• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەسەرهاتی سەدریەو خانەوادەكەی كۆچ لە گەرمیانەوە بۆكوێستان .

حوزەیران 24, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەسەرهاتی سەدریەو خانەوادەكەی كۆچ لە گەرمیانەوە بۆكوێستان .


بەسەرهاتی سەدریەو خانەوادەكەی

كۆچ لە گەرمیانەوە بۆكوێستان

تایبەت بە ئەنفالستان

٢٧ساڵ بەسەر پرۆسەی لەناوبردن و بێ‌ سەروشوێن كردن و دەربەدەركردن و ڕاگواستنی 1974448_513083152136381_838117117_nمیللەتی كورد لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ژێر ناوی (ئەنفال )دا تێدەپەڕێت. لەو هەڵمەتە ڕەشبگیری وبێسەروشوێن كردنە فراوانەدا كە نزیكەی 7 مانگی خایاند سوپای بەعس بە هێزی سەربازی پیادەو فڕۆكەی جەنگی و 1500 هیلیكۆپتەری شەڕكەر ڕووی لە گوندو شارۆچكەكانی كوردستان كردو 182000 مرۆڤی لەژن و منداڵ وگەنج و پیری بێ‌ سەرو شوێن كردو بەشێكیانی لە بیابانەكانی ناوەڕاست و باشوردا زیندە بەچاڵ وگولەبارانكردو بەشێكیشیان لە ناو گرتوخانەكانی نوگرەسەلمان و تۆپزاواومەركەزشەبابی دووزخورماتوودا بەند كردو ڕۆژانە لە برساندا دەمردن راستە هەندێكیان ڕزگاریان بوو، بەڵام لەپاش ڕزگاربوونیشیان توشی چەندەها نەهامەتی و ئازارو دەربەدەری بوون، تەنانەت بەشێكیان تاوەكو ئێستاش دوور لەناوچەكانی خۆیان ژیان دەگوزەرێنن.

( صدریە ئەحمەد سمین ) كە مێردەكەی و برایەكی و زۆربەی كەسوكاری ئەنفال كراوە ووتی:  ئێمە دانیشتوانی گوندی تاڵاو بووین كە سەربە ناحیەی نەوجولی دووز خورماتووە لە پرۆسەی ئەنفالدا لە گوندەكەمان دوور كەوتینەوە و چوینە دەرەوەی گوندەكە و لە ناو ژێرزەمیندا خۆمان حەشاردا بوو سوپای بەعس روویان كردە گوندەكەو لەوێشەوە هاتن بۆ هەموو ناوچەكانی دەوروبەری گوندەكەمان و تەیارەو  فرۆكەش بۆردومانیان دەكرد بە پیادەو تەیارە هێرشیان هێنا، پیاوەكانیان ریز كرد تاوەكو دەستڕێژی گولەیان لێ‌ بكەن و بیانكوژن، ئەوانیش شایەتومانیان هێناو پاشان ژنەكانیش دەستیان كرد بە گریان و وتیان مەمان كوژن، لەو كاتەشدا بەعسیە خوێن مژەكان بڕیاریاندا كە نەمانكوژن، گوندەكەیان ڕووخاندو خاپوریان كرد بە ئێمەیان ووت: دەتان بەین بۆ شارو ئۆردوگاتان بۆ دەكەینەوە بەڵام درۆیان لەگەڵ كردین، بەڵكو ئامانج و مەبەستی ئەوان لە ناو بردنمان بوو،  بە ئیڤای سەربازی لە گوندی تاڵاوەوە ئێمەیان برد بۆ ناحیەی نەوجول و لەوێ‌ كۆیان كردینەوە هەتا ئەو كاتەش پیاو ژن و منداڵ پێكەوە بووین، پاشان بە ئیڤای سەربازی ئێمەیان برد بۆ مەركەزی لاوانی دووز خورماتوو، لەوێش پیاو ژنیان جیاكردەوەو ژن و منداڵیان برد بۆ گرتووخانەی (مركز شبابی) دووزخورماتوو، پیاوو كوڕە گەنجەكانیان برد بۆ مەركەزێكی دیكە لەوێشەوە بەرەو چارەنوسی نادیار و زیندە بەچاڵ بران، مێردەكەم ناوی( غازی عبدالكریم حسین ) و برایەكم ناوی ( فریاد ئەحمەد ) و باوكم و ژمارەیەكی زۆر لە خزم و كەسوكارەكەم لە ناو ئەو ئەنفالكراوانەدا بوون و بەرەو زیندە بە چاڵكردن بران، بەڵام باوكم لە پاش ( 6 ) شەش مانگ زیاتر لە نوگرەسەلمان ڕزگاری بوو، ئەویش لە چاوەڕوانی كوڕو كەسوكارە ئەنفالكراوەكانیدا كۆچی دوایی كرد. تەنانەت مێردەكەم قورئانێكی پیرۆزی لە باخەڵدا بوو لەكاتی ئەنفالكردنی. ئێمەش لە گرتوخانەی (مەركەز شەباب) ی دووز خورماتوو دەست بەسەركراین و چەند هەزار لە ژن و منداڵی تێدا بوو، لەوێشەوە بەبەردەوامی و بە ئیڤای سەربازی ئەو ژن و منداڵانەیان بەرەو چارەنوسی نادیار دەبرد تاوەكو 3 ڕۆژ خەڵكیان بە ئیڤا ئەبردو پاشان لە لایەن فەرماندەیەكی جاشەوە بەناوی ( جەبارە درێژ) هێرشكرایە سەر مەركەز شەبابەكەو دەرگاو پەنجەرەكانیان شكاندو ژمارەیەكی زۆر لە ژن و منداڵیان رزگاركرد. ئێمەش لەو كاتەدا دەرچوین و ڕامان كرد تەنانەت منداڵەكانمان لە دیواری سجنەكەوە فڕێ دەدایە دەرەوە. لە كاتژمێر 9ی بەیانیدا خۆمان كرد بە ماڵیكدا كە دەرگاكەیان كرابووە و لە خۆمانەوە چوینە ماڵەكەوە ماڵەكەش زۆرباش بوون بەسەرماندا دەگریان لەو كاتەشدا شەڕە تەقە بوو تا شەو لەو ماڵە خۆمان حەشاردا، بەڵام هەواڵیان لە سەرداین و چونكە لەو كاتەدا ئەمن و ئیستخبارات بەدوای ڕزگا بوانی ئەنفالدا دەگەڕان هەتا بمانگرن و زیندە بەچاڵمان بكەن، بۆیە لەوێش دەرچوین و رۆیشیتن بۆ گوندێكی عەرەب بەناوی زەرگە كە دەكەوێتە نزیك تكریت و لەو گوندە خۆمان حەشارداو وەكو دەست بەسەر وابووین و چەندجارێك جەیش و جاش هاتن ئێمەش ڕامان دەكردە دەرەوە و دووجار بە شەوجەیش هاتن ماڵە عەرەبەكە هاوكارییانكردین و دەرگای لەسەر قوفڵ داین  تا 9 ی بەیانی تاوەكو بەعسی نەزانن كە لەوێین، چەند جارێ بە پێی پەتی و بە بێ‌ نان و ئاوو ڕامان كردو چوین بۆ چەمی زەرگەو هەردەكان تاوەكو خۆمان حەشار بدەین و خۆمان بپارێزین لەو دڕندانە. تەنانەت لەو گوندەدا منداڵێكم بە ناوی زامن توشی نەخۆشی بوو ژنێكی كورد كە مێردەكەی توركمان بوو كردی بە منداڵی خۆی 12 دوازدە ڕۆژ لە نەخۆشخانەی دووزخەواندی وچارەسەری كرد.

