی خراپت بەسەردێنین ، گوللەبارانت دەكەین مام عەلی وتی : نەخێر نابم بەبەعسی ئەوەی ئێوە كردوتانە هیچ ئاینێ قبوڵی ناكاو چیتان لەدەست دێت بیكەن، ئیتر ئەو زاڵمانە مام عەلیان قۆڵ بەستكرد و بەو شەوە دەریانكردە دەرەوە، ئیتر نەمانزانی چی بە سەر هات.
ئینجا كاك خدر پارەپارەیی وتی :
خۆشم لە ساڵی 1991 لە فڕنێك لەشاری تكریت كارم دەكرد، ڕۆژێك شەخصێك هات بۆ فڕنەكەمان نان بكڕێ وتیان ئەمە زانیاری دەربارەی ئەنفالكراوەكان هەیە.
كاك خدر پارەپارەیی درێژەی بەقسەكانیداو ووتی: ڕۆژێك لێم پرسی كە خزمێكمان لەگەڵ ئەنفالكراوەكاندا بووە نازانم چی بەسەر هاتووە ئەگەر زانیارییەكت لەسەری هەیە پێمبلێ، ئەویش وتی ناوی چییە؟ منیش ناوی چواریم پێدا بەڵام هەر كەسەیری ناوەكەی كرد وتی : ئەم ناوە نەماوە، گوللەبارانكرا ووتم چۆن ؟ كابرا ووتی: دوای ئەوەی شەوێك لەسجن ڕازی نەبوو ببێ بەبەعسی كاتێ پرسیاریان لەئەنفالكراوە پیرەكان كردبو ببنەبەعسی بەرتان ئەدەین تەنها ئەو ڕازی نەبوو و وتوبوی چی لەدەستان دێت بیكەن .
ئەمە بەسەرهاتی ئەنفاكراوێكی ناوچەی داودەی گەرمیانە ، ئیتر بۆ ئەنفالچییەكان ریسوای دنیا و قیامەت نەبن . مردنو سەرشۆڕی بۆ ئێوە ئەی خوێن مژەكان . زۆر حەمدو سەنا بۆ خوای گەورە كەڕسوای دنیاتانی كرد و ڕسوای ئاخرەتی توندترە وەكو خوای گەورە فەرموویەتی ” و لعذاب اڵاخرە اشدلوكانوا یعلمون ” هەزارەها سڵاو لەگیانی پاكی مام عەلی و بەهێی كچی و هەموو ئەنفالكراوەكان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردو كوردستان.
پێغەمبەر (ص) فەرمویەتی ” الشهداء في قبة خضراء علی بارق نهر بالجنة تخرج الیهم رزقهم من الجنة ” دوا مەنزڵگاتان بەهەشتی فیردەوس بێت أنشاوالله
١- پارەپارە ناوی گوندێکە لەگەرمیان
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.