 هەرچەندە ژیان زۆرناخۆش بوو بەبەردەوامی لە ترسدا دەژیاین، بەڵام لەو گوندە عەرەب نشینەشدا هەواڵمان لەسەر درا ( ئیخبار) ی كراین و وتیان ماڵًە ئەنفال لەو گوندە هەیە بەعسیەكان بە نیاز بوون لەوێش بمانگرن و بمان بەن پاش ( 6 ) شەش مانگ ژیان بەسەر بردن بەو شێوازە لەو گوندەدا زۆر هاوكارمان بوون، كەهەرگیز لە بیرمان ناچێ‌. پاشان كەسێك بەناوی (ئەحمەد تەعال ) بە سەیارەی خۆی و بە نهێنی ئێمەی هێنا بۆ دووز خورماتوو، پاشان لە دووز هەر سەعات و ڕۆژو كاتێك لە ماڵیكدا خۆمان حەشار دەداو دەریان دەكردین و دەیان ووت ئەمن و ئیستخبارات هات دەرچن و لە سەربانەكانەوە لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ ڕامان دەكرد هەتا حكومەت لێبوردنی دەركردو خۆمان دابەدەستەوەو بە ئیڤای سەربازی ئێمەیان برد بۆ عەربەت و لەوێ دەورمان گیرا لە لایەن سوپای بەعسەوەو فڕۆكە بە ڕاسەرماندا دەسوڕایەوە ئێمەش وامان دەزانی دەمان كوژن و لەوێ‌ بەبێ‌ نان و ئاو بەیانی تاوەكو 9ی شەو لەوێ‌ بووین، لەوێ‌ منداڵێكم وون بوو بەناوی (هێمن ) وام زانی ئەو منداڵەشم لەدەستچووە چونكە خەڵكێكی زۆر لەوێ‌ بوون و پاشان بە موكەبەرە بانگەوازیانكردو دۆزرایەوە،  لەوێوە شەو بە ئیڤای سەربازی ئێمەیا برد بۆ چەمچەماڵ لە ڕێگا خەڵكی لەسەرجادە دەیان گوت ئێرانیەكانیان هێنا واتە بە ئێرانی لە قەڵەم درابووین كە گەشتینە چەمچەماڵ ناو نوس كراین كە لە گەڵ ماڵی خەسوم و دوو خوشكی مێردەكەم و خۆم و 4 چوار منداڵەكەم بووین  پاشان گەڕاینەوە بۆ دووز خورماتوو تا ساڵی 1991 لەوێ‌ بووین دوای ڕاپەڕین ئاوارە بووین بۆ وڵاتی ئیران كە لەوێش گەراینەوە لە هەڵەبجەی شەهید نیشتەجێ‌ بووین و هەتا ئێستاش لەوئ نیشتەجێین و لەوێ‌ منداڵەكانم خستە بەر خوێندن و لە گەڵ خوێندنەكەیاندا كاریان دەكرد بۆ بژێوی ژیان و تا كۆلێژیان تەواو كرد.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